|
عه‌ریزه‌ى دامه‌زراندن!
دوا به‌دواى ده‌رچوونى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى له‌لایه‌ن
سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ساڵى دارایى
(2011) كه‌برِه‌كه‌ى به (13) ترلیۆن و (940) ملیار دینار
ئه‌خه‌مڵێنرێت و تێدا برِیار دراوه له‌م ساڵدا نزیكه‌ى (25)
هه‌زار هاوڵاتى هه‌لى دامه‌زراندنى بۆ برِه‌خسێت بىَ گومان
به‌پىَ ى پێویستى وه‌زاره‌ته‌كان و یه‌كه ئیدارى یه‌كان و
جۆرى كه‌سه‌كان وبونى برِوانامه ئه‌مه‌ش به‌میكانزمى نوىَ ى
دامه‌زراندن جىَ به‌جىَ ده‌كرێت كه سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت
ده‌سه‌لاَتى ته‌واو ده‌دات به فه‌رمانگه‌كان خۆیان برِیار
له‌سه‌ر وه‌رگرتنى فه‌رمانبه‌ر بده‌ن
|
|
خۆپیشاندان وبازارِ
ئاشكرایه لایه‌نى
ئه‌من و ئاسایش ویه‌كێكه له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ى
كه‌به‌شێوه‌یه‌كى رِاسته‌وخۆ كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئابورى
و بازارِ،گومانى تێدا نى یه بونى سه‌قامگیرى سیاسى و ئه‌من و
ئاسایش هۆكارێكه بۆ به‌ره‌و پێشچوون و گه‌شه‌پێدانى ژیان وه
به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه بوونى نائارامى و پشێوى له‌هه‌ر شوێنكێدا
هه‌بێت كاریگه‌رى خراپ جێده‌هێڵێت له‌سه‌رئابورى ئه‌و
ناوچه‌یه.
|
|
له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى ئابورى
هه‌ڵه‌بجه‌دا
یادكردنه‌وه‌ى
بیست و سىَ ساڵه‌ى كیمیاباران كردنى هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ته‌نها
شه‌هیدكردن و وێران كردن و كاولكردنى شارێكى ئه‌م هه‌رێمه
نه‌بووه و نابێت به‌ڵكو وه‌كو رِۆژى شه‌هیدانى
نه‌ته‌وه‌كه‌مان وایه و هه‌روا یادێكى ساده نى یه
كه‌به‌سه‌رماندا تێپه‌ر ببێت،به‌ڵكو یادێكه نه‌ته‌وه‌یه‌كى
له‌نه‌بونه‌وه گۆرِى بۆ بوون و له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خشه‌ى
جوگرافیا خسته ناو نه‌خشه‌ى جوگرافیاوه و ناوى نه‌ته‌وه‌ى
كوردى له‌جیهاندا به‌ته‌واوه‌تى ناساند‌و و پێگه‌ى نه‌ته‌وه‌یى
كوردى
 |
|
بازرگانى،ئه‌خلاق و به‌ها
ئاشكرایه له‌كردارى بازرگانى دا(كرِین و فرۆشتن)
ده‌ستكه‌وته‌كان زۆرن و جۆراو جۆرن،به‌ڵام نابىَ ئه‌وه‌مان
له‌بیر بچێت له‌كارى بازرگانى دائه‌خلاق و به‌ها هه‌یه
كه‌رِێز له‌یاسا ده‌گرن وبه‌یاسا كارده‌كه‌ن، خودى كارى
بازرگانى به‌یاسا رِێكخراوه و چوارچێوه‌یه‌ك دانراوه
كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه پاپه‌ند ده‌كه‌ن
كه‌به‌كارى بازرگانى یه‌وه خه‌ریكن،ئه‌وه‌ى له‌م بابه‌ته‌دا
ده‌مانه‌وىَ قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین مه‌سه‌له‌ى ئه‌خلاق و
رِه‌وشتى بازرگانه‌كانه |
|
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ
له‌كۆبونه‌وه‌ى
رِۆژى دووشه‌مه‌ى رِابردوودا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران چه‌ندین برِیارى گرنگ و ستراتیژى دا،یه‌كێك له‌و
برِیاره گرنگانه پێكهێنانى چه‌ند ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه
بۆ به‌رِێوه‌بردنى ناوچه‌كانى (هه‌ڵه‌بجه،رِاپه‌رِین،سۆران)
له‌هه‌ردوو پارێزگاى (سلێمانى و هه‌ولێر)
كه‌سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگارى ده‌بێت و هۆكارى
سه‌ره‌كى بۆ پێكهێنانى ئه‌م یه‌كه ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه‌ش
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ رِاییكردنى كاروبارى هاوڵاتیانى ئه‌م
ناوچانه‌و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵات و رِێگرتن له‌رِۆتین و
په‌یرِه‌وكردنى لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى بووه. |
|
هاتووچۆ...هۆكارێك بۆ مردن!
