|
مرۆڤ و په‌یدابوون...
مرۆڤ و ئاین

م. بهرۆز
ئه‌گه‌ر بمانه‌وىَ باس له بوون و په‌یدابوونى مرۆڤ بكه‌ین پێویسته سه‌ره‌تا
باسى ئه‌و هه‌ساره تاقانه‌یه بكه‌ین كه مرۆڤى له‌سه‌ر ده‌ژى. لێكۆڵینه‌وه‌ى
زانایان به‌و دێژاى به‌ره‌وپێش چوونى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى به‌رده‌وام بووه
له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى شارستانیه‌ته‌كانه‌وه مرۆڤه‌كان هه‌وڵیانداوه
له‌سروشت و په‌یدابوون و ناسینى هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كان بگه‌ن و گرنگى
تایبه‌تیان پێداوه له‌ناو گه‌لاندا هه‌وڵیانداوه بیكه‌نه‌زانست وه‌ك
زانستى ئه‌ستێره‌ناسى كه‌بنه‌چه‌یه‌كى زۆرقوڵى هه‌یه له مێژوویى مرۆڤایه‌تیدا
وه‌گرنگى زۆریان پێداوه به‌هۆیه‌وه
توانیویانه سوودیان لێوه‌رگرن له‌كاتى رِۆشتنیان له شوێنێكه‌وه بۆ
شوێنێكى تر و دیارى كردنى ئارِاسته‌یان. وه هه‌ندێك له زانایان دروست
كردنى هه‌ره‌مه‌كانى میسر به ئه‌ستێره ناسیه‌وه ده‌به‌سنه‌وه، وه ده‌ڵێن
له‌سه‌ر شێوه‌ى چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك له رِێكى یه‌ك دروست كراون وه‌له‌هه‌ندىَ
شوێنى تر‌ى سه‌رزه‌ویدا ناوى جۆرا و جۆر له ئه‌ستێره‌كان نراوه ئه‌مه‌ش
گرنگى دانى مرۆڤه‌كان به گه‌ردوون ده‌سه‌لمێنىَ. سه‌باره‌ت به دروست
بوونى زه‌وى چه‌ند بیردۆزه‌یه‌ك هه‌ن كه ئاماژه به دروست بوونى ده‌كه‌ن
وه‌ك بیردۆزى(تۆپه‌ڵه‌گاز و جووت ئه‌ستێره و به‌ركه‌وتنى دوو ئه‌ستێره‌ى
گه‌وره)) له‌ئه‌نجامى دا كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى لێ په‌یدابووه.
تبَپه‌رینى زه‌وى به‌چه‌ند قۆناغێك دا‌و گونجاو بوونى بۆ ژیان ملیۆنان ساڵى
پێچووه هه‌ر له‌چرِبوونه‌وه‌ى ئه‌و تۆپه‌ڵه‌گازه و ساردبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام
له بۆشایى ئاسماندا و وه‌رگرتنى ئه‌م شێوازه‌ى كه ئه‌مرِۆ خۆى له گوى زه‌وى
و كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا ده‌بینێته‌وه, هه‌رچه‌ند له چه‌ندبیردۆزێك زیاتر هه‌ن
وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد بۆ په‌یدابوونى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و ئه‌م(مه‌جه‌رِه)
فراوانه‌ى كه كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى تێدایه تێگه‌شتن و زانستى چۆنیه‌تى دروست
بوونى زه‌وى بارانێكى ئیجگار زۆر باریووه كه‌به برِواى زانایان هه‌زاران
ساڵ به‌رده‌وام بووه وه‌له ئه‌نجامى ئه‌م بارانه‌داوه توانه‌وه‌ى
خوێكانى ناو زه‌وى یه‌كه‌مین بوونه‌وه‌ر په‌یدابووه له شێوه‌ى خانه‌و
پاشان پێشكه‌وتنى به خۆه بینوه تاسه‌رجه‌م بونه‌وه‌رانى سه‌ر رِووى زه‌وی
لىَ په‌یدابووه, زانایان قۆناغى دروست بوونى ژیان به چه‌ندچاخێكه‌وه
پۆلێن ده‌كه‌ن وه‌ك(چاخى ته‌پاشیر و جۆراسى و هتد) مرۆڤ له‌و بارودۆخه
ئاڵۆزه‌ى سه‌رزه‌وى دا په‌یدابووه وه‌لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن
كه په‌یدابوونى مرۆڤ ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ سىَ ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا
وه دواكه‌وتنى ده‌ركه‌وتنى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا چه‌ندین بیرورِاى جیاوازى
هێناوه‌ته ناوه‌وه, هه‌ندێك له‌و باوه‌رِه‌دان له ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى
گیانله‌به‌رى تر مرۆڤ په‌یدابووه له ( نڤریه تگور ) كه (چارلین داروین)
خاوه‌نى ئه‌م بیرۆكه یه بوو به‌هۆى لێكچوونى ئێسكه په‌یكه‌ر و هه‌ڵسوكه‌وتى
هه‌ندىَ له گیانله‌به‌ران به‌راوردكردنیان گه‌شتبویه ئه‌و باوه‌رِه‌ى كه
مرۆڤ له مه‌یموون په‌یدابووه یاخود بڵێین مرۆڤ جۆرێكى بالاَتره.
