به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

FM 88.6

ئۆفیسى سەرەکى : سلێمانى _ هەڵەبجەى شەهید 

             دەنگى نوێ ڕادیۆیەکى کۆمۆنێتیە کەڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمەڵگاوە بەڕێوە دەچێت و  باس

لەکێشە و گرفتەکانى کۆمەڵگا دەکات .

دەنگى نوێ ڕادیۆیەکى سەربەخۆى ئازادە، بڕواى بەئازادىء ئازادى راگەیاندن هەیە،

بۆ ئەکتیفکردنى ئازادى رادەربڕین

کاردەکاتء پشتگیرى لەهەموو هەوڵەکانى هاوشێوەى خۆى دەکات ،

 بۆ هۆشیار کردنەوەى کۆمەڵگا بەگشتى و ژنان و لاوان بەتایبەتى .

         * بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ڕاگەیان ، لەسەر ئاستى تایبەت و گشتى .

         * بەشدارى پێکردنى ژنان و لاوان لەبوارى کۆمەڵایەتى و ڕاگەیاندن دا ،

 ئەویش بەپێدانى دەرفەت  بۆ دەربڕینى بیرو ڕاى خۆیان .

        *  دەنگى نوێ ببێتە مینبەرێک بۆ ژنان و لاوان بەبێ جیاوازى .

        * بڵاوکردنەوەى بەرنامەى تایبەت بەژنان و لاوان  و گەشەدان بەهۆشیارى تاکەکانى کۆمەڵگا .

        پەرەپێدان بەبەهرەکانى ژنان و لاوان ، لەبوارە جیاجیا کاندا .

        * بەپێى پرانسیپە بنەڕەتییەکانى دیموکراتییەت و ئازادى میدیا کاردەکات .

        *  پشت بەجاڕنامە گەردونییەکانى مافى مرۆف و بنەماکانى ئازادى میدیاى جیهانى دەبەستێت .     

( ڕادیۆى دەنگى نوێ لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا )

 

•      ئامادە کردن و پێشکەش کردنى زیاتر لە( 12 ) بەرنامە ى ڕۆژانە وهەفتانەى

کۆمەڵایەتى و تایبەت بەبوارى هۆشیارکردنەوەى ژنان و لاوان .

•      ڕۆژانە هەشت کاتژمێر پەخش کردن  .

•      لەڕژێک دا شەش گەشتى هەواڵ .

•      دەنگى نوێ جگە لەکارى ڕادیۆ ، بەهاوکارى ڕێکخراوەکان چەندین ۆرکشۆپى بۆ لاوانى دەفەرەکە ڕێکخستووە .

 

•      دروست کردنى گروپێک بۆ دۆبلاژ کردنى فیلم بۆ زمانى کوردى ، کەتائێستا خاوەنى سێ

بەرهەمى دۆبلاژ کراون .

•      هاوکارى ڕێکخراوەکان لە ڕاپرسى و ئیمزا کۆکردنەوەکاندا .

 

 
 

کارو چالاکییەکانى ڕادیۆى دەنگى نوێ ساڵى (2007 )

یەکەم :

 

•          بەرنامەى ڕۆژانە .

-           ڕۆژانەپەخش کردنى شەش گەشتى هەواڵ .

-           ڕۆژانە بەرنامەى هەناسەى نوێ بۆ ماوەى کاتژمێریک کە چەند بڕگەیەکى جۆراوجۆرى لەخۆگرتووە .

-           ڕۆژانە خوێندنەوە و پەخش کردنى ئاگادارى دامودەزگا حکومى وناحکومییەکان .

-           ڕۆژانە خوێندنەوەى بەشێک لە ڕۆمان .

-           ڕۆژانە خوێندنەوەى بابەتى تایبەت بە ژنان و لاوان .

 

•          بەرنامەى هەفتانە .

-           ئەوینى نوێ : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە و تایبەتە بەکیشەکانى لاوان .    لەساڵى (2007)-(67) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           بەرنامەى هوما : تایبەت بەکێشەکانى ژنان . لەساڵى (2007)- (32) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە.

-           بەرنامەى تایبەت :بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیەو تایبەتە بەبابەتە هەنوکەییەکان و

میواندارى بەرپرس و کەسایەتى هونەرمەندان . (41) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           تەوەرى سێ شەممە :بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە وتایبەتە بەکێشەکانى کۆمەڵگا بەگشتى . (39) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە.

-           یاساوژیان : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە وتایبەتە بە هۆشیارى یاسایى . (44) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           بڵاوکراوەکانى هەفتە : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە و خوێندنەوەى گرنگ ترین بابەتى ناو ڕۆژنامەکانە  . (43) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           نوێى ڕوناکبیرى : تایبەتە بەخوێندنەوەى چالاکییە هونەرى ڕوناکبیرییەکان . (40) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           سپۆرت نوێ : تایبەتە بەهەواڵە وەرزشییەکانى ناوخۆو دەرەوە . (47) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           هەوارى عیشق : بەرنامەیەکى کلتورى و ئەدەبییە ، بەشێوەزارى هەورامى پێشکەش دەکرێت . (39) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           تەندروستى و ژیان : بەرنامەیەکى هۆشیارى تەندروستى گشتى یە . (29 ) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

-           دەروازەى مەدەنییەت : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە وتایبەتە بەچەمکەکانى مەدەنییەت ومافى مرۆڤ  و هاوڵاتى بوون و دیموکراسى . (27)بەرنامەى اێ پێشکەش کراوە .