له‌پرۆسه‌ى
گه‌شه‌پێدانى ئابوری‌دا گرنگترین ده‌رامه‌ت ده‌رامه‌تى مرۆیى
یه،چونكه هه‌ر به‌ره‌وپێشچونێك له‌ژیان و گوزره‌راندا
له‌پێناو مرۆڤدایه،به‌ڵام هه‌ندێكجار له‌م پرۆسه‌یه‌دا مرۆڤ
خۆى ده‌بێته قوربانى یه‌كه‌م له‌ژیاندا،كه‌رتى هاتوچۆ
یه‌كێكه له‌كه‌رته گرنگ و ستراتیژى یه‌كانى ئابورى هه‌ر
وڵاتێك جائه‌گه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى مرۆڤ خۆى بێت یان شمه‌ك
بێت،بىَ گومان له‌زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا رِووداوى هاتوچۆ
هه‌یه به‌لاَم به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كوردستاندا به‌رێژه‌یه‌ك |
|
هەموومان لەچاوەڕوانی بودجەداین
هەرچەندە پرۆژە یاسای بودجە لەكات و ماوەی خۆی زۆر درەنگ
كەوتوە بەڵام دواجار پڕۆژەی یاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی دارایی
(2011) كەبڕەكەی بە(13) ترلیۆن و (940) ملیار دینار دانراوە و
نزیكەی (2) ترلیۆن دیناری لەبودجەكەی پارساڵ زیاترە و
تاڕادەیەكیش باشترەو پێشكەوتوترە ئەم پرۆژەیە وا بۆ ماوەی
نزیكەی هەفتەیەكە لەپەرلەماندا گفتوگۆ وبێنەو برۆیەكی زۆری
لەسەردەكرێت لەنێوان ئەندامانی پەرلەمانی كوردستاندا لەلایەك
هەندێك لە ئەندامان داوای
كەمكردنەوەی |
|
فۆڕمی دامەزراندن
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هەڵمەتی پێدانی
فۆڕمی دامەزراندنی لەپارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان
ڕاگەیاند و دەستی پێ كرد ،بۆ ئەم مەبەستەش چەندین بنكە لەناو
شار‌و قەزاو ناحیەكانی دا كردوەتەوە كەدابەشكراون بۆ دەرچوانی
زانكۆ‌و پەیمانگاكان.
ئەوەی ئەمانەوێت لەم بابەتەیەدا تیشكی بخەیەنە سەر لایەنی جێ
بەجێ كردنی ئەم فۆڕمەیە كەلەڕاستیدا دەتوانین بڵێن بەشێوەیەكی
زانستی دانراوە وپشت بەسترواوە بەچەندین پێوەر
لەوانە بڕوانامە |
|
رِێبــــــه‌رى گه‌شتیارى
رِوَژانى جه‌ژنى
نه‌وروَزو بوَنه‌كانى سه‌رى ساڵى (2710)كوردى ئه‌مساڵ
له‌هه‌رێمى كوردستاندا سه‌لماندنى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانرێت
بكرێته هه‌رێمێكى گه‌شتیارى له‌ناوچه‌كه‌دا و ده‌نگ و رِه‌نگى
تایبه‌تى خوَى هه‌بێت وكێبرِكىَ ى ولاَته گه‌شتیاره‌كانى
ناوچه‌كه بكات وه‌ك بینیمان به‌هه‌زاران گه‌شتیارى بیانى له
ناوه‌رِاست و باشورى عێراق به‌گشتى و كوَمارى |
|
هوَشیارى گه‌شتیارى
ئاشكرایه كه‌رتى گه‌شتوگوزار یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانى ئابورى
نه‌ته‌وه‌یى هه‌ر ولاَتێك و به‌شدارییه‌كى گه‌وره ده‌كات له
له‌كوَكردنه‌وه‌ى داهاته گشتى یه‌كان له بودجه‌ى زوَرێك له ولاَتانى
جیهاندا و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌سووده بوَ بژێوى به‌شێكى زوَرى
دانیشتوان.