دواتریش زۆر له زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كان پشتگیرى رِاكانیان ده‌كرد وه‌ك (فردریك
ئه‌نجلس) له هه‌ندێ بابه‌تیدا باسى له گه‌شه‌كردنى مه‌یموون و گۆرِانى بۆ
مرۆڤ ده‌كات. مرۆڤایه‌تى به‌رِه‌وشێكى گه‌لىَ ناله‌بارداتىَ په‌رِیوه
رِووبه‌رِووى فه‌وتان و له ناوچوون بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ك به‌هۆى هێزى
سروشت وه‌ك گركانه‌كان، لافاو، بومه‌له‌رزه، ئاگركه‌وتنه‌وه، هتد.
وه هه‌رِه‌شه‌ى گیانله‌به‌رى درنده, ترس له سروشت و كاره‌ساته‌كانى بوو
و بوویه‌سه‌رچاوه‌ى تۆقاندن له دڵى مرۆڤه‌كاندا، له سه‌ره‌تاى كۆمه‌ڵ
كۆمه‌ڵ بوونى مرۆڤه‌كان و به‌رده‌وام بوونى هه‌تا په‌یدابوونى شارستانى یه‌ته‌كان،
بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ له هێزى سروشت و پاشانیش خودى خۆى یارمه‌تى ده‌ربوو بۆ
په‌یدابوونى ئاینه‌كان به تایبه‌تى(ئاینى بت په‌رستى) و ئاینه نا ئاسمانى
یه‌كانى تر, مرۆڤه‌كان هه‌ستان به په‌رستنى مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌كان و
دروست كردنى په‌یكه‌ر و په‌رستگابۆیان ئیدى ورده ورده ژماره‌یان زیادى
كرد و كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى ته‌نیوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ره‌تاكانى په‌یدابوونى
شارستانى یه‌ته‌كان و به‌رده‌وام بوونى تائێستاش له هه‌ندىَ شوێنى گۆى زه‌ویدا.
زیاتر به‌ره‌و پێش چوونى رِه‌وتى مرۆڤایه‌تى و گه‌شه‌كردنى و جێگیربوونى
مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵى بچوك پاشان له ئه‌نجامى خرِبوونه‌وه‌ى زیاتر
و پێویست بوون به یه‌كترى گونده‌كان په‌یدابوون كه به‌پێى لێكۆڵینه‌وه
شوێنه‌واره‌كان په‌یدابوونى یه‌كه‌م گوند ده‌كه‌وێته نزیك چه‌مچه‌ماڵ كه
گوندى (چه‌رمۆ)یه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ 7000 ساڵ پێش ئێستا.
تائه‌م كاته كه‌یه‌كه‌م گوندیش په‌یدابوو زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان په‌رته‌وازه
بوون وه به‌سه‌ر زه‌ویدا بلاَو بوو بوونه‌وه, ئیدى به‌هۆى هێرشى گیانله‌به‌رى
درِنده و كاره‌ساته سروشتى یه‌كان مرۆڤه‌كان دووچارى له ناوچوون ده‌بوونه‌وه
وه‌هه‌ندىَ جار تاك و ته‌را ده‌مانه‌وه له سنورێكى جوگرافى دیارى كراودا.
