|
شاعیرى مه‌زن
و. ژینۆ حه‌كیم مه‌لا ساڵح
ده‌مویست برِۆم بیبینم ئه‌و شاعیره گه‌وره پیاوێك كه دواى جفرز، گه‌وره‌ترین
شاعیر بوو ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 70 ساڵ ده‌بوو، به شاعیرێكى جیهانى داده‌نرا
كتێبه‌كانى وه‌كو: (خه‌مى من باشتر له خه‌مى تۆیه، ها ها! و بنێشتێك له
هه‌ناسه‌دان كه‌وتووه)ى هه‌بوو ئه‌و له رِوبه‌رى زانكۆكان كۆرسى
رِاهێنانى هه‌بوو، خه‌لاَتى زۆرى وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها خه‌لاَتى نۆبڵ و
برنارد ستاجمن.
له قادره‌كانى بارِه‌كه چوومه سه‌ره‌وه جه‌نابی ستاچمن له باڵه‌خانه‌ى
ژماره 223 نیشته‌جێ بوو. له ده‌رگام دا یه‌كێك له پشت ده‌رگاكه‌وه
هاوارى كرد (شه‌یتان به له‌عنه‌ت بێ! وه‌ره ژووره‌وه!) ده‌رگاكه‌م كرده‌وه
و رِۆشتمه ژووره‌وه برناردستاچمن له‌ناو پێخه‌فه‌كه‌ى پاڵكه‌وتبوو بۆنى
رِشانه‌وه، مه‌شروب، خواردنى پیس هه‌موو شوێنێكى گرتبوویه‌وه رِامكرده
ته‌والێته‌كه‌وه رِشامه‌وه و پاشان هاتمه ده‌ره‌وه.
وتم : (به‌رِێز ستاچمن! بۆچى په‌نجه‌ره‌كه ناكه‌یته‌وه)
- بیرێكى باشه ئیتر به‌وناوه بێ مانایه با‌نگم مه‌كه: من برینم نه‌ك
ستاچمن!
ئه‌و ئیفلیج بوو، دواى هه‌وڵدانێكى زۆر توانى له پێخه‌فه‌كه‌ى بێته ده‌ره‌وه
و له‌سه‌ر كورِى دانیشت: پاشان وتى: ده‌ى چاوه‌رِێ ى گفتوگۆیه‌كى خۆش بوو.
له‌سه‌ر مێزه‌كه له ته‌نیشت ئه‌ژنۆى سوراحى شه‌رابی سور كه پرِ بوو له
سوتوى جگه‌ره دانرابو سه‌یرێكى ده‌وروبه‌رم كرد، كاتێك دیسان سه‌یرم كرده‌وه
بینیم خه‌ریكه له سوراحى شه‌راب ده‌خواته‌وه هه‌ڵبه‌ت شه‌رابه‌كه به
زۆرى ده‌رِژایه سه‌ر كراسه‌كه‌ى و پانتۆڵه‌كه‌ى برنارد ستاچمن سوراحیه‌كه‌ى
خسته‌وه جێگه‌ى خۆى و وتى: (ئۆخه‌ى، ته‌نها ئه‌وه‌م ده‌ویت) پێم وت: (ئه‌گه‌ر
په‌رداخ به‌كار بهێنى، باشتره)
- به‌ڵێ، وابزانم رِاست ده‌ڵێى.
ده‌وروبه‌رى سه‌یركرد چه‌ند په‌رداخێكى پیس له‌وێ بوو بیرم ده‌كرده‌وه
كامه‌یان هه‌ڵده‌گرێت، پیسترین په‌رداخى هه‌ڵگرت بنى په‌رداخه‌كه زۆر زۆر
پیس بوو. كه شه‌رابه‌كه‌ى كرده ناو په‌رداخه‌كه‌و خواردیه‌وه. پاشان وتى:
( به‌ڵێ، به‌م شێوه‌یه زۆر باشتره، كامێرات له‌گه‌ڵ خۆت هێناوه، ده‌ته‌وێ
وێنه‌م لێ بگرى؟
- به‌ڵێ
پاشان رِۆشتم په‌نجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه تاوه‌كو كه‌مێك هه‌وا بگۆرِم. چه‌ند
رِۆژێك ده‌بوو باران ده‌بارى و هه‌وا پاك و خاوێن بوو.
وتى: (گوێ بگره، من چه‌ند كاتژمێرێكه ده‌مه‌وێ میز بكه‌م. بوتڵێكى به‌تاڵم
بۆ بهێنه) ئه‌وێ پرِ بوو له بوتڵى به‌تاڵ. یه‌كێكیانم هه‌ڵگرت و دام به
ده‌ستیه‌وه پانتوڵه‌كه‌ى زنجیرى نه‌بوو، قۆپچه‌ى هه‌بوو. قوپچه‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌ى
كرده‌وه و بوتڵه‌كه‌ى خسته نێوان قاچه‌كانیه‌وه. بوتڵه‌كه‌ى باشى دانه‌نابوو،
كاتێك كه ده‌ستى پێ كرد، هه‌موو شوێنێكى پیس كرد. بۆچى وات لێ هاتووه؟
- چیم لێ هاتووه؟
- ئیفلیج بوویت؟
- ژنه‌كه‌م به‌سه‌یاره لێى دام.
