ئه‌م سه‌وداكردنه چیه،
كه‌هه‌ر
ده‌چێته‌وه سه‌ر شكانی
شوشه‌كانی شعور
ئه‌م ده‌ستانه مانای چیه،
كه‌فێرن به‌سلاوی دابرِان
ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ له‌ت
له‌تن، به‌مه‌ره‌كه‌بی ماڵئاوایی
ئه‌م شه‌وه به‌تاڵانه چین،
كه‌جاهیلن به‌لوغزه‌كانی له‌زه‌ت
ده‌ست و پلی ئه‌م هه‌موو
حه‌قیقه‌ته، بۆ به‌شوشه‌كانی
شه‌راب گه‌مژه ده‌بن..
قریوه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌ون و
خه‌یاڵه،
بۆ ده‌درێنه به‌ر هاژه‌ی
چۆڵه‌وانی
ئه‌م هه‌موو قسه‌كردنه
له‌ژێر پێڵاوه‌كاندا،
بۆ رێگایه‌ك خه‌به‌ر
ناكاته‌وه
خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ژیان
بێ
ئه‌م هه‌موو سه‌ته‌ڵه‌كه
پیاسه ده‌كه‌ن
بۆ پرِن له‌تامی تینوێتی
ئه‌م هه‌موو خه‌رجكردنی
ته‌مه‌نه، بۆ ئاشنان به‌له‌هجه‌ی گسك
ئه‌م هه‌موو فرِینه بۆ هه‌ر
ده‌بێ،
له‌قه‌فه‌سدا برِوێن
ئه‌م هه‌موو بێدارییه بۆ
شه‌و ده‌دورن،
نووستنیش له‌چرپاكاندا باوێشك
ده‌ده‌ن.؟
خودایه ئه‌مانه هه‌موو
به‌دحاڵیبوونه له‌عیشق
ئێمه عاشق نه‌بووین، تازه
خۆكۆكردنه‌وه مانای چی؟
كه له‌یه‌ك گه‌یشتن چۆته
ئه‌ودیو پێیه‌كانی تاریكی
كه له‌یه‌گ گه‌یشتن وا
به‌سه‌ر شانی جه‌نگه‌وه،
دڵ به‌نیشانه‌وه ده‌كا
كه له‌یه‌ك گه‌یشتن
ره‌شنووسێكه
ده‌نك، ده‌نك دۆرِان ئیعراب
ده‌كا..
به‌دحاڵیبوون چ كاره‌ساتێكه،
مشتێك گه‌رمایی بگریت
به‌ده‌سته‌وه‌و
نه‌چیته‌وه بۆ لای هاوینێك
كه له‌ناو هه‌نجیرێكدا دانیشتووه
پرخه‌ی به‌رسیله به‌ند
بكه‌یت له‌ناو ستیانی دڵنیایی و
كه‌چی هه‌ر نه‌چیته‌وه سه‌ر
ئارشیفی ترێ..!
چ كاره‌ساته سه‌ره‌رۆیی
له‌سه‌ر عیشق
پێشبرِكێ له‌گه‌ڵ عیشق
بیره‌وه‌ریه‌ك نه‌بێ عیشق
تیایدا سه‌رمه‌د بێ..!
ئێمه ئێمه ئێمه عاشق
نه‌بووین
ئاخر عیشق ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر
گه‌رده‌لولێك بیه‌وێت،
خۆی بكوژێ چه‌قۆی
به‌رباخه‌ڵی، بگۆرِینه‌وه به‌چڵێ گیا
به‌چڵه گیایه‌كیش بڵێین
گۆره‌ویه‌كانت بخه‌ره كلۆری چه‌مێ
له‌وانه‌یه پایزێك به‌پاڵتۆی
كانونێكه‌وه بگه‌رِێ و بیكاته پێی!
ئاخر عیشق ئه‌وه‌یه دڵت
بسووتێ به‌ئاخ هه‌ڵكێشانی برینی،
هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌و به‌پێستی
هه‌نار بیان پێچی..
دواجار كۆی هه‌موو عیشقه‌كان
هه‌ر دڵی خوایه،
كێ ئه‌توانێ دڵی خوا ته‌ئویل
بكا، كێ؟!
عیشق هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه
هه‌بوو
ئا ئه‌وه‌تا ئاو به‌و هه‌موو
جه‌به‌روته‌ی خۆیه‌وه،
بیر له‌ئاوێزانی خاك
ده‌كاته‌وه،
به‌كه‌ندو له‌ندی، رۆحیا
رۆچێ..!
(با) به‌هه‌موو روتانه‌وه‌ی
سه‌ریه‌وه،
بیر له‌راموسانی مه‌زرا
ده‌كاته‌وه،
قاپێك له‌قاقای ماچ
به‌ده‌ستیه‌وه بگرێ..