ئیدى له گه‌رِان به‌رده‌وام ده‌بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى خۆیان ئه‌مه‌ش
له ئه‌نجامى بوونى مه‌ترسى له‌سه‌رتاكه‌كان وه نه‌بوون یان كه‌متربوونى
هه‌رِه‌شه‌ى گیانله‌به‌رانى درِنده له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه زۆرانه‌ى مرۆڤ
وه توانینى رِوو به رِوو بوونه‌وه‌یان. ئیدى زۆربه‌ى مرۆڤه تاك و ته‌راكان
خۆیان له نێو‌و ئه‌و كۆمه‌لاَن ئه‌بینیه‌وه. ده‌رك كردنى مرۆڤه‌كان به‌هه‌رِه‌شه‌ى
له ناوچوون له‌سه‌ر مرۆڤه تاكه‌كان یان كۆمه‌ڵه بچوكه‌كان هانده‌ربوو
بۆیه كرتنیان و دروست بوونى گوند و پاشانیش شار و شارستانى یه‌ته‌مه‌زنه‌كان
له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. ئیدى به‌ره‌وپێش چوونه‌ى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى
بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له هێزى سروشت و په‌یدابوونى خودى خۆیان و ئه‌و
هێزى كه‌كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌رژیانى مرۆڤایه‌تى و هه‌روه‌ها مردنى
مرۆڤه‌كان و له دایك بوونى هى تر جۆره‌ها بۆچوونى جیاوازى هێناوه‌ته
بوونه‌وه له نێوان شارستانی یه‌ته‌كان و ئه‌قوامه‌سه‌ره‌تایى یه‌كاندا وه‌ك
بۆ چوونى جیاوازى خه‌ڵكى(دۆڵى نیل) وه‌ك له خه‌ڵكى(دۆڵى دوو رِووبار) یا (یۆنان)
یا (چینى یه‌كان) هتد. كه به‌درێژاى مێژووى مرۆڤایه‌تى به‌رده‌وام بووه.
هه‌ندێك له ئه‌قوامه سه‌ره‌تایى یه‌كان ئافره‌تیان به‌هۆیه‌ك بۆ په‌یدابوونى
مرۆڤ زانیووه له‌به‌رئه‌وه چه‌ند په‌یكه‌رى جۆرا و جۆریان بۆ دروست كردون
وه له په‌رستگاى تایبه‌تدا دانران (رِاهبه‌كان- كاهن) كاروبارى په‌رستگا
و رِێورِه‌سمه ئایینى یه‌كانیان سازده‌كرد, ئیدى ئه‌م (رِاهب- كاهن- پیاوى
ئایینى ) یه‌كان بوونه ده‌سه‌لاَتدارى دووه‌م له سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى
ده‌وڵه‌تى شار و پاشانیش دروست بوونى ئیمپراتۆریه‌ته‌كانى مێژوو له‌سه‌رده‌مى
بوونى ئه‌و ده‌سته‌لاَتانه‌وه وه به‌رده‌وام بوونى به‌پێى جۆرى فه‌رمان
رِه‌وایى له سه‌رانسه‌رى جیهاندا تاكوو ئه‌مرِۆ و له‌گه‌ڵ بوونى بۆ چوونى
جیاواز به‌رامبه‌ر به په‌یدابوونى مرۆڤه‌كان و مردن و ژیان وه بوونى
خوداى جیاواز وه په‌رستنى جیاواز له نێوان گۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى دا وه‌ئاینى
میرایى, زه‌رده‌شتى- مجوسى له ئێران وه خواوه‌ندى(عشتار) له دۆڵى دوو
رِووبار وه خواوه‌ندى(به‌عل) له شام و خواوه‌نده‌كانى تر له دۆڵى (نیل)
و یونان ده‌په‌رستران.
