
( ده‌نگى نوىَ ) تاكه رِادیۆى
سه‌ربه‌خۆ ، و تایبه‌ت به ژنان و لاوان
رِادیۆى ده‌نگى نوىَ ده‌نگێك بۆ كاركردن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا به‌گشتى و
ژنان و لاوان به‌تایبه‌تى له ماف و ئه‌ركه‌كانیان .
رِێكه‌وتى 1/5/2005 به‌هه‌وڵ و تواناى ژماره‌یه‌ك گه‌نجى ده‌ڤه‌ره‌كه و به‌هاوكارى
رِێكخراوى (wadi) رِادیۆى ده‌نگى نوىَ له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید دامه‌زرا .
بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌نگى نوىَ سه‌رتا له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى ژنانى هه‌ڵه‌بجه
به بیرۆكه‌ى بلاَوكردنه‌وه‌ى گۆڤارێك ده‌ستى پێكرد ، دواى چه‌ند دانیشتن و
گفتوگۆیه‌كى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رِێكخراوى (wadi) و گه‌نجانى ده‌ڤه‌ره‌كه
گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى رِادیۆیه‌ك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه گونجاوتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆریك
له‌ژنان له ماڵه‌وه‌ن و نایه‌نه ده‌ره‌وه ، بۆیه ئه‌توانن له رِێگاى رِادیۆوه
گوىَ له‌چالاكییه‌كانى ژنان بگرن و ئاگاداربن له هه‌واڵ و گۆرِانكرییه‌كان .
له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێین ده‌نگى نوىَ تاكه رِدیۆیه‌كى كۆمه‌ڵگایى
سه‌ربه‌خۆیه كه‌له‌لایه‌ن كچان و كورِانى ناوچه‌كه‌وه به‌رِێوه ئه‌برێت ،
ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێكى نوىَ یه له‌كاركردنى میدیاى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمى
كوردستان .
ده‌نگى نوىَ به‌رده‌وام توانیویه‌تى به‌شێوازێكى نوىَ و جیاواز كاربكات و ببێته
رِادیۆیه‌ك بۆ هه‌مووان ، وه به‌شدارى پێكردنى گه‌نجان له به‌رنامه و چالاكییه
جۆراو جۆره‌كانى رِادیۆ به‌بىَ جییاوازى و گرنگى دان به تواناكانى ژنان و پێداگرى
له مافه‌كانیان .
ئێستا رۆژانه له ده‌نگى نوێوه ( 8 ) كاتژمێر په‌خشى ئاسایى ده‌كرێت و ، ( 11 )
كارمه‌ند به‌رِێوه‌ى ده‌به‌ن كه پێك هاتون له ( 7 ) كچ و ( 4 ) كورِ جگه له (
14 ) هاوكارى به‌رده‌وامى ده‌نگى نوىَ له ئاماده‌كردن وپێشكه‌ش كردنى چه‌ند به
رنامه‌یه‌كى رِۆژانه و هه‌فتانه‌دا .
به‌رنامه‌كانى ده‌نگى نوىَ پێك هاتون له ( 16 ) به‌رنامه ى رِۆژانه‌و هه‌فتانه‌ى
جۆراوجۆرله‌گشت بواره‌كانى وه‌ك پرۆگرامى تایبه‌ت به‌ژنان ، به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به
گه‌نجان ، وه‌رزشى ، كۆمه‌لاَیه‌تى ، ئه‌ده‌بى ، هونه‌رى ، هۆشیارى یاسایى ،
ته‌ندروستى ، كلتورى ، كیشه هه‌نوكه‌ییه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا ، به‌رنامه‌ى تایبه‌ت
به كه‌موكورِى له پرِۆژه خزمه‌ت گوزارییه‌كانداء میواندارى كه‌سانى په‌یوه‌ندى
دار به‌و كێشانه‌وه .
كار‌و چالاكییه‌كانى ده‌نگى نوىَ له ماوه‌ى سالاَنى كاركردنى دا
- رِۆژانه په‌خش كردنى شه‌ش گه‌شتى هه‌واڵى كوردستانى و جیهانى .
- خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى تایبه‌ت به ژنان ولاوان له گۆڤار‌و رِۆژنامه‌و سایته‌كانى
ئه‌نته‌رنێت وه .
- ئاماده‌و پێشكه‌ش كردنى ( 16 ) به‌رنامه‌ى رِۆژانه و هه‌فتانه .
- دۆبلاژ كردنى سىَ فیلمى بیانى بۆسه‌ر زمانى كوردى .
- تۆماركردنى سىَ به‌رهه‌مى شیعرى بۆ شاعیرانى گه‌نجى ناوچه‌كه .
- رِێكخستنى ( 19 ) ئێواره كۆرِ له ده‌نگى نوىَ بۆ گه‌نجان .
) تایبه‌ت به رِاگه‌یاندن .i.w.p.r - به‌شدارى كردن له خولى (
) له عومانى پایته‌ختى ئوردن Amarc 9) - به‌شدارى كردن له‌كۆنفرانسى
كه تایبه‌ت بوو به رِادیۆ كۆمه‌ڵگاییه‌كان .
- به‌دواداچون بۆ كیشه جۆربه‌جۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا.
- هاوكارى رِێكخراوه‌كان له راِپرسى و ئیمزاكۆكردنه‌وه و دابێن كردنى شوێن بۆ
ۆركشۆپ و كۆبونه‌وه‌كانیان .
- میواندارى چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تى ناودار بۆ رِادیۆى ده‌نگى نوىَ .
- میواندارى نوێنه‌رى ده‌نگى نوىَ بۆ سویسرا و ئه ڵمانییا و قسه‌كردن سه‌باره‌ت
به رِادیۆى ده‌نگى نوىَ و كێشه‌كانى گه‌نجان له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید .
ئاماده كردنى : قه‌یسه‌ر ره‌حمان