رِوَڵ و گرنگى ئه‌م كه‌رته ستراتیژى یه له ئابورى
ولاَتێكه‌وه بوَ ئابورى ولاَتێكى تر جیاوازه |
|
دانه‌وێڵه‌ى شاره‌زوور
ده‌شتى شاره‌وور یه‌كێكه
له‌ده‌شته پرِ پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێــراق و ته‌نانه‌ت
رِوَژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستیش،ئاشكرایه سنورى ده‌شتى شاره‌زور له‌ڵىَ ده‌شته‌كانى
به‌رده‌م چیاكانى هه‌ورامانه‌وه له‌سنورى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه
و به‌ره‌و سنورى قه‌زاى سیدێادق و قه‌زاى شاره‌زور و كوَتایى یه‌كه‌یشى
سنورى كارگێرِى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ته،رِووبه‌رى زه‌وى یه كشتو‌كاڵى یه‌كان له‌ده‌شتى
شاره‌زوردا به‌سه‌دان دوَنم ئه‌خه‌مڵێنرێت. |
|
وه‌رزى دروێنه‌ى
گه‌نم و جو
َگومانى
تێدا نى یه هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى كشتو‌كاڵى پوخته و
رِوبه‌رى زه‌وى یه‌كانى هه‌رێم به‌رێژه‌یه‌كى زوَر بوَ
به‌روبومه كشتو‌كاڵى یه‌كان به‌گشتى و ده‌گونجێت و به‌روبومى
دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تى جوَرى گه‌نم و جوَ،له‌رِاستیدا
به‌رهه‌مى گه‌نم و جوَى هه‌رێمى كوردستان له‌باشترین
جوَره‌كانى دانه‌وێڵه ئه‌ژمارده‌كرێن و پله‌ى یه‌كه‌م و
دووه‌م وه‌رده‌گرن بىَ گومان ئه‌مه‌ش |
|
ئابـــــورى
سێبـــــه‌ر (Shadow Economy)
ئابورى سێبه‌ر پێناسه
ده‌كرێت به‌كوَمه‌ڵێك كردار‌و چالاكى ئابورى كه تاكه‌كه‌س یان هاولاَتى
پیشه‌یى ئه‌نجامى ده‌دات یان هه‌ندێكجار ده‌زگایه‌كى بىَ موَڵه‌ت چالاكى
ئابورى ده‌كات له‌پاڵ كاروچالاكى یه‌كانى كه‌رتى گشتى(حكومه‌ت) و كه‌رتى
تایبه‌تى خاوه‌ن موَڵه‌تى یاسایى (كوَمپانیاكان)،به‌مانایه‌كى تر ئابورى
سێبه‌ر هه‌موو ئه‌و كاروچالاكیانه ده‌گرێته‌وه كه‌به‌بىَ
 |
|
قـــــه‌یرانى بێكــــــارى!
ئاشكرایه بێكارى
وه‌ك دیارده‌یه‌كى ئابورى زوَربه‌ى زوَرى ئابورى ولاَتانى جیهانى
گرتوَته‌وه و گیروَده‌ى ده‌ستى ئه‌م نه‌گبه‌تى یه ئابورییه‌ن.له‌لایه‌كى
تره‌وه بێكارى وه‌ك دیارده‌یه‌كى كوَمه‌لاَیه‌تى به‌روَكى رِێژه‌یه‌كى
زوَرى دانیشتوانى جیهانى گرتوَته‌وه و بووه‌ته موَته‌یه‌كه‌یه‌كى بارگران
به‌سه‌ر شانى دانیشتوانى ولاَتانى جیهانه‌وه و رِه‌نگدانه‌وه
نێگه‌تیڤه‌كانى زیاتر به‌سه‌ر دانیشتوانى ولاَتانى جیهانى سىَ یه‌مدا
ده‌رده‌كه‌وێت. |
|
ئیداره‌ى
سه‌ربه‌خۆ
له‌كۆبونه‌وه‌ى رِۆژى دووشه‌مه‌ى رِابردوودا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران چه‌ندین برِیارى گرنگ و ستراتیژى دا،یه‌كێك له‌و برِیاره
گرنگانه پێكهێنانى چه‌ند ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رِێوه‌بردنى
ناوچه‌كانى (هه‌ڵه‌بجه،رِاپه‌رِین،سۆران) له‌هه‌ردوو پارێزگاى (سلێمانى و
هه‌ولێر) كه‌سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگارى ده‌بێت و هۆكارى
سه‌ره‌كى بۆ پێكهێنانى ئه‌م یه‌كه
ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه‌ش |
|
سامانى
ئاژه‌ڵیمان له قه‌یراندایه
كه‌رتى
كشتو‌كاڵى له دوو سێكته‌رى سه‌ره‌كى پێك دێت ئه‌وانیش سێكته‌رى به‌روبومى
كشتو‌كاڵى و به‌روبومى ئاژه‌ڵى یه،كه‌به هه‌ردووكیان رِه‌گه‌زێك
له‌رِه‌گه‌زه‌كانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى پێك ده‌هێنن و ناوده‌برێت به
ئاسایشى خوَراك.
