به‌خێرهاتیت بۆ لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ شاعیری لاو ئاری عبدلله‌تیف

ئێستا له‌ خۆم وێرانترم

بۆ هه‌ڵه‌بجه
خودایه‌ئه‌م شاره‌یه‌ به‌ره‌وه‌ بۆ خۆت
له‌ خوێنى شیعرم ئه‌چن
هه‌تا ئه‌و سه‌رى قیامه‌تى دنیا
هه‌نارێكى تر
له‌ مردنیشدا له‌ ئێوه‌ ناكه‌ن
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت

به‌م چه‌شنه‌ ده‌توانم له‌ ئاوێنه‌كانى عیشق رِامێنم

شه‌وی مردنم دائه‌گرسێ

باراكه‌ین بۆ جه‌هه‌نم

بۆ ئه‌نفال
 

 
 

 

 

نیشتیمان

خودایه‌ ئه‌م شاره‌به‌ره‌وه‌بۆلای خۆت

ده‌رگاکانی مه‌رگ به‌شی یه‌که‌م

 

ده‌رگاکانی مه‌رگ به‌شی دووم

 

ده‌رگاکانی مه‌رگ به‌شی سێیه‌م

 

ده‌رگاکانی مه‌رگ به‌شی چواره‌م

 

     


بۆ هه‌ڵه‌بجه‌
وه‌كو ده‌ریا كه‌ لاشه‌ى
شه‌پۆله‌كانى خۆى بنێژىَ
تۆ ئه‌بویته‌ ئاگردانى سوتانى گرِى خۆت و
ئه‌بویته‌ سێداره‌كانى ئاسمان
بۆ له‌ خاچدانى ئه‌ستێران...!

هه‌ر خۆت بویت و
مشتىَ هه‌ناسه‌ى ئیفلیج و
هه‌یوانىَ له‌ چاوى هه‌ڵواسراوى شیعر...!


ئه‌وه‌نده‌ عیشقت پێكرا
ده‌یان هێنده‌ له‌ ناو دڵى بارِو بیرا
عیشقت نێژرا
عه‌قلڕ و خه‌ون و كانیت رِێژرا...!


 چاوت هێلانه‌ى گۆران و
پرچت مشكى سه‌رى كورد بوو
كه‌ باى باشورى سیاسه‌ت
چه‌قۆى بیابانى تیا ناشتى
شه‌ونمانه‌ هه‌ڵوه‌ریت و
خۆت بویته‌ كێلى قه‌برى خۆت !
به‌ڵام پرچت به‌ڵام چاوت
هه‌ر مانه‌وه‌و
ئێستاچاوت بۆته‌ مالڕ و
پرچت ئاسمانێكى ساماڵ ...!

تیرى ژه‌هرى كه‌وانێكیان دا له‌سنگت
چه‌شمه‌ى كانییه‌ك سه‌وزبوو
كانیه‌ك شیر...
له‌و رِۆژه‌وه‌ مناڵانه‌
كورد ورِك ئه‌گرىَ
كورد شیر ئه‌خوا
هه‌ر تێر نابىَ ...!

جگه‌ له‌ خوا...
ئه‌و رِۆژه‌ كه‌س دۆستت نه‌بوو !
دوو جار ده‌رگاى ئاسمانى بۆ كردیته‌وه‌
جارىَ میلۆدیاى باران و
جارىَ هێرشى په‌پولان ...!

گه‌ر 16/3
سه‌رنوسه‌ریى رِۆژنامه‌یه‌كم پىَ بدرىَ !
شوێنى گۆشه‌ و بابه‌ته‌كان
به‌ به‌تاڵیى جى َده‌هێڵم ...
من ئه‌و رِۆژه‌
بۆ سیاسیه‌كانى دنیا
(رِۆژ بىَ نامه‌)یه‌ ده‌رده‌كه‌م ...!

شه‌وىَ ده‌بم به‌ میوانت
تا تامى كه‌لاوه‌كانت
تاڵتربىَ بۆ سیاسیانت
شیرینتربىَ بۆ باوانت ...!

 

 
 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌نجانی شار

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

په‌یوه‌ندی

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار