به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار
بابه‌ته‌كانی ئه‌م لاپه‌ره‌یه له‌لایه‌ن به‌ریز:سه‌ركۆ یونس عبدالكریم . نوینه‌ری سه‌ندیكای ئابووری ناسانی كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت
_______________
په‌یوه‌ندی به نوسه‌ره‌وه
sarco_eco@yahoo.co.uk
سه‌ركۆ یونس
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێــــــــــــــــر
ماوه‌یه‌كه مه‌سه‌له‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێرِ له‌سه‌رجه‌م بازاِره‌كانى جیهانى ده‌نگوَو مشت‌و مرِى زوَرى له‌سه‌ر كراوه و ده‌كرێت،بىَ گومان دیارده‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێرِ كوَمه‌ڵێك هوَكارى بابه‌تى و ته‌قلیدى له‌پشته‌وه‌یه، له‌گرنگترین ئه‌و هوَكارانه‌ى ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى به دابه‌زینى به‌هاى دوَلارى ئه‌مه‌رێكى یه‌وه هه‌یه به‌و پىَ یه‌ى كرِین و فروَشتنى زێرِو دیارى كردنى به‌هاكه‌ى به‌دراوى دوَلارى ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه دوَلار تاكه دراوى نێوده‌وڵه‌تى یه رِێژه‌ى (%90)ى مامه‌ڵه بازرگانى و دارایى و نه‌ختینه‌یى یه‌كان به‌م دراوه ئه‌نجام ده‌درێت و خاوه‌نى دولاریش ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه بىَ گومان لاى هه‌موومان
هوَشیارى به‌كاربه‌ر(كرِیـــار)
ه‌ژیانى رِوَژانه‌ى هه‌رتاكێكدا له‌هه‌ركوَمه‌ڵگایه‌ك بێت مروَڤ پێویستى به كوَمه‌ڵێك پێداویستى سه‌ره‌كى و پێویست هه‌یه كه خوَى له‌مانه ده‌بینێته‌وه (خواردن و خواردنه‌وه و جل‌و به‌رگ و شوێنى نیشته‌جىَ بوون) هه‌موو تاكێك هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستیان بهێنێت به‌رِێگاوشێوازى جیاواز،بىَ گومان به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م پێداویستى یانه هه‌روا كارێكى ئاسان نى یه.به‌ڵكو هه‌وڵ و تێكوَشانى زوَرى ده‌وێت.هه‌موو ئه‌م پێویستى یانه پێویسته پرِبكرێنه‌وه به‌هه‌ر رِێگایه‌ك بێت، ئه‌م به‌ده‌ستهێنانه له‌سایه‌ى جوَراوجوَرى له‌شمه‌ك وخزمه‌تگوزارى یه‌كان و گرانى ژیان له‌واقعى
كوردستان.مه‌مله‌كه‌تى به‌كاربردن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومى كشت‌و كاڵى
ئه‌گه‌ر رِاست بێت له پێش هه‌زاران ساڵه‌وه یه‌كه‌م گوندى كشتو‌كاڵى له‌م هه‌رێمه‌ى خوَماندا بوبێت و دانیشتوانه‌كه‌ى به كشتوكاڵ كردنه‌وه خه‌ریك بوبن،ئه‌وا ئه‌مرِوَ له‌سه‌ده‌ى بیستویه‌ك و له سایه‌وته‌وژمى ته‌كنوَلوَژیاو دیارده‌ى جیهانگیرى دا‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى به‌هوَى ته‌كنوَلوَژیاوه به‌هه‌ردوو سێكته‌رى به‌روبومى رِووه‌كى و ئاژه‌ڵى یه‌وه.ئابورى ولاَتانى جیهان پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خوَه بینیوه‌و داهاتى كه‌رتى كشتوكاڵ به‌شداریه‌كى به‌رچاوى هه‌یه له‌پێكهێنانى داهاتى نه‌ته‌وه‌یدا،به‌لاَم ئه‌وه‌تا ئه‌مرِوَ ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه بوه‌ته مه‌مله‌كه‌تى به‌كاربردن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومه‌كشتوكاڵى یه‌كانبه‌هه‌ردوو لایه‌نى به‌روبومى رِووه‌كى و ئاژه‌ڵى یه‌وه،له‌رِاستیدا پێویستى بون به به‌روبومى كشتو‌كاڵى یه‌كێكه‌له پێداویستى یه سه‌ره‌كى یه‌كانى ژیانى هه‌ر تاكێكێك و دابین كردنى خوَراك بوَ سه‌رجه‌م دانیشتوان بوه‌ته ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى حكومه‌ته‌كانى جیهان و زوَربه‌ى ولاَتان ئه‌م ئه‌ركه‌یان له‌ئه‌وله‌ویه‌تى پلانه‌كانیان داناوه،دیاره له‌زانستى ئابوریشدا گرنگى یه‌كى زوَر دراوه به‌لایه‌نى كشتو‌كاڵى و به‌یه‌كێك له‌كه‌رته ستراتیژیه‌كانى ئابورى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت وئه‌م كه‌رته گرنگى تایبه‌تى هه‌یه له دابین كردنى .
