|
|
بێكارى
ودامه‌زراندن

سه‌ركۆیونس
له رِاستیدا ئابورى هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى یه‌كه‌مین
كابینه‌ى حكومه‌ته‌وه گیروَده‌ى دیارده‌ى بێكارى بوه به‌تایبه‌تى
بێكارى له‌كه‌رتى گشتى دا(حكومه‌ت).بىَ گومان لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان
به‌سیاسه‌تى ئابورى هه‌وڵیان داوه بوَ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده
ترسناكه،ئه‌ویش به‌دامه‌زراندى ژماره‌یه‌كى بىَ شومار له هاولاَتیان
له داموده‌زگاكانى حكومى دا‌و پێدانى مووچه.به‌لاَم به‌هوَى چه‌ندین
هوَكارى سیاسى و ئابورى یه‌وه هه‌وڵه‌كان بىَ ئه‌نجام ده‌رچون،ئه‌وه‌ى
لێره‌دا مه‌به‌ستمانه باسى بكه‌ین سیاسه‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمه.له‌رِاستیدا
ده‌توانین بڵێن حكومه‌تى هه‌رێم تائێستا خاوه‌نى سیاسه‌تێكى دارایى
تایبه‌ت به‌خوَى نیه،ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت شێوازى بێكارى له‌بێكارى
ژێرپه‌رده‌وه گوَرِاوه بوَ بێكارى ئاشكرا،كه‌له‌رِاستیدا بێكارى
ئاشكرا خراپترین و مه‌ترسیدارترین شێواز‌و جوَرى دیارده‌ى بێكارىیه‌كه‌سه‌رده‌كێشێت
بوَ دروست بون و سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌و دیارده‌ى ئابورى و كوَمه‌لاَیه‌تى
و هه‌ندىَ جاریش گێره‌شێوێنى سیاسى له ولاَتدا.
گومانى تێدا نیه كه‌دیارده‌ى بێكارى دیارده‌یه‌كى جیهانى یه‌و زوَربه‌ى
ولاَتانى جیهان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن وله‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵده‌ده‌ن
كه رِێژه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه. هه‌رچوَنێك بێت دیارده‌ى بێكارى واقعه‌و
بونى له ئابورى هه‌رێمدا نكوڵى لىَ ناكرێت حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام
له‌هه‌وڵداندایه بوَ چاره‌سه‌ركردنى به‌لاَم شێوازى چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه
نه‌بوه كه‌چاره‌سه‌ركار بێت ،به‌ڵكو له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌چه‌ند
ساڵى رِابردودا باشترین چاره‌سه‌ر دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌كى زوَرى
هاولاَتیان بوه له‌داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمدا،بىَ گومان ئه‌مه‌ش
به‌بىَ رِه‌چاوكردنى لایه‌نى ئابورى و بىَ گوىَدانه برِوانامه‌و
توانا‌و لێهاتووى كه‌سه‌كان جىَ به جىَ كراوه.كه‌زوَربه‌ى جار بنه‌ماى
(حزبایه‌تى وخزمایه‌تى)بوه.ده‌رئه‌نجامه‌كانى وورده وورده ئێستا ده‌رده‌كه‌ون
كه‌به‌نێگه‌تیڤ(سلبى) شكاوه‌ته‌وه به‌سه‌رشانى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستاندا،له دیارترین ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كانى خه‌رج كردنى
برِێكى زوَرى بودجه‌ى هه‌رێم بوَ وه‌زاره‌ته‌كان و دام‌و ده‌زگاكان وفه‌رمانبه‌ران
كه‌به‌نزیكه‌ى (65% بـــوَ 75%)ى بودجه‌ى گشتى هه‌رێم داده‌نرێت،هه‌روه‌ها
له‌كوردستاندا نزیكه‌ى (645800) فه‌رمانبه‌ر هه‌یه كه(48500) كه‌سیان
مه‌ده‌نین و ئه‌وانى تریشان پوَلیس و پێشمه‌رگه‌ن.
(30%) ى هێزى كارى كوردستان مووچه‌خوَرن ،كه(23% تـــا 35%)ى سه‌رجه‌م
فه‌رمانبه‌ران زیارده‌ن و به بێكارى ژێرپه‌رده (داپوَشراو) ناوده‌برێن.بىَ
گومان پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى زانستى ئابورى وستانداره نێوده‌وڵه‌تى
یه‌كانه،چونكه به‌پىَ ى ستانداره نێوده‌وڵه‌تى یه‌كان رِێژه‌ى كارمه‌ندانى
حكومى ده‌بێت ( 5% تـــا 7%)ى هێزى كار بێت سه‌ره‌رِاى كه‌مى ئاستى
خوێنده‌وارى و كارامه‌یى و لێهاتووى و كه‌مى به‌رهه‌مدارى فه‌رمانبه‌ران!
...
به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج و پرسیاره و هه‌ندىَ جار دروست بونى
گومان لاى هاولاَتیان به‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم سیاسه‌تى دوو فاقى هه‌یه
له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دا ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ك ده‌رگاى
دامه‌زراندنى كردووه‌ته‌وه بوَ ده‌رچوانى كوَلیژه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى
بوارى په‌روه‌رده‌وفێركردندا،سه‌ره‌رِاى دامه‌زراندنى تایبه‌ت(نهێنى)!
به‌بى َئه‌وه‌ى كاربكرێت بوَ چالاك كردنى یاساى خانه‌نیشینى كه‌له
رِاستیدا یاساى خانه‌نیشینى پێویستى یه‌كى گرنگى ئه‌مرِوَى ئابورى هه‌رێمه،چونكه
وه‌ك پێشتر باسمان كرد سه‌ررِێژییه‌كى زوَرمان هه‌یه له‌فه‌رمانبه‌راندا.
|
|
|