|
چاو پیاخشانێك به دیوانى یوسف به‌گى ئیمامی‌دا
 
مه‌هدى هه‌ورامى
دیوانى یوسف به‌گى ئیمامیم له به‌رگێكى جوان و قه‌شه‌نگدا بینى.زوَر په‌روَش
بووم بوَ ئه‌وه‌ى بیخوێنمه‌وه ,چونكه‌ده‌مێك بوو ناوى ئه‌و شاعیره‌مبه‌ر
گوآ كه‌وتبوو به‌لاَم له ژییان و ئه‌ده‌بیاتى ئاگادار نه‌بوم. ئه‌م هه‌وڵه‌ى
ماموَستا حكیم جێگه‌ى پێ‌زانین وده‌ست خوَشییه، چونكه یوسف به‌گى ئیمامى
ته‌نها به‌ناو ده‌ركه‌وتبوو كه‌س به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مو ژییانى نه‌بینیبوو.
له‌م دیوانچه‌یه‌دا هاتوه كه (یوسف به‌گى ئیمامى ) كورِى ئیمام كورِى
ئیمام ئاغایه،به‌لاَم جێگه‌ى داخه كه ساڵى له دایك بوون ومردنى له
دیوانه‌كه‌دا نییه،ئه‌وه‌نده هه‌یه كه‌له شارى خاموَشانى (به‌رمیل) ه
له گوندى دروَڵه كه ده‌كه‌وێته گوآ ئاوى سیروان له به‌رى خوَر ئاواى
جوانرِوَوه نێژراوه ،ته‌نها ئه‌وه‌نده زانیارى له سه‌ر دراوه كه له
سه‌ر گوَرِه‌كه‌ى نوسین هه‌یه ودواى خوَى سآ كورِى لێ به‌جێماوه به ناوه‌كانى
(هادى - مه‌هدى -سید ) ن ئه‌وه‌ى ماموَستا حكیمى سه‌ركه‌وتو كردوه له
لێكوَڵینه‌وه‌كه‌یدا كه توانیویه‌تى شعرى ئه‌و پێنج یوسفه جیا بكاته‌وه
كه به شێوه زارى هه‌ورامى نوسیویانه وه‌كو (یوسف ئاسكه، یوسف به‌گى
نوَسمه‌یى ،یوسف به‌گى شه‌ره‌ف به‌یانى ،یوسف عزازیلى كاكه‌یى ) وه هه‌ر
وه‌ها شعره‌كانى یوسف ئیمامى و یوسف ئاسكه به باشى جیا كردوه‌ته‌وه كه
شعره‌كانى یوسف ئاسكه هه‌موو شعرى دڵدارین ، وه شعره‌كانى یوسف به‌گى
ئیمامى زوَربه‌یا ن له خانه‌ى خواناسیدان .
له به‌شى یه‌كه‌مى شعره‌كانى دا كه له لاپه‌رِه (11)دا بلاَو كراوه‌ته‌وه
، شاعیر باس له ده‌رده دڵى خوَى ده‌كا كه حه‌سره‌تى تێدا ماوه‌ته‌وه و
چوَن له گڵ‌دا بیان شارێته‌وه ، دڵى پرِه له هیجران ورِه‌نگی تاریكى و
هه‌ر تاریكى مایه‌ى عه‌تارى شارێكه .
شاعیر له دێرِى شه‌شه‌مدا باس له نادیارى یارو مه‌عشوقه‌كه‌ى ده‌كا كه
ده‌رده‌كه‌ى لى شه‌رو هه‌موو ده‌رده‌كانه‌وه‌یه،ئاهى خواحافیزى زایه‌ڵه‌و
شینه لاى .
