|
شانۆ گه‌ری
(
ئاوازه‌كانی
هه‌ڵوه‌رین
)
ئاماده‌كردن
و ده‌رهێنانی/
جه‌لیل
سه‌عید

لهرِۆژی/19/3/2006
له هۆڵی ئه‌حمه‌د
موختار جاف نمایش كراوه
شانۆگه‌ری/
یه‌ك په‌رده‌یی
ئه‌كته‌ره‌كان
له‌به‌رده‌م
شانۆوه به‌دوو
ئارِاسته ی جیاواز ده
جوڵێنهوه
و ئه‌م دروشمانه
ده‌ڵێن : ـ
فه‌رهاد وای لێ نه‌قه‌وماوه...
وه‌یلێ.... وه‌یلێ...
وه‌ك من رِهنجی
نه‌كێشاوه....
وه‌یلێ... وه‌یلێ
با بمرم جانانه... وه‌یلێ...
وه‌یلێ.
ههیرِۆیه..
هه یرِۆیه..
بۆ هه‌ڵه‌بجه
رِۆرِۆیه.... میلله‌ت
هه‌موی رِهش
پۆشن.. چون ئهمرِۆ
یادی تۆیه
ههیرِۆیه..
ههیرِۆیه..
ههیرِۆیه
خوایه وه‌ته‌ن
ئاواكه‌ی، چه‌ند
دڵگیر وشیرینه... ئاوی
كهوسهره..
خاكی گه‌وهه‌ره..
پرِ له‌گوڵ و نه‌سرینه
پرِ له‌گوڵ و نه‌سرینه..(
ده‌نگی بۆردومان و
فرِۆكه )
ساتێك... دروشمه‌كه
ده وترێتهوه.
حه‌كایه‌تخوان
/
بهرِێزان، به‌خێر
بێن، سه‌رچاوانمان، وا
ئه‌م ئێواره‌یه
له‌گه‌ڵ
ئێوه‌ی هه‌میشه
ئازیز‌و خۆشه‌ویستدا، له
هه‌ڵه‌بجه‌ی
سوتاوو بێنازو جێماودا، وا له
هه‌ڵه‌بجه‌ی
بێ نالی و سالم و وه‌سمان
پاشا و ئه‌حمه‌د
موختار و شێخ وه‌لی و
مینهی لولهك
ژهندا، وا له‌م
هۆڵه وێرانه‌ی
كه به‌ناوی
پیرۆزی ( ئه‌حمه‌د
موختار جافی شاعیره‌وه‌یه)كۆتهڵێك
یان با بڵێین پرسه‌یه‌ك،
دهگێرِین بۆ ئازار‌و مه‌ینه‌تی
و زام و قوربانی و پیرۆزیه
له ده‌ست
چوه كانمان، بفه‌رمون
با بزانین هه‌ڵه
بجه‌ی بێ‌ناز چیمان پێ
ده‌ڵێ.
هه‌ڵه‌بجه/
من شارێكم هه‌ڵه‌بجه‌یی،
شارێكم تا سه‌ر مۆخ
گرینۆك، ده‌ست له
هه‌ر لایهكم
به‌ی ئه‌و
لاكه‌ی ترم دێته‌وه
ژان، وا كه‌ناسێك له
ده‌ماری شه‌قا
مێكما له‌ده‌ماری
شهقامێكما، نه‌فره‌ت
له گسكه
كه‌ی ده
كاو ئه‌ڵێ به‌م
به هاره
ته‌رمی پێنج هه‌زار
گهلاَ بۆ كوێ به‌رم
رِێمبه با به‌م
برینهمهوه
له‌باوه‌شت
بگرم با له ئامێزی پرِ
ناسۆرمدا وانه‌ی یه‌كبون
و خۆشه‌ویستیتان بۆ
رِاڤهكهم.
كه‌سی یه‌ك/
خوله كێك یان چه‌ند
چركه‌یه‌ك
به‌ر له
یانزده، ئاسمان وه‌ك
گیانی مه‌وله‌وی
ساف و رِون بوو، بهرلهیانزه
له‌ژێر بنمیچی بێ هه‌تاوی
هه‌ڵه‌بجه‌دا،
دایكه‌و باوكه
و زهرِنهقوته،
بوو به‌یانزه،
گرمه‌یه‌ك،
دوان.. سیان.. زۆر بوون.. ههوامرد
و به‌هاریش مرد !..
