گومانى تیادا نى یه ئابورى عێراق به‌گشتى و ئابورى هه‌رێم
به‌تایبه‌تى به‌ده‌ست قه‌یرانى نیشته‌جێبونه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌م
قه‌یرانه بۆته مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر شانى نیوه‌ى هاوڵاتیانه‌وه
، ئه‌وه‌تا له‌نوێترین رِاپۆرتى وه‌زاره‌تى نیشته‌جێبونى حكومه‌تى
عێراقی فیدراڵ دا هاتووه كه‌رتى نیشته‌جێبونى عێراق پێویستى
به‌نزیكه‌ى (2,5)دوو ملیۆن و نیو یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون هه‌یه
به‌هه‌ردوو شێوازى ئاسۆى و شاوڵى. كه بێ گومان ئه‌م رِێژه‌یه
زۆره‌وله ئێستادا له تواناى حكومه‌تى عێراقدا نی یه،
له‌رِاستیدا حكومه‌تى فیدرِاڵ و حكومه‌تى هه‌رێم سیاسه‌تى
تایبه‌تیان هه‌یه له‌بوارى نیشته‌جێبووندا ئه‌وه‌تا ده‌بینین له
هه‌ردوولا سندوقى نیشته‌جێبونیان دامه‌زراندووه به‌سه‌رمایه‌یه‌كى
زۆر كه پێشینه ده‌ده‌نه فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ، سه‌ره‌رِاى
پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تایبه‌ت (وه‌به‌رهێنانى ناوخۆى و
ده‌ره‌كى )له‌م سێكته‌ره‌دا هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌م قه‌یرانه كه‌م
بكرێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كى بچوك و چاره‌سه‌ر بكرێت ..
له‌رِاستیدا پێشینه‌ى خانوبه‌ره یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى
چاره‌سه‌ر كردنى قه‌یرانى نیشته‌جێ بوون كه خۆشبه ختانه
له‌هه‌رێمدا بۆماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه له بوارى جێبه‌جێ
كردندایه و ده‌توانین بڵێین تارِاده‌یه‌كى باش هه‌ندێك له
ئامانجه‌كانى خۆى به‌ده‌ست هێناوه .
هاوڵاتیانیش سودمه‌ند بون بێ گومان ئه‌م كاره‌ش به پێی رِێنمایی
تایبه‌ت جێبه‌جێ كراوه كه‌هه‌ندىَ سلبیاتى تێدا بوه به‌وه‌ى ئه‌م
پێشینه‌یه ته‌نها ناوه‌ندى پارێزگاكان و شارۆچكه‌كانى گرتۆته‌وه
به رِێژه‌ى جیاواز .
خۆشبه‌ختانه له كۆتا دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستاندا بۆ
په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى گشتى هه‌رێم به ئاماده‌بونى وه‌زیرانى
دارایی و پلاندانان برِیاردرا پێشینه‌ى خانوبه‌ره بدرێت به زه‌وى
(100) مه‌ترى و دانیشتوانى گونده‌كان به‌بێ جیاوازى .
ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت باسى بكه‌ین ئه‌و ده‌رئه‌نجامه
پۆزه‌تیڤانه‌یه كه‌له‌ئه‌نجامى ئه‌م برِیاره‌وه‌و پاش جێبه‌جێ
كردنى دێته دى كه ئه‌مانه‌ن .
1- رِێگه‌گرتن له دیارده‌ى كۆچ كردنى گوندنشینان بۆ شار‌و
شارۆچكه‌كان و رِزگار بون زۆرێك له‌و كێشانه‌ى كه‌به‌هۆى زۆرى و
چرِى دانیشتوانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه له‌شاره‌كانى كوردستاندا .
به‌تایبه‌تى كێشه‌ى نه‌بونى خزمه‌ت گوزارى شاره‌وانى و ئاو‌و
ئاوه‌رِۆ و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و ژینگه و هتد .
2-ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێكه بۆ بوژانه‌وه‌و گه‌شه پێدانى كه‌رتى
كشتو‌كاڵى به‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه ( به‌روبومى دانه‌وێڵه‌و
به‌روبومى ئاژه‌ڵى )و هانده‌رێكیشه بۆ مانه‌وه‌ى دانیشتوانى
گونده‌كان له‌سه‌ر موڵك و زه‌وى و زاره‌كانیان .
3-پێدانى پێشینه‌ى خانوبه‌ره به زه‌وى (100)مه‌ترى ، سود
گه‌یاندنه به‌خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كان و ئه‌وانه‌ى
توانای داراییان نزمه به‌م هه‌وڵه ئه‌م خێزانانه له كێشه‌ى
نیشته‌جێبون رِزگاریان ده‌بێت و ده‌بنه خاوه‌ن یه‌كه‌ى
نیشته‌جێبون و رِێژه‌ى كرێنشینان داده‌به‌زێت .
4-ده‌بێته هۆى دروست بونى هاوسه‌نگى له نێوان شاره‌كان و
گونده‌كانى كوردستاندا ، به‌و پێ یه‌ى جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه
له‌نێوان شاره‌كان و گونده‌كاندا له رِووى رِێژه‌ى دانیشتوانه‌وه
كه‌به‌داخه‌وه به پێى چه‌ند ئامارێكى نارِه‌سمى زیاتر له
(60%)دانیشتوانى هه‌رێم له شار‌و شارۆچكه‌كاندا نیشته‌جێ بون
به‌تایبه‌تى له ناوه‌ندى هه‌ر سێ پارێزگاكه‌دا . له رِاستیدا
ئه‌مه پێوه‌رێكى نادروسته له‌رِوى زانستى ئابورییه‌وه بۆ
كۆمه‌ڵگایه‌كى كشتو‌كاڵى وه‌كو هه‌رێمى كوردستان .
5-هه‌روه‌ها بوارێكه بۆ دروست بونى هه‌لى كاركردن له شار‌و
گونده‌كاندا بۆ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ده‌ستى كارى هه‌رێم
به‌تایبه‌تى له گونده‌كاندا و كه‌مبونه‌وه‌ى رِێژه‌ى دیارده‌ى
بێكارى و نزم بونه‌وه‌ى چه‌ماوه‌ى بێكارى له ئابورى هه‌رێمدا .
6-ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێكه له‌هه‌نگاوه‌كانى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى
گونده‌كانى كوردستان و گه‌رِانه‌وه بۆ بارى جارانى خۆى
كه‌به‌داخه‌وه تائێستاش گونده‌كانى هه‌رێم به‌و شێوه‌یه ئاوه‌دان
نه‌كراوه‌ته‌وه كه مژده به‌خش بێ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى
ته‌واوه‌تى كوردستان .بۆیه ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێم له‌رِێگاى
ئه‌م هه‌وڵه‌وه سیاسه‌تێكى گونجاو دابرِێژێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى
ئابورى هه‌رێمدا.
به‌ئومێدین لایه‌نه
په‌یوه‌ندى داره‌كان به‌زوترین كات برِیاره‌كه بخه‌نه بوارى
جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه وه‌ك ده‌زانین نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى
دارایی (2009) مان تێپه‌رِاندوه له‌به‌رئه‌وه پێویسته په‌له
بكرێت له‌م بواره‌دا .