دره‌خت به‌و هه‌موو نازو
مه‌كره‌یه‌وه
چه‌تر بۆ باڵنده چێده‌كا..
باڵنده به‌غه‌ریزه عاشقه،
به‌ڵام خوا فێری كرد
له‌باڵه‌كانیا ئاورِشێنی فرِین بكا..!
زۆرجار كه به‌خه‌یالڕ
ده‌چینه‌وه سه‌ر كانی عیشق و ئه‌وین
چاومان گومان ده‌یرِێژێ و
ده‌ستیشمان پرِ له‌دووكه‌ڵی
دڵه‌راوكێ!
به‌ڵام حه‌قیقه‌تێكیش هه‌یه
عیشق عیشق عیشق پێكێ له‌ئاوی
تاڵییه،
ده‌بێ هه‌ر هه‌موومان
فرِیكه‌ین،
ئه‌مه جارِنامه‌یه‌كه ژیان
دۆستی
تۆ سه‌یركه هه‌موو
سه‌رگه‌ردانییه‌ك سوچی عیشقه
ئێواره‌یه‌ك به‌تاكێ
نه‌عله‌وه بگه‌رِێ و
زه‌رده‌په‌رِێكی په‌ژمورده
نه‌بینێ
شه‌و به‌تاكێ ده‌ستكێشه‌وه
نه‌فه‌س بكێشێ و
رووناكی له‌دڵیا پێ نه‌گرێ
گه‌رِه‌كی لاولاوه‌كان
به‌سه‌ر برِبرِه‌ی پشتی دیواردا برِژێن و
دڵی دیوار حه‌فتاو پێنج جار
چركه چركه نه‌كا..!
ده‌ستی گه‌ڵا پرِبێت له‌خه‌م
و په‌ژاره‌ی پاساری و له‌كه‌یلی كه‌ناری
كه‌چی نه‌توانێت حه‌فتاجار
ناوچه‌وانی (با)
توشی سه‌رئێشه بكا
خودایه ئه‌مه هه‌موو
حیكایه‌ته‌كانی عیشقمانه ترش و تاڵ،
جودا نییه له‌گه‌مه‌كانی
منداڵ
ئه‌مه چاره‌نووسمانه
چاره‌نووس
ده‌بێ له‌ناو هه‌موو عیشقێكدا
كرۆكی كۆتایی،
چاو دابگرێ پێش ئه‌وه‌ی
سه‌ره‌تا برِوانێ
* * *
لێره‌وه ته‌ماشاكه‌ن ژیان بێ
عیشق،
چه‌نده سه‌رابترین سه‌رابه
لێره‌وه
-1-
كۆترێكی داروسێم هه‌بوو،
له‌به‌ر ئابڵوقه‌ی بێ كه‌سی،
چووه تیپی كوشتن
-2-
پایزێك ده‌ڵێ (با) بۆ هه‌ر
كوێ ده‌رِوا،
سه‌رشانی پرِه له‌ته‌رمی
گه‌ڵا
چونكه تشرینی سێیه‌م
هاورِێیه‌تی ناكا
-3-
مناره‌یه‌كی به‌ئیمان هاورِێم
بوو،
دڵی ئه‌وه‌نده پرِبوو
له‌كوفر
كه‌مه‌ری مه‌رگ چووه پێچی
پشتوێنه‌كه‌ی..!
-4-
شه‌پۆلی ده‌ریاچه‌یه‌ك
ئه‌وه‌نده خه‌ونی به‌فرِینه‌وه بینی
نه‌وره‌سێك نامه‌یه‌كی بۆ
نه‌نارد،
بۆیه له‌قه‌هرا هه‌ر
چوارپه‌لی رۆحی،
چووه ترۆپكی ئاسمانی
ئاسمانه‌كان..!
-5-
كه‌هه‌وا پێیه‌كانی ده‌قڵیشێ،
ئه‌وه بێ مه‌یلی دڵی بارانه
به‌قه‌رزیش بێ،
جووتێك پێڵاوی بۆ ناكرِێ..!
-6-
كه بولبولێك له‌كۆڵانه‌كانی
كه‌رِولاڵیدا خوێندی
ئه‌وه خه‌تای به‌زمی
به‌هاره،
چرپه‌ی گوڵێك نادا
له‌یه‌خه‌ی..!
-7-
كه‌ره‌نگی سه‌وزو شین نه‌خۆش
ده‌كه‌ون و
ده‌چن بۆ كوچه‌ی مه‌رگ ئه‌وه
مه‌رحه‌مه‌تی ئاوه
جانتاكه‌ی پرِ له‌ئاویلكه‌ی
ئاودامان و
چاوێكی چاویلكه‌كه‌شی،
له‌خوار ماڵه‌كانی ره‌نگ..!
