|
شارێك دڵما
مانیا كوَسالاَنى
شارێك هه‌یه
زوَر به شارى دڵم ئه‌چىَ
پێكه‌نینى
وه‌كو پێكه‌نینى گوڵه
گریانیشى زوَر به كوڵه
بێده‌نگانه
وه‌ك هه‌راڵه بره‌مى ئه‌م كوێستانه
تورِه بوونى وه‌كو سێلاَو
ئارامیشى وه‌ك شه‌ونموو بوَنى گولاَو
وه‌كو به‌فراو..
وورده ورده بویه ده‌ریا
* * *
شارێك هه‌یه
تاقانه‌یه..
خوى بىَ لانه..
كه‌چى بوَ ئێمه لانه‌یه
خه‌م خوَرانى سه‌ر زاره‌كى
دوژمن كرِن.
نان خوَرانى
هه‌تا زوَر بن سفره درِن
* * *
شارى دڵم
له رِه‌نگى ئه‌م شاره ئه‌چىَ
گه‌رِه‌كێكى سوره وه‌ك ئه‌و
باغه‌كانى زه‌عفه‌رانى..
مناڵه‌كانى سه‌ریان سپى
هه‌ر وه‌كو سه‌رى دالاَنى..
كچه‌كانى سه‌وز ئه‌پوَشن
هه‌ر وه‌ك كچانى ئه‌م شاره
* * *
شارى دڵم
رِه‌نگه‌كانى له رِه‌نگى ئه‌م شاره ئه‌چن
كوردستانى پێناسرا
هه‌ر ئه‌م شاره
رِه‌نگى جوانیان لىَ كرد‌و
به بوَنى به‌هار تاسێنرا
|