یوسف به‌گ له دێرِى (12) داله لاپه‌رِه (14)دا ئه‌ڵآ ئه‌گه‌ر مه‌لائیكه
بێن و سوئالم لى بكه‌ن ، ها،(من ربك) خوات كێیه عه‌زابم بده‌ن شاعیر له‌وه
ده‌ترسآ نه‌توانآ وه‌لاَمى پرسیارى مه‌لائیكه‌كان بداته‌وه
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه كه شعره‌كانى ئه‌م دیوانه ناونیشانیاننیه‌و ته‌نانه‌ت
به ژماره‌ش ناونیشانیان بوَ دانه‌نراوه ئه‌گه‌ر ببوایه بوَ بوارى
لێكوَڵینه‌وه ئاسانتر ده‌بوو، له یه‌كه‌م دێرِى لاپه‌رِه (16) ى دا
هاتووه كه ئه‌م دێرِه زوَر نزیكه له دێرِه‌كانى دوایه‌وه كه
(ئه‌ى هوو چه‌ن سه‌ر چه‌نگ چه‌رخى چه‌پ وه‌ردم
چه‌رخ چه‌ن چه‌رخیا من مام نه‌مه‌ردم )
به‌لاَم له لاپه‌رِه :
(59 ) ى دیوانى مه‌وله‌ویدا به‌ناونیشانى (36) هاتووه
به‌م شێوه‌یه
( ئاى چه‌نه سه‌رچه‌نگ چه‌رخى چه‌پ وه‌ردم =
چه‌رخ چه‌ن چه‌رخاو من مام نه مه‌ردم )
له دیوانى مه‌وله‌ویدا به تاك دێرِ هاتوه كه ئه‌كرآ هى یوسف به‌گى
ئیمامى بێت و كه‌وتبێته ئه‌م به‌یازه‌وه كه ماموَستا مه‌لا عبدلكریمى
موده‌رِیس هێنابێتى.
خوێنه‌رى به‌رِێز ئه‌وه‌ى من لێره‌دا ده‌ینوسم لێكوَڵینه‌وه‌و به دوادا
چون نییه ،ته‌نها به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م دیوانه بچكوَله‌یه ده‌زانى چه‌ند
قسه‌و به‌دواداچوون هه‌ڵده‌گرىَ , ئه‌م بابه‌ته ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌كه
ئه‌گه‌رده‌رفه‌تبێت
له بابه‌تى تردا قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌موو شعره‌كانى به‌راوورد له گه‌ڵ
شێعرى شاعیرانى تر دا ده‌كه‌م وه شیعره‌كانى ئه‌م دیوانه‌ى یوسف به‌گى
ئیمامى پێویستیان به رِاست كردنه‌وه هه‌یه كه ئه‌وه‌ش بابه‌تێكى تر‌ى
تایبه‌تیه 0
له یه‌كه‌م دێرِى لاپه‌رِه (16) دا باسى زۆر له‌و زلله میهره‌بانیانه
ده‌كات كه له ژیاندا به‌رى كه‌وتوون نزیك بووه له وه‌وه كه بمرىَ به‌لام
نه‌مردوه و ماوه ، هه‌روه‌ها له دێرِى (6) دا له لاَپه‌رِه (17) دا ئه‌ڵىَ
شه‌یتان پارچه‌ى به‌دى كردوه‌ته به‌رم - كه رِووسیایى و رِه‌نگ زه‌ردى سه‌رتاپاى
گردمه‌وه یانى شه‌یتان هه‌موو گوناهه‌كانى پىَ كردووه و ئێسته په‌شیمانى
یه‌خه‌ى پىَ گرتووه و خۆى به رِوو رِه‌شوو شه‌رمه‌زار ده‌زانێت 0
شاعیر له شیعره‌كانیدا ئاماژه‌ى به (چناره‌دۆڵ ) كردووه كه هاوینه هه‌وزارێكه
له ناوچه‌ى جوانرِۆى كوردوستانى ئێران ، وه ئاماژه‌ى به (په‌رِاو ) داوه
كه چیایه‌كى سه‌خته به‌رامبه‌ر به چیاى بێستونى شارى كرماشان وه دواتر
له لاپه‌رِه (103) دا باسى ئاسكى شێروانه ده‌كاو كه ناوچه‌و ده‌شتى كه‌لاره
كه ئاسكى زۆر بووه له وێوه ده‌رِوات تا
