|
عه‌تار
سه‌فه‌رى هه‌زاران باڵنده به‌ره‌وسیمورغ
حه‌سه‌ن نازدار
له سنوورى سالاَنى ناوه‌رِاستى
سه‌ده‌ى پێنجه‌مى كۆچى له گوندى(كدكن)له ناوچه‌ى نیشابور, له ماڵى
ئیبراهیم جۆش و خرۆشىَ به‌رپابوو, هاوسێكانى ده‌یانزانى ئیبراهیمى ده‌رمانفرۆش
به‌زووى ده‌بێته خاوه‌نى مناڵێك, هه‌موان له‌وه دڵنیابوون كه ئه‌گه‌ر ئه‌م
منداڵه كورِبێت , له‌ژێر رِێنمایى و فێركردنى باوكی‌دا رِۆژێك ده‌بێته عه‌تارێكى
گه‌وره. به‌لاَم له‌وه ده‌چێت كه‌كه‌سێك گومانى نه‌كردبىَ مناڵه‌كه‌ى
ئیبراهیمه عه‌تار, ده‌رمانفرۆشێكى ساده, رِۆژێك هێنده به‌ناوبانگ ده‌بێت
كه‌له‌سه‌راسه‌رى جیهاندا بناسرێت, به‌هه‌رحاڵ كۆرپه‌یه‌كى كورِ هاته
دونیاوه و بووه گه‌رمى پێده‌رى كۆرِى خێزانه‌كه, ئیبراهیم كه‌كه‌سێكى
دینداربوو ناوى(محه‌مه‌دى)بۆ كورِه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵبژارد و ساڵى له دایك
بوونه كه‌شى512یا513كۆچى بوو.
(عه‌تار زاده ده‌بێته عه‌تار)
محه‌مه‌د له‌شارى نیشابور په‌روه‌رده‌بوو, رِۆشت و خوێندى و زانسته‌كان و
ئاكاره‌كانى رِۆژگارى خۆى به‌باشى فێربوو, به‌لاَم به‌هه‌ر رِوویه‌ك بێت ده‌بێت
هاوكارى لایه‌نى مادى خێزانه‌كه‌ى بكات. له‌م رِووه‌شه‌وه رِازورِه‌مزى عه‌تارى
له باوكیه‌وه فێربوو, له‌م رِۆژگاره‌دا عه‌تار به‌ده‌رمان ساز و ده‌رمانفرۆش
ده‌گوترا, كه‌پاشان ئه‌م وشه‌یه به‌ماناى(عه‌ترفرۆش)هات.
هێنده‌تێنه‌په‌رِى به‌هۆى هۆشى سه‌رشار و زیره‌كى فراوانیه وه‌پێش باوكى
كه‌وت. به‌جدى ئیتر پێویستى به‌كاركردنى باوكى نه‌بوو, خۆى دوكانه‌بچكۆله‌كه‌ى
عه‌تارى فراوانكرد و ده‌رمانخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد و له ده‌رمانخانه‌كه‌ى
خۆیدا خه‌ریكى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان بوو, ده‌نگۆى تواناى ئه‌و له چاره‌سه‌ركردنى
نه‌خۆشه‌كاندا له هه‌موو شوێنێك بلاَوبوویه‌ه و نه‌خۆشه‌كان له هه‌موو
گۆشه و كه‌نارێكه‌وه سه‌ردانیان ده‌كرد. تائاستێك كه‌مومكین بوو, له
رِۆژێكدا پێنچ سه‌د كه‌سى چاره‌سه‌رده‌كرد. ئه‌و خۆى ده‌ڵێت:
به‌داروخانه پانجدشخێ بودند
كه‌درهر روز نبڤم مى نمودند
(رِووداوێك كه رِووى نه‌دا)
هه‌ندێك گۆرِانى رِه‌فتارى عه‌تاریان به‌هه‌نووكه‌یى و یه‌كجارى زانى و
چیرۆكێكیان گێرِایه‌وه. كه به‌یانكه‌رى كوده‌تا رِۆحیه‌كه‌ى عه‌تاره. ده‌ڵێت:
رِۆژێَك عه‌تار له‌ده‌رمانخانه كه‌یدا دانیشتبوو خه‌ریكى چاره‌سه‌رى نه
خۆشه‌كان بوو, سواڵكه‌رێك هاته‌ژووره‌وه و گوتى: خواجه بۆ رِه‌زامه‌ندى
خوا هاوكاریمان بكه؟
عه‌تار هیچ گرنگیه‌كى پىَ نه‌دا, پیاوه سواڵكه‌ره‌كه یه‌كێك له سۆفیه‌كان
بوو
پرسى: ئه‌ى خواجه ده‌ته‌وێت چۆن بمریت؟ عه‌تاریش به‌گاڵته‌و گه‌په‌وه
گوتى: به‌هه‌مان شێوه كه تۆده‌ته‌وێت بمرێت. سۆفیه‌كه گوتى: ناتوانى,
پاشان جامه‌دارینه‌كه‌ى كه سواڵى پىَ ده‌كرد خسته ژێرسه‌ر و قاچه‌كانى به‌ره‌و(قیبله)رِووگه
رِاكێشاو گیانى به‌خشى. عه‌تار به‌دیتنى ئه‌م رِووداوه ئاوه ژووبوو, وازى
له ده‌رمانخانه‌كه‌ى هێناو چووه نێوسۆفیه‌كانه‌وه, وادێته به‌رچاو
رِووداوێكى وا هه‌رگیز رِووى نه‌داوه, له‌وه‌ده‌چێت هاوشێوه‌ى رِووداوێكى
وا هۆكارى ئه‌وه‌بێت كه عه‌تار زیاتر هۆگرى خۆى بۆ عیرفان نیشان بدات, به‌لاَم
نه‌پێش ئه‌وه‌هێنده له ماڵى دونیادا رِۆچوو بووكه خودا فه‌رامۆش بكات و
نه‌پاش رِووكردنه ته‌سه‌وف ده‌رمانخانه‌و خزمه‌تى به‌خه‌ڵقى خودا فه‌رامۆش
كردبىَ, خودى خۆی ده‌رباره‌ى كتێبه‌عیرفانیه‌كانى ده‌ڵێت: كه ئه‌وانه‌ى له
ده‌رمانخانه كه‌یدا هۆنیوه‌ته‌وه:
مێیبت نامه‌كاندوه جهان است
الهى نامه كاسرار نهان است
به‌داروخانه كردم, هردو آغاز
چگونه زود رستم زین و آن باز
شایانى باسه له‌به‌رئه‌وه‌ى عه‌تار كه‌سێكى سه‌رمایه‌داربوو, زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كانى
به‌بىَ پاره چاره‌سه‌رده‌كرد.
(دیدارى بلیمه‌ته‌كان)
عه‌تار نیشابورى له لوتكه‌ى ناوبانگ و شانازیدابوو, باوكى جه‌لاله‌دینى مه‌ولاناى
له‌كاتى كۆچكردنى بۆ توركیا, به‌نیشابوردا تێپه‌رِى و له‌وىَ له‌ته‌ك عه‌تار
دا دیدارى كرد و له‌م دیداره‌شدا مه‌وله‌وى هه‌م ئاماده‌یى هه‌بوو,
دووبلیمه‌تى گه‌وره, یه‌كێك پیرویه‌كێكى تر له‌سالاَنى نه‌و جه‌وانیدا
چاویان برِیه چاوى یه‌كتر و رِازانێكى نهێنیان خوێنده‌وه. عه‌تار نیشانه
یانێكى بلیمه‌تى و گه‌وره‌یى له چاوه‌كانى ئه‌م نه‌وجه‌وانه‌دا بینى, ده‌گێرِنه‌وه
كه به‌باوكى مه‌ولاناى گوتوه: زوویه‌كه ئه‌م مناڵه‌ى تۆئاگر له سوخته‌گانى
جیهان به‌رده‌دات, پاشان دانه‌یه‌ك له‌مه‌سنه‌وى(اسرارنامه)ى به‌خشیوه به‌مه‌ولانا,
مه‌ولانا هه‌رگیز ئه‌ودیداره خه‌یاڵیه‌ى فه‌رامۆش نه‌كرد و له‌به‌ر هه‌مه‌كانى
خۆیدا زۆرسودى له ئه‌ندێشه‌كانى عه‌تار وه‌رگرتووه. به‌جۆرێك كه عه‌تارى
به‌رِۆحى عیرفان ده‌زانى وه‌ك ده‌ڵێت:
عتار روح بودو سنایى دوچشم او
ماازپى سنایى و عتار ڕدمدیم.
