|
خه‌یاڵه بچووكه‌كانی
خه‌یاڵدانێك
-1-
كه‌رووبارێك پێڵاوه‌كانی،
چووه ناو ده‌ریا
ئیتر قاچه‌كانی ونده‌كا..!
-2-
كه‌دارسنه‌وبه‌رێك جه‌سته‌ی
موتوربه‌كرد له‌په‌رِی باڵنده،
ئیتر كڵاوه‌كه‌ی (با) ده‌یبا..!
-3-
كه‌تاریكی پشتی ده‌چه‌مێ،
خه‌تای گرِی مۆمێك نییه
خه‌تای ئه‌وه‌یه دڵی،
له‌لێدانی خۆر ده‌كه‌وێ..!
-4-
شۆرِه‌بی بۆیه ده‌له‌رزێ
له‌تاو هه‌رِه‌شه‌كانی ره‌شه‌با نییه
له‌وه ئه‌ترسێ پێیه‌كانی،
له‌ناو ئاودا.. گه‌مه نه‌كا..!
-5-
مه‌رگ واته تك.. تك رژانی
ئێواره له‌ده‌ستی شه‌وا
تك، تك رژانی تیشك،
له‌باخی سێوێكا..
تك، تك رژانی هه‌ناسه،
له‌ره‌ورِه‌وه‌ی رۆحا..!
-6-
كه‌گیا كۆنگره ده‌به‌ستێ..
گفتوگۆ ته‌نها باسی كچێنی كێڵگه نییه،
كه‌بكوژرێ
گفتوگۆ حه‌شاردانی
گۆره‌ویه‌كانی پایزه،
له‌ماڵی چه‌مێ..!
-7-
دره‌خت كه‌خۆی ته‌فسیر ده‌كا،
ده‌مه داسی پرسیار،
به‌لقێكیا خۆی هه‌ڵناواسێ..
چونكه گیرفانه‌كانی پرِن،
له‌رازیانه‌ی باران و
ده‌سته‌كانیشی له،
جریوه‌ی تیشكدان..!
-8-
كه‌نیوه‌رۆیه‌ك مان له‌خورادن ده‌گرێ،
بیر له‌زاكیره‌ی نازناز ده‌كاته‌وه،
كه به‌چرپه‌ی زه‌رده‌په‌رِ ده‌رِووشێ..!
-9-
من ناتوانم عاده‌تێك،
تێكبشكێنم
كه‌گزنگ زه‌نگێ له‌ده‌رگاكه‌م ئه‌دا
ژووره‌كه‌م له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێ و
ته‌پوتۆز گسك ئه‌داو
ده‌موچاوی ده‌شوا..!
-10-
شتێك نییه تا سه‌ر ئه‌به‌دی
شتێك گه‌وره‌تر نییه، له‌خۆشه‌ویستی
نه‌جادوو ئه‌وه ده‌كاو
نه‌په‌رِ جۆ..
ئه‌و هه‌موو رق و كینه‌كان،
له‌سه‌رشانی به‌رئه‌داته‌وه‌و
داوای لێبوردن ده‌كا..!
-11-
عه‌جه‌ب له‌خه‌وتن،
كه‌خۆی ئیعراب ده‌كا..
كه‌سكون به‌هه‌نگاوه‌كانمه‌وه ده‌به‌ستێ،
ناهێڵێ هزرم باڵه‌فرِ بێ و
زیكر‌و ته‌هلیله‌شم شكۆفه..!
-12-
بۆ هه‌میشه شتێك رووده‌دات
له‌فرمێسكا ورده پێكه‌نین،
ده‌فرِێ به‌ئه‌سپایی
له‌ده‌مه‌قاڵه‌ی من و تۆشدا
ورده خه‌یاڵێك،
ده‌مه‌زه‌رده به‌ئاشتی..!
-13-
هه‌رده‌م ئاسمان پرِه له،
پێكه‌نینی شین، شین
چونكه باڵنده‌كان
له‌چاویلكه‌كه‌یا نیگه‌رانی ده‌سرِن!
14
هه‌موو شتێك دژیه‌كه
له‌ناو شه‌پۆلی ده‌ریا،
كۆڵانێك له‌بێده‌نگی..
له‌ناو كپی به‌ردیشا،
قیژه‌ی رووبارێك له‌بێحه‌یایی..!
-15-
كه‌هاوین تێرده‌خوات له‌خورِه‌ی خۆر
میوه‌كان له‌شه‌قامی،
له‌زه‌تا راده‌كێشن..!
|