كوفارى  هه له بجه  كوفاريكى  وه رزى  سه نته رى  روشنبيرى  هه له بجه ده ريده كات

 

دوو تاڵ له‌ پرچى شیعر


به‌كرپشده‌رى
1-میوانى ئازیز

له‌شارى پاڵ كه‌ژێكدا
با...تاوێك..پشویه‌ك..ژه‌م كه‌ین
ته‌مه‌ن...كه‌مێك...درێژكه‌ین و...
هه‌ندێكیش له‌زه‌مه‌ن كه‌م كه‌ین..
ئه‌م شه‌و...هاتوم
له‌گه‌ڵ ته‌رزه‌ى یاده‌كانتا...
باش رِاهاتوم
دێرِ...به‌...دێرِى وشه‌كانت بخوێنمه‌وه‌
پێت...بڵێم...خرِۆكه‌ى...سورى و...
چویته‌...قولاَیى...خوێنمه‌وه‌
زیزبوونه‌كه‌ت
ده‌خولقێنىَ...شیعرێكى نوىَ
ئازاره‌كانیشت خۆشن
له‌رِۆحم دا سه‌ما ده‌كه‌ن !
پاسارین...هاتونه‌...سه‌رسىَ !
رِابه‌...هه‌تا..ماوین...وه‌ره‌
ئه‌م...تۆزقاڵه‌...دڵه‌ى شاعیر
بۆخۆت به‌ره‌
مه‌یدركێنه‌
نهێنیه‌كه‌ى بپارێزه‌
كۆشت پرِده‌كات له‌ شیعر
رِۆماڵى رِوت ده‌كات به‌ماچ
شاعیر وه‌ك كانى و كارێزه‌...!
2- ده‌رگا...
شه‌وێكى پرِ له‌نهێنیت
هه‌زاره‌ها رِاز و نیاز و په‌یامى شیعرم
بۆ دێنیت !
ده‌مكه‌یت.. به‌پشكۆى خونچه‌یه‌ك
بۆ كردنه‌وه‌ى په‌رِه‌كانى
خۆت...هه‌وێنیت..!
زۆرجار ده‌مكه‌یت به‌ دره‌ختى سه‌وزى به‌ردار
له‌ناو خۆتدا ده‌مرِوێنیت...
سه‌یرت...ده‌كه‌م
ده‌كه‌ومه‌ ناو رِوخسارته‌وه‌...
له‌گه‌ڵ...مژى خه‌یاڵى دوانیگاى چاوت
ده‌بمه‌ لاو لاو
ده‌ئاڵێم له‌ بالاَى به‌رزى چنارته‌وه‌
برِێژه‌ ناو
تاڤگه‌ى سۆزى شیعره‌كانم !
بخۆره‌وه‌ له‌ دواپێكى
دێرِ به‌ دێرِى وشه‌كانم
مه‌زرایه‌كى تینونابى
له‌گه‌ڵ شه‌ودا په‌نجه‌تان ئاوێزان بووه‌
بۆیه‌ هه‌رشه‌و
ده‌رگاى په‌یامى تۆ بۆلام...ده‌كاته‌وه‌
كه‌تیشكى رِۆژ رِوخسارى زه‌مینى ماچ كرد
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه‌ى ماچیا
ون ده‌بیت و...
ده‌رگاكه‌ دا ده‌خاته‌وه‌.



 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار