|
|
![]() |
|
|
|
چوار سروود بۆ ئایدا
شیعرى: ئه‌حمه‌دى شاملۆ وه‌رگێرِانى: هۆشه‌نگ دارا
1 سروودى پیاوى وێڵ من ده‌بێت كه له‌م خه‌مى رِێگایه‌دا له چاوه‌رِوانییه‌كى پرِووكێنه‌ردا جێسێبه‌رێك به دار و به‌رد به‌ده‌رخه‌م، چونكه سه‌ره‌نجام ئومێد له سه‌فه‌رێكى دره‌نگخراودا ده‌گه‌رِێته‌وه. به‌لاَم له كاتێكدا، ئه‌ى مه‌خابن! كه بۆ من نه سه‌قفێك له سه‌ر سه‌ر هه‌یه و نه گڵێمێكیش له ژێر پىَ. له تاوى خۆر بۆ داخبوون گۆزه‌یه‌ك نییه تا ئاوى بده‌مىَ، بۆ حه‌وانه‌وه‌ى ماندویه‌تیش سه‌رینێك نییه كه بینوێنم. + رِێبوارى چاو له رِێگاكانى من له ناكاو له رِێوه بگات. ئه‌ى هه‌مووى ئومێده‌كان به من بۆ وه‌ده‌رهێنانى ئه‌م سه‌قفه توانستێك بده‌ن! 29ـى ئوردیبه‌هه‌شت ـى 1342 2 سروودى ئاشنایى كێیت كه من به‌مجۆره به پێداپه‌رمینه‌وه ناوى خۆم به تۆ ده‌ڵێم كلیلى خانوم له ده‌ستت ده‌نێم نانى شادییه‌كانم له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ش ده‌كه‌م له ته‌نیشتت داده‌نیشم و له سه‌ر ئه‌ژنۆى تۆ ئاوه‌ها ئارام خه‌وم لىَ ده‌كه‌وێت؟ + كێیت كه من به‌مجۆره جددى به دیار خه‌ونه‌كانى خۆمه‌وه له‌گه‌ڵ تۆدا دره‌نگ ده‌كه‌م؟ 3 كامه ئیبلیس تۆ ئاوه‌ها به گوتنى نا وه‌سوه‌سه ده‌كات؟ یان ئه‌گه‌ر خۆى فریشته‌یه‌كه له داوى كام ئه‌هریمه‌نته‌وه به‌مجۆره هۆشدارى ده‌دات؟ گومانێكه ئه‌مه؟ یاخود ده‌نگى پێى دوایه‌مین هه‌نگاوه‌كانه كه غوربه‌ت به‌ره‌و لاى زێدى ئاشنایى دێنیت؟
30ـى ئوردیبه‌هه‌شت ـى 1342
|
|
|
|