|
عه‌شقى شه‌مێكى پایزى
رِێزه محه‌مه‌د
چه‌نده سه‌خته گوڵم
به‌دواى شوێن پێكانى ئه‌م شه‌وگاره‌دا بگه‌رِێى
بىَ ئاگایانه به‌ره‌و دوا مه‌نزڵى ئه‌ستێره بكه‌وییه‌رِىَ و
هیچت ده‌ست نه‌كه‌وىَ
چه‌نده سامناكه ئه‌م رِووباره
هه‌موو ماسیه‌كان تیایدا رِه‌نگى نه‌هه‌نگیان گرتووه
چه‌نده گوناهباره ئه‌م ئاسمانه
كه ئامێزى بۆ ئه‌ستێره‌یه‌ك ناكاته‌وه و
زه‌ویشى له خۆى رِه‌نجاندووه
ئێمه تاهه‌ڵوه‌رینى گوڵ نه‌بینین نازانین به‌هار چه‌نده جوانه
تا مه‌رگى ماسیه‌ك نه‌بینین له ئازاره‌كانى رِووبار ناگه‌ین
تا گه‌لاَى وه‌ریوى پایز نه‌ناسین
فراوانى ئامێزى دره‌ختمان بۆشى ناكرێته‌وه
تا نه‌چینه ژێر باران هه‌ست به هیچ دڵۆپێك ناكه‌ین
تا لێك دا نه‌برِێین رِێز له ته‌نیایى مرۆڤه‌كان ناگرین
ئێمه چه‌نده سه‌یرین
تاسه‌فه‌ر نه‌كه‌ین نازانین
دورى چه‌نده بىَ مروه‌ته.
كاتێك دورنه‌بین
له‌واتاى رِاستى هه‌ڵهاتن له ئاوابوون ناگه‌ین
بۆیه ئه‌ڵێم لێم گه‌رىَ
باله‌م شه‌وه‌دا به‌دواى ئه‌ستێره‌كاندا بگه‌رِێم
چونكه ئیدى من مۆڵه‌تى ته‌ماشاكردنم نه‌ماوه و
خه‌ریكم له شه‌قامه‌كانى مه‌رگدا هه‌نگاوه‌كانى
ته‌نیایى هه‌ڵده‌گرم و
شوێن پێكانى رِۆژ و عه‌شق بۆ هه‌میشه ئه‌سرِمه‌وه
لێم گه‌رِىَ با برِۆم
ئیتر من تواناى مانه‌وه‌م نه‌ماوه تا
گوىَ بۆ قسه‌بىَ واتاكانى تۆ رِادێرم
ده‌سته‌كانت بشاره‌وه...
چونكه ده‌سته‌كانم گه‌شتوونه‌ته سه‌ر لێوارى مه‌رگ
با ده‌سته‌كانى تۆش نه‌مرێنىَ
چاوه‌كانت دابخه....
له‌به‌ر ئه‌وه چاوانى من فه‌نابوونیان لىَ ئه‌تكىَ
ئازیزم: با فه‌نابونیش به چاوانى تۆ نه‌سپێرىَ
له‌م شه‌وه پرِ له گومانه‌وه دوور كه‌وه...
تا گومانه‌كان نه‌یان سوتاندویت
ئاخر گوڵم گومانه‌كانى ئێره بوركانن سه‌رتاپاى بالاَى
ئه‌وینت ده‌كاته خۆڵه‌مێش.
ته‌نها له پایزدا بژى....
چونكه شیعرى وه‌رزه‌كانى تر خه‌ریكه فێرى درۆده‌بن و به‌نیازى هه‌ڵوه‌راندنى
ته‌مه‌نى پایزن
لێوه‌كانت بسپێره به‌ته‌نیایى...
چونكه جارێكى تر خونچه ناكه‌م و
چاوه‌رِوانى به‌هارێكیش ناكه‌م كه چیرۆكه‌كانى پایز بكوژىَ
گۆرانى مه‌ڵىَ
ئیتر من گوىَ بۆ گۆرانیه‌ك ناگرم كه عه‌شقى
شه‌مێكى پایزى بتۆرێنىَ...
|