سووتانى له‌وه‌رِگاكان
له‌كوَمه‌ڵگاى كوردستان دا هه‌رله‌كوَنه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى به‌هار و هاوینى گه‌رمدا ، جوتیاران و خاوه‌ن مه‌رِو مالاَته‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كوَكردنه‌وه‌ى له‌وه‌رِ (ئالیك ) بوَ وه‌رزى زستان به‌ئامانجى دابین كردنى ئالیك بوَ مه‌رِومالاَتیان . له‌رِاستیدا له‌وه‌رِگاكان به‌یه‌كێك سه‌رچاوه‌كانى ئابوورى نیشتمانى داده‌نرێت كه‌یارمه‌تیده‌ره بوَ به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنى ژماره‌یه‌كى زوَر له‌مه‌رِمالاَت كه‌ئابوورى زوَربه‌ى ولاَتانى جیهاندا . ئاشكرایه له‌وه‌رِگاكان دوو جوَرن هه‌ندێكیان سرووشتى (خوَرسك) ن به‌بىَ هه‌وڵ و ده‌ستى مروَڤ هاتووه‌ته‌دى و به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك له‌وه‌رِگاكانى دوَڵ و ده‌شت و بانه‌كان كه‌خوَشبه‌ختانه له‌هه‌رێمدا سنورێكى زوَره‌و شیاوى سوود لىَ بینینیه‌تى . به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌و رِوَڵه‌ى لىَ نه‌نراوه و نه‌خراوه‌ته به‌كارهێنانى ئابوورى یه‌وه .
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان
هه‌فته‌ى رِابردو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رِه‌سمى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاوى بڵاوكرده‌وه وبرِیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یراندا بچێته بوارى پراكتیكى یه‌وه،بوَ یه‌كه‌مجار حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خاو هه‌ناده‌ى ده‌ره‌وه‌ى بكات.گومانى تێدا نیه خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌بونى زوَربه‌ى زوَرى كانزاكان به‌گشتى و نه‌وتى خاو به‌تایبه‌تى،هه‌رچه‌نده زانیاری وداتاى ئه‌وتوَمان له‌به‌رده‌ستدا نیه له‌رِووى جیوَلوَجى یه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و كانزاكانمان بوَ رِوون بكاته‌وه بىَ گومان ئه‌مه‌ش به‌هوَى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى به‌غدا په‌یرِه‌و یان ده‌كرد له‌رِابردوودا، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارى وداتایه‌كیش بوایه بىَ گومان بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه هه‌رچوَنێك بێت و به‌پىَ ى هه‌ندىَ زانیارى نارِه‌سمى یه‌وه ئه‌توانین بڵێن هیچ ناوچه‌یه‌كى خاكى هه‌رێم نیه به‌بىَ كانزاكان بێت هه‌رله‌زاخوَوئاكرىَ هه‌تاوه‌كو ده‌ڤه‌رى پێنجوێن و شاره‌زوورو هه‌ورامان
كورت هێنانى بودجه به‌رِێژه‌ى (50%)