ده‌گاته‌وه (دووئاوان ) له وێشه‌وه باسى كه‌ڵ رِه‌مان ده‌كات له كه‌ژى
شاهۆ كه كه‌ڵى زۆرى لىَ یه ، چیاى شاهۆ زنجیره چیایه‌كه له هه‌ورامانى
لهۆن كه ده‌كه‌وێته دیوى ئێران پشتى شارى پاوه 0 شاعیر له دووشوێنى
تردا باس له رِاو كردن ده‌كات دواتر ده چێته سه‌ر كۆساران ، سروشتى
جوانى ئه‌وىَ دیمه‌نه‌كانى پىَ ئه‌خاته نێو ئه‌م دێرِه شعرانه
به‌رِه‌زا جه تاش سه‌ركێشان وه‌به‌ر
مه‌له‌رزۆ وه‌باد نه‌سیمى سه‌حـه‌ر
به‌دێرِه‌كانى وێنه جوانه‌كانمان نیشان ئه‌دا كه به‌ره‌ِزا كیایه‌كه له
شاخه‌به‌رزه‌كان و له دامه‌نى به‌فردا ده‌رِوىَ به به‌رده سه‌خته‌كانه‌وه
سه‌ر دێنێته‌ده‌ر و به‌باى به‌نسیمى سه‌حه‌ر ده‌له‌رزێت و ده‌جوڵێته‌وه كه
چاوى هه‌مووكه‌سێك ئه‌و جووڵه‌و شته ووردوو جوانانه نابینێت
شاعیر له‌شو ێنێكى تردا باسى زۆرى گوناهوو كه‌مى چاكه ده‌كات و ده‌ڵىَ ئاخ
له ده‌ستى خۆم دڵه داخ بۆ تۆ كه هیچ فه‌رزێكم ئه‌نجام نه‌داوه چۆن
رِووم هه‌یه بچمه ده‌شتى مه‌حشه‌ر ،
ئه‌وه‌ى له‌م باسه دا گرنكه باس بكرێت ئه‌وه‌یه كه مامۆستا حه‌كیمى مه‌لا
ێالح به فه‌رهه‌نگێكى بجكۆلانه ئاماژه‌ى به ووشه قورسه‌كان داوه كه
له شێوه‌زارى هه‌ورامیش دا قورسن تێگه‌شتنیان ئاسان نیه ، هه‌رچه‌نده هه‌مووى
بۆ خوێنه‌وارانى شێوه‌زارى سۆرانى و بادینى قورسه به‌لاَم كارئاسانى
كردووه بۆ لىَ تێگه‌یشتنیان و ورد كردنه‌وه‌یان چوونكه هه‌ندىَ ووشه‌ى
تێدایه من له دیوانه‌كانى تردا نه‌م بینیوه و یه‌كه‌م جاریشه ماناكه‌ى
ده‌زانم ئه‌مه بۆ خوێنه‌ران كه‌م نیه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى لىَ كۆڵینه‌وه
له سه‌ر شێوه‌زارى هه‌ورامى ده‌كه‌ن ،
ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كى تره‌وه سه‌ر چاوه‌ى ژیانى ئه‌م شاعیره‌و ئه‌م
شعرانه كه‌م نین كه سودیان لىَ وه‌رگیراوه كه پێكهاتوون له (6) سه‌رچاوه‌و
یان به‌یازن
سالاَنێكى زوَره ناوى ئه‌م شاعیره هه‌یه‌و ژییان و شعره‌كانى وونه به‌م
هه‌وڵه ووردانه ى ماموَستا شوكور كه‌وته به‌رچاوى خوێنه‌ران.
بۆ زیاتر جێگرتنى ئه‌م دیوانه پێویسته دڵسوَزان و غه‌مخوَران هه‌وڵى ئه‌وه
بده‌ن كه ساڵى له دایك بوونى كۆچى دوایى شاعیر بنوسرێ و ناونیشانیش بۆ
شعره‌كان دابنرىَ وهه‌وڵى دوَزینه‌وه‌ى شێوه‌و شكڵى شاعیر له ده‌مى پیره‌كانمانه‌وه
بدرآ تا شێوه‌كاران بتوانن وه‌ك مه‌وله‌وى وێنه‌یه‌كى خه‌یاڵى بوَ بكێشن ،
تا شاره‌زایان لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتووى له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كى شیعری یه له دیوانى یوسف به‌گى ئیمامى

|