شانۆ
گه‌ریه‌كی یه ك په‌رده‌یی مۆسیقایی یه بێده‌نگ : ـ
{هیوا
له مه‌نفای جه‌نگه‌ڵدا
}

نوسینی/ جه‌لیل سه‌عید
شوێن / ژورێكی
ئاسایی یه ، چه‌ند كه‌ل و په لێكی پێویست به شانۆ كه‌ی تێدایه
..
كات/ ده‌مه‌و
ئێواره‌یه‌كی پایزیی یه ..
كچ/ له‌سه‌ر
چوارپایه‌ك رِكشاوه ، له گه‌ڵ مۆسقایه‌كی وه‌رزشی به خه‌به‌ر
دێت ، به ده‌م باوێشكدانه‌وه هه‌ڵده‌ستێت هه‌ندێ وه‌رزشی پێویست
ده‌كات ، مۆسقا به‌رده‌وامه ، ده‌نگی لێدانی ده‌رگا ده بیسترێت ،
به‌گورجی به‌ره‌و ده‌ر گاكه ده‌رِوات ، ده‌ر گاكه ده‌كاته‌وه و
ده سڵه مێته‌وه ، خێرا ده‌رگاكه دا ده خاته‌وه ، به ده‌م
هه‌ناسه برِكێوه ده خزێته سه‌ر زه‌وی ، مۆسیقایه‌كیتری
تایبه‌ت ده بیسترێت ، ورده ورده هه‌ڵده ستێته‌وه ، ده‌نگی
تێَپه‌رِبونی رِیزێك ئۆتۆمۆبێل یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌بیسترێت ،له
گه‌ڵ تێپه‌رِ بونی هه‌ر یه كێكیان كچه‌كه ده هه‌ژێت ، ده‌نگی
سه‌یاره‌كان به‌ره‌و نزم بوون ده‌رِۆن ، ورده ورده له‌گه‌ڵ
نه‌مانی ده‌نگی ئۆتۆمۆبێله‌كان رِه‌نگی رِوخساری دێته‌وه سه‌ر خۆ
و ئاسایی ده بێته‌وه ، به‌ره‌ورِوی كاتژمێره‌كه ده‌رِوات ،
ده‌ستی بۆ كاتژمێره‌كه درێژده‌كات به‌نیازی داگرتنی ، ده‌نگی
ده‌سرِێژێك گولله ده‌بیسترێت ، به‌په‌له رِاده چڵه‌كێت و له
كاتژمێره‌كه دور ده‌كه‌وێتنه‌وه ، مۆسیقایه‌كی خه‌مگین ده
بیسترێت ، له‌گه‌ڵ مۆ سیقادا شیوه‌ن ده‌كات ، به‌ده‌م شیوه‌نه‌وه
رِوه‌و په‌نجه‌ره‌كه ده‌رِوات ، ده‌نگی زرمه‌ی تۆپ یه‌ك له دوای
یه‌ك ده‌بیسترێت و بڵێسه‌ی له په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده بینرێت ، له
گه‌ڵ یه كه‌م زرمه‌دا ده‌كه‌وێت ، دوای كه‌مبونی زرمه‌كان ،
مۆسیقایه‌كی تایبه‌ت ده‌بیسترێت ، به جوڵه‌یه‌كی هێواش
هه‌ڵده‌ستێته‌وه له گه‌ڵ مۆسیقاكه‌دا سه‌ما ده‌كات ، رِوه‌و
كه‌مانچه‌كه ده‌رِوات ، له باوه شی ده‌گرێت و ده‌ست ده‌كاته
ملی ، وه‌كو خۆشه ویست ترین كه‌سی خۆی دۆزیبێته‌وه ، به‌رده‌وام
له گه‌ڵیا سه‌ما ده‌كات ، زه نگێكی خیراو ده‌نگ زل لێده‌درێت ،
له سه‌ما ده‌وه‌ستێت و نیگه‌رانی له رِو خساریدا ده بینرێت ،
ده شڵه‌ژێت ، زه‌نگێكیتر لێده درێت ، زۆر به‌ترس و شڵه
ژاویه‌وه سه‌یری كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌كات ، خه‌ریكه له خۆی دوور
بخاته‌وه ، زه‌نگێكیتر لێده درێت ، به‌رِاكردن كه‌مانچه‌كه ده
باته‌وه جێگه كه‌ی خۆی ، ورده‌ورده لێی دور ده‌كه‌وێته‌وه ،