ئیتر ئه‌وه
چاره‌نوسی دار بهرِوه
و گه‌له
كۆمه‌ی تهوراسهكان،
ئیتر ئه‌وه
چاره‌نوسی ته‌ختی
ئه‌ڤینی ئێمه‌یه‌و،
تاسا نی چرای دیوه‌خان.
كه‌سی دوو/
رِێم به با به‌م
زامه سه
ختانهی رِوانینهوه،
بێمه‌وه
ناو دوو گلێنه‌ت، هێشتا
كۆلاَنێكت به پێوه
له خه‌یاڵما
وێران ئه‌كرێت، شه
قامێكت به رِا كشاوی
مه‌رگ وا له
ناو دڵما ئه‌نوێ، بێكفن
و گۆرِم بۆ نی نوێژی ئه‌و
به‌یانیه‌ی
شانزده‌ی سێ ی لێ دێ،
كه‌چی من ده‌ست
نوێژی پێنج هه‌زار
نوێژی به جێماو به
فرمێسكه‌كانی مه‌وله‌وی
هه‌ڵده‌گرم
و به قه‌زا
بۆ باخچه ههڵقرچاوهكهی
شاری ئه گێرِمهوه..
كه‌سی سێ/
له‌ناو كێڵگه‌ی
خۆڵه مێشا هه‌نگاو
ئه‌نێم، چنگێ شه‌پۆل
ئه‌چنمه‌وه،
به‌سه‌ر
بالاَی ئێوه‌دا ههڵیدهخهم.
كه‌سی چوار/
ده توخوا ئازیزانم گه‌ر
له‌و سه‌ره‌وه
گهرِانهوه
شتێكم له و به‌زمه‌ی
باخی میرو قومێكم له
كانیه‌كه‌ی
بهرمالاَنی ( كانی
عاشقان ) بۆ بێننه‌وه،
بۆ هیچ نا بۆ چاكبونه‌وه‌ی
چاوه كوێره‌كانی
ویژدان، بۆمن نا بۆ خه‌نده
رِوخاوهكانی خاوه‌ر،
بۆ ئه‌ویش نا بۆ بزه‌ی
حه‌وشه
بێنازه‌كه‌ی
پاشا.
كه‌سی یه‌ك/
ٍلهئێرهوه
رِێگایهك.. به‌درێژایی
شمشێره‌كه‌ی
(هوره‌یره)
بانگی كردیت، لێره‌وه
سرودێك، بۆسوتانی په‌روانه
پیره‌كانی نسێو دیوانهگهنجهكهی
گۆران په‌لی گرتی.
كه‌سی دوو/
رِێگام بده ئه‌ی
مه‌رگی كوت وپرِ، ئه‌ی
مژده‌ی ناواده‌ی
ئێواره با به‌ر
چینهیهك
له بۆنی ئه‌و
میوه خۆشانه‌ی
به‌هار بۆ دایكه
پیره‌كه‌م
به‌رمه‌وه..
كه‌سی سێ/
والێرهوه
به‌ساردی وه‌عده‌كانی
جه‌هه‌ننه‌م،
به سوتوی درۆكانی
ئازادی، پشكۆیه‌ك،
رِۆژی سه‌دجار په‌نجه‌ی
خه‌یاڵم ئه‌چزێنێ
به درۆی رِۆژگاردا.
كه‌سی چوار/
من نا مریه‌می قوتابی
به‌رگ شرِ، دوو جار به‌سه‌ر
مه‌رگی خۆ‌یا پژمی، و
پێنج هه‌زار جار
پرسیاری له وانه‌ی
ئاین كرد.؟ مامۆستا توبی تو مه‌رگی
هه‌ڵه‌بجه،
ئه‌و ئێواره‌یه
ئابرِوی شاریان له كام
( مزگه‌وت ) ههرِاج
كرد ؟.