- چۆن؟ بۆچى؟
- وتى: ئیتر ناتوانىَ له‌گه‌ڵم بژێت.
- من ئیتر هیچم نه‌وت. ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كم لێگرت.
- چه‌ند وێنه‌یه‌كى ژنه‌كه‌مم هه‌یه، ده‌ته‌وێ بیانبینى؟
- به‌ڵێ.
- ئه‌لبومه‌كه له‌وێ یه، له‌سه‌ر سه‌لاجه‌كه.
- هه‌ڵسام، ئه‌لبومه‌كه‌م هه‌ڵگرت و دیسان دانیشتمه‌وه، وێنه‌كان ته‌نها
له پێلاَوى ئافره‌تان و مۆدیلى جیاوازى گوێره‌ى ئافره‌تان بوو، له‌سه‌ر
هه‌ندێك له‌لاپه‌رِه‌كانى چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كى رِیكلامى پێوه بوو.
ئه‌لبومه‌كه‌م داخست.
- وتى: ( ئه‌م وێنانه كاتێك له‌یه‌ك جیابووینه‌وه بۆى به‌جێ هێشتم) پاشان
ده‌ستى برده ژێر سه‌رینه‌كه‌ى و جوتێك پێلاَوى ده‌رهێنا. پێلاَوه‌كان
زۆرپاك بوون پێلاَوه‌كانى خسته سه‌ر مێزه‌كه، دیسان شه‌رابی بۆ خۆى تێكرد
و وتى: (من له‌گه‌ڵ ئه‌م پێلاَوانه ده‌خه‌وم، خۆشم ده‌وێن و به‌رده‌وام
ده‌یانشۆم).
چه‌ند وێنه‌یه‌كى ترم لێگرت.
- وێنه‌یه‌كى باشت ده‌وێ! وه‌ره، مه‌گه‌ر بگره.
بنى پێلاَوه‌كه‌ى گرت و وتى: (وه‌ره، وێنه‌گه‌م بگره) وێنه‌كه‌م گرت.
نه‌یده‌توانى له‌سه‌ر قاچه‌كانى بوه‌ستێ، به‌لاَم به‌هه‌ر جۆرێك بوو ده‌ستى
گرت به مێزه‌كه‌وه له سه‌رقاچه‌كانى رِاوه‌ستا.
- برنى، تۆ هێشتاش ده‌نووسى؟
- من به‌رده‌وام ده‌نووسم.
- لایه‌نگره‌كانت ئازارت ناده‌ن؟
- هه‌ندێك كات ژنه‌كان په‌یدام ده‌كه‌ن، به‌لاَم زۆر لێره نامێننه‌وه.
- كتێبه‌كانت باش ده‌فرۆشرێن؟
- ته‌نها پاره‌ى ماندوو بوونه‌كه‌م وه‌رده‌گرم.
- بۆ نوسه‌ره گه‌نجه‌كان چ پێشنارێكت هه‌یه؟
- چاك بخوێنه‌وه، به ته‌نها نه‌خه‌ون، جگه‌ره زۆربكێشن.
- پێشنیارت بۆ نوسه‌ره زه‌حمه‌تكێشه‌كان چی یه؟
- ئه‌وان ئه‌گه‌ر تا ئێستا زیندوون، پێویستیان به پێشنیارى من نی یه.
- حه‌زێك كه‌وا له تۆ ده‌كات شیعر بنووسیت چی یه؟
- هه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ى كه‌وا له تۆ ده‌كات بچیت بۆ ته‌والێت.
- باوه‌رِت ده‌رباره‌ى بێ پاره‌ى و بێ كارى چی یه؟
- من بیر له بێ پاره‌ى و بێ كارى ناكه‌مه‌وه. ئه‌م شتانه بێتاقه‌تم
ده‌كه‌ن.
- ئه‌ى بیر له چى ده‌كه‌یته‌وه؟
- ئافره‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه.
- ئافره‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه؟
- ئه‌وان نازانن چۆن جل و به‌رگ له‌به‌ر بكه‌ن، پێلاَوه‌كانیان زۆر
ناشیرینه.
- بۆ چونت ده‌رباره‌ى مافى ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا چی یه؟
- هه‌ركاتێك ئه‌وان ئاماده بوون كه فیته‌رى بكه‌ن، سوارى گاسن بین، زۆر
داره‌كان له بارِه‌كان ده‌ربهێنن، هه‌ركاتێك ئاماده بوون له جه‌نگدا،
سنگیان بخه‌نه به‌ر گوله‌ى تفه‌نگ، ئه‌و كاته من له ماڵه‌وه داده‌نیشم
و ئیشى ماڵه‌وه ده‌كه‌م.
- به‌لاَم وا بیر ناكه‌یته‌وه كه داواكاریه‌كانى ئه‌وان كه‌مێك ئاقلاَنه
بێت؟
- بێگومان كه‌وایه.
