...
كه‌ى من
توانیومه ته‌فسیرى كه‌م ئه‌وینى تۆ
عه‌جه‌ب
له‌نه‌وتن
ئه‌گه‌ر بڵێم
عیشقت له عه‌رشایه‌درۆ ناكه‌م
ئه‌گه‌ر بڵێم
كاڵفامم به فه‌رموده‌ى خۆشه‌ویستى درۆ ناكه‌م
من سه‌ره‌تاى
ئه‌م غه‌زه‌له نامترسێنێ
له‌وه ئه‌ترسم
عیشق وێران بێ...
كه عیشق وێران
ده‌بێ،
هه‌ر
په‌نجه‌ره‌یه‌و تفه‌نگ ده‌كاته شانى بۆ
رِاوه بولبول
هه‌ر
ده‌سترِێژى په‌پوله‌یه پایزه‌یه،
به‌تاڵمان
ده‌كاته‌وه له مناڵى...
كه عیشق وێران
ده‌بێ
شاده‌مارى
ئه‌ندێشه‌مان شكست و
ماڵێكمان نابێ
فه‌رموو له‌و په‌رِه‌سێلكه‌یه بكا،
سه‌رما
باڵه‌كانى ده‌شێلێ
رَۆحێكى گه‌رم
شك نابه‌ین،به دیسه‌مبه‌رى
دڵى
مێرووله‌یه‌ك بڵێین:مه‌رحه‌با
با
ئاشتبینه‌وه به عیشق،چونكه عیشق
كه ژیان
ده‌خاته سه‌ر شانى ده‌ڵێین:ئه‌وه عیشقه
ده‌چینه‌وه
سه‌ر باران‌ترین رِێگا
كه‌ژیان عیشقى
له‌بار ئه‌چێ ده‌ڵێین ئه‌وه عیشقه
ده‌چینه‌وه
سه‌ر جه‌نگه‌ڵترین وه‌فا
با
ئاشتبینه‌وه به‌عیشق وه‌ره یاربه له‌گه‌ڵم
ئاخر رِۆژێك
دێ،فرِین به‌په‌تى داوێكه‌وه نیشته‌وه
ئیتر
هه‌ڵنافرێ...
یه‌قین
كه‌پێگه‌شت له‌پێستى پرته‌قاڵێكه‌وه
ئیتر خه‌ونى
گومانه‌كان به‌پووچییه‌وه،
ته‌رجه‌مه
ده‌كرێ...
كه شه‌قام چۆڵ
بوو له‌هاتووچۆ،
ئیتر عه‌جولى
پێڵاوێك له‌سه‌رى عه‌سرێكا هارى ناكا
كه دره‌خت
به‌تاڵ بوو له‌تروپكى جریوه
ئیتر گله‌ییه‌ك
ناگاته‌وه به‌قوڵفى گه‌ڵا...!!
* * *
خه‌تاى من بوو
یان خه‌تاى تۆ
چ مه‌رگه‌ساته
كه كاتێك تۆ بیرم گێژه‌ن ده‌كه‌یت و
یار نابیته‌وه
له‌گه‌ڵم
چ
سه‌هۆڵبه‌نداێكه ئه‌م رِۆحه‌م،
به سوتانى
ده‌ست و په‌نچه‌كانیشته‌وه،
یار نابیته‌وه
له‌گه‌ڵم...
ئه‌زیزم یار
نه‌بوونه‌وه ماتماتیكى دال و مه‌دلولێكه،
هه‌رگیز ته‌ریب
نابن به یه‌كتر
ئاشوبى
گه‌رده‌لولێكه،
ئه‌ژنۆى
گوڵه‌كان ده‌قرتینێ
چاوشاركێى
مناڵانه ،نازانن كۆڵانێ حه‌شار بده‌ن و
به به‌ردى
خه‌تخه‌تێنه‌وه ئه‌وین كۆبكه‌نه‌وه
یار
نه‌بوونه‌وه یانى رِاخستنى خه‌مێكى سه‌وزه به‌رِه‌هایى
په‌لكه‌ى
گریانێكه به ته‌نافێكى درێژه‌وه
هه‌ڵكۆڵینى
چاوه‌رِوانییه به ده‌رگایه‌كى بێ ئۆقره‌وه...