هه‌ڵه‌بجه
/
من ههڵًهبجهیهكم
بالاَم تا دوكه‌ڵ هه‌ڵچووه،
عاشقێكم خاڵی له
گۆرانی و پرِاو پرِكراوم له‌درۆ،
رِۆحێ نیه بم لاوێنێ،
هه‌ورێ نیه
بم بارێنێ، چه‌مێ نیه
به‌ده‌م
رِۆچونمهوه
گێژم بدات، ئه‌وه‌من
و درۆی دنیایه‌ك
مۆدێرنه، من و پێنج هه‌زار
دڵی شكاو ی ژێردارو په‌ردوی
كه‌لاوه،
دار‌و په‌ردوی سیاسه‌ت
و، دار‌و په‌ردوی
یاساكانی دیموكراسی، من ههڵهبجهیهكم
له پێناسه‌كه‌م
نوسراوه.. جێماو له
شارستانیه‌تی دونیا
حه‌كایه‌تخوان/
هه‌رچی مینای دڵه‌كان
بوو هه‌ڵیان وه‌راند،
ئه‌و هه‌موو
گۆزه جوانانه‌یان
شكاند، هه‌رچی قیبله
هه‌بوو، قیبله‌ی
نوێژوو قیبله‌ی عیشق و
قیبله‌ی شۆرِش، هه‌رهه‌مویان
ورد‌و خاشكرد، ئه‌و شاره
زورهیان كرده
تهنورێك بۆ نالی، ئه‌و
هه‌موو ده‌رگا
یه‌یان له‌سه‌ر
ته‌نیایی رِۆحمان
داخست، ئه‌و هه‌مو
خه‌ونانه‌یان
به‌سه‌ر
چڵی وه‌حشه‌ته‌وه
جێ هێشت، به‌رسیله‌ی
مناڵی و چرۆكانی به‌رائه‌تیان
شكانده‌وه،
ئه‌وان له
ئه‌زه‌له‌وه
هه‌روابوون.
كه‌سی یه‌ك/
له‌نێوانی سوتان و گوڵه
گه‌نمدا سرودێ ئه‌م
نوسێته‌وه،
باوه‌شت بۆ ئه‌گرمه‌وه،
قۆَله كانم له‌دره‌ختی
خۆڵ ده‌ئاڵێن، قۆڵه‌كانم
وه‌ك تاڵه
خوێن به‌سه‌ر
بنارو ئاسۆدا شۆرِئهبنهوه،
ئه‌م ههورانهم
لێ دور خه‌وه،
سه‌رم نهلوتكهو
بناره، تارمایی یه‌كان
به‌ره‌و
لام دێن، كه‌چی رِۆحم
نه ئه‌شكه‌وتی
پیاو كوژانه و نه
جێ نزرگه‌و سێداره،
شه هیدهكان
بهبالاَتا سه‌ر
ئه‌كه‌ون،
له زێی چاوه‌كانت
ئه‌ده‌ن،
بۆ ناگه‌نه
ئه‌م بناره.
كه‌سی دوو/
ئه‌م بناره
هێشتا بۆنی خوێنی لێ دێ، هێشتا رِوبار رِهنگی
برینی پۆشیوه، خۆی به
سهراب و تینوێتی
داپۆشیوه، نهدارستان
ئه‌مشه
و سه‌رم رِادهژهنێ
و نهبروسكه،
نه گولله‌یه‌ك
به خۆیم ئه‌گرێ
نه لوتكه،
به نێو كێڵگه‌ی
زوقم و پشكۆدا رِێ ئه‌كه‌م،
فرِۆكهكان بیركردنه‌وه‌م
دابێژن.
كه‌سی سێ/
وه‌ك چیای گرِ به‌سه‌ر
خۆمدا دائهرِوخێم،
سێبه‌ری له
خوێنا ون بووم، تاوێره‌كان
دائه‌پۆشن، به‌ره‌و
لات دێم قاچه‌كانم له
دوام نایه‌ن،نیگاكانم
له‌نێو ته‌ما
ئه‌توێنه‌وه،
باوه‌ش بۆ گرِ ئه‌كه‌مه‌وه،
قۆڵه‌كانم له‌دره‌ختی
خۆڵ ده‌ئاڵێن.
كه‌سی چوار/
به‌نێو كێڵگه‌ی
ژیله مۆدا هه‌نگاو
ئه‌نێم، پهڵًه
هه‌ورێك بۆرم ئه‌كات،
ئێواره خۆم تێ هه‌ڵده‌سوێ،
و تاریكایی تهرِم ئه‌كا،
لهرِوباری مێژو ئه‌ده‌م،
سنگم ئه‌بێته
گۆرِهپان، قۆڵه‌كانم
ئه‌بن به
ته‌نگه
ده‌ربه‌ندێ
بۆ له‌شكری داگیر كه‌ران.
