هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان.

سه‌ركوَ یونس
هه‌فته‌ى رِابردو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رِه‌سمى
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاوى بڵاوكرده‌وه وبرِیاره له‌سه‌ره‌تاى
مانگى حوزه‌یراندا بچێته بوارى پراكتیكى یه‌وه،بوَ یه‌كه‌مجار
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خاو هه‌ناده‌ى ده‌ره‌وه‌ى
بكات.گومانى تێدا نیه خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌بونى
زوَربه‌ى زوَرى كانزاكان به‌گشتى و نه‌وتى خاو به‌تایبه‌تى،هه‌رچه‌نده
زانیاری وداتاى ئه‌وتوَمان له‌به‌رده‌ستدا نیه له‌رِووى جیوَلوَجى
یه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و كانزاكانمان بوَ رِوون بكاته‌وه بىَ
گومان ئه‌مه‌ش به‌هوَى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى
یه‌كه‌كانى به‌غدا په‌یرِه‌و یان ده‌كرد له‌رِابردوودا، ئه‌گه‌ر هه‌ر
زانیارى وداتایه‌كیش بوایه بىَ گومان بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه هه‌رچوَنێك
بێت و به‌پىَ ى هه‌ندىَ زانیارى نارِه‌سمى یه‌وه ئه‌توانین بڵێن هیچ
ناوچه‌یه‌كى خاكى هه‌رێم نیه به‌بىَ كانزاكان بێت هه‌رله‌زاخوَوئاكرىَ
هه‌تاوه‌كو ده‌ڤه‌رى پێنجوێن و شاره‌زوورو هه‌ورامان و گه‌رمیان
به‌گشتى وسه‌ره‌رِاى ناوچه دابرِاوه‌كانى هه‌رێم سه‌رجه‌میان ناوچه‌ى
كانزایى و رِێژه‌یه‌كى زوَر له‌خاوى كانزاكان و یه‌ده‌گى نه‌وتى تێدا و
به‌گوێره‌ى ئاماره بڵاونه‌كراوه‌كان ئاماژه به‌و رِاستى یه ده‌كرێت
كه نزیكه‌ى نیوه‌ى یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق له‌خاكى هه‌رێمى
كوردستاندایه ،یه‌كێك له‌و زانیاریانه‌ى كه كوَمپانیاى (هێریته‌یج
ئوَیل) دوَزینه‌وه‌ى رِێژه‌یه‌كى زوَر نه‌وتى خاو ئاشكرا ده‌كات و
داواش ده‌كات به‌زووى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستى
ده‌رهێنانى و پاشان فروَشتنى له‌بازارِه‌كانى جیهاندا. رِێژه‌كه‌ش
ته‌نها له‌دوو كێڵگه‌دا له‌نێوان دوو ملیار بوَ چوار ملیارونیو به‌رمیل
نه‌وته.زوَر به‌داخه‌وه به‌درێژایى ئه‌م ماوه‌یه نه‌توانراوه سود
له‌م كانزایانه وه‌ربگیرێ و سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بوَ بوژانه‌وه‌ى ئابورى
هه‌رێم وئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى كوردستان.به‌لاَم خوَش به‌ختانه له‌دواى
دامه‌زراندنى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
دامه‌زراندنى یه‌كه‌مین وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ست و به‌رپرس له‌سه‌رچاوه
سروستى یه‌كان هه‌وڵه‌كان چرِتر بونه‌وه‌و هه‌ر بوَ ئه‌م مه‌به‌سته
ده‌ستكرا به‌ئیمزاكردنى چه‌ندین بوَندى گران به‌ها بوَ ده‌رهێنانى
نه‌وتى خاو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كوَمپانیاى فره نه‌ته‌وه وخاوه‌ن
ته‌كنوَلوَژیاى سه‌رده‌م،خوَشبه‌ختانه هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوبون
ئامانجه‌كانى خوَى به‌ده‌ست هێنا كه‌ئه‌ویش ده‌رهێنانى نه‌وتى خاوه.
ئه‌وه‌تا به‌پىَ ى به‌یاننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پروَسه‌ى
هه‌نارده كردنى نه‌وتى خاو له‌هه‌ردوو كێڵگه‌ى (تاوكىَ) له‌زاخوَو
كێڵگه‌ى نه‌وتى (ته‌ق ته‌ق ) له‌سه‌ره‌تاى حوزه‌یراندا ده‌ست پىَ
ده‌كات كه‌وه‌ك ئه‌زموون رِوَژانه نزیكه‌ى (60) هه‌زار به‌رمیل له
كێڵگه‌ى تاوكىَ به‌رِێگاى بوَریه نه‌وتى یه‌كانى (كه‌ركوك_ جیهان) و
(40) هه‌زار به‌رمیل له‌كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌ق ته‌قه‌وه به‌رِێگاى
ئوَتوَمبیلى نه‌وت هه‌ڵگره‌وه هه‌نارده‌ى توركیا ده‌كرێت و
له‌وێشه‌وه بوَ بازارِه‌كانى جیهان.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا پوَزه‌تیڤه‌وگرنگه‌و پێوسته ئیشاره‌تى پىَ بده‌ین
چه‌ند خاڵێكه:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێم ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاو
له‌خاكى كوردستان و به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى
پوَزه‌تیڤ و كاریگه‌ر ده‌بێت له‌رِووى سیاسیه‌وه له‌ناوخوَى عێراق
به‌تایبه‌تى به‌وه‌ى ئێستا چه‌ندین كێشه‌ى هه‌ڵپه‌ستێراو حاڵه‌تى
له‌یه‌ك نه‌گه‌شتن هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێروبه‌غداددا ئومێده‌وارین
له‌م رِێگه‌یه‌وه هه‌رێم و ناوه‌ند سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌ستێراوه‌كان
چاره‌بكرێن وه‌له‌سه‌رئاستى ناوچه‌یى و ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى یه‌وه
رِوَڵى گرنگ ده‌بینێت.
دووه‌م: پته‌وكردنى پێگه‌ى ئابورى و بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان له‌ناوچه‌كه‌و حساب بوَ كردنى له‌لایه‌ن ولاَتانى ئیقلیمى
یه‌وه به‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان تواناى ئابورى هه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێت
له هه‌رێمێكى به‌كاربه‌ره‌وه بگوَرِێت بوَ هه‌رێمێكى ئابورى پته‌و
كه‌بنه‌ماكه‌ى ده‌رهێنانى كانزاكان بێت به‌گشتى ونه‌وتى خاو
به‌تایبه‌تى.
سىَ یه‌م: ئه‌م هه‌وڵه ده‌یسه‌لمێنێت كه ژینگه‌ى ئابورى هه‌رێمى
كوردستان گونجاوه‌و قازانج هێنه بوَ وه‌به‌رهێنان به‌گشتى و
وه‌به‌رهێنانى رِاسته‌وخوَى بیانى به‌تایبه‌تى ئه‌مه‌ش له‌پاش
ئاشكراكردنى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى پشكى به‌شدارى كردن له‌و
كوَمپانیایانه‌ى كه‌له‌كێڵگه نه‌وتى یه‌كانى هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن
به‌تایبه‌تى كوَمپانیاى( دى ئێن ئوَ ئه‌نته‌رناشناڵ) كه‌ئه‌ركى
گه‌شه‌پێدانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێى پێسپێراوه به‌رِێژه‌ى پتر
له(17%) به‌رزبوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها به‌هاى پشكى به‌شداریكردن له
كوَمپانیاى(هێریته‌یج ئوَیل) ى كه‌نه‌دى ته‌نها له‌بوَرسه‌ى ناوخوَى
كه‌نه‌دا به رِێژه‌ى (21%)
چواره‌م: بوژانه‌وه‌ى كه‌رتى پیشه‌سازى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ك یه‌كێك
له‌كه‌رته ستراتیژیه‌كان وپیشه‌سازى نه‌وت به‌تایبه‌تى،ئاشكرایه و
ده‌توانین بڵیێن كه‌رتى پیشه‌سازى كه‌موكورِى زوَرى هه‌یه و ئه‌وه‌یشى
هه‌یه به‌شى پێویستى یه‌كانى ناوخوَ ناكات و زیاتربوَ كه‌لوپه‌لى
پیشه‌سازى و به‌رهه‌مه‌كانى پشتمان به‌هاورده(em port) به‌ستوه و
كوردستان بوه‌ته بازارِێك بوَ ساغكردنه‌وه‌ى زوَربه‌ى زوَرى
به‌رهه‌مه‌كانى ولاَتانى ئیقلیمى و ته‌نانه‌ت جیهانیش،بوَیه ده‌كرێت
ئه‌م هه‌وڵه بقوَزرێته‌وه‌و سه‌ره‌تایه‌ك بونیاد بنرێت بوَ
دامه‌زراندنى كه‌رتى پیشه‌سازیه‌كى پته‌و كه له‌لایه‌ك بتوانرێت
پێویستى یه‌كانى ناوخوَ پرِبكه‌ینه‌وه و له‌لایه‌ك به‌رهه‌م
بنرێته‌وه ده‌ره‌وه.