زریكه یه‌كی به هێز له كۆلاَن ده بیسترێت ، كچه‌كه له گه‌ڵ
په له قاژه‌دا خۆی خرِ ده‌كاته‌وه ، سه‌ری ده‌خاته سه‌ر ئه
ژنۆ كانی و ده‌سته‌كانی ده‌خاته سه‌ر سه‌ری ، پاش كه‌مبوون و
نه‌مانی زریكه‌كانی كۆلاَن ، زه‌نگی كاتژمێره كه‌ی ژووره‌وه ده
بیسترێت ، له گه‌ڵ زه‌نگی كاتژمێره‌كه به هێواشی هه ڵده
ستێته‌وه ، سه‌یری هه‌ر چوار ده‌وری خۆی ده‌كات ، به‌ره‌و
كاتژمێره‌كه به هه‌نگاوێكی شه كه‌ت و ئاڵۆز هه‌نگاو ده‌نێ ،
نزیك ده بێته‌وه ده‌نگی لێدانی ده‌رگا به توندی ده بیسترێت ،
به شڵه‌ژاوی و خێرایی ئاورِ ده‌داته‌وه ، به‌هه‌ناسه برِكێ و
هه‌ژانه‌وه رِوه‌و ده‌رگاكه هه‌نگاو ده‌نێ ، نزیك ده‌بێته‌وه ،
دووباره به تووندی له ده‌رگا ده‌درێت ، ده‌سڵه مێته‌وه‌و له‌رز
دایده‌گرێت و له ناچاریدا تاو ده‌داته خۆ ی ، رِوه و ده‌رگاكه
ده‌رِوات، لێدانی ده‌رگاكه به‌رده‌وامه ، له‌نیوه‌ی رِێگه‌دا
ده‌وه‌ستێت ، دوو دڵه ده‌رِوات و ده گه‌رِێته‌وه ، جارێكی‌تر ،
چه‌ند جارێ ده‌رِواو ده گه‌رِێته‌وه ،لێدانی ده‌ر گاكه هێواش
ده‌بێت ، زیاتر له ده‌رگاكه نزیكده‌بێته‌وه ، ده‌نگی ده‌رگاكه
ئارام ده‌بێته‌وه و ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه ، توند بۆ گۆشه‌یه‌كی
ژوره‌كه رِاده‌كات ، له‌وێ زۆربه‌ترسه‌وه له چاوه‌رِوانیدایه .
كــورِ/ دێته
ژوره‌وه ، كه كورِه كه ده‌بینێ زۆردڵشادو به خته‌وه‌ر ده‌بێت
و ده گه‌شێته‌وه ، له دووره وه ئا مێزی بۆ ده‌كاته‌وه ،
به‌رورِوی كورِه‌كه ده‌رِوات ، ده‌ست له ملی یه‌كتری ده‌كه‌ن و
یه‌كتر له ئامێز ده‌گرن ، له گه‌ڵ مۆسیقادا تاوێ ئابه‌و جۆره
سه‌ما ده‌كه‌ن ، له‌كاتی سه ماكردندا كچه‌كه ده‌ست به‌رده‌دات و
ده چێت شریتێكی فلوت ده خاته سه‌ر رِیكۆرده‌ره‌كه ، فلوت
به‌رده‌وامه و ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه له سه‌ماكردن ،
چه‌كێكی كلاَ شینكۆف شۆرِده‌بێته‌وه ، كچ وكورِه‌كه له یه‌ك جیا
ده‌بنه‌وه ، كچه‌كه گۆشه گیره و له سوچێكه‌وه خۆی خرِ
ده‌كاته‌وه و زۆر ده‌ترسێت ، كورِه‌كه به‌ده‌م ترس و سه‌ر
سورِمانه‌وه جار جاره به ده‌وری خۆیدا ده‌رِوانێت ، له ده‌ر
گا‌و په نجه‌ره وه سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌كات ، دێته‌وه بۆ لای
كچه‌كه ، چه‌كه‌كه هه‌ڵده‌گرێت ، كچه‌كه ده‌زریكێنێت ، كورِه
كه به ئا ماژه هێمای دڵنه‌وایی بۆ ده كات ، فیشه‌كدانه‌كه (
مخزن) ه كه لێده‌كاته‌وه و چه‌كه‌كه داده‌نێته سه‌ر زه‌وی ،
هه‌رچی فیشه‌كی تیایه ده‌ریده هێنێت و هه مووی فرِێده داته
ته‌نه‌كه‌ی خۆ ڵه‌كه . كچه‌كه تاوێك دێته‌وه سه‌ر خۆ ، كورِه
كه چه‌كه‌كه هه‌ڵده‌گرێته‌وه ، رِوه و كچه‌كه ده‌رِوات
كچه‌كه به ترسه‌وه رِا ده كات ، كورِه‌كه به دوایدا ده‌رِوات
و هێمای دڵنیا بونی بۆ ده‌كات كه هیچی تیا نه‌ماوه ، كچه‌كه
ده گاته‌لای فیشه‌كدانه به تاڵه‌كه و هه‌ڵیده‌گرێت ، ئینجا
له‌یه‌كتری نزیكده‌بنه‌وه ، كورِه‌كه چه‌كه‌كه پارچه پارچه
ده‌كات ، كچه‌كه‌ش هه‌مویان ده‌كاته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌وه ،
ئینجا كچه‌كه خه‌نده‌یه‌ك ده‌كات ، رِوه‌و رِكۆرده‌ره‌كه
ده‌رِوات شریتی فلوته‌كه ده‌كوژێنێته‌وه و كۆتایی به فلوت دێ و
مۆسیقایه‌كی تایبه‌ت به سه‌ماكردن ده خاته‌وه سه‌ری ،
به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه له سه‌ما كردن ، سه ما‌و مۆسیقا به‌ر
ده‌وامه ، ده‌نگی ئامبولاَنسێك ده بیسترێت ، هه‌ر دو كیان
ده‌شڵه‌ژێن و له یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه هه‌ریه‌كه به‌ره‌و
گۆشه‌یه‌كی شانۆ رِاده‌كه‌ن ، ده‌ستیان له‌سه‌ر چاویانه‌وه ،
چاوه‌رِوانی گه‌یشتنی ده‌كه‌ن ، كورِه‌كه به خێرا یی به‌ره و
ده‌ر گا كه رِا ده‌كات ، كچه‌كه‌ش به دوایدا ، ده‌ستی كورِه‌كه
ده‌گرێت ، كورِه كه خۆی رِا ده پسكێنێ و بۆی ده‌ر ده چێت ،
كچه‌كه به خه‌مباریه‌وه ده‌رگاكه دا ده خاته‌وه ، به‌ره‌و
سه‌ر ته‌ختی شانۆ هه‌نگاو ده‌نێت ، ده‌نگی ده‌سرِێژێك گولله ده
بیسترێت ، كچه‌كه له گه‌ڵ بیستنی ده‌سرِێژه‌كه ده هه‌ژێت
وه‌كو گولله كان له سنگی ئه و بكه‌ون ، ده كه وێته سه‌ر
زه‌وی ، ده‌نگی ئۆتۆمۆبێل ده بیسترێت كه له وپه‌رِی خێرایی دا
بوه‌ستێت ، كچه‌كه له گه‌ڵ بیستنی جیرِه‌ی تایه‌ی ئۆتۆ مبێله‌كه
به ئاگا دێته‌وه‌و هه‌ڵده ستێته‌وه ، به‌ره و كتێبه‌كان
ده‌رِوات ، یه‌ك یه‌ك سه‌یریان ده‌كات ، هه‌ریه‌كێك ته‌ماشا ده‌كات
بۆ سو چێكی ژووره‌كه هه‌ڵده‌دات ، هه‌مویان به‌سه‌ر شانۆدا بلاَو
ده‌كاته‌وه ، رِوه‌وكاتژمێره كه ده‌رِوات ، ده‌نگی زریكه‌ی مناڵ
ده‌بیسترێت ، ده كشێته‌وه دواوه ، دووباره له كاتژمێره‌كه
نزیكده بێته‌وه ده‌نگی قیژه‌و هاواری ئافره‌تێك ده بیسترێت ،
دوو باره ده‌كشێته‌وه دواوه ، به نا چاری رِوه و كاتژمێره‌كه
ده‌رِوات ، ده‌نگی هاوارو ئازار‌و ناڵه‌ی پیاو ده بیسترێت ، ده
گه‌رِێته‌وه دواوه ، ئاورِ بۆلای رِیكۆرده‌ره‌كه ده داته‌وه
، به‌ره و رِیكۆرده‌ره‌كه ده‌رِوات ، ده‌ست بۆ رِیكۆرده‌ره‌كه