له‌رِاستیدا كه سه‌یری سه‌رچاوه‌كانى داهاتى گشتى عێَراقى فیدراڵ ده‌كه‌ین وه‌ك لایه‌نى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى بودجه‌ى گشتى ولاَت،ده‌بینین زیاتر له(90%)ى له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه‌یه كه له فروَشتنى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت .له‌ماوه‌ى سالاَنى (2007) تا كوَتاییه‌كانى(2008) به‌هوَى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه بوَ زیاتر له (100) دوَلار له‌بازارِه‌كانى جیهاندا.ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه رِاسته‌وخوَ كاریگه‌رى كرده سه‌ر زیادبونى داهاتى گشتى حكومه‌تى عێراق و بودجه‌ى گشتى گه‌شته نزیكه‌ى (80) ملیار دوَلار بوَ ساڵى دارایى (2008) هه‌ر ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بو جىَ به‌جىَ كردنى پروَژه‌كان وژماره‌یه‌كى زوَر پروَژه‌ى گرنگى ئابورى و ستراتیژى ئه‌نجام دران.به‌لاَم زوَرى نه‌خایاند به‌هوَى سه‌رهه‌ڵدانى
بێكارى ودامه‌زراندن
له رِاستیدا ئابورى هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى یه‌كه‌مین كابینه‌ى حكومه‌ته‌وه گیروَده‌ى دیارده‌ى بێكارى بوه به‌تایبه‌تى بێكارى له‌كه‌رتى گشتى دا(حكومه‌ت).بىَ گومان لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان به‌سیاسه‌تى ئابورى هه‌وڵیان داوه بوَ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده ترسناكه،ئه‌ویش به‌دامه‌زراندى ژماره‌یه‌كى بىَ شومار له هاولاَتیان له داموده‌زگاكانى حكومى دا‌و پێدانى مووچه.به‌لاَم به‌هوَى چه‌ندین هوَكارى سیاسى و ئابورى یه‌وه هه‌وڵه‌كان بىَ ئه‌نجام ده‌رچون،ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه باسى بكه‌ین سیاسه‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمه.له‌رِاستیدا ده‌توانین بڵێن حكومه‌تى هه‌رێم تائێستا خاوه‌نى سیاسه‌تێكى دارایى تایبه‌ت به‌خوَى نیه،ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت شێوازى بێكارى له‌بێكارى ژێرپه‌رده‌وه گوَرِاوه بوَ بێكارى ئاشكرا،كه‌له‌رِاستیدا بێكارى ئاشكرا
كه‌رتى كشتوكاڵ و گرنگى زیاتر
ئابوورى هه‌ر وڵاتێكى سه‌رمایه‌دارى یان هاوبه‌شی سه‌یر بكه‌ین له‌چه‌ندین كه‌رت پێك دێت له‌گرنگترین ئه‌و كه‌رتانه كه‌رتى پیشه‌سازى و كه‌رتى كشت‌و كاڵى ، كه‌رتى بازرگانى و گه‌شت و گوزارو چه‌ندین كه‌رتى تر )كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان رِۆڵى به‌رچاو وسه‌ره‌كى وتایبه‌ت ده‌بینن له‌پێكهێنانى ئابوورى نه‌ته‌وه‌دا ، ئه‌م رِۆڵ گێرِانی كه‌رتانه له‌ئابوورى وڵاتێكه‌وه بۆئابوورى وڵاتێكى تر جیاوازه ئه‌م جیاوازییه‌ش به‌هۆى جیاوازى سیستمه ئابورییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ به‌تایبه‌تى سیستمى ئابوورى سه‌رمایه‌دارى و هاوبه‌شی . كه‌هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندێتى وسیفه‌تی جیاوازیان هه‌یه مه‌به‌ستمان رِۆڵ گێرِانى هه‌ركه‌رتێك له‌م كه‌رتانه جیاوازه له‌ئابوورى وڵاتێكه‌وه بۆ ئابوورى وڵاتێكى تر .