پاخود ده‌ڵێت:
هفت شهرعشق راعتارگشت
ماهنوز اندرخم یك كوچه ڕیم
(ده‌رمانگه‌رى شاعیر)
هه‌رچه‌نده عه‌تارى نیشابورى له زانسته جیاوازه‌كانى چوون ته‌ندروستى و
ده‌رمانسازى فیقه, ته‌فسیر, حه‌دیس, ئه‌ستێره‌كان و زانسته‌كانى رِۆژدا
زۆربه توانابوو, به‌لاَم هونه‌ریشى به‌لایه‌نێكى به‌رز و خۆشه‌ویست ده‌زانى
و هه‌روه‌ك زۆرێك له عارفه‌كان به‌رهه‌م و ده‌ستهاتى خرۆش و وه‌جد و حاڵى
خۆى له‌شیعرانێكى سۆز بزوێن و جوان‌دا به‌یان كردوه, بێجگه له دیوانى
شیعره‌كانى كه‌پێك هاتووه له غه‌زه‌لیات و چه‌ندان قه‌سیده‌ى زۆرجوان, چه‌ندان
هۆنراوه‌ى هونه‌رمه‌ندانه‌شى له‌ئه‌وه‌وه ماوه‌ته‌وه كه‌له‌دوایدا له
دروستبوونى به‌رهه‌مانێكى چوون مه‌سنه‌وى مه‌وله‌وى كاریگه‌ریان هه‌بوو, له‌نێوان
ئه‌وانه‌دا ئه‌توانین(مێیبت نامه, الهى نامه, اسرارنامه, منگق الڤیرا)
ناوبه‌رین, كه‌له‌دوایدا زیاترله‌باره‌ى(منگق الگیرا)ه وه ده‌دوێین.
(عه‌تارى درۆزن)
له‌سه‌ده‌ى نۆهه‌مدا كه‌سێك به‌ناوى(فریدین عه‌تار)له مه‌شهه‌د ده‌ژیا و
چوون ئه‌ویش له نیشابوور له دایك بوو به عه‌تارى نیشابور به‌ناوبانگ
بووه. ئه‌م كه‌سه‌ش شیعرى ده‌هۆنیه‌وه و هه‌رچه‌نده كه شاعیریه‌كه‌ى نه‌ده‌گه‌شته‌پایه‌ى
عه‌تار, به‌لاَم هه‌ندىَ له شاعره‌كانى ئه‌و دراوه‌ته پاڵ عه‌تارى گه‌وره
و هه‌ندىَ له شیعره‌كانى عه‌تاریشى به‌هى خۆى زانیووه, كه‌ئه‌م كاره‌ش
بووه‌ته هۆى شێواو یه‌ك ده‌رباره‌ى ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى عه‌تار, وه‌چه‌ندئه‌فسانه‌یه‌كیشیان
له‌م باره‌وه دروست كردووه له وانه مه‌سنه‌وییه‌كیان به‌ناوى(بى سرنامه)داوه‌ته‌پاڵ
عه‌تارى گه‌وره و ده‌گێرِنه‌وه كاتێك عه‌تار كوژرا. له كاتێكدا سه‌رى له‌لاشه‌ى
جیاكرابوه‌وه به‌رِێگادا ده‌رِۆشت و ئه‌م مه‌سنه‌ویه‌ى ده‌گوت. درۆبوونى
ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ش به‌ته‌واوى رِوونه له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت ده‌بوایه
ناوى ئه‌و هۆنراوه‌یه (بى تن) بوایه, چونكه له‌سه‌ره‌تاى قسه‌كانیدا ده‌ڵێت
(نه‌تن).