ده‌بات ، مۆسیقاكه ده كوژێنێته‌وه ، ده‌نگی مۆسیقایه‌كی ناجۆر
ده بیسترێت ، ده‌نگی رِو خان و هارِه‌ی خانوو ده بیسترێت ، له
رِیكۆرده‌ره‌كه دوور ده كه‌وێته‌وه ، رِوه‌و كه مانچه‌كه
ده‌رِوات ، گرمه‌ی هه‌ورو بڵێسه‌ی هه‌وره بروسكه ده بیسترێت ،
ده گه رِێته‌وه دواوه تا بلۆ كان له دیواره‌كه ده كاته‌وه
و ده‌یان درِێنێت و به ژووره‌كه‌دا بلاَو یان ده‌كاته‌وه ،
ده‌نگی تۆپ و ته‌یاره و جیرِه‌ی زنجیری شۆفڵ و تانك ده بیسترێت ،
ده‌نگه كان له گه‌ڵ هات و هاوار و ده‌سترِێژی گولله به تێكه‌ڵی
ده بیسترێت ، به هه‌و ڵ و ته‌كانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ده نگه‌كاندا
خۆی ده‌گه‌یه‌نێتنه كاتژمێره‌كه، كاتژمێره كه ده هێنێته
خواره‌وه‌و میله كه‌ی ده گرێت و هه‌مویان ده خاته سه‌ر
دوانزه‌كه ، دڵی ئۆقره ناگرێت ، چه‌ند جارێكی ته‌واو خول به
میله‌كانی كاتژمێره‌كه لێده‌دات ، دواتر له‌سه‌ر دوانزه رِایان
ده‌گرێت و باتری كاتژمێره كه ده‌ر ده هێنێت و فرِێی ده داته
سه لله‌ی خۆڵه كه‌وه ، كاتژمێره كه هه ڵده‌واسێته‌وه .
كــورِ/ به
هه‌ڵه داوان دێته ژووره‌وه ، هه‌موو كه‌ل و په‌لی ژوره‌كه
ده‌دات به مل یه‌كدا و نه‌وت ده‌كات به سه‌ریاندا ، شقارته‌یه‌ك
له گیر فانی ده‌ر دێنێ و خه‌ریكه ئاگریان بدات ، به په‌له
كچه‌كه ده‌گاته‌لایی و شقارته كه‌ی لێده ستێنێ و ده‌نگه
تێكه‌لاَوه كان به‌رز تر ده‌بنه‌وه ، هه‌ر دو كیان له
نیگه‌رانیدا ده تلێنه‌وه ، هه‌ریه كه‌و له گۆشه‌یه‌كدا ، به
ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلێنه‌وه تاكو له جوڵه ده‌كه‌ون ، ده‌نگه
كه به‌ره و كزبوون ده‌رِوات و به ئیفێكت نامێنێت ، ورده ورده
رِوناكی ئاسۆی سه‌ر شانۆكه رِوناك ده‌كاته‌وه ، هه‌ر دوكیان به
جوڵه یه‌كی هێواش هه‌ڵده‌ستن و رِوه و یه‌كتری ده‌رِۆن ، بۆ یه
كتر ی ده بنه قه ڵغان ، گورِو تین ده‌ده‌نه‌وه خۆ ، هه
ڵده‌ستنه‌وه ، به ته‌واوی ژوره‌كه‌دا ده‌رِوانن ، كه‌ل و په
له‌كان رِێكده خه‌نه‌وه ، رِوه و كاتژمێره‌كه ده‌رِۆن ،
كاتژمێره كه داده‌گرن ، بۆ باتریه كه سه لله‌ی خۆڵه‌كه ده
گه‌رِێن و ده‌ری ده هێنن و ده‌یخه‌نه‌وه سه‌ر كاتژمێره‌كه ،
كاتژمێره‌كه له‌سه‌ر دوانزه‌وه ده كه‌وێته‌وه‌كار ، به هه‌ر دو
كیان هه‌ڵیده‌واستن ، ئینجا له گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی دڵشاد
ده‌كه‌ونه سه ما كردن ، تا ده گه‌نه ئه و دیو ی په‌رده‌ی
شانۆكه ،.. تاریكــــی .... كۆرتایی ...