-           ژوانى ئەدەب : بەرنامەیەکى ئەدەبییە و گرنگى دەدات بە شیعرى لاوان وچیرۆک وپەخشان

(9) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

- ئێمەو بیسەران : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە و (15)  ڕۆژ جارێک پێشکەش دەکرێت ،

وەرگرتنى ڕەخنەو پێشنیارەکانى بیسەرانى دەنگى نوێ یە دەربارەى بەرنامەکانى ڕادیۆ

(23) بەرنامەى لێ پێشکەش کراوە .

- سەرنج : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە تایبەت بوو بەکیشەکانى لاوان . ( 13) بەرنامەى لێ

پێشکەش کرا .

- کلیک : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیە تایبەت بوو بەکێشەکانى لاوان . (11) بەرنامەى لێ

پێشکەش کرا .

-  دیدگا : بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆبووگفتوگۆیەکى کراوەبوو لەنێوان هاوڵاتیان وبەرپرساندا

(20) بەرنامەى لێ پێشکەش کرا .

- (18) بەرنامەى تایبەت بەیادوو بۆنە جیاوازەکان .

- (8) بەرنامەى ڕاستەوخۆى تایبەت بە دژى بەکارهێنان و بڵاوبونەوەى مەوادى موخەدیر .

دووەم :

•          چالاکییەکانى ناوخۆ .

-           ئەنجامدانى (19) ئێوارە کۆڕ بۆ لاوانى دەڤەرەکە .

-           دۆبلاژکردنى فیلمێک بۆسەر زمانى کوردى .

-           تەسجیل کردنى سێ بەرهەمى شیعرى بۆ شاعیرانى ناوچەکە .

-           ڕێکخستنى دووکۆڕى ڕۆژنامە گەرى بۆ سەرۆکى شارەوانى و کۆمپانیاکانى هەڵەبجە .

 

 

 

•          چالاکییەکانى دەرەوە .

-           بەشدارى لە کۆڕو سیمینارەکاندا .

-           بانگهێشت کردنى وەزیرى ڕۆشنبیرى بۆ ڕادیۆى دەنگى نوێ .

-           ڕێکخستى وۆرکشۆپێک بۆ ڕێکخراوى (فۆکا )

-           میواندارى حیزبى سەوزى ئەڵمانى .

 

سێ یەم :

•          میواندارى .

-           قایمقامى هەڵەبجەى شەهید .

-           سەرۆکى شارەوانى هەلەَ بجەى شەهید .

-           سەرۆکى شارەوانى سیروان .

-           بەڕێوەبەرى ناحییەى سیروان .

-           بەڕێوەبەرى ناحییەى ێەیسادق .

-           بەرێوەبەرى ناحییەى خورماڵ .

-           بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەڵبجەى شەهید .

-           بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى هەڵبجەى شەهید .

-           ( 121) کەسایەتى ناودار .

-           (49) هونەرمەندو گۆرانى بێژى ناودار .

 

چوارەم :

•          بەدوادا چونى کێشەکان .

-           کیشەى ئافرەتان و بەدواداچونى کێشەکنیان و سەردانى ماڵەوەیان پەیوەندى کردن بە پارێزەرەوە . کە ژمارەیان دەگاتە ( 7 ) ئافرەت .

-           کیشەى نێوان هاوڵاتیان و شارەوانى و گەیاندنى کێشەکانیان و بەدواداچونى .

-           کیشەى نێوان هاوڵاتیان و قایمقام و گەیاندنى کێشەکانیان و بەدواداچونى .

-           کیشەى نێوان خوێندکاران و بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى  گەیاندنى کێشەکانیان و بەدواداچونى .

 

پێنجەم :

•          هاوکارى ڕێکخراوەکان .

-           هاوکارى ڕیکخراوى گرین بۆ ڕاهێنانى مەدەنى ، بەپێدانى شوین بۆ کۆڕو چالاکییەکانیان

-           ڕیکخراوى تواناسازى لاوان : پێشکەش کردنى چەند بەرنامە و بەپێدانى شوین بۆ کۆڕو چالاکییەکانیان .

-           پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن : هاوکارییان لە ئەنجام دانى ڕاپرسى دا.

-           ڕیکخستنى کارەکانى ( فۆکا ) لە هەڵەبجەو شارەزور و هەورامان .

-           ڕێکخراوى کۆمەڵگاى مەدەنى لەپێشکەش کردنى بەرنامەیەکى هەفتانە بۆماوەى شەش مانگ و تائێستاش بەردەوامە .

 

شەشەم :

•          بڵاوکردنەوەى ئاگادارى بۆ دەزگا حکومى و ناحکومییەکان .

-           خوێندنەوەو بڵاوکردنەوەى (1281) ئاگادارى وبەیانات  بۆ دام ودەزگا حکومى   وناحکومییەکانى دەڤەرى هەڵەبجەو شارەزور و هەورامان .

-           خوێندنەوەو بڵاوکردنەوەى (73) ڕێنمایى تەندروستى ومەدەنییەکان .

 

 

 

 

Halabja – Sulaimany  - Iraq

Mob: (00964 ) 7701962158   

: 07301127392 

Office :  8852527  

dangynwe@yahoo.com     

                         radio_d_nwe@yahoo.com 

 

 

 
 
‌هه‌ڵه‌بجه‌
ڕوناکبیران
كتێبخانه‌
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌
ڕێخراوه‌کانی شار
‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك
هه‌ورامان
یادی هه‌ڵه‌بجه‌
گه‌نجانی شار
که‌م ئه‌ندامان
فۆنتی کوردی
په‌یوه‌ندی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار