|
|
|
|
|
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێــــــــــــــــرِ
رِاستى یه‌ك هه‌یه كه له‌پاش قه‌یرانى دارایى ه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه سیسته‌مى ئابورى سه‌رمایه‌دارى زیاتر تووشى كێشه‌و قه‌یران ده‌بێته‌وه وه‌ك له‌سیسته‌مى سوَسیالیستى و تێكه‌لاَو ،له‌م ناوه‌نده‌یشدا به‌هاى دوَلارى ئه‌مه‌ریكى وه‌ك تاكه دراوێكى نێوده‌وڵه‌تى و كه یه‌ده‌گى دراوه ناوخوَیى یه‌كانیش تا ئه‌ندازه‌یه‌كى به‌رز به‌دوَلار به‌هاى بوَ دانراوه تووشى زوَرترین گوَرِانكارى له‌به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى به‌خوَوه بینیوه قه‌یرانى دارایى و ئابورى ساڵى (2008)ی زیاتر ئه‌مه‌ى سه‌لماند و بینیمان به‌هاى دوَلار زوَرترین دابه‌زینى به‌خوَوه بینى به‌رامبه‌ر دراوه‌كانى تر‌ى جیهان به‌تایبه‌تى یوَروَى ئه‌وروپى و یه‌نى یابانى و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له دراوه ناوخوَیى یه‌كانى تر‌ى جیهانى،بىَ گومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَى دابه‌زینى هێزى شت كرِینى دوَلار به‌رامبه‌ر به‌دراوه‌كانى تر و به‌رامبه‌ر به شمه‌ك و كارگوزارى یه‌كانیش هه‌ر له‌م ناوه‌نده‌شدا نرخى زێرِ هه‌ڵكشاوه به‌ئامانجى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و رِێژه‌یه‌ى كه له‌دابه‌زینى به‌هاى دوَلاره‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه واته له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا به‌هاى دوَلارى داببه‌زێت له‌به‌رامبه‌ریدا نرخى زێرِ به‌رزده‌بێته‌وه به‌لاَم ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نى یه هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینى به‌هاى دوَلار نرخى زێرِ به‌رزببێته‌وه بوَیه زوَرێك له شاره‌زایان واى ده‌بینن كه به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى زێرِ به‌هوَى ئه‌و خواسته زوَره بىَ سنوره‌یه كه‌له‌سه‌ر ماده‌ى كانزاى زێرِ هه‌یه له‌رِاستیدا كانزاى زێرِ یه‌كێكه له كانزا به‌نرخه‌كان و خستنه‌رِوویشى كه‌مه و ده‌گمه‌نه چونكه به‌رهه‌مهێنان و به‌پیشه‌سازى كردنى ئه‌م كانزایه له‌ده‌ست چه‌ند ولاَت و كوَمپانیایه‌كى دیارى كراوى جیهاندایه‌و هه‌ربوَیه نرخى هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌رزه ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كى تره‌وه به‌هوَى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند سه‌ده‌ى رِابردوودا و تا ساڵى (1914) كه‌هه‌ر له‌م ساڵه‌دا شه‌رِى جیهانى یه‌كه‌م ده‌ستى پىَ كرد ولاتان بوَ دیارى كردنى به‌هاى دراوه نیشتیمانى یه‌كانیان ناوه‌رِوكى دراوه‌كانیان به زێرِ دیارى ده‌كرد بوَ نمونه ناوه‌رِوَكى دراوى دوَلارى ئه‌مه‌ریكى به(5)گرام زێرِى پوخت دیارى كردووه و ناوه‌رِوَكى دراوى دینارى عێراقى(دینارى سویسرى) به(2،5)گرام دیارى كردووه به‌م رِێسایه ده‌وترا رِێساى زێرِ هه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو مامه‌ڵه بازرگانى یه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درا به‌لاَم وه‌ك پێشتر باسمان كرد ئه‌م یاسایه تا ساڵى (1914) كارى كرد دواتر كار به‌یاساى نوىَ كرا كه ده‌توانین بڵێن ئه‌م یاسایه تائێستا به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ گوَرِانكارى یه‌كانى به‌رده‌م ئه‌م یاسایه‌دا. له‌لایه‌كى تره‌وه زوَربه‌ى ولاَتانى جیهان رِه‌سیدى یه‌ده‌گى ئابوریان به زێرِه بوَیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوَرترین قه‌باره‌ى زێرِیان هه‌بێت چونكه هه‌ر ولاَتێك زێرِى هه‌بێت ماناى ئه‌وه‌یه ئابورى یه‌كى پته‌وى هه‌یه و ده‌توانێت له‌م رِێگه‌یه‌وه هه‌رب شمه‌ك و كالاَیه‌كى بیه‌وێت ده‌ستى بكه‌وێت و وه‌هه‌ربوه‌ها وه‌ك پێشتر باسمان كرد به‌هوَى كاریگه‌ریه‌كانى قه‌یرانى درایى جیهانى یه‌وه خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌جیهاندا تووشى زه‌ره‌رى گه‌وره‌ه بوون تارِاده‌یه‌ك وازیان له وه‌به‌رهێنان هێناوه چونكه به‌هاى دوَلار جێگیر نى یه و به‌رده‌وام له‌گوَرِاانكاریدایه به‌تایبه‌تى به دابه‌زین ئه‌مه‌ش واده‌كات قازانجى وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له پرِوَژه ئابورىیه‌كان كه‌م بكاته‌وه و هه‌ندێكجاریش سه‌رمایه‌دارن تووشى مایه‌پووچى سه‌رمایه‌كانیان ده‌بوونه‌وه بوَیه زوَربه‌ى سه‌رمایه‌داران رِوویان كردووه‌ته وه‌به‌رهێنان له كانزاى زێرِدا چونكه نرخى زێرِ كه‌متر تووشى گوَرِیانكارى ده‌بێته‌وه بوَیه سه‌رمایه‌داران رِوو ده‌كه‌نه زێرِ و سه‌ربمایه‌كانیان ده‌گوَربِنه‌وه به‌زێرِ و هه‌ڵیده‌گرن به‌ئامانجى پاراستنى سه‌رمایه‌كانیان و وبه‌ئامانجى قازانج كردن له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێرِ ئه‌مانیش دێن ده‌یفروَشنه‌وه و هه‌ندێكجاریش جامبازى پێوه ده‌كه‌ن.ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و خواسته گه‌وره‌یه‌یى كه‌له‌سه‌ر كانزاى زێرِ هه‌یه بووه‌ته هوَى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى زێرِ،ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێكى زوَر حه‌زیان له زێرِ هه‌یه و هه‌ڵى ده‌گرن وه‌ك ئاره‌زوویه‌كى تایبه‌تیان كه‌هه‌ندێكجار وه‌ك جوانكارى به‌كاریده‌هێنن،هه‌موو ئه‌مانه هوَكارن بوَ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى زێرِ له‌بازاربِه‌كانى جیهاندا له‌رِاستیدا ئه‌وه‌ى له بازارِه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشدا رِووده‌دات به‌به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى زێرِ هه‌مان ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه یه كه‌له‌بازارِه‌كانى ده‌ره‌وه رِووده‌دات به‌و پىَ یه‌ى ئاڵتون فروَشه‌كان و بازرگانانى زێرِ بوَ دیارى كردنى نرخه‌كان پشت به هه‌واڵ و زانیارى یه ده‌ره‌كى یه‌كان ده‌به‌ستن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نرخ دیارى ده‌كه‌ن. |
|
|
|
|