|
|
![]() |
|
|
|
نه‌فخى سوور
سه‌لاح جه‌لال كۆتایى بوون (...) (ئێستا ئاسمان وه‌ك سه‌ره‌تا سپى (1) (...) (بوون) و (مێژوو) (...) قفلڕ درا!! كاتژمێرى رۆح تێزابى هه‌ڵه‌بشیما میلى مێژووى خسته چركه (..) *** كۆتایى بوون (...) خۆرئاوا ته‌مى سپى (...) ته‌نى مادى (بوون) و (گه‌ردون) توایه‌وه... دوكه‌لێكى سپى سپى بۆته پۆشاك زه‌مه‌ن مێژووى مۆمیابوونه (مێژوو) گه‌رده‌لولى (سروشت) و (بوون) (...) (رۆح) و(جه‌سته) له تێزابى بوونا جوت بوون(...) (ئێستا ئاسمان وه‌ك سه‌ره‌تا سپى سپى ) رۆح تۆ‌و چه‌شنى شیمیاباران خاك هه‌ڵم و گرِ(...) كۆمه‌ڵه‌ى رِۆژ دوكه‌ڵى سوور.. بۆشایى بوو به هه‌ورى رۆح سه‌ماى شیلاوگى هێرۆشیما و هه‌ڵه‌بشیما بوون به‌رِه‌نگى مێژووى (گه‌ردون)(...) *** كۆتایى بوون(...) گه‌ردون تێزابى جوگرافیا باى نه‌فخى سوور (بوون) و (مێژووى) كفن (بـــــا) كرد.. (ئێستا ئاسمان سپى سپى وه‌ك سه‌ره‌تا) ئاو و هه‌واو خۆلڕ و مێژوو سپى سپى (...) ته‌نیا شانۆى هه‌ڵه‌بشیما و هێرۆشیما(...) گرِوبۆسۆ و دوكه‌ڵى سوور (...) ***
كۆتایى بوون (...) (ئێستا ئاسمان سپى سپى وه‌ك سه‌ره‌تا) ته‌نى ماددى تێزاب رۆحى (بوون) و (جه‌سته) رِۆح به جه‌سته و جه‌سته به رۆح گه‌یشته‌وه زه‌وى خۆى به ئاسمان به‌خشى ملیار ملیار رۆح و جه‌سته زاریان پژا (...) شارا رۆحى هه‌ڵه‌بشیما وهێرۆشیما بآناسنامه و جه‌سته فرِین رۆح بآ زمان جه‌سته بآ بوون (...) رۆح له جه‌سته و جه‌سته له رۆح ته‌ریو ببوو(...) *** كۆتایى بوون(...) (ئێستا ئاسمان وه‌ك سه‌ره‌تا سپى سپى ) كاتژمێر وكات وشوێن ساڵنامه‌كان سپى سپى (...) چى ساتێكى ئاوێته‌یه؟ قه‌ڵه‌م له كاغه‌ز یاخییه عه‌شق له دلڕ هه‌ور له هه‌ڵم هه‌ڵم له ئاو(...) شاراى رۆحى هه‌ڵه‌بشیما و هێرۆشیما له خه‌رده‌ل وجه‌سته و بوونیان (...) چى ساتێكه ؟(...) ته‌رازوى ژین وێنه‌ى شیمیا هه‌ڵه‌بشیما وهێرۆشیما وێنه و زه‌مه‌نى بۆشایى (...)
ئاڵا‌و رۆح و خوێنى گه‌ردون(...) *** كۆتایى بوون (...) (ئێستا ئاسمان وه‌ك سه‌ره‌تا سپى سپى ) كێ‌و و چیا كاى كوتراوه (2) بوون با رِێزه‌ى شاره مێرووى ته‌ونى مێژوو گه‌ردون هه‌ڵماته شوشه‌ى به‌فر (....) هه‌ڵه‌بشیما و هێرۆشیما جه‌سته هه‌ڵم (...) رۆح شاڵاوى گر ِو بۆسۆ و دوكه‌ڵى سوور (...) ... رِۆژى حه‌شره ... باى نه‌فخى سوور ... جه‌سته له رِۆحدا بزر بوو (ئێستا ئاسمان وه‌ك سه‌ره‌تا سپى سپى ) سپى سپى وه‌ك سه‌ره‌تا (...) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (1)ئاماژه‌یه به ئایه‌تى (یوم نگوی السما‌ء كگی السجل للكتب كما بدڕنا ڕولق نعید) (ڕیه 103 سوره الڕنبیاء) (2)ئاماژه‌یه به ئایه‌تى (وتكون الجبال كالعهن المنفوش) (سوره القارعه)
|
|
|
|