|
|
|
|
|
هوَشیارى به‌كاربه‌ر(كرِیـــار)
ســـــــه‌ركوَ یونــــس* له‌ژیانى رِوَژانه‌ى هه‌رتاكێكدا له‌هه‌ركوَمه‌ڵگایه‌ك بێت مروَڤ پێویستى به كوَمه‌ڵێك پێداویستى سه‌ره‌كى و پێویست هه‌یه كه خوَى له‌مانه ده‌بینێته‌وه (خواردن و خواردنه‌وه و جل‌و به‌رگ و شوێنى نیشته‌جىَ بوون) هه‌موو تاكێك هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستیان بهێنێت به‌رِێگاوشێوازى جیاواز،بىَ گومان به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م پێداویستى یانه هه‌روا كارێكى ئاسان نى یه.به‌ڵكو هه‌وڵ و تێكوَشانى زوَرى ده‌وێت.هه‌موو ئه‌م پێویستى یانه پێویسته پرِبكرێنه‌وه به‌هه‌ر رِێگایه‌ك بێت، ئه‌م به‌ده‌ستهێنانه له‌سایه‌ى جوَراوجوَرى له‌شمه‌ك وخزمه‌تگوزارى یه‌كان و گرانى ژیان له‌واقعى ئه‌مرِوَى بازارِه‌كانى كوردستاندا تارِاده‌یه‌ك كارێكى قورس و ماندووكه‌ره بوَ لێپرسراوانى خێزانه‌كان.بوَیه جێگاى خوَیه‌تى بپرسین ئایا تاكى كورد یان به‌كاربه‌رى كورد هوَشیارى ئابورى و رِوَشنبیرى به‌كاربردنى هه‌یه؟! یان نه‌خێر شتێك نى یه له‌لاى تاكى كوردى ناوى هوَشیارى ئابورى و رِوَشنبیرى به‌كاربردن بێت به‌ڵكو تێركردن و پرِكردنه‌وه‌ى زوَربه‌ى پێویستى یه‌كان هه‌روا به‌شێوازى كلاسیكى و هه‌رِه‌مه‌كى و به‌ربلاَوو نائابوریانه ئه‌نجام ده‌درێت،له‌رِاستیدا روَشنبیرى به‌كاربه‌ر له‌ئێستاى بازارِكردنى جیهانى دا جێگاى مشتومرِى ئابوریناسانه‌و خه‌مى گه‌وره‌ى زوَربه‌ى كوَمه‌ڵگاپێشكه‌وتوه‌كانى ئه‌مرِوَى جیهانه،جاهه‌ر ولاَتێك به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م زانسته بلاَوده‌كه‌نه‌وه له‌ناو رِوَڵه‌كانى میلله‌ته‌كانیان هه‌ندێك ولاَت له‌سیسته‌مى په‌روه‌رده‌و فێركردن و هه‌ندێكى تر به‌پرِوَگرام و به‌رنامه‌ى سه‌رده‌میانه هاولاَتیان ئاشنا ده‌كه‌ن به‌م زانسته.به‌لاَم ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م زانسته گرنگه له‌كوردستاندا بوونى هه‌یه و بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌م زانسته‌موَدێرنه له‌ئه‌ستوَى كىَ دایه؟!چ كه‌س و لایه‌ن و ده‌سته‌یه‌ك خوَیان به‌به‌رپرس ده‌زانن بوَ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتیمانى یه گه‌وره‌یه؟!ئایا ئه‌وه كارى حكومه‌ته یان كارى رِێكخراوه شارستانى یه‌كانى(مه‌ده‌نى) تایبه‌تمه‌ند به‌هاولاَتیان و ئابورى ناوكومه‌ڵگاى كوردستانه؟ كارى هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت پێویسته ئه‌نجام بدرێت.ئه‌وه‌ى گرنگ بێت له به‌ده‌ستهێنانى پێداویستى یه‌كان چوَنیه‌تى تێركردن و پرِكردنه‌وه‌ى پێویستى یه‌كانى مروَڤه كه‌له‌مروَڤێكه‌وه بوَ مروَڤێكى تر جیاوازه،بىَ گومان پێویستى بون بوَ پرِكردنه‌وه‌ى پێداویستى یه‌كان بنه‌ماكه‌ى كه‌ڵكه(المنفعه)،به‌هه‌مان شێوه‌ش كه‌ڵكیش جیاوازه له‌كه‌سێكه‌وه بوَ كه‌سێكى تر چونكه بنه‌ماكه‌ى حه‌زو ئاره‌زووه،ئاشكرایه حه‌زوئاره‌زووى كه‌سه‌كان جیاوازه وبه‌پىَ ى شوێن و كاتیش گوَرِانكارى به‌سه‌ردا دێت.ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه رِوونى بكه‌ینه‌وه هوَشیارى یان روَشنبیرى تاكه‌كانه بوَ پرِكردنه‌وه‌ى پێویستى یه‌كانى ژیانى تایبه‌تى رِوَژانه.