كوفارى  هه له بجه  كوفاريكى  وه رزى  سه نته رى  روشنبيرى  هه له بجه ده ريده كات

 

 سوَزێك بوَ 16/3


سامان عه‌بدولفه‌تاح

كاتى هه‌ڵفرِینى باڵنده‌ى ئومێده‌ له‌ نائومێدیدا
كاتى له‌ناوچونى گوڵ و رِوَحه‌ له‌ یه‌ك كاتدا...
وه‌ختى له‌ناوبردنى په‌پووله‌ بێتاوانه‌كانه‌ ...
مردنى منداڵه‌ساواكان و دایكه‌ به‌رِه‌حمه‌كانه‌ له‌سه‌ر به‌رماڵى نزا...
كوَچ كردنى گوڵه‌سوره‌كان و سه‌وزاى به‌هار...رِه‌ش داگیرسانى هه‌ور...
خواردنى سێوكه‌ى پێویست بوو...؟ منداڵى ساواكه‌ى ئاره‌زووى خواردنى سێوده‌كات ...؟
ناڵه‌ى چوَله‌كه‌وته‌یره‌ده‌نگ خوَشه‌كان ...فرمێسكى منداڵه‌ساواكان و هاتوو هاوارى پیاوه‌به‌ته‌مه‌نه‌كان ..هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌هه‌ژێنىَ هه‌ڵه‌بجه‌...
ئه‌مجاره‌یان چى له‌هه‌ور چاوه‌رِێ بكه‌ین ...
به‌فر..ته‌رزه‌..باران..یان ...چى ؟
رِێگه‌به‌باڵنده‌رِه‌شه‌ناشیرینه‌كان ده‌دات بوَبارینى سێو ...
گوڵ و منداڵه‌تازه‌پێگرتوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ چاوه‌رِوانى به‌هارده‌كه‌ن ...
چاوه‌رِوانى سه‌وزاى ده‌كه‌ن ..به‌لاََم به‌هارئه‌م جاره‌یان جلى سورى له‌به‌ردایه‌...
ئه‌یه‌وێت ته‌واوى شارخوێناوى بكات ...
كانى یه‌كان وه‌خته‌بته‌قن، ده‌شته‌كان پوَشاكى رِه‌ش ده‌پوَشن ...
شارپرِله‌میوانى بێتاوان بووه‌......زوَربێتاوان ...
به‌ڵىَ..فرِوَكه‌بێویژدانه‌كان (5)هه‌زارسێویان به‌دیارى بوَهه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هێنا...
سێوبارانیان كردین ...سێوباران ....
سێوهه‌میشه‌رِه‌مزى میوه‌ى خوَش بووه‌.....به‌لاَم بوَ16/3مه‌رگى پێیه‌...
گوڵه‌كان و به‌هاروكانى و سه‌وزایى و مروَڤ له‌ناوده‌بات ....
گشت گیانه‌جوانه‌كان له‌گه‌ڵ خوَى بوَئاسمان ده‌بات و له‌گه‌ڵ رِوَحه‌پاكه‌كاندا...
بوَمیوانى داده‌نێت...
پێكه‌نین هێنده‌ى نه‌ماوه‌بگرى ...ئاره‌زووى كاتێكى كه‌م بوَگریان ده‌كات...
سیروان ده‌یه‌وێت بچێته‌هه‌ڵه‌بجه‌...به‌لاَم هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌گوڵى سوروو جلى سوور و خاكى سوور ودڵى سوور و مێزه‌رى سوور پێشوازى لێده‌كات ...
گولاَن ئه‌مساڵ هه‌نارى خوَش ناوێت ...سێوبه‌دیارى بوَناوشارئه‌نێرێت ...
پایزده‌ڵىَ : من به‌هارم پێ خوَشه‌..به‌هاریش ده‌ڵىَ: من خونچه‌ى گوڵم خوَشه‌وىَ ....
له‌یه‌ك كاتدا ..خوشكه‌پوَشته‌كانمان له‌ناو ئه‌برێت ...هه‌ڵبجه‌مان هه‌تیو ئه‌كه‌ن ....
وه‌ختى بوَن كردنى گوڵه‌سوره‌كانه‌ نه‌ك ژه‌هراوى كردنى وه‌رزى به‌هار ....
خوَرده‌یه‌وێت ماڵئاواى بكات به‌لاَم هێشتانیوه‌رِوَیه‌....
مندالاَن له‌كوَلاَن یارى به‌فرِوَكه‌و كوَلاره‌ده‌كه‌ن....
فرِوَكه‌بوو هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌ئاسمان به‌خشى ....
هه‌ڵه‌بجه‌...بارینى خوێنى سێوین نه‌ك بارینى باران ...
له‌ناوچونى بوكه‌ڵه‌ى ده‌ستى كچه‌ۆڵه‌یه‌كى دڵ پرِ هیوا....
ئه‌وبوكه‌ڵه‌یه‌ى كه‌له‌به‌غدادكرِیبووى تا له‌ چاویه‌وه‌ ته‌ماشاى دیجله‌ بكات ....
كه‌چى له‌ رِۆژى 16/3 ئه‌ویش بۆنى سێو خنكانى


 


 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار