(1)
كه‌هه‌ور حه‌وسه‌ڵه‌ی
به‌رئه‌داته‌وه،
نه‌ختێك چاو ده‌كێشێ و
په‌رِه، په‌رِه موتاڵای
دره‌خت ده‌كات
ئه‌وه باكگراوندی قسه
مزره‌كانی باران و بروسكه‌یه،
په‌یتا، په‌یتا عیشقدان چێ
ده‌كا..!
(2)
دره‌خت یانی چرۆكردنی
باڵنده،
له‌نزیكه‌وه پێیه‌كانی پرِن
له‌دوورِیان و
له‌دووری
چاویلكه‌كانیشیه‌وه،
كه‌عیشقدان نابینێ،
دیقكردنه‌وه‌ی چاوی بیابان..!
(3)
كه له‌سه‌ر ره‌فه‌ی دڵم
عیشقدان ون ده‌بێ،
وه‌رین ده‌مباته‌وه سه‌ر
گه‌ڵایه‌ك پایزی
فیراق ده‌مباته‌وه سه‌ر
رێگایه‌ك،
چێنراو به‌چۆڵه‌وانی
خورِه‌ی ترس ده‌مباته‌وه
سه‌ر ته‌مه‌نێك،
مه‌وجدان له‌پیری..!
(4)
كه‌ده‌ستی گوڵه گه‌نمێك،
قۆپچه‌كانی سنگی ده‌كاته‌وه
بۆ هاژه‌ی هه‌تاو
ئه‌وه چوونه بۆ چڵه‌كانی
عیشقدان
له‌وێوه رێگایه‌كی هه‌یه
سه‌كۆی سه‌ما..
ئاسمانێكی هه‌یه پژمه‌ی
(با)..!
(5)
كه‌پشتی به‌فرێكی چاوشین
قه‌مور ده‌بێ،
خه‌تای ده‌ست لێوه‌شانی،
په‌نجه‌كانی خۆر نییه
خه‌تای كاڵفامی وه‌سێته‌كانی
ئاو نییه
خه‌تای ئه‌وه بوو نه‌یتوانی،
له‌ناو گیرفانه‌كانی زه‌ویا
دالێك له‌دڵی خۆی بخاته ناو
عیشقدان..!
(6)
من كه‌تۆم خۆش‌ویست:
عیشقدانم پرِبوو له‌خۆكوشتن
به‌لای رێگه‌یه‌كی كاسدا
رۆشتم،
تا سه‌روی ئه‌ژنۆی جمه‌ی
جه‌نجاڵی لێده‌باری
كه‌چی من بێ گه‌لای
ده‌سته‌كانی تۆ،
چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌زیو ته‌نیا،
تا ئه‌وسه‌ری ونبوون ون..
به‌لای كانیه‌كی كه‌وسه‌ر
ئاسادا رۆشتم،
تا ئانیشكی پرِ له‌سڵاوی
سه‌تڵ و
تا مه‌مكبه‌نده‌كانی قریوه‌ی
جام و ئاوێنه
كه‌چی من بێ ئه‌ستێره‌ی تۆ،
شه‌ڵاڵ له‌تاریكی و
شه‌وقدانه‌وه به‌حوزن
به‌لای مانگه‌شه‌وێكی
مه‌نگدا، رۆشتم،
تا بینه‌قاقای تریفه‌ی نه‌رم
و شل
كه‌چی من بێ ئه‌دره‌سی تۆ
ده‌ستم له‌كه‌مه‌ری سه‌رابداو
پێیه‌كانیشم له‌خشه‌ی
شه‌وه‌زه‌نگ ..!!
(7)
پێوه‌ری پێوان ته‌نها
له‌قوڵایی و له‌به‌رزایی و
له‌فراوانی شه‌رِی خۆی
ده‌كا..
وه‌لێ عیشق كه‌یه‌كه‌م بێ،
ناپێورێ
هه‌ر شه‌رِێكی له‌گه‌ڵدا
بكرێ،
ئه‌وه عیشقی سێیه‌مه دۆرِان
مه‌حاڵه چوونی بۆ عیشقدان..!
(8)
ئه‌م ئاشنابوونی وه‌رزی
سه‌رمایه،
له‌چیمه‌نی پێستی منا چینه
ده‌كا،
نه‌ك له‌زستان..
ئه‌م خه‌وه نسرمانه
له‌باخچه‌یه‌كی پایزیا
نارِوێن
به‌ڵكو له‌له‌پی عیشقدان و
له‌په‌نجه لاولاوییه‌كانی
منا په‌لكێشان..!
(9)
كه‌عیشقدان ده‌كه‌وێت
به‌ده‌مداو هارِه ده‌كا
له‌وێوه هزری گوڵێك ده‌بینم
كه‌هه‌میشه هه‌ڵوه‌رین
هێمایه‌تی
هزری باڵنده‌یه‌ك ده‌بینم،
كه‌هه‌موو كات نیشتنه‌وه،
فرِین لێ ده‌كاته‌وه
هزری كۆڵان ده‌بینم
مناڵی تۆپێكه گومان راوی
ده‌نێ،
له‌وسه‌ریشه‌وه پیری،
حه‌قیقه‌ت راده‌كێشێ..!
(10)
چراكانی من هه‌موو چاویان
ده‌كوژێته‌وه
توورِه‌بوونم دانانیشێ،
خلۆرده‌بێته‌وه وه‌ك هاژه‌ی
چه‌مێك
قوڵایی شیعرم چۆڵ ده‌بێ،
وه‌ك مه‌ودای سه‌حرایه‌ك
ئه‌وكاته‌ی تۆ باسی عیشقێك
ده‌كه‌ی،
بچووك، بچووك
چوون له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك بین
و
ئاوی گۆزه‌یه‌ك مانای چی؟!
چی بڵێم خودایه ته‌نها
قولانجێك ئارامی
بۆ ته‌ریقه‌تی عیشقدان..!
(11)
سه‌رله‌به‌ری هه‌موو شتێك
مه‌رگ دێ
مه‌رگ به‌په‌یژه‌كانی
هه‌ناسه‌مدا،
خۆی هه‌ڵده‌سپێرێ
مه‌رگ له‌زه‌نگی
مۆبایله‌كه‌مدا،
بێ مه‌رحه‌با ده‌نوێ..
مه‌رگ باڵه‌كانی ئه‌و
خه‌نده‌یه ده‌قرتێنێ،
كه لێوم ئارایشت ده‌كا..
كه‌چی مه‌رگ ناتوانێ ته‌نها
چركه‌یه‌ك
میوانی عیشقدان بێ،
چونكه عیشقدان بارگاوییه
به‌ئیمان!!
(12)
ده‌ستی هه‌تاو حه‌ز
له‌لوتكه‌ی چیاكان ده‌كا،
بخلیسكێ و سه‌ركه‌وێ..
ژیان بۆ هه‌میشه حه‌ز
له‌گوناهێك ده‌كا،
هه‌تا به‌رده‌وام بێ..
دار بۆ هه‌میشه حه‌ز
له‌له‌رین ده‌كا
هه‌تا خه‌یاڵ نه‌كا بكه‌وێ..
ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌موو
قومێك قسه‌ن له‌قه‌سیده‌ی
عیشقدان..!!