|
فێرگه‌ی فرِین.. تا
حه‌رفه وه‌ریوه‌كانی خه‌یاڵ
كه تاریكی ده‌فرِێ، ئاسمان
به‌ئه‌سپایی ده‌ڵێ:
چه‌ند گه‌وجه فرِین
ئه‌گه‌ر تاریكی تۆزێك له‌داری مه‌عریفه بناسێ
ئه‌وا ئه‌و بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر،
پشتی رووناكی ده‌له‌رزێ،
نه‌ك هه‌ڵوه‌دای فرِین..!!
-2-
كه‌داره‌كان ده‌مرن بێحیكمه‌تن..
چڵه‌كانیان فێرده‌بن قه‌فه‌س چێبكه‌ن
لقه‌كانیان ده‌بنه گۆچانی دواسه‌فه‌ر
جه‌سته‌شیان ده‌م و لێوی ئاگرو
هه‌نگاویان دروێنه‌ی دووكه‌ڵ..!
-3-
كه‌گوڵێك بۆنی پرِده‌بێ له‌خه‌م،
له‌یه‌خه‌ی فرین چۆڵ ده‌بێ و
ده‌چێته بیمارخانه
هه‌نگ و په‌پووله‌ش،
ده‌چنه باخچه‌یه‌ك،
كه‌ئاسمانی ئاوه‌دانه،
به‌باڵی عه‌ده‌م..!
-4-
كه‌شینه شاهۆیه‌ك
له‌پشتوێنی جۆگه‌یه‌ك
ئاو ده‌خواته‌وه
پێچاوپێچ له‌گیرفانی باڵه‌كانیا،
تیشكی خۆر دائه‌پۆشێ و
له‌خه‌رمانه‌ی خه‌یاڵیشه‌وه،
خه‌م، خه‌م خۆزگه‌یه‌كی خه‌ت، خه‌ت
به‌ده‌نووك ده‌پێچێته‌وه..!
-5-
له‌پایزدا كه گه‌ڵایه‌ك نوێژده‌كاو
به‌نه‌رمه نزایه‌كه‌وه ده‌گری
با به‌پێكه‌نینه‌وه چاوه‌رِوانه،
له‌فری فرِینێكا
ببێته قیبله‌و به‌رماڵی..!!
-6-
له‌خۆرئاوابوونداو له‌سه‌ر
خه‌تی خه‌یاڵ
چه‌ند چرِده‌بێته‌وه تێرِامان
ئه‌و كاته‌ی خۆر به‌نه‌عله سووره‌كانیه‌وه،
هه‌نگاو ده‌خاته سه‌رشانی
ده‌چینه به‌هه‌شتێك،
له‌درۆكانی رۆمانسی
واده‌زانین ئاسۆی دڵمان وه‌ریوه،
بۆیه پۆشاكی تاریكی ده‌پۆشین!
-7-
دوو وێنه‌ی چه‌ند دژیه‌كن
ده‌زووله‌ی ئه‌م هه‌موو دووكه‌ڵه،
له‌ناو پێخه‌فی ئاسماندا خه‌وتوون،
بێ ئاگر
پشكۆی ئه‌م هه‌موو گریانه،
له‌ناو دڵما مه‌شخه‌ڵ،
بێ دووكه‌ڵ..!!
-8-
كه باڵنده له‌كازیوه‌دا ئاسمان،
به‌فه‌رشێكی رۆشن راده‌خه‌ن،
ئه‌وه له‌بولێڵدا،
پێكه ئه‌ستێره‌یان هه‌ڵداوه!!
-9-
پێ مه‌نێن به‌سه‌ر گژوگیادا
تاوێك به‌حه‌رفه وه‌ریوه‌كانی خه‌یاڵ،
بێده‌نگی ئاشت بكه‌نه‌وه
كێ ده‌ڵێ ئه‌وه دڵێك نییه،
له‌ژێر خاك بۆته گژوگیا..!!
-10-
كه شه‌رِ دێ كه‌مانچه به‌فرینێكی
شه‌له‌وه،
ده‌گه‌رِێته‌وه ناوده‌ستی دره‌خت،
ده‌ست و پلی دره‌ختیش،
هه‌تا گوزه‌رده‌كا،
بۆ حه‌رفه وه‌ریوه‌كانی خه‌یاڵ و
هه‌تا به‌ئاگا دێته‌وه،
ده‌بێته قۆناخه تفه‌نگ..!!
-11-
چه‌ند بۆ یه‌ك دۆستن
كه‌چرا ده‌ستی شه‌و له‌تاریكی پاك ده‌كاته‌وه
ده‌گاته فێرگه‌ی فرِین
كه‌شه‌ویش ملوانكه‌ی خۆی،
ده‌كاته ملی چرا،
ئه‌میش به‌عیشقه‌وه فرِین..!!
-12-
قودره‌تی قوڵایی په‌نجه‌كانی نه‌گه‌ستووم،
ئه‌مه‌یان فرِینه بۆ،
حه‌رفه وه‌ریوه‌كانی خه‌یاڵ..
چونكه هێشتا نه‌مامی خۆشه‌ویستی،
رواندنی له‌دارستانی قژمدایه‌و
نه‌گه‌یشتۆته جریوه‌ی كه‌مه‌ری كراسه‌كه‌م..!!
-13-
كه‌چاوی مناڵان پرِده‌بێ له‌ئاسمان،
خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن بۆ،
فێرگه‌ی فرِین
ئه‌وكات جه‌سته‌یان،
به‌قاقایه‌ك ده‌به‌ستن و
رۆحیان ئه‌ستێره لێ ده‌خورِێ و
مانگیش ده‌كه‌نه كۆلاره..!!
-14-
كه‌عیشق دێ..
نه‌ویته، ویتی پرسیار له‌ده‌می پێنووس و
نه‌پیاسه‌ی وه‌ڵامێكی شپرزه‌و
نه‌قوڵپی زه‌نگی ده‌رگاو
نه‌قریوه‌ی مۆبایلی دره‌خت و
نه‌سه‌وزبوونی رووباری خه‌ون و
نه‌شتڵی حه‌سره‌تێكی عه‌یار
نه‌فێرگه‌ی فرِین و
نه‌حه‌رفه وه‌ریوه‌كانی خه‌یاڵ
هیچ له‌مانه ناچێته ژێر،
چاوه‌رِوانیه‌كی چاڵ و چۆڵه‌وه
ئه‌وه عیشقه كه‌دێ،
هیچ له‌مانه ناناسێ..!!
-15-
له‌وڵاتی ده‌رگا داخراوه‌كاندا،
هه‌موو شتێك ده‌بێته وێردی سه‌فه‌ر
كه‌شیعر سه‌فه‌ر ده‌كا
شه‌و ماڵێكی ده‌داتێ،
ته‌نیایی تیا داگیرسێنێ
باران دوو پێكه‌نین له‌نمه‌نم،
ده‌خاته باخه‌ڵی
هه‌ور له‌جنسی خۆی،
دوو باڵ چێده‌كا،
بۆ فرِینی خه‌یاڵى
مۆسیقا دوو نه‌غمه له‌ته‌مه‌نی،
موتوربه ده‌كا، بۆ لۆكه‌ی رۆحی
كه كۆترێكیش له‌قه‌ڵبه‌زه‌ی فرِینا
گمه‌یه‌كی ده‌داتێ،
له‌قۆپچه‌ی كراسه‌كه‌یدا،
ده‌بێته كاتژمێری ملی..!!
|