|
|
![]() |
|
|
|
ئایا مرۆڤ سه‌ربه‌سته؟ به‌راوردكارییه‌ك له‌نێوان بۆچونه‌كانى فرۆید و سارته‌ردا.
ئارام موكریانى له دێرینه‌وه مشتومرِێكى زۆر له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستى مرۆڤ و پێچه‌وانه‌كه‌ى كراوه، هه‌ر بیرمه‌ندێك به كۆمه‌ڵێگ به‌ڵگه و به‌شێوازى جیا بۆچونه‌كانى خۆى له‌مه‌رِ ئه‌و تێگه‌یشته ده‌ربرِیوه. ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت باسى بكه‌ین، وه‌یادهێنانه‌وه‌ى بۆچونى دوو بیرمه‌نده و دواجاریش له رِێى چه‌ند پرسێكه‌وه بتوانین تانوپۆى ئه‌و دوو بۆچونه بكه‌ین. (سارته‌ر) ئه‌و دوو بۆچونه‌ش، یه‌كه‌میان بیرورِاى فرۆیدى مه‌زنه ده‌رونشیكارى نه‌مساییه، دووه‌میان بۆچونى ژان پۆل سارته‌رى بیرمه‌ندى بونگه‌راییه. فرۆید ده‌زگاى ده‌رونى مرۆڤى كرده سآ به‌شى سه‌ره‌كى "هه‌ست، پێش هه‌ست، نه‌ست"، كه له په‌رِتوكى "لێكدانه‌وه‌ى خه‌ونه‌كان" دا هێڵكارییه‌كه‌ى كێشاوه. وه ئه‌و "نه‌ست"ه‌ش له‌رِێگه‌ى ئاخاوتنى سه‌ربه‌سته‌وه، كه یه‌كێكه له‌و رِێگایانه‌ى له داهێنانى خۆى بوو، بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان، ده‌توانرا په‌ى پێببردرایه. واته نه‌ست له كاتى خه‌ون بینین‌دا گوزارشتى له خۆى ده‌كرد، كاتێك كه ده‌رونشیكار رِێگه‌ى به‌نه‌خۆشه‌كه ده‌دا، تا سه‌ربه‌ستانه خه‌ونه‌كه‌ى خۆى چه‌ند جارێك بگێرِێته‌وه، له تافى دوباره‌كردنه‌وه‌یدا، ده‌بوو ده‌رونشیكار په‌ى به ناواخنه شاراوه‌كانى خه‌ونه‌كه ببردایه، كه بریتى بوو له ئاماژه‌كانى نه‌ست بۆ شتێكى دیاریكراو. به‌ڵام لێره‌دا فرۆید زۆربه‌ى خه‌ونه‌كانى
ده‌برده‌وه بۆ "غه‌ریزه‌ى سێكس" و هه‌رئه‌وه‌ش بوو كه بووه هۆى گه‌نده‌ڵكردنى به‌شێك له تیۆره‌كانى. فرۆید هه‌ستى به‌و مانایه به‌كاردێنا، كه سیفه‌تێكى كاتیه، كه هه‌م زانیارى له جیهانى ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت و هه‌م زانیاریه‌كانى جیهانى ناوه‌وه‌ش ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش له مرۆڤدا بریتین له پێنچ هه‌سته‌كه "بۆنكردن،چه‌شتن،بینین،به‌ركه‌وتن،بیستن"، بۆ نمونه له كاتێكدا ده‌رزیه‌ك به‌ر ده‌ستت ده‌كه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و زانیاریه له رِێگه‌ى هه‌ستى به‌ركه‌وتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌زگاى ده‌رونى و له‌وێشه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ى به كشانه‌وه‌ى ده‌ست كۆتایى دێت، ....هتد. دووه‌میان كه بریتی یه له "پێش هه‌ست" له رِیزبه‌ندى ده‌زگا ده‌رونیه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته ناوه‌وه، واته ده‌كه‌وێته دواى هه‌ست و پێش نه‌ست. كه ئه‌مه‌ش بریتى ده‌بێت له سیستمێكى ده‌رونى كه چه‌ند پرۆسێسێك ده‌گرێته‌خۆ، كه له ده‌مى ئێستادا ئاماده نین (كه‌واته له‌م رِوه‌وه له نه‌سته‌وه نزیكه)، به‌ڵام ده‌كه‌وێته پێش نه‌ست، واته كردارێك یان پرۆسێسێك كه به‌هۆى هه‌ندآ میكانیزمى وه‌ك (سانسۆر،به‌رگرى،...هتد) ناگاته نه‌ست و له كاته جیاجیاكاندا له جیهانى ده‌ره‌وه‌دا خۆى ده‌سه‌پێنآ. به‌ڵام نه‌ست، ئه‌و ناوچه كه‌شف نه‌كراوه‌ى ده‌زگاى ده‌رونى، كه فرۆید دۆزییه‌وه و به داهێنانێكى به‌رچاوى بوارى ده‌رونناسى داده‌نرێت، بریتى یه له‌و هیوا و ئاره‌زو و یاده‌وه‌ریانه‌ى كه نه‌هێڵراوه بگه‌نه هه‌ست، بۆیه به شێوازێكى دى و به‌شێوه‌یه‌كى نائاسایى گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه كه فرۆید خه‌ون به به‌دیهێنانى ئاره‌زو داده‌نێت، به‌و مانایه‌ى ئه‌و ئاره‌زوانه‌ى له نه‌ستدان كاتێك ناتوانن بێنه جیهانى ده‌ره‌وه، ئه‌وا سه‌ربه‌ستانه له جیهانى خه‌ونه‌كاندا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، وه‌یان كاتێك كه كردارێكى نه‌ستى ده‌مامك ده‌كات و دێته ناو هه‌ست، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه گرفتارى نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان ده‌كات، هه‌ربۆیه فرۆید پێى وایه زمانگرتن و ته‌ته‌ڵه‌ى زمانیش چالاكیه‌كى نه‌ستیه و ده‌مامكى كردوه و دزه‌ى كردۆته ناو هه‌ست و هه‌ستیش به‌و شێوه‌یه ده‌رى ده‌برِآ. به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ئێمه‌یه، هه‌ردوو تێگه‌یشتى (سه‌ركوتكردن،چه‌پاندن)ه. كه یه‌كه‌میان هه‌ستى یه و له هه‌ستدا ده‌مێنێته‌وه. وه دوه‌میشیان نه‌ستى یه و له نه‌ستدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام رِه‌نگه له كاتى جیاجیادا ده‌ربكه‌وێته‌وه و گوزارشت له خۆى بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو پاڵنه‌ره‌كه‌ى هه‌لى بۆ رِه‌خسا و نارِه‌حه‌تیه‌كه‌ى سه‌رى نه‌ما. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و به‌كورتى، باسى سیسته‌مه‌كه‌ى فرۆیدمان كرد له‌مه‌رِ ئه‌و هێڵكارییه‌ى كه بۆ ده‌زگاى ده‌رونى مرۆڤى كێشاوه، كه تیایدا زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كان ده‌باته‌وه بۆ رِه‌مه‌كى سێكس و به رِه‌مه‌كێكى سه‌ره‌كى داده‌نێت له رِه‌مه‌كه‌كانى ژیاندا (رِه‌مه‌كى ژیان وه‌ك:برسێتى، تینوێتى). فه‌لسه‌فه‌ى بونگه‌رایش، كاتێك دێت و باس له مرۆڤ ده‌كات، به شێوه‌یه‌كى ئازادانه وه‌سفى ده‌كات. هه‌تا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كاتێك مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت، ده‌رونى جگه له په‌رِه‌یه‌كى سپى هیچى تر نییه و ده‌توانێت له رِێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه كه‌سایه‌تى خۆى دیارى بكات و له‌وێشه‌وه سه‌ربه‌ستى خۆى دیارى بكات، به‌مه‌ش بونگه‌راكان سه‌ربه‌ستى مرۆڤ ده‌كه‌نه سه‌ربه‌ستیه‌كى رِه‌ها و واى بۆده‌چن، كه مرۆڤ ده‌توانێت له رِێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه ئازادى خۆى چنگ بخات. سارته‌ر له په‌رِاوى "بونگه‌رایى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى مرۆگه‌راییه"دا ده‌ڵێت: (مرۆڤ مه‌حكومه به ئازادى). واتاى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نییه كه مرۆڤ ئازاده، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه خودى مرۆڤ بریتى یه له ئازادى، چونكه بیریارى بونگه‌را له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه كۆكه، كه بون پێش ماهیه‌ت كه‌وتوه، هه‌ربۆیه سارته‌ر له هه‌مان په‌رِاودا ده‌ڵێت: "مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئاره‌زوه‌كانى خۆى به‌رپرسیاره و تواناى پشت به‌ستنى به‌و ئاماژانه‌وه نییه كه ئارِاسته‌كه‌ى نیشان ده‌دات، بگره مرۆڤ ئه‌م ئاماژانه به پێى خواستى خۆى لێك ده‌داته‌وه. لا 45". كه‌واته ژان پۆل سارته‌ر ده‌گاته ئه‌وه‌ى، مادام بون له پێش چیه‌تیدا دروست ده‌بێت، كه‌واته مرۆڤ ده‌توانێت به هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانیه‌وه كردارى جوان و خه‌ڵكانى دیكه‌ش هه‌ڵبژێرێت و جوامێرى خۆى له كۆمه‌ڵگادا دروست بكات و پێگه و كه‌سایه‌تیه‌كى دیار بۆ خۆى فه‌راهه‌م بكات. چونكه ئه‌و پێى وایه كه مرۆڤ به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى كه هه‌ڵیده‌بژێرێت. كه‌واته لێره‌وه ده‌چینه كێشه‌یه‌كى ئاڵۆزتره‌وه، كێشه‌ى ئۆبالڕ
به‌ئه‌ستۆى كآ یه؟ بونگه‌را ئۆبالڕ ده‌خاته ملى كه‌سه‌كه، چونكه ئه‌وان مێشكى مرۆڤ به په‌رِه‌یه‌كى سپى نه‌نوسراو داده‌نێن. كه‌واته مرۆڤ چۆن به ئازادى مه‌حكومه، ئاوه‌هاش به سه‌ربه‌ستى، چونكه ئازادى و سه‌ربه‌ستى دوو رِوى هه‌مان دراون و لێك جیا نابنه‌وه، مادام هه‌ڵبژاردن به ویستى مرۆڤه، كه‌واته ده‌بێت مرۆڤ بۆ پارێزگاریكردن له رِه‌سه‌نایه‌تى خۆى هه‌میشه (خێر و چاكه) هه‌ڵبژێرآ. چونكه بونگه‌رایى جێگه‌ى شه‌رِى تیا نابێته‌وه و فه‌لسه‌فه‌یه‌كه بۆ خزمه‌تى مرۆڤ. فرۆید هه‌موو كرداره‌كانى مرۆڤ ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌سته‌ى كه له ده‌زگاى ده‌رونیدا وه‌سفى كرووه و پێى وایه هه‌موو كرداره‌كانى مرۆڤ له لایه‌ن نه‌ستیه‌وه دیارى ده‌كرێت، به‌مه‌ش مرۆڤ هیچ نى یه جگه له رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه له نه‌ستیدا هه‌یه و به ئه‌نجامى ده‌گه‌یه‌نێت. دۆنسێلڕ له په‌رِتوكى (ده‌رونشیكارى و ئه‌و سیستمانه‌ى لێى جیابونه‌ته‌وه)دا، ئه‌وه رِون ده‌كاته‌وه، كه مرۆڤ له دوو حاڵه‌تدا رِه‌نگه سه‌ربه‌ستى خۆى له‌ده‌ست بدات ئه‌ویش به ته‌واوى نا، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى رِێژه‌ى، ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ش (هێنانه‌گۆى ئازاد و خه‌واندنى موگناتیسى)یه. به‌و مانایه‌ى له هێنانه‌گۆى ئازاد دا، ده‌رونشیكار ده‌توانێت له رِێگه‌ى دوباره كردنه‌وه‌ى وته‌كانى كه‌سى به‌رامبه‌ره‌وه د‌رك به‌و حاڵه‌ته نه‌ستیانه بكات كه بونه‌ته دیاریكه‌رى رِه‌فتاره‌كانى، ئه‌ویش زیاتر له رِێگه‌ى رِاڤه‌ى خه‌ونه‌كانیه‌وه، به