ئه‌م جیاوازیه هه‌ندىَ جار هۆیه‌ك بوو بۆ په‌یدابوونى كێشه‌ى نێوان ئه‌قوامه‌كان
و شارستانى یه‌كانیش. ئیدى جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسا و په‌رستگاى یه‌كترى وێران
ده‌كران و خواكان به تالاَن ده‌بران ئه‌مه‌وێنه‌یه‌ك بوو له سه‌رده‌مه
سه‌ره‌تاكانى مێژوو, وه ئه‌م كێشانه‌وه ئه‌م جیاوازیانه هه‌تا ئه‌مرِۆش
به‌رده‌وامه سه‌ره‌رِاى نه‌مانى زۆربه‌ى ئه‌و ئاینه كۆنانه به تایبه‌تى
ئاینى میرایى و ئاینه بتپه‌ره‌ستى یه‌كانى تر و جىَ گرتنه‌وه‌یان به
ئاینه‌ئاسمانیه‌كان وه‌ك ئاینى(جووله‌كه-مه‌سیحى -ئیسلام) كه به‌هه‌مان
شێوه‌ى سه‌رده‌مه‌كانى زوو جه‌نگ و كوشتار له نێوانیاندا رِووى داوه وه
تائێستا‌و ناو به‌ناو گرژى و ئاڵۆزى ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه. هێرشى (خاچه‌كان)
بۆسه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان و جه‌نگى نێوان (هندۆسه‌كان و موسڵمانه‌كان) كه‌ناو
به‌ناو رِووده‌دات له هندستان وه جه‌نگى نێوان (مه‌سیحى و موسڵمان) له
باشورى سودان كه چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بوو كه هه‌زاران كوژراو بریندارى
به‌دواوه بوو. وه(ئیسلام) و ئاینه ئه‌فریقایى یه‌كۆنه‌كان له(دارفۆر)
كه هه‌زاران كوژراو بریندار و ئاواره‌بوونى لىَ كه‌وتوه‌ته‌وه, سه‌ره‌رِاى
ئاینى جیاواز جه‌نگ له نێوان هه‌مان ئاینیش دا رِووى ده‌دا وه‌جه‌نگى
نێوان(ئێرله‌نه‌دیه‌كان) وه جه‌نگى نێوان مه‌زهه‌به‌كان له دواى كۆتایى
هاتنى خه‌لافه‌تى رِاشیدین له نێوان (شیعه و سونه) وه به‌رده‌وام بوونى
به شێوه‌ى جیادا و له شوێن جیاوازدا وه‌ك جه‌نگى(عوسمانى) و (سه‌فه‌وى)
وه به‌رده‌وام بوونى گرژى و ئاڵۆزى هه‌تا ئه‌مرِۆش كه خۆى له جه‌نگى مه‌زهه‌بى
ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن و (حوسی یه‌كان)دا خۆى ده‌بینێته‌وه. ئاینه ئاسمانیه‌كان
و هه‌ڵگرانى بیر‌و بۆچوونى ئه‌م ئاینه ئاسمانى یانه كه خواى گه‌وره له
رِێگه‌ى په‌یامبه‌رانى یه‌وه گه‌یاندویه‌تى به‌مرۆڤه‌كان, به‌پێچه‌وانه‌ى
گرویى یه‌كه‌م(مه‌تریالزم)ه‌كان بۆ چوونى جیاوازیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به
په‌یدابوونى ژیان و زه‌وى و ئاسمانه‌كان, هه‌ڵگرانى رِێبازه ئاینى یه‌كان(ئایدیالیست)ه
كان سه‌ره‌رِاى جیاوازیان له رِووى ئاینى یه‌وه به‌لاَم كۆكن له‌سه‌ر ئه‌ورِایه‌ى
خۆیان ده‌رباره‌ى په‌یدابوونى مرۆڤ و ئاسمانه‌كان به ده‌ستى خواى گه‌وره
كه له رِێگه‌ى پێغه‌مبه‌ران و كتێبه‌كانیانه‌وه ئاماژه‌ى پێ دراوه وه‌ك(قورئان,
ئینجیل, ته‌ورات, زه‌بور, سحف
ابراهیم) له‌م كتێبه پیرۆزانه‌دا دروست كردنى مرۆڤه‌كان و زه‌وى و ئاسمانه‌كانى
رِوون كردوه‌ته‌وه هه‌مووى ئاماژه‌یه به ده‌سته‌لاَتى خواى گه‌وره. وه
له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رمىَ[لاَ الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ
تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلاَ اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ
يَسْبَحُونََ] سوره ی‌س آیه(40) (واته ئێمه زه‌وى و ئاسمانه‌كانمان
دروست كردوه له گه‌ردووندا مه‌له‌ده‌كه‌ن) ده‌بینن به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى
(مه‌له‌كردن له گه‌ردوندا) هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مرِۆ زانستى مرۆڤایه‌تى پىَ