پێنجه‌م : ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى عێراقى فیدراڵ به‌گشتى و
به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى چونكه وه‌ك ده‌زانین داهاتى نه‌وتى
كوردستان ده‌خرێته سه‌ر سندوقى گه‌شه‌پێدانى عێراقه‌وه واته
ده‌نێرێته‌وه بوَ ناوه‌ند كه‌ئه‌مه‌ش له‌ده‌ستوردا ئیشاره‌تى
پێدراوه‌و هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌رى رِێككه‌وتون،ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هوَى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم هه‌رچه‌نده ئێستا
به‌رِێژه‌ى( 17%) ى هه‌یه و بودجه‌ى گشتى عێراقیش له‌دیارده‌ى
كورتهێنان رِزگارده‌كات ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌م
هه‌وڵه له‌كاتێكدایه كه نرخى به‌رمیلى نه‌وت گوَرانكارى به‌خوَوه
بینوه به به‌رزبونه‌وه بوَ نزیكه‌ى (60)دوَلار،كه‌دیسان ئه‌مه‌ش
دڵخوَشكه‌ره‌و پوَزه‌تیڤ و كاریگه‌رى ئابورى باشى ده‌بێت.
شه‌شه‌م : به‌كارخستنى ژماره‌یه‌كى زوَر له‌كادیرو فه‌رمانبه‌رو
كرێكارى هه‌رێم و رِزگاربونى ئابورى هه‌رێم له‌و رێژه زوَره‌ى
دیارده‌ى بێكارى،كه‌بىَ گومان ئه‌مه‌ش به‌پێشخستنى رِیشه‌یى ئه‌م
كه‌رته گرنگ وستراتیچى یه ده‌بێت.
له‌كوَتایدا دڵخوَشین به‌م هه‌نگاوانه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
هه‌وڵى زیاتر بدات بوَ پێشخستنى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى ئابورى هه‌رێم و
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بێت بوَ گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وامى له ئابورى
هه‌رێمدا، ئومێده‌وارین هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ر به‌مه‌وه
نه‌وه‌ستبێت و هه‌وڵى زیاتر بدات بوَ گه‌رِان و دوَزینه‌وه‌و زانینى
یه‌ده‌گى نه‌وت وكانزاكانى تر‌و پاشان هه‌وڵى ده‌رهێنانى سه‌رجه‌م ئه‌و
كانزایانه‌ى كه‌له خاكى كوردستاندا بونیان هه‌یه به‌تایبه‌تى ئاسن و
به‌ردى مه‌رِمه‌رِو ماده‌ى گران به‌هاى یوَرانیوَم،كه‌ده‌كرێت له‌رِووى
ئابورى یه‌وه سودى زوَرى هه‌بێت چ به به‌كارهێنانیان و چ به
فروَشتانیان له بازارِه‌كانى جیهاندا.