|
فه‌نا
سه‌لام سه‌عیدمه‌ولود
سه‌رئه‌خه‌مه سه‌ر باڵى(با)
په‌ل بۆ ئه‌ستێره ئه‌كێشم
منم هیواى دارستان و
تاجى رِێزى گه‌لاَ رِێزان
رِووت وه‌ك هه‌نارى پایز و
هیوا ته‌زیو وه‌كو شه‌خته‌ى به‌رخۆره‌تاو
هه‌ناسه‌و جه‌سته‌م, هه‌ر ئاهىَ نیه
شه‌پۆل بیبات و له‌گوىَ كه‌نارىَ به‌جێى بهێڵى
یان حه‌زو ژانى شه‌وى دوو دڵدار
ماچى وه‌ریویان
له ژێردار ته‌لىَ بسپێرن به‌یاد
هه‌ناسه‌م حه‌زى وه‌رزێكى سه‌وزه
نه‌شمشێرى (با) ده‌یخا به‌لاداو
نه‌ماچى وه‌ریو
له‌نێرگزه جارِى عومرێكى كورتا
ده‌یكا به چه‌پك
هه‌ناسه‌م خه‌مى سه‌فه‌رى عومره
ئۆغر له حاڵى نامۆیم ئه‌كا
ته‌مه‌ن كه گوزه‌شت
ساڵ چى ڵى ئه‌كه‌یت
سه‌فه‌رى عومر هه‌ر بۆ فه‌نایه
سالاَنى حه‌زت تۆ به‌چى ئه‌كه‌یت
|