|
خه‌ونه‌كانى خه‌یاڵ بردى
سنه‌وبه‌رهانه‌وێڵه‌ى
كاتێك مرۆڤ هه‌ست به بوونى خۆى ده‌كات قورسترده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌هه‌رگیز
بیرى لىَ نه‌كردبێته‌وه هه‌ندىَ جار مرۆڤ ده‌چێته به‌رگى گیانه‌وه‌رێكى
درِنده‌وه ئه‌وكات هه‌ست به به‌رپرسیارێتى خۆشى ناكات نه‌ك به‌رانبه‌ره‌كه‌ى
بۆ یه‌خوێنه‌رى به‌رِێز ئه‌مه‌ى نوسیومه رِاستى یه.
له ماڵى هاورِێیه‌كى خۆشه‌ویستم دانیشت بوین له‌م كاته‌دا له ده‌رگاى
ماڵیان دراو دووئافره‌ت هاتنه ژوورىَ و پاش به‌خێرهاتنیان یه‌كێك له
ئافره‌ته‌كان هه‌رچه‌نده سه‌یرى چاوه‌كانیم كرد نه‌م توانى لێى نه‌پرسم
بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك خۆم پىَ رِانه‌گیرا و گوتم:
ده‌توانم لێت بپرسم بۆ چاوه‌كانت ماتوهه‌ست به‌ته‌نیایى ده‌كه‌ن ئێمه
زۆرپێكه‌نین به‌لاَم جه‌نابت له‌به‌ر ئێمه وه‌ك بڵێى مه‌جبوربویت پێكه‌نى
بۆ؟
رِوى له‌من كرد و گوتى:
تكات لىَ ده‌كه‌م ئه‌م چیرۆكه‌مت باس ده‌كه‌م به‌لاَم چه‌ندجار تكاى كرد كه
زانى ده‌ستى نووسینم هه‌یه گوتى ئه‌مجاره‌ش تكات لىَ ده‌كه‌م بینوسه‌وه و
باله‌سه‌ر لاپه‌رِه‌كانى مێژوش هه‌ربمێنێته‌وه.
ده‌ستى به‌گێرانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته‌كه‌ى كرد‌و وتى:
هه‌رچون بوو له‌گه‌ڵ كورِێكى كه‌مىَ ناسراوى خۆمان بۆ ماوه‌ى (7) ساڵ په‌یوه‌ندى
به‌رده‌وامان هه‌بوو زۆریش رِاست گۆبوو بۆیه له‌م ماوه‌ى پێشودا ده‌مێك
بوو نه‌م بینیبو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مۆبایلیان لێم سه‌ند له ماڵه‌وه لێیان
دام ده‌ست شكاو سه‌رشكاو زۆرشت رِووى دا باوكم قه‌ناعه‌تى نه‌ده‌كرد كه‌من
بدات به‌و كورِه‌بۆیه به‌ڵێنماندا كه‌یان بۆ یه‌كترى یان بۆگڵ. به‌رهه‌حاڵ
خۆم گه‌یانده‌ماڵى براژنه‌كه‌ى زۆرم تكالىَ كرد پاشان گوتى:
برِوام پىَ بكه چووه ده‌ره‌وه‌ى ولاَت بۆ چاره‌سه‌رى دڵى چونكه توشى نه‌خۆشى
دڵ هاتووه.
هه‌ركه ئه‌مه‌م بیست له هۆشى خۆم چووم كاتێك چاوه‌كانم كرده‌وه له نه‌خۆشخانه
هه‌موو كه‌سوكارم له ده‌ورم بوون تاهۆش بكه‌مه‌وه به‌لاَم كاتێك بیرم كه‌وته‌وه
سه‌ردجار خۆزگه‌م ده‌خواست له‌م خه‌ونه هه‌رگیز رِانه‌هاتبام خوایه, به‌ده‌م
فرمێسكه‌كانیه‌وه گوتى: رِاسته ده‌ڵێن كه‌س به‌غه‌م نامرێت:
پاشان گوتى: ماڵى باوكى كورِه‌كه ئه‌مه‌یان بیست باوكى هات بۆ ماڵى خۆمان
به‌یانى گوتى:
ئێستاش هه‌رنایده‌یت ئه‌گه‌ر كورِه‌كه‌م گه‌رِایه‌وه بابم گوتى:
جاران نه‌م ده‌زانى كورِه‌كه‌تان دڵى ناساغه پێم نه‌ده‌دان جاوه‌ره ئێستا،
ئه‌وه هه‌رقابیلى قبوڵ نیه به‌رِاستى خۆم پىَ رِانه‌گیرا ئه‌وامن هه‌ررِازى
ده‌بم و هه‌تاساتێك مابم خزمه‌تى ده‌كه‌م به‌بیستنى قسه‌كانم باوكم ئه‌وه‌ندى
تر رِق ئه‌ستوربوو بۆیه باوكى كورِه‌كه‌شى ده‌ركرد ئیدى برینه‌كانى منیش
ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌سۆبوون بومه‌تانه‌ى رِۆژگار به‌ڵێنم داوه جله‌رِه‌شه‌كانیشم
هه‌رگیز نه‌گۆرِم من پرسیم ئه‌ى كورِه‌كه هیچ هه‌واڵێكى به‌تۆنه‌داوه؟
گوتى:
نه‌خێر به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌م بیستووه له خزمانى ده‌ڵێن به‌درۆناردویانه
بۆ ده‌ره‌وه دڵیشى ساغه نه‌خۆش نیه ته‌نهافیتى كه‌سێكى نزیكى ئه‌وبوو بۆ
له ناوبردنى خه‌ونه‌كانى من، گوتى:
ئیدى چى چاوه‌كانم كوێرنه‌بن به‌خواى گه‌وره مه‌گه‌ر به‌رِۆژى مه‌رگم
رِه‌نگى به‌رگم بگۆرِن ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستى خۆم بێت ده‌ڵێم توخواباكفنه‌كه‌شم
رِه‌ش بێت. رِووى به‌دكاران وه‌ك به‌رگى من هه‌تا به‌رده‌م په‌روه‌ردگار
هه‌ر رِه‌ش بێت هه‌ر رِه‌ش بێت.
|