یار
نه‌بوونه‌وه یانى خۆكوشتن
وه‌ك له‌رزوتاى
دیوار،
ئه‌و كاته‌ى
دڵى چرا ده‌ڵێ:به‌ربوونه‌وه تابوته
وه‌ك قڵیشانى
پێى بۆشكه ترێیه‌ك،
ئه‌وكاته‌ى
شیوه‌نى شه‌راب ده‌ڵێ:په‌یمانه تابوته
وه‌ك شكانى
ئیشراقى ئینجانه‌یه‌ك
ئه‌و كاته‌ى
گوڵ ده‌ڵێ:كۆتا ماڵمان لێره تابوته
وه‌ك هارِه‌ى
په‌رچه‌مى ئاوێنه‌یه‌ك،
ئه‌وكاته‌ى
كچێك ده‌ڵێ:تیرۆرى ئه‌م لم و زیخه،
سه‌راپا
تابوته...!!
من له كوێوه
مه‌حه‌به‌ت چێبكه‌م و مه‌حه‌به‌ت بناسم
كه ده‌ستێك
نییه بێته چه‌تر
هه‌تا خورِه‌ى
خۆر ده‌موچاوم نه‌شوا،
كه چه‌ترێك
نییه به ئومێدى رِه‌نگاڵه‌ییه‌وه،
چه‌ند قاژێك
له باران گلباته‌وه
من وتم:پێكى
ئه‌م ته‌نیاییه‌م مه‌سته به لێوى شیعره‌وه
دڵم به
هه‌رمێى دڵته‌وه شه‌ته‌ك مه‌ده
ئه‌م
ته‌نیاییه‌م گه‌ڵایه‌كه به سه‌ر لقى هه‌وره‌وه،
به حوزنه‌وه
دایمه‌گره
ئه‌م
ته‌نیاییه‌م جێپێى بیره‌وه‌ریمه،
له سه‌ر
ده‌مارى شیعرستان
فێرى دڵشكانى
مه‌كه
پێم ده‌ڵێن:له
گۆمى چاوه‌كانتا نیگه‌رانى مه‌له ده‌كا
من ده‌ڵێم:بێ
یاربوون قاقرِى قه‌هرێكه،
ده‌گاته
عه‌رشى خوا..
بێ یاربوون
ده‌رگاى نائومێدییه‌كه،
بۆ ماڵى
جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك،
له زمانى
داخستنه‌وه
بێ یاربوون
بارانێكه هه‌ر ده‌رِواو گوێ،
ناگرێ له
پاوه‌نێكى سوتاو
به ده‌م
په‌ركه‌مى گه‌رماوه..
بێ یاربوون
وێرانه‌یه‌كه تا هه‌رِه‌تى لاوێتى،
مه‌عشوق به
خه‌رابات
بێ یاربوون
غه‌درى چه‌قۆیه‌كه له رِاكشانى میوه‌كان،
كه خوێن
ده‌بورێته‌وه..
* * *
هه‌ندێ جار له
بنارى بێكه‌سیاو،
له‌م
كۆسكه‌وتووه‌ى بێیاربووندا ده‌ڵێم:
په‌شیمان نیم
كه‌كۆلاره‌یه‌كه‌ى كه‌نه‌فت ده‌فرِێ به حوكمى ده‌زووله
كه ئه‌سپه
شێیه‌ك ده‌فرِێ
له پێشبرِكێى
بارِه‌شه...
كه جۆگه‌یه‌ك
ئاو ده‌فرێ بۆ،
په‌مووه
پیره‌كانى كێڵگه
په‌شیمان
نیم...لێره جارێكى تر
به شه‌قژنى
فرِینه‌وه ده‌گه‌ینه‌وه دڵى ژیان...
په‌شیمان نیم
له‌م بێ‌یار بوونه
كه ده‌بینم
دڵۆپێك شه‌ونم له‌سه‌ر په‌لكه گیایه‌ك،
خۆر ئابڵۆقه‌ى
ئه‌دا،
به‌ڵام ده‌فرِێ
بۆ پێگرتنى لاسكه بارانێك
پێكانى گێلاسێك
به‌ده‌م قیژه‌ى به‌رده‌وه،
به‌ڵام ده‌فرِێ
بۆ هه‌ناوى چنینه‌وه‌ى به‌رچینه‌یه‌ك،
به‌ربونه‌وه‌ى
هه‌رمێیه‌ك به باوه‌شى هاوینه‌وه،
به‌ڵام ده‌فرِێ
بۆ پێكه‌نینى دڵى ژنێك
هه‌نسكى
هه‌نجیرێك به‌ده‌م نه‌فره‌تى پێگه‌یشتنه‌وه،
به‌ڵام ده‌فرِێ
بۆ دیوه‌خانى چاوى زه‌مبیله‌یه‌ك
شاتوویه‌كى
شپرزه به‌ده‌م حاڵ لێهاتنى وه‌رینه‌وه،
به‌ڵام ده‌فرِێ
بۆ كۆشى پیره‌ژنێكى سه‌رگوزشته...!!
په‌شیمان نیم
له‌م بێ‌یار بوونه..
ده‌ڵێم كۆى
ئه‌م هه‌موو مردنه
له
دایكبوونێكى تره بۆ ژیان..!!!
په‌شیمان نیم
له‌م بێیاربوونه
ته‌ماشا باخ و
بێستان ده‌سوتێن به‌فه‌تواى گه‌رما و
خه‌م سارده
شه‌سته بارانى به‌هار
به‌یانییه‌كى
قژلوول به پرخه‌ى باهۆز تاڵان ده‌كرێو
خه‌م سارده
گلله‌یه‌كانى شنه‌با..
خه‌ونى
هه‌ڵۆیه‌ك خاپوور ده‌كرێ له یاده‌وه‌رییه‌كانى لووتكه‌و
خه‌م سارده
پرسه په‌رشه‌كانى ئاسمان..
سه‌رده‌مێك دێ
من لێره نیم،
بێ یاربوون
ده‌بێته مۆدیل
تۆ برِوانه
رِووبارێك به فرمێسكه‌وه رِێگا ده‌كاو
لێوى
گۆزه‌یه‌كى ده‌مه‌وه‌ر ماچێكى بۆ قه‌دناكا
له‌نامه‌یه‌كى
فێنكا..
په‌لكى
داربییه‌كان له‌ناو چه‌مه‌كاندا هاژه‌یان دێ و
عاتیفه‌ى
نیوه‌رِۆیه‌كى چه‌مووش هه‌ڵناچێ
شه‌وه‌زه‌نگێك
دڵى پرِ ده‌بێ له‌قوڵپى گریان و
ئه‌ستێره‌یه‌ك
دڵى ناداته‌وه به‌دڵۆپه تیشكێ
كه‌ڵه‌شێره‌كان
ده‌خوێنن و بولیڵى گوندێك
به ده‌م
خه‌وه‌وه‌رِاناچله‌َكێ
سه‌گه‌كان
ده‌وه‌رِن و مانگ تریفه‌ى خۆى ناچنێ،
قافڵه‌ى
كاروانه‌كان به‌شه‌له‌شه‌لیش ناگه‌نه جێّّّّّّ
...........!!
من ئیتر
لێره‌نیم وه‌ره له‌گه‌ڵ رِۆحما یاربه
باچیتر
گوڵه‌كان له ئۆرگازم نه‌چنه‌وه‌و
وه‌رزێك
په‌پووله نه‌بینن
باچیتر بۆنى
رِێحانه‌كان كاڵ نه‌بنه‌وه،
باخى ستیانێك
نه‌ناسن..!!
باچیتر چه‌پكێك
نێرگزبه‌ده‌م هه‌ناسه‌ى ساخته‌ى
گوڵدانێكه‌وه
یه‌خسیر نه‌بێ،كه‌جوانى ده‌رِژێ..
با چیتر چراكان
به رِۆژ دانه‌گیرسێن،به‌ده‌م هه‌له‌شه‌ى
خۆیانه‌وه
تاریكى ئه‌تك نه‌كه‌ن..
چیتر من لێره
نیم وه‌ره له‌گه‌ڵ رِۆحما یار به..!!!
rozhhalabjay@yahoo.com