هه‌رێمى كوردستان و پاره وه‌گه‌رِخستنى رِاسته‌وخوَى بــیانى
به‌دیهێنانى گه‌شه‌كردنى ئابورى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى كارێكى ئاسان نى یه بوَ حكومه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌كان یان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه له گوَرانكارى ئابورى ئابورى دان .هه‌روه‌ها به‌دیهێنانى ئه‌و كاره به‌بىَ ده‌سته به‌ر كردنى پاره وه‌گه‌رِخستنێكى بیانى سه‌قامگیر كارێكى ئه‌سته‌مه.له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى پێشوودا رِووكردنه پاره وه‌گه‌رِخستنى بیانى شوَرِشێكى به خوَوه بینى چونكه هه‌دنێك ولاَت پرِوَگرامى نوێیان به‌به‌رچاو گرت به‌ره‌و په‌ره سه‌ندن و گه‌شه‌كردن،كه‌پشت به ئازادكردنى ئابورى ده‌به‌ستێت و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پێویسته ئه‌ركى سه‌ره‌كیان تێكه‌ڵ بوون بێت له‌گه‌ڵ ئابورى جیهاندا.له‌گه‌ڵ زوَربونى پشت به‌ستنى ده‌وڵه‌تان به‌وروژمى سه‌رمایه‌ى تایبه‌ت پروسه‌ى قه‌رزكردن له بانكه بازرگانى یه‌كان كه‌م بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنى ده‌وڵه‌تان به
پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌و كێشه‌ی بێتاپۆیی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
گومانی تیدا نی یه سنوری قه‌زای هه‌له‌بجه تایبه‌تمه‌دنیه‌تی خۆی هه‌یه له چه‌ندین رِووه‌وه ، له‌وانه ئه‌و میژوه پرشنگداره‌ی شۆشگیرانه‌ی كه ده‌یان ساڵه هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یان كردویانه به ئامانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه هه‌رخۆیان سه‌ركرده‌و به‌شداربووی سه‌رجه‌م شۆرش و رِاپه‌رین و خۆپیشاندان و چه‌ندین هه‌ڵویستی تری نشتیمان په‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی و بویرانه كه هه‌تا هه‌تایه میژوو شایه‌تی ئه‌م نه‌به‌ردیانه‌ن . جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌ڵان حوكمرانی و ده‌سه‌ڵاتی پاشاكانی جاف و شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشه‌گانی تری نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵه‌بجه مه‌یدانی زۆربه‌ی ئه‌و نه‌به‌ردی و قاره‌مانانه بوه‌و هه‌له‌بجه‌یی یه‌كانیش سه‌ركرده‌و پیشمه‌رگه‌ی ئه‌م شۆرشانه بوون ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و میژوه پرشنگداره رۆشنبیری شاری هه‌له‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری دیاره‌و شایانی شانازی كردنه پێ یه‌وه كه چه‌ندین گه‌ڵه‌شاعیر هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر و هزڤانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی تیدا یه له‌وانه ( مه‌وله‌وی . گۆران . قانع . ئه‌حمه‌د موختاربه‌گی جاف. تاهیر به‌گی جاف .هتد .... )
كه‌رتی بازرگانی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم و عێراقدا
كه‌رتی بازرگانی باڵی كێشابه‌سه‌ر ئابووری عیراق و كوردستاندا كه‌رتی بازرگانی سه‌ره‌كیترین كه‌رته له‌ئابوری عیراق و كوردستان ، ئاشكرایه ئابووری هه‌روڵاتیك له‌چه‌ند كه‌رتیك پیك هاتوه سه‌ره‌كیتریان كه‌رتی ( پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بازرگانی و گه‌شت و گوزارو خزمه‌تگوزاری )و هتد تره هه‌ریه‌ك له‌م كه‌رتانه ده‌روی سه‌ره‌كی ده‌بینن له پیك هینانی ئابووری هه‌ر وڵاتیك به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نیوان كه‌رته‌كان له گرنگی و ده‌وریان له‌به‌ره‌و پیش چوون و گه‌شه‌كردنی ئابووریدا ،
كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوری (سازان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه
داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوســــان
له رِاستیدا ئه‌و سیاسه‌ته دارایى ونه‌ختینه‌یه‌یى كه‌ئه‌مرِوَ حكومه‌تى ناوه‌ند وحكومه‌تى هه‌رێم پیاده‌ى ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه و رِاگرتنى برِى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ى دام وده‌زگاكانى حكومى(میرى) ده‌بێته هوَى سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌یه‌كى دوولایه‌نه‌ى ئابورى ناته‌ندروست به‌ناوى دیارده‌ى (داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوسان) . لاى هه‌مووان ئاشكرایه له‌م كاته‌دا بازاره‌كانى عێراق وكوردستان توشى به‌رزترین ئاستى هه‌لاَوسان بون وبه‌هاى دینارى عێراقى رِوو له‌دابه‌زینه و توانا یان هێزى شت پىَ كرِینى دینار زوَر نزمه كه‌ئه‌مه‌ش پاش هه‌مو ئه‌و گوَرانكاریانه هاته كایه‌وه كه‌له‌ساڵى( 2003) وه