|
|
![]() |
|
|
|
شیوه‌نى به‌یته‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ردار قادر پۆلێك ژنى نا‌ئومێد پرچى سپیان ده‌رِنیه‌وه بىَ سه‌رپۆش قه‌له‌نده‌ر ئاسا ئێخه‌ى كراسیان درِاو رِومه‌تى بێگه‌ردیان پرِ له خوێناو له‌ژێر به‌ر هه‌یوانێكدا به پێوه رِاوه‌ستاو په‌رێشانترین رِووخسار ته‌ژى بوون له گریانء زایه‌ڵه‌ى هاوار سینه‌یان به مستى كوتانه‌وه بۆنى كۆستیان لىَ ده‌هات ئاى چ چه‌مه‌رێك بوو به نه‌زمى ئازاره‌وه هه‌ر ژنىَ به‌یتێكى ده‌وت غه‌درێك بوو له كۆستى گه‌وره‌ى ئه‌وانى تر له‌نێو شین‌دا گرِیان ده‌گرت به سۆزى بىَ برِانه‌وه‌ى ئاى خودایه چ كه‌رنه‌ڤاڵى كۆرسىَ بوون به تینتر له داگیرسان پرِ هه‌ناسه‌ى سارد بوو له‌نێو سینه‌ى گه‌رمیان ئه‌م كه‌رنه ڤاڵه لاوانه‌وه‌ى تراژیدیایه‌كه لێوان لێو غه‌رقه له خه‌زان كه‌ونى كردووه به خۆڵه‌مێش شین بۆ مه‌رگى شار‌و شار بۆ كۆچى ناواده‌ى رِۆحه‌كان سه‌رانسه‌ر دورگه‌یه‌كه له ئازار‌و ئێش شه‌قام پرِه له هاوارو قریشكه‌و زیره‌كه‌ى مناڵ نه واى قه‌ترانى رِژایه خه‌نده‌ى به‌هارێكى سه‌زو گه‌ش پۆل پۆل دایكان ، پۆل پۆل باوكان به زه‌نگى كاره‌ساته‌وه هاتنه ده‌ر به رِواڵه‌ت چه‌شنى شێتن به‌سه‌ر شه‌قامدا بىَ ئارام رِاده‌كه‌ن له قیامه‌تى ئه‌و تاریكیه‌دا گومان له خودى خۆشیان ده‌كه‌ن خۆشترین كۆلاَنى گه‌رِه‌ك بێده‌نگیان له خۆ گرتووه به رِه‌نگء بۆى ده‌یان ته‌رمه‌وه له ئاست ئه‌و شكسته یاخیه‌دا غه‌مگینترین تابلۆیان بۆ سرووشت نه‌خشاندووه وه‌رزى قه‌ده‌ره وه‌رزى شینء واوه‌یلاى دایكانه وه‌رزى شاكارێكه له مردنى په‌پوله‌كان شه‌وو رِۆژى به‌جارىَ به ناهه‌ق تیا مردووه تۆ باسى مردنم بۆ مه‌كه من شارێكم به مردن فه‌نا بووه هه‌تا ئه‌و ساته‌ى ئه‌و ژیان دۆست بوو مه‌مله‌كه‌تێك بوو له ئه‌وین زه‌وى تێر نه‌ده‌بوو له ئاوه‌دانى به‌هه‌شتێك بوو له‌سه‌ر رِووى زه‌مین رِه‌زى سه‌وزو شنه‌ى دارستانى سه‌وز ئیدى بۆ ئه‌به‌د له‌م خاكه تۆران چ خه‌ونێكى په‌ژمورده بوون شادیه‌ك بوون له شه‌قه‌ى باڵیانداو فرِین سه‌رابێك له به‌هارى ئه‌م شاره بوون ئه‌ى هه‌ڵه‌بجه ناخ تاساوه‌كه‌م منیش تا دوا هه‌ناسه گریانه‌كانى خۆمت بۆ مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵت به به‌یتى شعرێكه‌وه بۆ ده‌نووسمه‌وه زامانى تۆ هێنده سه‌خته به‌یته‌كانیش ده‌وروژێنىَ ده‌بنه گۆرانیه‌كى خه‌مناك یان سرودێك له رِه‌نگى ئازارت یاخود ده‌بنه چه‌مه‌رێك به خورِتر له فرمێسكه باران ئه‌ى هه‌ڵه‌بجه دڵ شكاوه‌كه‌م ئه‌وه تۆى ته‌رِ ته‌رِ خوێنى گه‌شت لىَ ده‌تكىَ به‌ڵىَ ئه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌یه جه‌سته‌ى هێنده به ئازاره هێرۆشیما نایگاتىَ
|
|
|
|