|
داستانى
دواكه‌وتنى باران
نونا هه‌ڵه‌بجه‌یی
خودایه....
ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك شك نابه‌م
پێوانه‌یه‌ك بخولقێنێ:
مه‌خلوقات ئه‌ژمار بكات.
كه یادى هه‌ڵفرِێنى
ئه‌و هه‌موو پۆله په‌پوله (مرۆڤه)
له ساتێك‌دا ده‌كه‌مه‌وه:
وه‌ك مه‌رگه چێژ
ده‌متاسێنێ (ده‌مخنكێنێ)
یارى ئه‌و پۆله فرِینه...
له ئاسمانى بێ باكیتدا!!!
ده‌مدانه‌وه‌ى جارى لاله
وه‌ك زورِناى ئاگرى تێ به‌ى بوو..
ێه‌مفۆنیاى كه‌مانى رِۆحم
لێ تاڵ ده‌كه‌ن....
خودایه
له یارى توانه‌وه‌ى بالاَى
شارم
له ئاست دادپه‌روه‌رى
مه‌زنێتى دا... هه‌لاَوێر ده‌كه‌م
زایه‌ڵه‌ى پرسیارێك ده‌مدزێ
پرسیارێك به‌به‌رگى سكالاَوه...
به‌رله‌وه‌ى مه‌رگ رِوو له شارم بكا
(دیمه‌نى) رِه‌نگى به‌هار به به‌رگى ژیله مۆ
رِوكه‌ش بكا.
خودایه..
به‌رله‌وه‌ى باروت له به‌رگى سێوێكا
خۆى بنوێنێ: ..
قافڵه‌ى دوژمن هه‌ستى مرۆڤیایه‌تى
بشێوێنێ:
به‌رله هێرشى جه‌لاد و (كیمیا كۆپته‌ر)
به‌ره‌له دابارینى باروت و (سموم) ژه‌هر
به قودره‌تت.. به عیززه‌تت
جووت بوونى هه‌ورت نه‌خوڵقاند.
چاوى ئاسمانت نه‌گریاند
تابێ گه‌ردى هه‌ر نمه‌یه‌ك
بێته ده‌وا
بێته شیفا بۆبه‌نده‌یه‌ك
خودایه
هاوكات.. له ته‌ك
كات ژمێرى مه‌رگ و ژه‌هر
له وه‌رزى نه‌وه‌ى باراندا
وه‌رزێك تابلۆیه‌كى هه‌بوو
هیچ نیگاركێشێك ناتوانىَ
له‌سه‌ر كاغه‌ز وێناى بكات.
له وه‌رزى نه‌وه‌ى
باراندا؟!
بۆنه‌ت باراندا!؟
نمه‌ى مهر.. نمه‌ى شیعر...
ته‌رِمان بكه‌ى؟!!!
تا به‌رائه‌تى كلویه‌كت
پێش به مه‌رگى به‌رِوانه‌یه‌كى
شارم بگریت...
تورِه‌یی جه‌خماخه‌یه‌كت
كۆچه‌ریه‌ك له ژه‌هر
خاڵى كاته‌وه!!!
له‌م ته‌له‌سمه‌یه تێ ناگه‌م
نه‌بارینى ئه‌م و باران
دواكه‌وتنى ئه‌و نمانه
لێبورده‌یی
به‌خشنده‌یی
زیكر و ته‌هلیله‌ى هه‌ڵه‌بجه بوو
كه وه‌ك چرایه‌ك بسوتێ
تا وه‌ك رِوناكى به ئه‌وانى تر
بداته‌وه...
ئه‌م به‌خشنده‌یی:
رِۆحى شارێك
نقومى ده‌ریایه‌ك پرسیارم
ده‌كا؟؟؟
ئه‌ى شار؟
ئه‌و به‌هاره‌ت، ئه‌و رِه‌حمه‌ته‌ت (بارانه‌ت)
به‌خشى یه‌كام
مه‌مله‌كه‌تى سته‌ملێكراو تر چه‌وساوه‌تر له خۆت:
تا مزگێنى ژیانه‌وه
بۆ رِه‌ش پێستێكى برسی
یا مجاهیدیك
له فه‌له‌ستین؟
بده‌یته‌وه
خودا به‌خشنده‌یی
شارم
دڵۆپێكه له لێزمه‌ى
رِه‌حمه‌تى تۆ.
كام مه‌خلوق
كام معجیزه‌ت
بێ حیكمه‌ته؟
ئافه‌رینم...
ئافه‌رینم...
رِه‌نگه.., مۆخى پرژاوى مێزیكت
كرده سونبوڵێ (5000) هه‌زار
بۆشه‌هاده‌ت...
یاده‌ربانى بونى
مه‌مله‌كه‌تێك
له كۆتى ده‌یكا تورێك
به‌ر پابێت....
|