|
|
|
|
|
كوردستان. مه‌مله‌كه‌تى به‌كاربردن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومى كشت‌و كاڵى
ئه‌گه‌ر رِاست بێت له پێش هه‌زاران ساڵه‌وه یه‌كه‌م گوندى كشتو‌كاڵى له‌م هه‌رێمه‌ى خوَماندا بوبێت و دانیشتوانه‌كه‌ى به كشتوكاڵ كردنه‌وه خه‌ریك بوبن،ئه‌وا ئه‌مرِوَ له‌سه‌ده‌ى بیستویه‌ك و له سایه‌وته‌وژمى ته‌كنوَلوَژیاو دیارده‌ى جیهانگیرى دا‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى به‌هوَى ته‌كنوَلوَژیاوه به‌هه‌ردوو سێكته‌رى به‌روبومى رِووه‌كى و ئاژه‌ڵى یه‌وه.ئابورى ولاَتانى جیهان پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خوَه بینیوه‌و داهاتى كه‌رتى كشتوكاڵ به‌شداریه‌كى به‌رچاوى هه‌یه له‌پێكهێنانى داهاتى نه‌ته‌وه‌یدا،به‌لاَم ئه‌وه‌تا ئه‌مرِوَ ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه بوه‌ته مه‌مله‌كه‌تى به‌كاربردن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومه‌كشتوكاڵى یه‌كان به‌هه‌ردوو لایه‌نى به‌روبومى رِووه‌كى و ئاژه‌ڵى یه‌وه، له‌رِاستیدا پێویستى بون به به‌روبومى كشتو‌كاڵى یه‌كێكه‌له پێداویستى یه سه‌ره‌كى یه‌كانى ژیانى هه‌ر تاكێكێك و دابین كردنى خوَراك بوَ سه‌رجه‌م دانیشتوان بوه‌ته ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى حكومه‌ته‌كانى جیهان و زوَربه‌ى ولاَتان ئه‌م ئه‌ركه‌یان له‌ئه‌وله‌ویه‌تى پلانه‌كانیان داناوه،دیاره له‌زانستى ئابوریشدا گرنگى یه‌كى زوَر دراوه به‌لایه‌نى كشتو‌كاڵى و به‌یه‌كێك له‌كه‌رته ستراتیژیه‌كانى ئابورى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت وئه‌م كه‌رته گرنگى تایبه‌تى هه‌یه له دابین كردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سه‌قامگیرى سیاسى و ئابورى و كوَمه‌لاَیه‌تی دا و هه‌ر ئه‌م كه‌رته‌ش یه‌كێكه له‌بنه‌ماسه‌ره‌كى یه‌كانى ئاسایشى جیهانى. هه‌رێمى كوردستان كه‌به‌خاك وده‌شتى به‌پیت و به‌ره‌كه‌تى وه‌ك ده‌شتى شاره‌زورو هه‌ولێرو پشده‌رو بیتوێن و هه‌ریر و ده‌شتى سندى ،وه هه‌روه‌ها به سه‌رچاوه‌ى ئاوى سازگار و كانیاو وزىَ و رِوبارى زوَر و بونى سه‌رچاوه‌ى سامانى سروشتى ناسراوه و به‌ناوبانگه له‌ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا، سه‌رِه‌راى هه‌موو ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه كه‌باسمان كردن كه‌چى كه‌رتى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمدا رِوڵێكى ئه‌وتوى پىَ نه‌دراوه و ده‌توانین بڵین به‌روبومى ئه‌م كه‌رته به‌شدارى نه‌كردوه له پرِكردنه‌وه‌ى پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى ژیانى تاكى هه‌رێمدا،بىَ گومان هوَكاره‌كانى دروست بون و گوَرِینى كوَمه‌ڵگاى كوردى بوَ كوَمه‌ڵگایه‌كى به‌كاربه‌رو مشه‌خوَر زوَرو جوَراو جوَرن له‌گرنگترین ئه‌و هوَكارانه سیاسه‌ته دوژمنكاره‌كانى حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى به‌غدا بوه به‌رامبه‌ر دانیشتوانى كوردستان و ئاواره‌كردن و رِاگواستنى زوَربه‌ى گونده‌كانى هه‌رێم بوَ ناو كوَمه‌ڵگاكان و سوتانى رِه‌ز و باخ و وێرانكردنى كێڵگه‌و ده‌شته كشتو‌كاڵى یه‌كان . پاش رِاپه‌رِینیش كه‌ده‌بوایه گونده‌كانى هه‌رێم به‌بىَ جیاوازى ئاوه‌دان كرابانه‌وه به‌لاَم به‌هوَى شه‌رِى نه‌گریسى ناوخوَوه ئاورِیان لىَ نه‌درایه‌وه‌و كه‌رتى كشتو‌كاڵى پشت گوىَ خراو كارنه‌كرا بوَ بوژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانى ئه‌م پایه گرنگه‌ى ئابورى هه‌رێم .ئه‌وه‌تا رِێژه‌ى زیاتر(85%)ى پێداویستى یه‌خوَراكى یه‌كانمان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت و كوردستان بوه‌ته بازارى ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومه‌كشتوكاڵى یه‌كانى ولاَتانى ده‌ره‌وه،كه‌به‌داخه‌وه زوَربه‌ى ئه‌م به‌روبومانه له‌رِووى چوَنیه‌تى و چه‌ندێتى یه‌وه پێوه‌رى ستاندارى جیهانیان نیه،بىَ گومان ئه‌مه‌ش به‌هوَى نه‌بونى كوَنتروَڵى جوَریه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه.هه‌روه‌ها كوَچى گوندنیشیان بوَ ناو شاره‌كان و دامه‌زراندیان له داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمدابه‌بىَ رِه‌چاونه‌كردنى بنه‌ماى زانستى یه‌وه جىَ به‌جىَ كراوه سه‌ره‌رِاى نه‌بونى سیاسه‌تێكى ئابورى گونجاو له‌بوارى كشتوكاڵ و بازرگانى دا،كه‌پشتگیرى ئه‌م كه‌رته گرنگ و ستراتیژى یه‌ى ئابورى هه‌رێم بكات .هه‌مو ئه‌مانه كوَمه‌ڵه هوَكارێك بون كوَمه‌ڵگاى كوردستانى گوَرِى بوَ كوَمه‌ڵگایه‌كى به‌كاربه‌ر. به‌ئومێدین له‌داهاتویه‌كى نزیكدا حكومه‌تى هه‌رێم ئاورِێكى جدى له‌م كه‌رته ژیاریه‌ى كوَمه‌ڵگاى كورده‌وارى بداته‌وه.
|
|
|
|
|