لاى هه‌موومان ئاشكرایه هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى كشتو‌كاڵى یه و پێش
هه‌زاران ساڵ یه‌كه‌م گوندى كشتو‌كاڵى له‌م هه‌رێمه‌دا بووه و مێژویش
شایه‌تى ئه‌م رِاستى یه‌یه،كه دانیشتوانه‌كه‌ى(باووباپیرانیمان) به‌كارى
كشتوكاڵ كردن و مه‌رِومالاَت به‌خێو كردنه‌وه خه‌ریك بوون،بوَیه ئه‌م
لایه‌نى كشتو‌كاڵى به‌گشتى و لایه‌نى
سامانى ئاژه‌ڵى ئابورى |
|
بودجه‌یه‌ك بوَ وه‌به‌رهێنانى مروَیــــــــــــــــــــــى
له‌پروَژه
یاساى بودجه‌ى گشتى هه‌رێمدا بوَ ساڵى دارایى (2010) كه‌به‌برِى (11
ترلیوَن و 433 ملیار و 176 ملێون )دینار خه‌مڵێنراوه،برِیارى دانانى
به‌شه بودجه‌ى زه‌مالاتى خوێندن به‌ناوى وه‌به‌رهێنانى مروَیى یه‌وه
به‌برِى (120) ملیار دینار ته‌رخان كراوه.
گومانى تێدا نییه سه‌رمایه‌ى مروَیى له‌ئابورى هه‌ر كوَمه‌ڵگایه‌كدا گرنگى
تایبه‌تى خوَى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه‌سه‌رجه‌م پلانه‌كان و
كاروچالاكییه ئابوریه‌كان له‌پێناوى مروَڤدایه و ئامانجه‌كانیشى
به‌ده‌ستهێنانى خوَشگوزه‌رانى تاكه‌كانى كوَمه‌ڵگایه به‌بىَ جیاوازى كردن
له‌سه‌ربنه‌ماى رِه‌گه‌زو ئایین و ئینتیماى حزبى.
سه‌رمایه‌ى مروَیى |
|
ئـــایا
جێگره‌وه‌ى دوَلار هه‌یه ؟
كاریگه‌رى
یه‌كانى قه‌یرانى دارایى و ئابورى جیهانى ته‌نها كاریگه‌ر نه‌بووه له‌سه‌ر
كه‌رتى خانووبه‌ره و به‌هاى پشكه‌كانى ئه‌م كه‌رته له‌بازارِه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو
ولاَتانى ئه‌وروپى ،به‌ڵكو كاریگه‌رى كرده سه‌ر زوَرێك له لایه‌نه‌كانى
تر‌ى ئابورى و له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه دابه‌زینى به‌هاى دوَلارى ئه‌مه‌ریكى،
به‌هاى دوَلار وه‌كو دراوێكى جیهانى و وه‌كو دراوێكى نێوده‌وڵه‌تى كه ناوه‌نده
بوَ یه‌ده‌گى یاسایى زوَرێك له دراوه بیانى یه‌كان كه‌ئه‌م سیفه‌ته‌ش له‌دواى
كوَنگره‌ى (بریتون وودز) |
|
گرنگى
فره سه‌رچاوه‌ى داهاته گشتى یه‌كان
ئاشكرایه
بودجه‌ى گشتى ولاَت بوَهه‌ر ساڵێكى دارایى له دوو لایه‌ن پێك دێت لایه‌نى
یه‌كه‌مى بودجه داهاته گشتى یه‌كانه و لایه‌نى دووه‌میشى خه‌رجى یه‌گشتى
یه‌كانه، هه‌رچى داهاته گشتى یه‌كانه بریتیه له‌و ده‌رامه‌ته
ئابوریانه‌ى كه ده‌وڵه‌ت له شێوه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى دارایى به‌ده‌ستى ده‌هێنێت
به‌ئامانجى دابین كردنى خه‌رجى یه گشتى یه‌كان كه‌ئه‌مه‌یش ئامانجى
پرِكردنه‌وه‌ى پێداویستى یه گشتى یه‌كانى كوَمه‌ڵگایه،لایه‌نى داهاته
گشتى یه‌كان بریتیه له كوَمه‌ڵێك داهاتى نه‌ختینه‌یى كه‌له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى
جوَراوجوَره‌وه دێته ده‌ست یان
كوَده‌كرێته‌وه كه‌له بابه‌تى دارایى گشتى |
|
به‌رزبوونه‌وه‌ى
نرخى زێــــــــــــــــر
ماوه‌یه‌كه مه‌سه‌له‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێرِ له‌سه‌رجه‌م بازاِره‌كانى
جیهانى ده‌نگوَو مشت‌و مرِى زوَرى له‌سه‌ر كراوه و ده‌كرێت،بىَ گومان
دیارده‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێرِ كوَمه‌ڵێك هوَكارى بابه‌تى و ته‌قلیدى
له‌پشته‌وه‌یه، له‌گرنگترین ئه‌و هوَكارانه‌ى ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى
به دابه‌زینى به‌هاى دوَلارى ئه‌مه‌رێكى یه‌وه هه‌یه به‌و پىَ یه‌ى
