|
|
![]() |
|
|
|
چه‌پكىَ له
شیعرى(سه‌لاح عه بدول سه‌بور) (1) وه‌رن بۆلام وه‌رن بۆلام غه‌داره‌كان, هه‌ژاره‌كان, نه‌خۆشه‌كان ئه‌ى دڵشكاو و جه‌سته شكاوه‌كان واسفره و خوانم سازداوه وه‌رن بۆلام وه‌رن بۆلام با پارویه‌ك قسه‌ى نه‌سته‌ق بۆ سه‌ره‌رِۆیى ئه‌م زه‌مه‌نه بىَ هوده‌یه... به‌گه‌روماندا ئاودیوبكه‌ین ! با سوپاسى دڵى هێورى خۆمان بكه‌ین تا له‌شه‌تاوى رِاستگۆیى دا له‌نگه‌ر بگرین... ئه‌ى داخ ! ئه‌قڵ و هۆشمان له خشته‌ى بردوین ده‌وه‌رن بۆلام ده‌وه‌رن بۆلام (2) ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌مى ماف لووشدانه ! كوژرا و بكوژه‌كه‌ى خۆى ناناسێته‌وه هه‌ر نایشزانىَ كه‌ى كوشتویه‌تى ؟ ئه‌وه سه‌رى ئاده‌میزاد ه وابه‌جه‌سته‌ى ئاژه‌لاَنه‌وه ناسه‌رى ئاژه‌لاَنه وا به جه‌سته‌ى ئاده‌میزادانه‌وه برا ده‌ستىَ به‌سه‌ر تانا بێنن ! ده‌ستىَ به‌سه‌ر تانا بێنن ! (3) له‌رِىَ و بانه‌كاندا به دواتاده‌گه‌رێم سه‌رسام وه‌ستاوى ! وایت له كات و ساتێكى شكۆیدا وه‌ك چادرێكى ئاو ریشمین هه‌ڵدراوى شنه‌ى بایه‌كى فێنكى هاوین رِاتده‌وه‌شێنىَ با(با)ى سه‌ر له‌به‌یانیه‌كى ته‌ماوى و باراناوى گوریسه‌كانت خاو ده‌كاته‌وه ورده ورده سیمات ده‌كه‌وێته رِوو... خۆى ده‌دا له رِه‌شایى سێبه‌رى منى به‌نده ! وه‌خته ده‌ست به گفتوگۆبكه‌ین له پرِ زمانمان له گۆ ده‌كه‌وىَ لاڵ ده‌بین !
|
|
|
|