ستاچمن دووباره شه‌رابی بۆ خۆى تێ كرد، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به
په‌رداخ ده‌یخوارد كه‌مێك له شه‌رابه كه له چه‌ناكه‌یه‌وه ده‌رِژایه
سه‌ر كراسه‌كه‌ى. لاشه‌ى بۆنى كه‌سێكى لێ ده‌هات كه چه‌ند مانگێك حه‌مامى
نه‌كردبێت. وتى: (ژنه‌كه‌م، من هێشتا ژنه‌كه‌م خۆش ده‌وێت. ئه‌و
ته‌له‌فۆنه‌م ده‌ده‌یتێ) ته‌له‌فۆنه‌كه‌م دا به‌ده‌ستیه‌وه و ژماره‌یه‌كى
لێ دا: (كلیر؟ سلاَو كلیر) پاشان ته‌له‌فونه‌كه‌ى دانا.
پرسیم (چى بوو؟)
- وه‌كو هه‌میشه داى خست گوێ بگره، وه‌ره برِۆینه ده‌ره‌وه برِۆینه
بارِ من زۆرده‌مێكه له‌م ژوره‌دام ده‌بێت هه‌وایه‌ك بگۆرِم.
- به‌لاَم خه‌ریكه باران ده‌بارێت هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت باران ده‌بارێت
شه‌قامه‌كان هه‌ر ئاون.
- گرنگ نی یه. من ده‌مه‌وێ بچمه ده‌ره‌وه ئه‌و ئێستا خه‌ریكه له‌گه‌ڵ
یه‌كێكدا ده‌گه‌رێت پێلاَوه به‌رزه‌كانى له پێ كردووه من به‌رده‌وام
ناچارم ده‌كرد پێلاَوى به‌رز له پێ بكات.
یارمه‌تى برنارد ستاچمنم دا تاوه‌كو پاڵتۆكاوه‌ییه كۆنه‌كه‌ى له‌به‌ركرد.
پاڵتوكه قۆپچه‌ى نه‌بوو، زۆر پیس بوو. پێ نه‌ده‌چوو كه پاڵتۆكه هى لۆس
ئانجێلیس بێت زۆر قورس و گه‌وره بوو، له‌وانه‌یه هى سه‌رده‌مى زۆر كۆنى
شیكا كۆیان ده‌نور بێت.
پاشان دارعه‌ساكه‌م دابه ده‌ستیه‌وه و یارمه‌تیم دا هه‌تا له قادرمه‌كان
بێته خواره‌وه. برنارد له‌ناو گیرفانى پاڵتۆكه‌ى نیوبوتڵ موسكاتیلى
هه‌بوو له ده‌ره‌وه وتى خۆم ده‌توانم له‌سه‌ر شۆسته‌كه برِۆم و سوارى
ئۆتۆمبیله‌كه‌یم. ئۆتۆمبیله‌كه‌یم له ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه بوو.
كاتێك ده‌مویست ئۆتۆمبیله‌كه‌م بهێنم، گوێم له ده‌نگى هاوار و شڵپه‌ى ئاو
بوو باران ده‌بارى زۆربه توندى زۆرى ده‌بارى رِامكرده ده‌ره‌وه برنارد
كه‌وتبویه ناو جۆگه، له نێوان شۆسته‌كه و ئۆتۆمبیله‌كه‌ى من هه‌ربه‌و
شێوه‌ى كه دانیشتبوو ئاوى بارانكه به‌ژێریدا ده‌رِۆیی دارعه‌ساكه
كه‌وته ناو ئاوه‌كه وتى: (گرنگ نیه، تۆ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت هه‌ڵگره و
برِۆ).
- چى ده‌ڵێى برنى؟
- ده‌ڵێم برِۆ ژنه‌كه‌م منى خۆش ناوێت.
- برنى، ئه‌و ئیتر ژنى تۆ ینه، ئێوه له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه وه‌ره
ده‌ستتم بده‌رێ و هه‌ڵسه.
- نه‌ْ ، تۆ برِۆ برِوابكه من باشم برِۆ، به بێ من سه‌رخۆش ببه،
به‌رزم كرده‌وه، ده‌رگاى ئۆتۆمبیله‌كه‌م كرده‌وه و سوارم كرد. هه‌موو
گیانى ته‌رِ بوو بوو منیش سوارى ئۆتۆمبیله‌كه بووم برنى سه‌رى بوتڵى
موسكاتیله‌كه‌ى كرده‌وه، قومێكى لێ خوارد و پاشانیش بوتڵكه‌ى دابه‌من.
منیش قومێكم لێ خوارد و پاشان ئۆتۆمبیله‌كه‌م داگیرساند هه‌ر به‌و شێوه‌ى
كه لێم ده‌خورِى له پشت تنۆكه‌كانى باران، كه له‌سه‌رجامى ئۆتۆمبیله‌كه
بوون، ده‌ره‌وه‌م سه‌یر ده‌كرد و چاوم بۆ بارِێك ده‌گێرِا بۆ بارِێكى پاك و
خاوێن ده‌گه‌رِام.
|