كرِین و فروَشتنى زێرِو دیارى كردنى به‌هاكه‌ى به‌دراوى دوَلارى ئه‌مه‌ریكى
ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه دوَلار تاكه دراوى
نێوده‌وڵه‌تى یه رِێژه‌ى (%90)ى مامه‌ڵه بازرگانى و دارایى و نه‌ختینه‌یى
یه‌كان به‌م دراوه ئه‌نجام ده‌درێت و خاوه‌نى دولاریش ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مه‌ریكایه بىَ گومان لاى هه‌موومان
|
|
هوَشیارى به‌كاربه‌ر(كرِیـــار)
ه‌ژیانى
رِوَژانه‌ى هه‌رتاكێكدا له‌هه‌ركوَمه‌ڵگایه‌ك بێت مروَڤ
پێویستى به كوَمه‌ڵێك پێداویستى سه‌ره‌كى و پێویست هه‌یه كه
خوَى له‌مانه ده‌بینێته‌وه (خواردن و خواردنه‌وه و جل‌و به‌رگ
و شوێنى نیشته‌جىَ بوون) هه‌موو تاكێك هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستیان
بهێنێت به‌رِێگاوشێوازى جیاواز،بىَ گومان به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م
پێداویستى یانه هه‌روا كارێكى ئاسان نى یه.به‌ڵكو هه‌وڵ و
تێكوَشانى زوَرى ده‌وێت.هه‌موو ئه‌م پێویستى یانه پێویسته
پرِبكرێنه‌وه به‌هه‌ر رِێگایه‌ك بێت، ئه‌م به‌ده‌ستهێنانه له‌سایه‌ى
جوَراوجوَرى له‌شمه‌ك وخزمه‌تگوزارى یه‌كان و گرانى ژیان له‌واقعى
 |
|
كوردستان.مه‌مله‌كه‌تى به‌كاربردن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومى كشت‌و كاڵى
ئه‌گه‌ر رِاست بێت له پێش هه‌زاران
ساڵه‌وه یه‌كه‌م گوندى كشتو‌كاڵى له‌م هه‌رێمه‌ى خوَماندا بوبێت و
دانیشتوانه‌كه‌ى به كشتوكاڵ كردنه‌وه خه‌ریك بوبن،ئه‌وا ئه‌مرِوَ
له‌سه‌ده‌ى بیستویه‌ك و له سایه‌وته‌وژمى ته‌كنوَلوَژیاو دیارده‌ى
جیهانگیرى دا‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى به‌هوَى
ته‌كنوَلوَژیاوه به‌هه‌ردوو سێكته‌رى به‌روبومى رِووه‌كى و ئاژه‌ڵى
یه‌وه.ئابورى ولاَتانى جیهان پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خوَه بینیوه‌و
داهاتى كه‌رتى كشتوكاڵ به‌شداریه‌كى به‌رچاوى هه‌یه له‌پێكهێنانى داهاتى
نه‌ته‌وه‌یدا،به‌لاَم ئه‌وه‌تا ئه‌مرِوَ ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه بوه‌ته
مه‌مله‌كه‌تى به‌كاربردن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومه‌كشتوكاڵى
یه‌كانبه‌هه‌ردوو لایه‌نى به‌روبومى رِووه‌كى و ئاژه‌ڵى یه‌وه،له‌رِاستیدا
پێویستى بون به به‌روبومى كشتو‌كاڵى یه‌كێكه‌له پێداویستى یه سه‌ره‌كى
یه‌كانى ژیانى هه‌ر تاكێكێك و دابین كردنى خوَراك بوَ سه‌رجه‌م دانیشتوان
بوه‌ته ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى حكومه‌ته‌كانى جیهان و زوَربه‌ى ولاَتان ئه‌م
ئه‌ركه‌یان له‌ئه‌وله‌ویه‌تى پلانه‌كانیان داناوه،دیاره له‌زانستى
ئابوریشدا گرنگى یه‌كى زوَر دراوه به‌لایه‌نى كشتو‌كاڵى و به‌یه‌كێك
له‌كه‌رته ستراتیژیه‌كانى ئابورى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت وئه‌م
كه‌رته گرنگى تایبه‌تى هه‌یه له دابین كردنى
. |
|
سووتانى له‌وه‌رِگاكان
له‌كوَمه‌ڵگاى
كوردستان دا هه‌رله‌كوَنه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى به‌هار و هاوینى گه‌رمدا
، جوتیاران و خاوه‌ن مه‌رِو مالاَته‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كوَكردنه‌وه‌ى له‌وه‌رِ
(ئالیك ) بوَ وه‌رزى زستان به‌ئامانجى دابین كردنى ئالیك بوَ مه‌رِومالاَتیان
.