-8-
قه‌فه‌سێك وتی: ئه‌گه‌ر مانای
عیشقم بزانایه،
ئه‌وا دالم بچووك، بچووك
تا بچووكترین مه‌ل نه‌یبینێ،
مه‌دلولیشم دڵفرِاوان
له‌ئاسمانێكدا
بێ كلیللدان بێ ته‌یمان..!
-9-
كه‌مێك تێرِامان له‌حاڵه‌تی
به‌رد
ئه‌و ژیانی نه‌ویست و عیشقی
دابه‌ش نه‌كرد
ئه‌گه‌ر ژیان هه‌ڵنه‌كۆڵین و
عیشق ئاوه‌دان نه‌كه‌ین،
ده‌بینه به‌ردو ده‌چینه‌وه
بۆ ناو حاڵه‌تی به‌رد..!
-10-
به‌شه‌وه‌زه‌نگێك ده‌ڵێن: دڵی
زیندانی تاریكیه
شه‌وه‌زه‌نگ ده‌ڵێ: گوناهبارم
مه‌كه‌ن
من دڵم هه‌یه دڵ
ئه‌وه خه‌تای ئه‌ستێره‌یه
كه له‌حه‌وشه‌كانی مانگه‌شه‌وا،
به‌خه‌تخه‌تێنه‌وه خۆی
خه‌ریك ده‌كا..!
-11-
گوڵه‌كانی ئینجانه
ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌ن
هه‌ر جوانیان گرێ ئه‌ده‌ن،
به‌كراسی جامخانه‌وه
كاڵنابنه‌وه
هه‌ر بۆنیان قفڵ و
كلیل ئه‌ده‌ن،
به‌ژێر كراسی په‌نجه‌ره‌وه،
ته‌ریق نابنه‌وه
ئه‌مه چه‌نده چه‌واشه‌مان
ده‌كا
له‌گه‌مه‌ی عیشق
گوڵه كێویله‌كانیش نه‌كلیل و
قفڵ و نه‌گرێ ده‌ناسن و
له‌ناو ستیانی
توترِكه‌كانه‌وه شین ده‌بن
ئه‌مه‌شیان گه‌مه‌یه‌كی
مێخۆشه،
له‌عیشق!!
-12-
شه‌رِ ئه‌گه‌ر بگه‌شتایه
له‌عیشق
به‌جۆلانه‌ی ده‌وت: مه‌رحه‌با
ئه‌ی گرِوگاڵ
به‌كچێكی ده‌وت: مه‌رحه‌با
ئه‌ی شنه‌ی با
به‌پیرێكی ده‌وت: مه‌رحه‌با
ماڵی هه‌تاو
شه‌رِ بۆ ئه‌به‌د نه‌گه‌شته
عیشوه‌ی عیشق و
زنجیری مه‌حه‌به‌تی له‌مل
نه‌كرد
بۆیه هه‌تا ئێستا
به‌رده‌وامه، به‌رده‌وام!!
-13-
كه‌شه‌مشه‌مه كوێره‌یه‌ك
ده‌مرێ،
ئه‌وه بێ ئه‌مه‌كی تاری
تاریكیه،
-جكه‌ره‌یه‌كى ناداتێ هه‌تا
شه‌و بكێشێ...!!
14
هه‌رچه‌نده ده‌ریا
په‌ناهه‌نده‌یه،
بۆ جۆگه بێ پێڵاوه‌كان و
رووباره نه‌خۆشه‌كان و
چه‌مه ونبووه‌كان
چه‌نده نیگه‌رانیم
ده‌پلیشێته‌وه بۆیان چه‌نده
چونكه عیشق نییه لای ده‌ریا
به‌یه‌ك پاروو هه‌موویان
ده‌خوا!!
-15-
به‌كاتی وشكبوونه‌وه، ئاو
حه‌قیقه‌تێكی هه‌یه خنكان
به‌بارانێك ده‌ڵێم به‌سیه
نووستن
باخچه‌یه‌ك وا
له‌چاوه‌رِوانیا
به‌دڵۆپه‌ی دڵی تۆ ده‌موچاوی
بشوا!
* * *
ئێمه به‌هه‌ڵه عیشقمان كرد
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ژیاندا
به‌هه‌ڵه جامێك ئاومان
خوارده‌وه،
له‌چه‌مكی تێنه‌گه‌شتن
به‌هه‌ڵه دره‌ختێكمان رواند،
له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا
تووله‌رِێیه‌ك،
نه‌چووه‌وه سه‌ر چاوه‌كانی
چاوه‌رِوانی
به‌هه‌ڵه چیمه‌نێكمان رواند،
له‌دوگمه‌ی كراسه‌كه‌یدا
درزێك نه‌بینرا،
هه‌تا خه‌یاڵ گوزه‌ر بكا،
به‌خه‌تی خه‌راباتێك..!