گه‌شتووه له ئاشكراكردنى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و ناسینى ئه‌م گه‌ردوونه مه‌زنه‌ى
كه كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى تێدایه, وه‌باس كردنى له (قورئان)ى پیرۆزدا جێگه‌ى سه‌رسورِمانه
له زانین و به‌ده‌سه‌لاَت بوونى خواى گه‌وره كه‌زیاتر له 1430ساڵ به‌رله‌ئێستا
هاتووه ته‌سه‌رزه‌وى, وه به‌هه‌مان شێوه بۆ په‌یدابوونى مرۆڤه‌كان ده‌فه‌رمىَ[خَلَقْنَا
الإِنسَانَ مِنْ سُلاَلَةٍ مِنْ طِينٍ(12)ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي
قَرَارٍ مَكِينٍ(13)] سوره الحج آیه (12 - 13) (واته ئیمه مرۆڤان له
قورِدروست كردوه پاشان كردومانه به گۆشت و ئێسقان به چه‌ند زنجیره‌یه‌ك)
وه‌پێغه‌مبه‌ر درودى خواى لێبىَ ده‌فه‌رمىَ(كٌلٌكٌم مِن آدم وَآدم مِن
التراب
) واته (هه‌مووتان له ئاده‌من وه ئه‌ویش له خۆڵه) سه‌باره‌ت به
باڵدیى مرۆڤ و به‌توانایى له‌سه‌ر زه‌ویدا وه به‌رِێزى مرۆڤ لاى خوداى گه‌وره
ده‌فه‌رمىَ[وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ
وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنْ الطَّيِّبَاتِ
.] سوره الإسرا‌ء آیه(70) واته( ئێمه بىَ جیاوازى رِێزمان له رِۆڵه‌كانى
ئاده‌م ناوه و له‌سه‌ر ئاو و وشكانى رِامان گرتوون) وه خواى گه‌وره باس
له‌وه‌ده‌كات كه مرۆڤى له‌سه‌ر باشترین شێوه دروست كردووه كه به‌ده‌سه‌لاَت
بىَ و وه بونه‌وه‌رێكى ژیر بىَ و زه‌وى بخاته ژێر رِكێفى خۆیه‌وه وه‌ك
ده‌فه‌رمىَ [لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ] سوره
التین آیه(4).
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وىَ كه سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان دروست كراوى خواى گه‌وره‌ن
وه‌له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا یه‌كسانن وه جیاوازى نه‌كردووه له دروست
كردنى (جوویه‌ك یان شوێن كه‌وتوانى ئاینێكى تر وه هه‌موو مرۆڤه‌كانى به‌جىَ
نشینى خۆى داناوه له‌سه‌ر زه‌وى بىَ جیاوازى رِێزى له مرۆڤه‌كان ناوه.
به‌لاَم تائێستا هه‌ڵگرانى رِێبازى یه‌كه‌م(مه‌تریالیزمه‌كان) به‌رده‌وام
سورن له‌سه‌ر بۆچوونى خۆیان وه به‌رده‌وام له لێكۆڵینه‌وه‌دان وه باوه‌رِ
و متمانه‌یان (ئایدیالیزمه‌كان) ئاینى یه‌كان ناكه‌ن به هه‌مان شێوه شوێن
كه‌وتوانى رِێبازى دووه‌م(ئایدیالیزمه‌كان) بۆ چوونه‌كانى ئه‌وان رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
ئیدى مرۆڤایه‌تى بووه به دووبه‌شه‌وه له رِووى فكریه‌وه وه دژایه‌تى
بۆچونه‌كانى یه‌كترى ده‌كه‌ن ئیدى بیرۆكه‌ى په‌یدابوونى مرۆڤ به‌م شێوه له
نێوان ئه‌م دووكۆمه‌ڵه‌یه یاخود رِێبازه‌دا ماوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده تێگه‌شتن
له مرۆڤ و په‌یدابوونى ئاسان نیه كه‌تا ئێستا شوێنه‌وارناسه‌كان چه‌ند
جۆرێك مرۆڤیان له‌سه‌ر رِوى زه‌وى دۆزیوه‌ته‌وه وه‌ك مرۆڤ(نیانده‌رتاڵ,
مرۆڤى جا‌و, كرۆمانیۆم) كه جیاوازیان له شێوه‌ى ئێسكه په‌یكه‌رى
بۆچوونى(مه‌تریالیزمه‌كان) به‌هێزده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان:
1-كتێبه ئاینى یه‌كان(قورئان)
2-سه‌رچاوه مێژوویه‌كان
3-پرِۆگرامه‌كانى خوێندن
4-كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندن
5-په‌یدابوون- برَوكراوه‌ى ته‌بشیرى مسیحى یه.
|