له‌رِاستیدا له‌وه‌رِگاكان به‌یه‌كێك سه‌رچاوه‌كانى ئابوورى نیشتمانى داده‌نرێت
كه‌یارمه‌تیده‌ره بوَ به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنى ژماره‌یه‌كى زوَر له‌مه‌رِمالاَت
كه‌ئابوورى زوَربه‌ى ولاَتانى جیهاندا .
ئاشكرایه له‌وه‌رِگاكان دوو جوَرن هه‌ندێكیان سرووشتى (خوَرسك) ن به‌بىَ
هه‌وڵ و ده‌ستى مروَڤ هاتووه‌ته‌دى و به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك له‌وه‌رِگاكانى
دوَڵ و ده‌شت و بانه‌كان كه‌خوَشبه‌ختانه له‌هه‌رێمدا سنورێكى زوَره‌و
شیاوى سوود لىَ بینینیه‌تى . به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌و رِوَڵه‌ى لىَ نه‌نراوه
و نه‌خراوه‌ته به‌كارهێنانى ئابوورى یه‌وه
. |
|
هه‌نارده‌كردنى
نه‌وتى كوردستان
هه‌فته‌ى رِابردو حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان به‌رِه‌سمى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاوى بڵاوكرده‌وه وبرِیاره
له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یراندا بچێته بوارى پراكتیكى یه‌وه،بوَ
یه‌كه‌مجار حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خاو هه‌ناده‌ى ده‌ره‌وه‌ى
بكات.گومانى تێدا نیه خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌بونى
زوَربه‌ى زوَرى كانزاكان به‌گشتى و نه‌وتى خاو به‌تایبه‌تى،هه‌رچه‌نده
زانیاری وداتاى ئه‌وتوَمان له‌به‌رده‌ستدا نیه له‌رِووى جیوَلوَجى یه‌وه
كه سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و كانزاكانمان بوَ رِوون بكاته‌وه بىَ گومان
ئه‌مه‌ش به‌هوَى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى
به‌غدا په‌یرِه‌و یان ده‌كرد له‌رِابردوودا، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارى
وداتایه‌كیش بوایه بىَ گومان بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه هه‌رچوَنێك بێت و به‌پىَ
ى هه‌ندىَ زانیارى نارِه‌سمى یه‌وه ئه‌توانین بڵێن هیچ ناوچه‌یه‌كى خاكى
هه‌رێم نیه به‌بىَ كانزاكان بێت هه‌رله‌زاخوَوئاكرىَ هه‌تاوه‌كو ده‌ڤه‌رى
پێنجوێن و شاره‌زوورو هه‌ورامان |
|
كورت هێنانى بودجه
به‌رِێژه‌ى (50%)
له‌رِاستیدا كه سه‌یری سه‌رچاوه‌كانى داهاتى گشتى عێَراقى فیدراڵ ده‌كه‌ین
وه‌ك لایه‌نى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى بودجه‌ى گشتى ولاَت،ده‌بینین زیاتر
له(90%)ى له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه‌یه كه له فروَشتنى نه‌وتى خاوه‌وه
ده‌ست ده‌كه‌وێت .له‌ماوه‌ى سالاَنى (2007) تا كوَتاییه‌كانى(2008) به‌هوَى
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه بوَ زیاتر له (100) دوَلار
له‌بازارِه‌كانى جیهاندا.ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه رِاسته‌وخوَ كاریگه‌رى
كرده سه‌ر زیادبونى داهاتى گشتى حكومه‌تى عێراق و بودجه‌ى گشتى گه‌شته
نزیكه‌ى (80) ملیار دوَلار بوَ ساڵى دارایى (2008) هه‌ر ئه‌مه‌ش
یارمه‌تیده‌ر بو جىَ به‌جىَ كردنى پروَژه‌كان وژماره‌یه‌كى زوَر پروَژه‌ى
گرنگى ئابورى و ستراتیژى ئه‌نجام
دران.به‌لاَم زوَرى نه‌خایاند به‌هوَى سه‌رهه‌ڵدانى |
|
بێكارى
ودامه‌زراندن
له رِاستیدا ئابورى هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى یه‌كه‌مین
كابینه‌ى حكومه‌ته‌وه گیروَده‌ى دیارده‌ى بێكارى بوه به‌تایبه‌تى
بێكارى له‌كه‌رتى گشتى دا(حكومه‌ت).بىَ گومان لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان
به‌سیاسه‌تى ئابورى هه‌وڵیان داوه بوَ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده
ترسناكه،ئه‌ویش به‌دامه‌زراندى ژماره‌یه‌كى بىَ شومار له هاولاَتیان
له داموده‌زگاكانى حكومى دا‌و پێدانى مووچه.به‌لاَم به‌هوَى چه‌ندین
هوَكارى سیاسى و ئابورى یه‌وه هه‌وڵه‌كان بىَ ئه‌نجام ده‌رچون،ئه‌وه‌ى
لێره‌دا مه‌به‌ستمانه باسى بكه‌ین سیاسه‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمه.له‌رِاستیدا
ده‌توانین بڵێن حكومه‌تى هه‌رێم تائێستا خاوه‌نى سیاسه‌تێكى دارایى
تایبه‌ت به‌خوَى نیه،ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت شێوازى بێكارى له‌بێكارى
ژێرپه‌رده‌وه گوَرِاوه بوَ بێكارى ئاشكرا،كه‌له‌رِاستیدا بێكارى
ئاشكرا
|
|
كه‌رتى كشتوكاڵ و گرنگى زیاتر
ئابوورى هه‌ر وڵاتێكى سه‌رمایه‌دارى یان هاوبه‌شی سه‌یر بكه‌ین
له‌چه‌ندین كه‌رت پێك دێت له‌گرنگترین ئه‌و كه‌رتانه كه‌رتى پیشه‌سازى
و كه‌رتى كشت‌و كاڵى ، كه‌رتى بازرگانى و گه‌شت و گوزارو چه‌ندین كه‌رتى
تر )كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان رِۆڵى به‌رچاو وسه‌ره‌كى وتایبه‌ت ده‌بینن
له‌پێكهێنانى ئابوورى نه‌ته‌وه‌دا ، ئه‌م رِۆڵ گێرِانی كه‌رتانه
له‌ئابوورى وڵاتێكه‌وه بۆئابوورى وڵاتێكى تر جیاوازه ئه‌م
جیاوازییه‌ش به‌هۆى جیاوازى سیستمه ئابورییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ
به‌تایبه‌تى سیستمى ئابوورى سه‌رمایه‌دارى و هاوبه‌شی .
