|
سووتانى له‌وه‌رِگاكان

سه‌ركۆیونس
له‌كوَمه‌ڵگاى
كوردستان دا هه‌رله‌كوَنه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى به‌هار و هاوینى گه‌رمدا
، جوتیاران و خاوه‌ن مه‌رِو مالاَته‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كوَكردنه‌وه‌ى
له‌وه‌رِ (ئالیك ) بوَ وه‌رزى زستان به‌ئامانجى دابین كردنى ئالیك بوَ
مه‌رِومالاَتیان .
له‌رِاستیدا له‌وه‌رِگاكان به‌یه‌كێك سه‌رچاوه‌كانى ئابوورى نیشتمانى
داده‌نرێت كه‌یارمه‌تیده‌ره بوَ به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنى ژماره‌یه‌كى
زوَر له‌مه‌رِمالاَت كه‌ئابوورى زوَربه‌ى ولاَتانى جیهاندا .
ئاشكرایه له‌وه‌رِگاكان دوو جوَرن هه‌ندێكیان سرووشتى (خوَرسك) ن به‌بىَ
هه‌وڵ و ده‌ستى مروَڤ هاتووه‌ته‌دى و به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك له‌وه‌رِگاكانى
دوَڵ و ده‌شت و بانه‌كان كه‌خوَشبه‌ختانه له‌هه‌رێمدا سنورێكى زوَره‌و
شیاوى سوود لىَ بینینیه‌تى . به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌و رِوَڵه‌ى لىَ نه‌نراوه
و نه‌خراوه‌ته به‌كارهێنانى ئابوورى یه‌وه .
دووه‌میان له‌وه‌رِگاى ده‌سكرد (به‌رهه‌م هاتوو) كه دیسان ئه‌م جوَره
له له‌وه‌رِگاكان رِێژه‌یه‌كى زوَرى هه‌یه . له‌هه‌رێمدا كه‌له‌ئه‌نجامى
به‌رهه‌م هێنانى دانه‌وێڵه‌وه به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تى گه‌نم و
جوَ .
ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین سوتانى یان
سوتاندنى ئه‌م له‌وه‌رِگایانه‌یه كه هه‌ندىَ جار سوتانى سرووشتى یه
و به‌داخه‌وه زوَربه‌ى جاریش به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست ده‌سوتێنرێت و
زوَرجار كێشه‌ى كوَمه‌لاَیه‌تى و عه‌شایه‌رى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه .
بێگومان سوتاندنى له‌وه‌رِگاكان كاریگه‌رى سلبى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى
هه‌رێم و ده‌بێته‌هوَى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئالیك بوَ مه‌رِومالاَت و زه‌ره‌رێكى
زوَریش ده‌دات له كه‌س و لایه‌نانه‌ى كه‌كار له‌كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌ربوومى
ئاژه‌ڵیدا كارده‌كه‌ن .
زوَربه‌داخه‌وه له‌م چه‌ند رِوَژه‌ى رِابردوودا هه‌واڵى سوتان و
سوتاندنى رِێژه‌یه‌كى زوَر له‌سنوورى له‌وه‌رِگاكان له‌سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كانى
هه‌رێمدا وه‌ك سوتانى سنوورێكى زوَر له‌ده‌ڤه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌شتى
سیدێادق و له‌وه‌رِگا سرووشتى یه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان و ده‌شتى بتوێن
و پشده‌ر .
له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گشتى و
یه‌كه ئیدارى یه‌كان و بنكه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵى زیاتر بده‌ن
بوَ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده‌یه .
ده‌توانرێت ئه‌م دیارده‌یه بنه‌برِبكرێت یان كه‌م بكرێته‌وه له‌رِێگاى
:
1-بلاَوكردنه‌وه‌ى هوَشیارى (ئابوورى و رِوَشنبیرى ) بوَ هاولاَتیان به‌گشتى
و گوندنشینان به‌تایبه‌تى له‌رِێگاى هوَكاره‌كانى رِاگه‌یاندنه‌وه (ته‌له‌فزیوَن
، رِادیوَ ، رِوَژنامه‌و گوَڤاره‌وه )
2- چاككردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌و دابین كردنى ئوَتوَمبێلى
ئاگركوژێنه‌وه‌ى تایبه‌ت و له‌رشووى چه‌ندێتى و جوَرێتى یه‌وه‌و كردنه‌وه‌ى
خولى رِاهێنان و مه‌شقى به‌رده‌وام بوَ پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه .
3-هه‌وڵ بدرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئاگر برِ بكرێت بوَ زوَر له
له‌وه‌رِگاكان .
4- ده‌ركردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت بوَ سزادانى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى
كه‌هه‌ڵده‌ستن به‌سوتاندنى له‌وه‌رِگاكان به‌بىَ رِه‌چاوكردنى بنه‌ماى
خزمایه‌تى و حیزبایه‌تى به‌توندترین سزا بوَ ئه‌وه‌ى وانه‌یه‌ك بێت بوَ
هه‌مووان .
به‌ئومێدین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاولاَتیان پێكه‌وه
رِێگاچاره دابنێن بوَ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده‌یه‌و ئابوورى هه‌رێم
له‌م لایه‌نه زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بىَ و سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بوَ ئالیكى مه‌رِومالاَتى
جوتیارانى كوردستان .
|