به‌هه‌ڵه له‌زمانی سه‌تڵێك
ئاو گه‌شتین،
له‌ده‌ماره‌كانیا دێرِێك شیعر
نه‌بیسترا،
هه‌تا مۆسیقا بچێته‌وه سه‌ر
ژه‌نینی ئاله‌تێك..
به‌هه‌ڵه ئاڵوگۆرِی عیشقمان
كرد
كه‌نیگه‌رانی بووه دیواری و
جه‌نجاڵی بووه ده‌رگای
عیشق واته شكانی دیوار‌و
ده‌رگا،
له‌ماڵی به‌رزه‌خه‌وه تا
مه‌حشه‌ری خوا
عیشق واته تاڤگه‌یه‌ك ئاو،
كه‌موتاڵا ده‌كا له‌ناو
كتێبه‌كانی گوڵدا
عیشق واته فرِینی فه‌رشێك
به‌میزاجی مناڵ،
هه‌تا ده‌گه‌ینه باڵی
فریشته‌كان..
عیشق واته جانتایه‌ك تریفه‌و
تاریكی،
هه‌تا ده‌گه‌ینه
پلیكانه‌كانی مانگ
عیشق واته هه‌ڵدانی
كۆلاره‌یه‌ك،
به‌ده‌زووله‌یه‌كی
مناڵیه‌وه،
هه‌تا پێكێك ئه‌ستێره
ده‌خۆینه‌وه
عیشق واته ماڵی باخه‌وانێك
ره‌نگاوره‌نگ،
هه‌تا باوه‌ێزه‌ی باران
له‌خه‌یاڵیا شكۆفه بكا..!
* * *
ئێمه كه‌عاشق نه‌بووین،
به‌رِێگه‌ی كوێردا هاتین و
ته‌په‌ی تاریكی،
له‌ده‌سته‌كانماندا باڵه‌فرِو
ترپه‌ی نیوه‌رۆ قوڵه‌كانی
هاوین،
له‌پێستماندا چه‌قی
چونكه ختوره‌ی دڵی پایزێكمان
نه‌خوێنده‌وه،
وه‌رین ده‌گاته چه‌نی
گه‌ڵا؟!
لێكمان نه‌دایه‌وه شنه شنی
شه‌ماڵێك،
چ كه‌ناڵێكی ده‌وێ،
بۆ گسكدانی سیس‌بوونی خه‌وێك..
بێ ئاگابووین له‌ورته، ورتی
حاڵی دره‌ختێك،
تا هه‌ڵهاتنی چۆله‌كه
له‌فرسه‌خێك فرِین
ده‌بێ چه‌ند چریكه‌ی ئاوی
بوێ،
هه‌تا بگاته سورِی
سه‌وزبوون..!
بیركۆڵ بووین له‌سرته سرتی
ئۆفی سێوێك،
بۆ گه‌یشتنی فه‌ریكه‌كانی
ده‌بێ چه‌ند قوڵپی خرۆشانی بوێ،
هه‌تا بگاته ئیحساسی
باڵقبوون
بێ‌باك بووین له‌قسه‌كردنی دڵی
پرته‌قاڵێك،
تانووچدانی سه‌هه‌نه‌ی
سه‌رما،
ده‌بێ چه‌ند مه‌كری
مه‌ستبوونی بوێ،
بۆ حیكایه‌ته شینه‌كانی
میهری مزربوون..!
ئێمه عاشق نه‌بووین ئه‌مه
چاره‌نووسی خۆمان بوو
ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گله‌یی
له‌چاره‌نووسی خۆی ده‌كاو ده‌ڵێ
(ئاخ ئه‌مه نسیبـی منه،
ئه‌مه نسیبی منه نسیبی من(1)
ئاسمانێكه كه‌هه‌ڵواسینی
په‌رده‌یه‌ك لێمی شاردۆته‌وه)
ئه‌و له‌هه‌ڵواسینی
په‌رده‌یه‌ك گله‌یی ده‌كا،
ئه‌ی ئێمه له‌چی گله‌یی
بكه‌ین
ئێمه بۆ ئه‌به‌د عاشق
نه‌بووین،
ئه‌مه چاره‌نووسی خۆمان بوو
عیشق بۆ ئێمه په‌لكه
ره‌نگینه‌ی عه‌ده‌م بوو،
په‌لكه ره‌نگینه‌ی
عه‌ده‌م..!
تێبینی: 1-ئاماژه بۆ دێرِه
شیعرێكی ژنه شاعیری ئێرانى(فروغى فروخزاد)