كه‌هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندێتى وسیفه‌تی جیاوازیان هه‌یه
مه‌به‌ستمان رِۆڵ گێرِانى هه‌ركه‌رتێك له‌م كه‌رتانه جیاوازه
له‌ئابوورى وڵاتێكه‌وه بۆ ئابوورى وڵاتێكى تر . |
|
هه‌رێمى كوردستان و پاره
وه‌گه‌رِخستنى رِاسته‌وخوَى بــیانى
به‌دیهێنانى گه‌شه‌كردنى ئابورى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى كارێكى
ئاسان نى یه بوَ حكومه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌كان یان
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه له گوَرانكارى ئابورى ئابورى دان .هه‌روه‌ها
به‌دیهێنانى ئه‌و كاره به‌بىَ ده‌سته به‌ر كردنى پاره
وه‌گه‌رِخستنێكى بیانى سه‌قامگیر كارێكى ئه‌سته‌مه.له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى پێشوودا رِووكردنه پاره وه‌گه‌رِخستنى
بیانى شوَرِشێكى به خوَوه بینى چونكه هه‌دنێك ولاَت پرِوَگرامى
نوێیان به‌به‌رچاو گرت
به‌ره‌و په‌ره سه‌ندن و گه‌شه‌كردن،كه‌پشت به ئازادكردنى ئابورى
ده‌به‌ستێت و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پێویسته ئه‌ركى سه‌ره‌كیان تێكه‌ڵ
بوون بێت له‌گه‌ڵ ئابورى جیهاندا.له‌گه‌ڵ زوَربونى پشت به‌ستنى ده‌وڵه‌تان
به‌وروژمى سه‌رمایه‌ى تایبه‌ت پروسه‌ى قه‌رزكردن له بانكه بازرگانى
یه‌كان كه‌م بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنى
ده‌وڵه‌تان به |
|
پێدانی
پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌و كێشه‌ی بێتاپۆیی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
گومانی تیدا نی یه سنوری قه‌زای هه‌له‌بجه تایبه‌تمه‌دنیه‌تی خۆی
هه‌یه له چه‌ندین رِووه‌وه ، له‌وانه ئه‌و میژوه پرشنگداره‌ی
شۆشگیرانه‌ی كه ده‌یان ساڵه هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یان كردویانه به
ئامانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه هه‌رخۆیان سه‌ركرده‌و به‌شداربووی
سه‌رجه‌م شۆرش و رِاپه‌رین و خۆپیشاندان و چه‌ندین هه‌ڵویستی تری نشتیمان
په‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی و بویرانه كه هه‌تا هه‌تایه میژوو شایه‌تی ئه‌م
نه‌به‌ردیانه‌ن . جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌ڵان حوكمرانی و
ده‌سه‌ڵاتی پاشاكانی جاف و شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشه‌گانی تری
نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵه‌بجه مه‌یدانی زۆربه‌ی ئه‌و نه‌به‌ردی و
قاره‌مانانه بوه‌و هه‌له‌بجه‌یی یه‌كانیش سه‌ركرده‌و پیشمه‌رگه‌ی ئه‌م
شۆرشانه بوون ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و میژوه پرشنگداره
رۆشنبیری شاری هه‌له‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری دیاره‌و شایانی شانازی كردنه پێ
یه‌وه كه چه‌ندین گه‌ڵه‌شاعیر هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر و هزڤانی
نه‌ته‌وه‌ی كوردی تیدا یه له‌وانه ( مه‌وله‌وی . گۆران . قانع . ئه‌حمه‌د
موختاربه‌گی جاف. تاهیر به‌گی جاف
.هتد .... ) |
|
كه‌رتی
بازرگانی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم و عێراقدا
كه‌رتی بازرگانی
باڵی كێشابه‌سه‌ر ئابووری عیراق و كوردستاندا كه‌رتی بازرگانی سه‌ره‌كیترین
كه‌رته له‌ئابوری عیراق و كوردستان ، ئاشكرایه ئابووری هه‌روڵاتیك
له‌چه‌ند كه‌رتیك پیك هاتوه سه‌ره‌كیتریان كه‌رتی ( پیشه‌سازی و كشتوكاڵی
و بازرگانی و گه‌شت و گوزارو خزمه‌تگوزاری )و هتد تره هه‌ریه‌ك له‌م
كه‌رتانه ده‌روی سه‌ره‌كی ده‌بینن له پیك هینانی ئابووری هه‌ر وڵاتیك
به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نیوان كه‌رته‌كان له گرنگی و ده‌وریان
له‌به‌ره‌و پیش چوون و گه‌شه‌كردنی ئابووریدا ،
 |
|
كردنه‌وه‌ی
خاڵی سنوری (سازان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه

|
|
داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوســــان
له رِاستیدا ئه‌و سیاسه‌ته دارایى ونه‌ختینه‌یه‌یى كه‌ئه‌مرِوَ
حكومه‌تى ناوه‌ند وحكومه‌تى هه‌رێم پیاده‌ى ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه و
رِاگرتنى برِى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ى دام وده‌زگاكانى حكومى(میرى)
ده‌بێته هوَى سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌یه‌كى دوولایه‌نه‌ى ئابورى
ناته‌ندروست به‌ناوى دیارده‌ى (داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوسان) .
لاى هه‌مووان ئاشكرایه له‌م كاته‌دا بازاره‌كانى عێراق وكوردستان توشى
به‌رزترین ئاستى هه‌لاَوسان بون وبه‌هاى دینارى عێراقى رِوو له‌دابه‌زینه
و توانا یان هێزى شت پىَ كرِینى دینار زوَر نزمه كه‌ئه‌مه‌ش پاش هه‌مو
ئه‌و گوَرانكاریانه هاته كایه‌وه كه‌له‌ساڵى( 2003) وه
|