(شه‌هیدبوونى عه‌تار)
مه‌غۆله‌كان له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى حه‌وته‌م هێرشیان كرده‌سه‌ر ئێ ران و ده‌گه‌شتنه
هه‌رشارێك كوشت و برِیان ده‌كردن, عه‌تار له‌م ساڵه‌دا گه‌شتبووه ته‌مه‌نى
پیرى و ده‌ڵێن كاتێك هه‌واڵى هاتنه ناوه‌وه‌ى مه‌غۆله‌كانى بیست خه‌ڵكى بۆ
رِووبه رِووبوونه‌وه و تێكۆشان هانداوه و خۆشى به‌دامێنى پرِله به‌رده‌وه
به‌ره و رِوویان رِۆشت و هه‌روه‌ك زۆر له خه‌ڵكى نیشابور هه‌ستابه به‌رگرى
له شار و له كۆتایشدا به‌ده‌ستى مه‌غۆله‌كافره‌كان شه‌هیدكرا.
(منگق الڤیر) سه‌فه‌رى گه‌وره‌ى باڵنده‌كان به‌ره‌وسیمورغ) ناسراوترین به‌رهه‌مى
عه‌تار كه ناوبانگى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه كتێبى(منگق الڤیر)ه ئه‌م به‌رهه‌مه
یه‌كێكه له ناسراوترین به‌رهه‌مه نموونه‌یه جیهانیه‌كان, قۆناغه‌كانى
سلوك له عیرفاندا به‌زمانى رِه‌مز ده‌گێرِێته‌وه, به‌لاَم به‌رهه‌رحاڵ
رِواڵه‌تى رِووكه‌شى چیرۆكه كه‌ش شیاوى گوىَ لىَ گرتن و چێژ به‌خشه‌ر هه‌ندێك
له باڵنده‌كان له ده‌ورى یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و پاش باس و خواس و
رِاگۆرِینه‌وه. به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ن كه ده‌بێت پادشایه‌كیان هه‌بێت,
په‌پووسلێمانه كه رِێبه‌ر و پیرى ته‌دیقه‌ته, به‌وان ده‌ڵێت:
هست ماراپادشاهى بى خلاف دربس كوهى كه‌هست ڕن كوه‌قاف به‌بىَ گومان ئێمه
پادشایه‌كمان هه‌یه كه‌له‌پشتى كێوى قافه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌م
باڵنده‌یه كه‌رِه‌مزه خوداوه‌نده, ناوى سیمورغه, كه‌له‌كێوى قاف
-رِه‌مزى بى شوێنى) ژیان به‌سه‌رده‌بات.
نام اوسیمورغ سلڤان ڤیور
او به‌مانزدیك و مازو دور دور
(باڵنده‌كان نمادى مرۆڤن)
باڵنده‌كان له ژێركاریگه‌رى قسه‌كانى په‌پووسلیمانه‌دا ئاره‌زوویان بۆ
دیدارى سیمورغ زیاتر و زیاتر ده‌بوو, به‌لاَم په‌پووسلیمانه ئه‌وان له‌مه‌ترسیه‌كانى
رِێگا ئاگادار ده‌كاته‌وه, كه جولاَن به‌ره‌و (خودا) سیمورغ كارێكى ئاسان
نیه و پێویستى به توانایه‌كى فراوانه.
بس كه‌خشكى بس كه‌دریادر راست تانپندارى كه راهى كوته است
باڵنده‌كان كه رِه‌مزى گروپه جیاوازه‌كانى مرۆڤن, ورده ورده خۆیان ده‌كێشنه‌وه
و هه‌ریه‌كه‌یان بیانوویه‌ك ده‌هێنێته‌وه تاله‌جولاَن به‌ره‌و سیمورغ سه‌رپێچى
بكه‌ن. بولبول كه‌رِه‌مزى مرۆڤانى عاشقه, ده‌ڵێت: من تاقه‌تى دورى رِووى
گوڵم نیه, مراوى كه‌نمادى مرۆڤانى دوو دڵه, ده‌ڵێت:
ناتوانم له ئاو جیاببمه‌وه كه‌وكه رِه‌مزى مرۆڤانى پاره‌خۆشه‌ویستن
بیانوو ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت:
كه‌من به‌كێو و كه‌مه‌ر و كانزاى به‌رده به‌نرخه‌كانه‌وه گرفتارم, بازكه
رِه‌مزى كه‌سانى ده‌سته لاَتخوازنه بیانووى وابه سته‌گى خۆى به ده‌ستى
شایانه‌وه دێنێته‌وه, چۆله‌كه‌ش لاوازى جه‌سته‌گى خۆى ده‌خاته رِوو....هتد,
هه‌رچۆنێك بێت هه‌رباڵنده‌یه‌ك بیانوویه‌ك ده‌هێنێته‌وه, به‌لاَم په‌پووسلیمانه,
بیانووه‌كانى ئه‌وانى رِه‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌وان بۆ جوولاَن هانده‌دات. سه‌دان
باڵنده به‌رِێده‌كه‌ون و به‌رِێبه‌رى په‌پووسلیمانه به‌ره‌و لاى سیمورغ
سه‌فه‌رى خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن.
(به‌رهه‌مى ژیانى عارفێك)
عه‌تارى نیشابورى له پیاوه گه‌وره‌كانى دونیاى عیرفان و وه‌لیه‌كى خاوه‌ن
مه‌قامات و كه‌رامات و كه‌مالاتى زاهیرى و باتینى بوو, هه‌مووپیاوه گه‌وره‌كانى
سلوك دانیان به گه‌وره‌یى و بلیمه‌تى ئه‌وداناوه. دیاره ئه‌مه‌ش هه‌رله‌خۆیه‌وه
نه‌هاتووه‌ته‌دى, چوون هه‌رله‌دواى ئه‌و گۆرِانه رِۆحیه‌ى كه‌پێشتر باسمان
كرد. چاوى له ماڵى دونیا پۆشى و چووبۆلاى شێخى عارف(ركن ا‌لدین كماف)و له
خزمه‌تى ئه‌ودابوو, چه‌ندساڵ له حه‌لقه‌ى ده‌روێشانى ئه‌ودا مایه‌وه و
پاشان چوو بۆ سه‌فه‌رى ماڵى خودا, جارێكیشیان عه‌تار چوارسه‌دبه‌رگ له
كتێبه‌عیرفانیه‌كانى خوێنده‌وه و حه‌فتاساڵیش به كۆكردنه‌وه‌ى حیكایه‌تى
سۆفیه‌كان و پیاوانى سلوكه‌وه خه‌ریك بوو, له‌كۆتاى ته‌مه‌نیشیدا ژیانى
گۆشه‌نشینى و ته‌نیایى هه‌ڵبژارد هه‌تاوه‌كو شه‌هیدبوو. به‌رهه‌مى ئه‌م ته‌مه‌نه
عارفانه‌یه‌ش ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:
سه‌رجه‌مى ئه‌و به‌رهه‌مه شیعرى و په‌خشانیانه‌ى كه‌له‌م پیاوه گه‌وره‌یه
به‌جىَ ماون نزیكه‌ى 140به‌رگ كتێب ده‌بێت. دیوانى عه‌تاریش به‌ته‌نیا به‌بىَ
به‌رهه‌مه مه‌سنه‌ویه‌كانى شێخ عه‌تاریش بریتین له:
(اسرارنامه, الهى نامه, مێیبت نامه, جواهرالژات, وێلت نامه, سیاه نامه,
منگق الڤیر, بلبل نامه, شترنامه, مختارنامه, گل و هرمز و گل و خسرو)
سه‌رچاوه:
1-گۆڤارى(راه زیندگى) ژ(207)
2-گۆڤارى(پرستو) ژ(3).
|