هاولاَتیان یان به‌كاربه‌ران به‌گشتى به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ده‌یانه‌وێت پێویستى یه‌كانیان پرِبكه‌نه‌وه.له‌كاتى كرِین یان به‌كاربردنى شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریه‌كان، له‌رِاستیدا روَشنبیرى به‌كاربه‌ر بریتى یه له‌ئه‌زمونى ده‌ستكه‌وتوى به‌كاربه‌ر(كه‌سه‌كان)له‌ماوه‌ى بازارِكردن بوَ پرِكردنه‌وه‌ى پێداویستى یه سه‌ره‌كى یه‌كانى ژیانى رِوَژانه‌ى خوَى یان خێزانه‌كه‌ى،ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت رِوَشنبیرى به‌كاربه‌ر جیاوازه به‌هوَى جیاوازى شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى یه‌كانى به‌رده‌ست،هه‌ندێك كه‌س ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر باشى یان جوَرى شمه‌كه‌كه یان خزمه‌تگوزارى یه‌كه،به‌بىَ گوىَ دانه نرخه‌كه‌ى كه‌زوَربه‌ى كات نرخى به‌رزه،هه‌ندێكى تر پێیان وایه نرخێكى گونجاوى شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى یه‌كان به‌به‌راورد به‌داهاته‌كه‌ى به‌وپه‌رِى رِوَشنبیرى و هوَشیارى به‌كاربردنى ناوده‌به‌ن كه‌دیسان جارێكى تر ئه‌م كه‌سانه گوىَ ناده‌ن به‌لایه‌نى باشى و جوَرى شمه‌كه‌كه كه‌زوَربه‌ى كات شمه‌كه‌كه باش نى یه و ماوه‌ى به‌كاربردنى به‌سه‌رچووه یان نزیكه له‌به‌سه‌رچوون،بىَ گومان ئه‌مانه رِاست و دروستن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى پێویستى بون به پرِكردنه‌وه‌ى خوَى له‌خوَیدا كه‌ڵكه‌و سووده هه‌ركه‌سه‌و به‌پىَ ى سوود بینین له‌و شمه‌كه دیارى ده‌كات.هه‌رچه‌نده تارِاده‌یه‌ك رِوَشنبیرى و هوَشیارى به‌كاربردنمان به‌هوَى كێبرِكىَ ى نه‌شیاوى دوور له‌زانستى ئابورى و بازارِكردن له‌ئه‌مرِوَى هه‌رێمدا تارِاده‌یه‌ك لێمان شێوێندراوه. بىَ گومان به‌هوَى زوَربونى به‌كاربردن كه‌له‌ده‌رئه‌نجامى زوَربونى داهاتى نه‌ختینه‌یى تاكه‌كان و خوَشگوزه‌رانى كوَمه‌ڵگاوه سه‌رى هه‌ڵداوه و بوونى سه‌رجه‌م ئه‌م شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌به‌رهه‌مى ئێستاى جیهانى سه‌رمایه‌دارى و دیارده‌ى جیهانگیرى یه،كه‌له‌رِاستیدا جوَراوجوَرى بون له‌شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى دا گه‌شتووه‌ته ئه‌وپه‌رِى.هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه پێویسته تاكه‌كانى كومه‌َلگاو سه‌رجه‌م به‌كاربه‌ران هوَشیارى ئابوریان هه‌بێت و تارِاده‌یه‌ك رِوَشنبیرى به‌كاربردنیان هه‌بێت.بزانن ده‌ستكه‌وتنى یه‌ك یه‌كه له‌شمه‌ك و كالاَكان به‌رامبه‌ر به‌پاره‌یه.واته به‌كاربه‌ر به‌هاى دراو ده‌دات به‌شمه‌ك و كالاَكان،به‌مانایه‌كى تر به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى هه‌ریه‌كه‌یه‌ك له‌شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك له‌تێچون(الكلفه)هه‌یه،له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر تاك یان به‌كاربه‌ر هه‌وڵ بدات باشترین و گونجاوترین و پرِبه‌هاترین شمه‌ك و كالاَو خزمه‌تگوزارى به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ربنه‌ماى ئه‌و وته ئابوریه‌ى كه‌ده‌ڵێت(گه‌وره‌ترین سوود به‌كه‌مترین تێچوون )به‌ده‌ست بهێنرێت...... نوێنه‌رى سه‌ندیكاى ئابوریناسانى كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌بواری ئابووری
|
|
|
|
|