|
دووه‌مین خه‌ییام
وه‌ره بۆلام من له‌حه‌وشه‌ی
خه‌یاڵم
نه‌دیوار له‌ناویا وه‌نه‌وزه‌داو
نه‌په‌نجه‌ره ته‌ماشا له‌ته‌كاو
نه‌ده‌رگا ده‌می كۆده‌كاته‌وه بۆ داخستن
له‌وێ له‌حه‌وشه‌ی خه‌یاڵ،
ئێواره ده‌هێنمه سه‌ر له‌پی ده‌ستم،
له‌گه‌ڵ مانگ په‌تپه‌تێن ده‌كه‌م،
كه‌ئه‌ستێره‌ش ده‌جریوێنێ،
منداڵان دائه‌گیرسێن به‌دیلانێ
تاریكیش له‌ولاوه خه‌یاڵ ده‌كێشێ و
تۆش خه‌ییامانه، شه‌راب مه‌عشوقته
گه‌ر بێت‌و ساتێك بێیته،
حه‌وشه‌ی ئه‌م خه‌یاڵانه‌ی من..
شه‌رِی شه‌راب ده‌بیته‌وه بۆ ماڵ به‌رسیله،
كاسكێتی كوپه‌ڵه بۆ ماڵی خۆَلڕو لم،
ئه‌ی دووه‌مین خه‌ییام
باسی چیبكه‌م خه‌یاڵ بگوازمه‌وه بۆ كوێ؟!
بۆ كوێم هه‌ڵده‌گرآ خه‌یاڵ
كه‌عیشقی تۆ سه‌رم لێ ئه‌دا،
ئه‌وه‌نده رۆحم باریك ده‌بێته‌وه
به‌كه‌وتنی په‌رِێك له‌باڵی په‌رِه‌نده
باڵی رۆحم ده‌قرتێ..
كه‌عیشقی تۆ سه‌رم لێئه‌دا
ته‌نیایی ده‌نوشتێنمه‌وه‌و
گوێ ده‌گرم له‌قسه‌كانی مێرووله،
له‌خوار قه‌ناعه‌ت و سه‌بر..
له‌گاڵته‌وگه‌پی قالۆنچه، گره‌و له‌گه‌ڵ (با) ده‌كه‌ن
له‌بێتاقه‌تی زیكزیكه، بۆ مه‌رحه‌مه‌تی شه‌و ئێشك ده‌گرن
له‌بێحه‌یایی مێشووله، به‌گزنگی هاوینه‌وه شه‌پۆل ئه‌ده‌ن..
باسی چیبكه‌م من ئینجانه‌یه‌كم هه‌یه شه‌هید
چڵ، چڵ پرِه له‌بیره‌وه‌ریه‌كانی تۆ..
كه‌تۆ ده‌بینم خه‌ریكی لێده‌ركردنی عیشقی
عیشقم له‌قژه سه‌رێك ده‌كا
ئاڵۆزكاو هه‌ر تاڵێكی كۆچه‌ری..
له‌ساباتێك ده‌كا به‌سه‌رشانی چڵه گیایه‌كه‌وه،
ورد‌و خاش..
عیشق وێرانی كردین تازه ده‌ڵێی ماڵئاوا
عیشق له‌ناوچاوه‌كانماندا خۆى حه‌شاردا
تازه ده‌ڵێى چۆن كتێبى مه‌حالڕ موتاڵاكه‌ین..
عیشق بووه به‌ڵنده‌یه‌كی ماڵی و
له‌دووتوێی سنگمانا نووست،
تازه ده‌ڵێی دره‌ختی ته‌مه‌نمان گوزه‌شت..!
عیشق فێری كردین دالی زریان كرِیوه، گه‌رده‌لوول
ناوبنێین دڵی گۆرانی، لاوك و حه‌یران
چه‌تر كه‌قاقای به‌ر ئه‌داته‌وه،
ناوبنێین فه‌لسه‌فه‌ی باران
باران ناوبنێین پێكه‌نینی گوڵ و
قژدرێژكردنه‌وه‌ی چیمه‌ن و
فیكه‌كێشانی فه‌تواكانی ئاو
خۆرۆشنبیركردنی مه‌له‌كان
به‌خوێندنه‌وه‌ی شیعر،
ئاشتبوونه‌وه‌ی منداڵان،
به‌ده‌ست له‌دیوار..!
ئه‌ی دووه‌مین خه‌یام تۆفانی ئه‌م گریانه كه‌ی خۆشده‌كاته‌وه..
نازانم بۆ پرِت كردم له‌رژان،
رژان ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌چێته‌وه،
سه‌ر گژوگیای گریان
بۆ پرِت كردن له‌ژان
ژان ئه‌وساته‌ی داربه‌رِوو تووشی سه‌رئێشه ده‌بێ..
بۆ پرِت كردم له‌پژان،
پژان ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌چێته‌وه،
سه‌ر خوێنی پرته‌قاڵێكی موراهیق،
كه‌چه‌قۆ بێشه‌رمانه كوشتی..!!
ئێی دووه‌مین خه‌یام، ئه‌مه خه‌تای تۆ نییه
خه‌تا زه‌مه‌نی قاتوقرِی ئه‌وینه..
عیشق بۆ ژاڵه‌یه‌ك ده‌نێرین..
كه‌چی ئه‌و ناشیانه،
تاڵیمان پێده‌به‌خشێ..
ماچی ده‌می سێوێك ده‌كه‌ین
كه‌چی ئه‌و جاهیلانه گوناهبارمان ده‌كا،
به‌كفری هه‌میشه پرسیار..
ئاوی باخێكی هه‌نار ئه‌ده‌ین،
كه‌چی ئه‌و گه‌وجانه پێش ئه‌وه‌ی عاده بشوات،
ده‌بێته خوانی كرمستان!!
ئه‌م هه‌موو ته‌سلیم بوونه به‌مه‌رگ بۆ؟
مه‌رگ هێشتا زووه له‌خه‌وهه‌ڵسێ
هه‌تا هه‌نگاوێك له‌پێچی پێڵاوه‌كانتا برِوا
رێگایه‌ك هه‌یه بۆ شینبوونه‌وه‌ی ژیان..
هه‌تا هه‌نگێك موناجات
له ناو مه‌مكدانى گوڵێكدا بكا
عیشق دووره له‌ژه‌نگ هه‌ڵهێنان..
هه‌تا ریشۆڵه‌یه‌ك زیكری به‌به‌فر،
ده‌مه زه‌رد بكا..
عیشق ناچێته‌وه سه‌ر بیابان!
* * *
ئه‌مه سه‌رده‌می تاقه‌ت پرِوكێنه
وا حه‌وسه‌ڵه‌م ده‌چێته قوژبنێكه‌وه
چیتر له‌زه‌ت له‌ناو ئه‌م ده‌ست و په‌نجانه‌دا بریقه‌ی نایه..
توبی خوا شه‌رِم له‌گه‌ڵدا مه‌كه،
ئه‌ی دووه‌مین خه‌یام
شه‌رِ هه‌ر كۆتایی دێت..
من په‌یامبه‌رانه مه‌حكوم به‌خه‌ڵوه‌ت و
مناڵانه ره‌فتار گه‌لم..
لێم گه‌رِێ باچاو له‌دره‌ختێك داگرم،
كه‌سێبه‌ر ده‌خاته سه‌ر شانی مه‌عریفه‌ی رۆحم..
باچاوێك له(با) داگرم،
كه‌فێنكیه‌ك به‌رئه‌داته ره‌هه‌ندی دوو ده‌ریام..!
شه‌رِ یانی پاشماوه‌ی له‌ته‌كانی
حوزن، گریان، دابرِان..
له‌ودیو حوزنه‌وه هه‌ڵاوی تریقه‌یه‌كی نه‌رم و شل
له‌ودیو گریانه‌وه نوری پێكه‌نێكی رۆشن
له‌ودیو دابرِانه‌وه هێوربوونه‌وه به‌قسه‌یه‌كی كامڵ
ئاخر پێكانی عیشق به‌ماڵئاوایی
واته گه‌شتنه‌وه به‌و قافڵه دۆرِاوانه‌ی،
سه‌حرا كاروانسه‌رایانه
واته گه‌شتنه‌وه به‌سه‌هه‌ندی،
ئه‌و قه‌ده‌رانه‌ی زه‌مهه‌ریر شوناسی بۆ ناكا
واته سه‌راپا زه‌مه‌ن شه‌وه‌زه‌نگه،
هه‌رگیز مۆمێك پێڵاو ناكاته پێی بۆ رۆشتن..
واته كانیه‌كی هیلاكه كه‌ناتوانێ،
له‌ژووری ده‌سته‌كانیا ژنێك پێكا..!
چ كاره‌ساته هه‌موو قسه‌یه‌كمان،
موحیبه‌تی لێده‌ركه‌ین و
بگه‌رِێین به‌دوای ئاخاوتندا
چی بڵێم خودایه له‌ئاست ئه‌م هه‌موو ته‌نیاییه،
كه‌ده‌كه‌ون به‌ده‌مدا.
به‌ساخته‌وه ده‌ڵێین مناڵی كۆده‌كه‌ینه‌وه،
كه‌چی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه پیریی ده‌چنینه‌وه
به‌ساخته‌وه ده‌رۆینه‌وه بۆ لای ساوای دره‌خت
كه‌دره‌خت گه‌وره ده‌بێ ئیره‌یی ئێمه له‌و گه‌وره‌تره
ناهێڵین به‌پێگرتنه‌وه ئه‌لیف لامی رێگایه‌ك چێكا
به‌ساخته‌وه ده‌چینه‌وه بۆ لای مناڵی ئاو
كه‌ئاو گه‌وره ده‌بێ ئیره‌یی ئێمه له‌و گه‌وره‌تر
ناهێڵین هه‌موو سه‌رابه‌كان كۆكاته‌وه‌و
بیخاته سه‌رشانی گۆزه‌یه‌ك،
كه‌ده‌ست و قاچه‌كانی قوپاوه
به‌ساخته‌وه گوێ ده‌گرین له‌فه‌نتازیا،
كه‌فه‌نتازیا حوكم ده‌كا ئیره‌یمان ئیره‌یتر
ناهێڵین له‌قه‌فه‌سی خه‌یاڵاته‌وه
جوانی له‌شه‌قژنی باڵه‌كانیه‌وه سه‌ركا
چه‌نده ئه‌م ده‌ستانه‌م ساردن،
كه‌موحیبه‌ت بارئه‌كا
ژیان بێ موحیبه‌ت له‌چ كه‌لاوه‌یه‌ك ده‌نوێ و
چۆن خۆی گه‌رم ده‌كاته‌وه
ژیان بێ موحیبه‌ت چۆن شه‌رم ناكا
ئه‌م ده‌ستانه‌م هه‌ودای مه‌رگ ده‌یانبا
چ كاره‌ساته.. له‌م مه‌حشه‌ری به‌دحاڵیبوونه،
چ كاره ساته ئه‌ی دووه‌مین خه‌ییام!!
|