تایبه‌ت كاتێك كه ده‌رونشیكار ناواخنى شاراوه‌ى خه‌ونه‌كه‌ى بۆ ئاشكرا ده‌بێت. به‌ڵام له خه‌واندنى موگناتیسیدا، كه فرۆید یه‌كه‌مجار ئه‌م رِێگه‌یه‌ى به‌كارده‌هێنا بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانى، كه‌سى خه‌وێنه‌ر كاتێك ئیحا به كه‌سى خه‌وتو ده‌دات بۆ به‌جآ گه‌یاندنى كارێك له كاتێكى تر‌ى دیاریكراودا، ئه‌وا دواى بێداربونه‌وه‌ى له‌و كاته‌ى پێى وتراوه، هه‌ڵده‌ستێت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و كاره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه نازانێت بۆ ئه‌و كاره ده‌كات، وه‌یان چ شتێك بووه‌ته هۆكار بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و كاره. وه ئه‌گه‌ر له سه‌روبه‌ندى رِۆیشتنى ئه‌و كه‌سه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و كاره (كه به ئیحا پێى دراوه)، یه‌كێك لێى بپرسێت بۆچى ئه‌و كاره ده‌كه‌یت و هۆكار چى یه؟ ئه‌وا له‌لاى خۆیه‌وه هه‌ولڕ ده‌دات ده‌مامكێك بۆ ئه‌نجامى كاره‌كه‌ى بكات و پاساوێكى ئه‌قڵانى بۆ بهێنێته‌وه. به‌ڵام له رِاستیدا وانى یه و ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و ئیحایه‌ى كه له كاتى خه‌وتنه موگناتیسیه‌كه‌دا كه‌سى خه‌وێنه‌ر به نه‌ستى داوه.ئه‌م سه‌ربه‌ستیه‌ش لێره‌دا ته‌مومژیه‌كى تێ ده‌كه‌وێت. بۆ نمونه، گه‌ر به كه‌سى خه‌وتو بگوترێت :"له فڵانه كاتدا فڵانه كه‌س بكوژه"، ئایا ئه‌و كه‌سه هه‌ڵده‌ستێت بۆ جێبه‌جآ كردنى ئه‌و كاره؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام ئه‌رآ بێت، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌رِه‌ى كه هه‌ر ئیحایه‌ك به نه‌ست بدرێت جێبه‌جآ ده‌كرێت و مرۆڤ به ته‌واوى داده‌ماڵرآ له سه‌ربه‌ستى. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌رآ بێت، ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ى به‌ڵگه‌نه‌ویسته، به‌وه‌ى هه‌ر ئیحایه‌ك به نه‌ست بدرێت (وه‌یان دروستتر زۆربه‌یان)، ئه‌وا دواى شه‌نوكه‌و كردنى ئه‌قڵى كه‌سه‌كه بۆ ئه‌و بابه‌ته و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لڕ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌وجا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت. له نمونه‌كه‌ى پێشودا، پرسگه‌لێك خۆیان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه.ئایا كه‌سى خه‌وتو، بیر له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مرۆییه‌كانى خۆى ناكاته‌وه.؟ ئه‌ى ویژدانى ئه‌و كه‌سه له چ سوچێكدا خۆى مه‌ڵاس داوه؟ ئه‌ى سه‌باره‌ت به ئاكارى ئه‌و كه‌سه، چ كاره‌ساتێك رِوده‌دات له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و ئیحایه‌دا؟ ئایا ئه‌ندام بونى خۆى ناسرِێته‌وه له‌و بونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى كه وابه‌سته‌یه‌تى؟ ئه‌گه‌ر له رِه‌هه‌ندێكى بونگه‌راییه‌وه سه‌رنجێكى ئه‌و ئاكاره بده‌ین، ئایا ئه‌و كه‌سه ئازادى خۆى له ده‌ست نه‌داوه؟ به‌وه‌ى شتێكى چه‌وتى هه‌ڵبژاردوه (وه‌یان بۆى دیاریكراوه، كه ئه‌مه ده‌چێته قاڵبى فرۆشتنى ئازادى)؟ دواى به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى كاره‌كه، هه‌ست كردن به لێپرسینه‌وه، ویژدانى ئازار نادات؟ بۆیه مه‌حاڵه شتێكى وه‌ها بكرێت گه‌ر بێت و پێشتر بیرى لێ نه‌كرابێته‌وه و به‌رنامه رِێژى بۆ نه‌كرابێت. به تایبه‌ت ئه‌و كردارانه‌ى كه ده‌بێته هۆى زه‌ره‌رمه‌ندى بۆ خۆى و كۆمه‌ڵگاكه‌ى. به‌ڵام گه‌ر بێت و كه‌سى خه‌وتو ئه‌و كاره نه‌كات، ئه‌ى ئه‌و ئیحایه چى لێدێت و بۆ كوآ ده‌چێت؟ پرسه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك ئه‌و ئیحا نه‌ستیه‌ى كه به‌كه‌سى خه‌وتو ده‌درێت، له كاتى بێداریدا به ئه‌نجام نه‌گات، ئه‌و ئیحایه له كوێدا ئارام ده‌گرآ؟ ئایا له نه‌ستدا رِه‌گى خۆى داده‌كوتآ و رِۆژێك له رِۆژان خۆى له جیهانى ده‌ره‌وه‌دا ده‌نوێنآ؟ وه‌یاخود بیرده‌چێته‌وه و به مرورى زه‌مه‌ن نامێنێت؟ وه‌یان دێته‌وه جیهانى ده‌ره‌وه و به‌ڵام به شێوه‌ك ده‌مامك ده‌كات كه به ئه‌سته‌م بناسرێته‌وه؟. به‌پێى تیۆرى چه‌پاندنى فرۆید ئه‌و ئیحایه له نه‌ستدا ده‌چه‌پێنرێت، به‌ڵام ئایا به‌پێى هه‌مان تیۆر، ئه‌و چه‌پاندنه له كاتێكى تر و به شێوه‌یه‌كى تر نایه‌ته سه‌ر زه‌مینى واقیع و جیهانى ده‌ره‌وه و داواى تێربون ناكات؟ ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌و تیۆره شیكردنه‌وه‌كه‌مان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت وه‌ڵاممان ئه‌رآ بێت. به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا ململانێیه‌كه له قازانجى واقیعدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سه‌كه كه‌مێك وشیار بێت و چه‌ند به‌هایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌رچاو بگرێت، سه‌ره‌رِاى كه‌سایه‌تى و ئازادی و سه‌ربه‌ستى خۆى. نامانه‌وێت دورتر برِۆین و بابه‌ته‌كه له ده‌رگاى كێشه‌یه‌كى تر بدات. فرۆید جگه له‌وه‌ى مرۆڤ به بونه‌وه‌رێكى درِنده و شه‌رِه‌نگێز داه‌ده‌نێت، جیاكاریه‌كى ئه‌وتۆشى له‌گه‌لڕ ئاژه‌ڵدا نه‌كردووه، كه دیارده‌ى شه‌رِه‌نگێزى له رِوانگه‌ى بونگه‌راییه‌وه دیارده‌یه‌كه تیایدا مرۆڤ سه‌ربه‌ستى خۆى له ده‌ست ده‌دات، چونكه ئه‌و كرده‌یه وا له مرۆڤ ده‌كات له رِێى هه‌ڵبژاردنێكى چه‌وته‌وه به‌رپرسیارێتى خۆى ون بكات!. به‌هه‌رحاڵ، فرۆید ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت، كه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكه و سه‌ربه‌ستى خۆى له ده‌ست داوه. فرۆم له په‌رتوكى (له‌ودیو زنجیره‌كانى وه‌همه‌وه) ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه فرۆید پێى وایه مرۆڤى سه‌ربه‌ست مرۆڤێكه كه خۆى له پاشكۆیه‌تى دایكى رِزگار كردوه!. به‌ڵام فرۆید خۆى ده‌ڵێت:"سه‌ربه‌ستى مرۆڤ به رِاده‌ى سه‌ربه‌ستیه‌تى له نه‌ستدا"، واته نه‌ست ده‌كاته پێوه‌رى سه‌ربه‌ستى مرۆڤ. ده‌بینین كه زۆرێك له ئاینه‌كانیش سه‌ربه‌ستى له مرۆڤ داده‌ماڵن، به‌و پێیه‌ى كه كرده‌وه‌ى هه‌موو مرۆڤه‌كان له مێژینه‌یه‌كى دور نوسراوه و ته‌واو بوه، ئێستا مرۆڤ جگه له ئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه‌ى كه بۆى نوسراوه شتێكى تازه ناكات. كه ئه‌مه‌ش بیروباوه‌رِێكى قه‌ده‌رییه و كێشه‌یه‌كى تر دێنێته مه‌یدانى گفتوگۆوه. پرسه‌كه لێره‌دایه، گه‌ر مرۆڤ موخه‌یه‌ر نه‌بێت، ئه‌ى بون بۆ دروست بو، وه‌یان..؟ ئه‌مه‌شیان كێشه‌یه‌كى تره و پێویستى به قسه‌كردنێكى زۆرتر و له‌سه‌ر رِاوه‌ستانێكى زۆرتره. هه‌روه‌ك رِونمان كرده‌وه، سارته‌ر پێى وایه، كه مرۆڤ
ده‌توانێت له رِێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیه‌وه هه‌ست به‌لێپرسراوى خۆى بكات له كۆمه‌ڵگادا، له‌وێشه‌وه ده‌توانآ بگاته جوامێرى، گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى پۆزه‌تیڤ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. لێره‌شه‌وه‌یه كه نه‌ك مانایه‌كى گه‌وره ده‌داته تێگه‌یشتى خودى سه‌ربه‌ستى و ئازادى، به‌ڵكو مرۆڤ وه‌ك خودێك ده‌كاته ئازادى و سه‌ربه‌ستى و پێى مه‌حكوم ده‌كات، به مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه جوامێرانه رِه‌فتار بكات و هه‌ڵبژاردنه‌كانى دروست بن، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته بكوژى ئازادى و سه‌ربه‌ستى و سه‌ربه‌خۆى خۆى و به‌ده‌ستى خۆى ده‌بێته كاولكه‌رى ماڵى خۆى. لێره‌دا كێشه‌یه‌كى كرۆكى ده‌كه‌وێته‌وه كه زۆر گرنگه. گه‌ر بێت و مرۆڤ سه‌ربه‌ست بێت، ئه‌ى بۆچى زۆرجار له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربه‌ست نابێت، گه‌ر بێت و پۆزه‌تیڤانه‌ش هه‌ست به لێپرسراوى بكات؟ وه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌ستیش له مرۆڤ داماڵرێت (وه‌ك ئه‌وه‌ى فرۆید باسى ده‌كات)، بۆچى هه‌ندآ كات مرۆڤ ده‌توانآ هه‌ڵبژاردنێكى دروست بكات و له‌وێشه‌وه موماره‌سه‌ى سه‌ربه‌ستى خۆى بكات؟!. كه‌واته له ده‌رخستنى ئه‌و دو بۆچونه جیاوازه و شیته‌ڵكردنه‌وه و به‌راورد كردنیان ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى كه بڵێین: مرۆڤ نه ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌سته، كه بتوانێت به‌بآ هیچ سانسۆرێك هه‌ڵبژاردنه‌كانى به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، وه نه به ته‌واویش له سه‌ربه‌ستى داماڵراوه كه زه‌لیل بێت له بچوكترین هه‌ڵبژاردندا. به‌ڵكو حاڵه‌ته‌كه شێوازێكى مامناوه‌ندى وه‌رده‌گرێت و له رِه‌هاییه‌وه رِێژه‌یی بونێك ده‌داته خۆى، كه ده‌كرێت له هه‌ندێك كه‌سدا زیاتر بێت له چاو هه‌ندێكى تردا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌ربه‌ستیه له هه‌موو مرۆڤێكدا بونى هه‌یه و ده‌توانرآ به‌كارببرآ و ئه‌زمون بكرآ. |
|
|
|