كه‌سی یه‌ك/
په‌ڵه
هه‌ورێك ئه‌م
هه‌رێمه
دائه پۆشێت، بروسكه‌یه‌ك
ئه‌م خاكه
سوتهمهرۆیه
تاوێك رِوناك ده‌كاته‌وه،
خه‌و له‌چاوی
ته‌رمه
ژاكاوه‌كان ئه‌دزێ،
خه‌ونه
خۆڵه مێشیهكانیان
له‌سه‌ر
دارستانی گه‌ردو سه
هۆڵ به‌ندان هه‌ڵ
دهكۆلێ.
كه‌سی دوو/
داگیر كه‌ران به‌ناو
هاواردا رِهت ئه‌بن،
په‌له‌یانه
له گرده‌كه‌ی
ئه‌و به‌ره‌وه،
له‌نێو گه‌ردا
ئاوائهبن، په‌له‌یانه
له‌دوای خۆیان وه‌كو
سه‌دان ساڵ له‌مه‌و
به‌ر شوێنی پۆستاڵ و په‌ڵه‌ی
خۆڵه‌مێشی و، بۆن گه‌نیوی
هه‌ناسه‌یان
جێ ده‌هێڵن.
كه‌سی سێ/
هێڵنجم دێ و قاچه‌كانم
هه‌ڵم ناگرن، چ هه‌وایه‌كی
بۆگه‌نه،
مێژویه‌كی چه‌ند
سۆزانی و چه‌ند چڵكنه،
هێڵنجم دێ و ئه‌م
گیاندانه دوایی نایات،
ئه‌م سوتانه
سه‌ره‌تایه،
چراكان داگیرسێنه با
هێنده‌ی تر تین‌و نه‌بین
كه‌سی چوار/
ئه‌مشه‌و
ته‌مه‌ن
له‌ناو خۆلاَ داگیرساوه،
ته‌مه‌ن
چرای به‌ر بارانه،
نه‌مامی به‌رده‌م
لافاوه، ئه‌مشه‌و
دهڵًێ ی له‌ناو
رِوحا، رِوباری خاپورهه
ستاوه، زریانی قه‌ندیل
رِاساوه، ئه‌مشه‌و
ئه‌ڵێ ی هه‌موو
جه‌للادانی مێژوو
شمشێریان له رِوی
رِۆحما هه‌ڵكێشاوه.
هه‌ڵه‌بجه
/
كێ ده‌زانێ من بێهوده
له‌كوێ ئه‌مرم،
با زه‌مین هێمن بێته‌وه،
وه‌كو باڵنده‌ی
به‌ر باران له‌په‌نای
برینهكانما ئارام
بگرێ، بالافاوی دوكه‌ڵ
و ژان بۆساتێ بنیشێته‌وه،
تا پیاو كوژان بهنێزهو
گازی ژه‌هراوی وێنه‌ی
به‌عسیانه‌ی
خۆیان، له‌سه‌ر
لاشه‌كه‌م
هه‌ڵكۆڵن، ببورن لێم من
نه‌مده‌ویست،
زامه‌كانم بكهمهبهر
ئه‌م گهلاَ
رِێزان و چه‌مه،
من نه‌مده‌ویست
په‌ڵه‌ی
سه‌رسنگی ژنان و زه‌رده‌خه‌نه‌ی
مه‌یوی رِو منالاَنمان
ببنه سیمای ئه‌م
سه‌رده‌مه،
ببورن لێم من نه‌مده‌ویست،
له‌نێو سهگوهرِو
جهنگهلاَ،
مه‌رگی خۆمان له‌پاڵ
لوتكه‌دا هه‌ڵكه‌ین
و
وه‌كو گزنگ بیكهینهبهر
گوڵه گه‌نم،
بیكهینهبهر
ئاواره‌یی و، داره‌به‌ن
و كێڵگه‌و شه‌ونم،
ببورن نامانه‌وێ مه‌رگی
له‌ناكاوى خۆمان بكه‌ین
به پێوه‌ری
ویژدان، به‌پێوه‌ری
دادپه‌روه‌ری
و رِهوشت و نێو نه‌ته‌وه‌یی
و برایه‌تی و به‌پێوه‌ری
مافی گه‌لان.
حه‌كایه‌تخوان/
ئێمه چه‌ند
رِوتین له‌به‌رده‌م
تۆفانی گازی ژه‌هراوی و
بێرِهوشتی ئه‌م
چه‌رخه‌دا،
ئێمه چه‌ند
ته‌نیاین له‌پرسه‌ی
ئه‌م شاره
شه‌هیده‌دا،ئێمه
چه‌ند ته‌نیاین
لهشینا، چه‌ند
ته‌نیاین له‌شایی
خو ێن و كهرِنهڤاڵی
سهربرِینا، ئێمه
چه‌ند ته‌نیاین
ته‌نیا،! ئه‌مجاره‌ش
چاره نوسمان به‌خه‌تی
درشت له سه‌ر
ههوروبانوسیهوه،
چاره‌نوسمان وه‌كو
میرات به‌سه‌ر
خێڵی گورگ و چه‌قه‌ڵدا
به‌شیی یه‌وه،
چه‌ند سه‌ده‌یه
خوێن ده‌چێنین، ؟ ته‌می
مێژو خۆڵی سه‌ر
رِوخساری ئاسۆی خۆمان دهسرِینهوه،
تاوێر و رِوبار ده‌كێڵین.
كه‌سی یه‌ك/
چه‌ند سه‌ده‌یه
نه‌مامی مه‌حاڵ
ده‌نێژین، كه‌چی
هێشتا تینوین وه‌ك ئاو
به خۆنامۆین، وێنه‌ی
مێگه‌لی ههڵبرِاو،
ته‌ماوین چه‌شنی
دارستان، ته‌نیاین وه‌ك
قه‌وانی سواو.
كه‌سی دوو/
له‌م خاكه
خۆڵه‌مێشه‌دا،
چنگێ شه‌پۆل ئه‌چنمه‌وه،
به‌سه‌ر
بالاَی ئێواره‌دا هه‌ڵی
ده‌خه‌م،
كه‌ژاوه‌یه‌ك
بۆ ئه‌م كۆچه
له‌تریفه‌و
گیا ساز ئه‌ده‌م،
ئه‌م بناره
هێشتا بۆ نی مه‌رگ
وخوێنی لێدێ.
كه‌سی سێ/
به‌ره‌و
بنار نه‌ئه‌هاتم،
بهلاَم لوتكه
وه‌ك دێرِه
خه‌ونێكی لاسار وه‌ك
ماچگرو جادوگه‌ر هه‌ڵیگرتم،
به‌شه‌وانه‌ی
بارانه تیشك ونه‌هێنی
گومرِایكردم.
كه‌سی چوار/
لهبولێڵی وه‌رزه‌كاندا،
له‌ته
مۆمێ له‌پاڵ لوتكه‌دا
بچێنه، كێڵگه
به‌گۆرانی تهرِكه،
رِۆح به‌شه‌ونم،
تینوێتی به‌گوڵه
گه‌نم، با عاشق و شه‌هیده‌كان
شه‌وان به‌دیار
زرِه خه‌ون
و ته‌نیایی یه‌وه
دانه‌مێنن، باوه‌كو
بروسكه‌ی خه‌نجه‌ر
له‌پاڵ مه‌ترسی
و تاواندا، وه‌رزه‌كان
بێ‌دار كه‌نه‌وه‌و
شه‌و رِاژێنن.
هه‌ڵه‌بجه
/
رِابه رِۆڵه
نهبهردهكهم،
رِابه شاره
شه‌هیده‌كه‌م،
رِابه و هاوارو
فرمێسكی خۆڵه مێشی
كۆرپهكانت بشۆره‌وه،
رِابه ویژدان و
جوامێری به‌سه‌ر
ئه‌م دنیا سه‌یره‌دا
ببه‌شه‌وه،
رِابه له‌كه‌ی
شه‌رمه‌زاری
سه‌ر رِوخساری دۆسته‌كانمان
بۆ بسرِهوه،
مانایه‌كی نوێ بۆ تاوان
و بۆ یه‌كسانی وبرایه‌تی
درۆزنانه‌ی تۆرِو ماسی
بدۆزه‌وه،
وه‌ره
له‌و دیو شوشه‌به‌ند
و له باڵكۆنی سنوره‌وه
بۆ ئه‌م ته‌رمانه
برِوانن، به‌رگی نه‌ورۆزیان
پۆشیوه، ئه‌و
ته‌رمانه‌ی
وه‌ك زهردهگهلاَی
پایزان، بهژاكاوی گوێ
رِوبارو وه‌رزو شه‌قام
و بنار به‌ره‌به‌یانیان
ته‌نیوه..
كه‌سی یه‌ك/
كه‌ژاوه‌یه‌ك
بۆ ئه‌م كۆچه
له‌تریفه‌و
گیا ساز ئه‌كه‌م،
به‌ره‌و
ئه‌م سوتانه
ئهرِۆم، كێ ده‌زانێ
من بێهوده له‌كوێ
ده‌مرم، كه‌ژاوه‌یه‌ك
بۆ ئه‌م كۆچه
له‌تریفه
و خۆڵ ساز ئه‌كه‌م،
بروسكه‌یه‌ك
ئه‌م خاكه
سوتهمهرۆیه
تهرِدهكاو
خه‌و له‌چاوی
ته‌رمی بێ نازه‌كان
ده‌دزێ، چ هه‌نگاو
نانێكی سه‌خته،
چ هه‌ڵدێر و وه‌ر
چهرخانێكی مێژویی یه
؟ بناره‌كان رِوه
و هه‌وراز هه‌ڵمان
ده‌گرن، هه‌وراز
به‌ره‌و
سنور و تینوێتی و مه‌نفا
لو لمان ئه‌دات.
كه‌سی دوو/
تا له‌سنور ئاوا ده‌بین
ته‌نیا خه‌به‌ری
زریانه، ده‌نگدانه‌وه‌ی
بێده‌نگیه،
ئاوازی ئاگر بارانه،
لوره‌ی گورگه
نسێ ی داڵه، رِهوینهوهی
ته‌نكه
ته‌می نێوان یه‌قین
و گومانه، تالهسنور
ئاوادهبین، بۆشایی یه‌و
بۆشایی یه‌و بۆشایی یه.
كه‌سی سێ/
تا له سنور ئاوا ئه‌بین
بۆنی گازی ژههـــــــــراویی
یه.
كه‌سی چوار/
نهدارستان ئه‌مشه‌و
سه‌رم رِدهژهنێ
و نهبروسكه،
نهگولله
یه‌ك به‌خۆیم
ئه‌گرێ نه
لوتكه، به‌نێو
كێڵگه‌ی ژیله‌مۆدا
به‌ره
ولات دێم، پێ یه‌كانم
له‌دوام نایه‌ن،
سه‌ر به
ههردهوهن
و گیایه‌ك ده‌كه‌م
ژه‌هراویی یه،
باوه‌ش به
هه‌ر هاژه‌و
لاوكێكا ئه‌كه‌م،
ژه‌هراویی یه!
په‌نابۆ ههردۆستێ
ئه‌به‌م
په‌ل بۆ ههرشهپۆلێكی
ئاشنا درێژئهكهم
ژه‌هراویی یه
!!!.
حه‌كایه‌تخوان/
له‌نێو شه‌وا
گۆرِێكی قوڵی به‌كۆمه‌ڵ
هه‌ڵده‌كه‌نین،
كه‌چی ده‌بێ
بهدهلاقهو
به‌سه‌ر
دهسرِێژا ئهرِوانێ،
بالا وكێ بكه‌ین بهكهپری
ئه‌م ژانه،
یاسرودێ به جۆلانه‌ی
ئه‌م گیاندانه
!
زریانێكی ناوه‌خت هات
به‌سه‌ر
تاوێرو رِوباردا چه‌مایه‌وه،
ئێمه بالاَی وه‌رزه‌كانمان
له لاوك گرت، چرای نه‌وه‌یه‌كی
وێڵمان به‌نێو تونێلی
زریانا بهرِێكرد، نه‌وه‌یه‌كی
بێئایندهوسهرهرِۆبوین،
له‌نێو خۆڵ و پاشكۆی (
زیل ) و ئاواره‌یی و دهسرِێژا
چاومان هه‌ڵێنا، به‌رخۆله‌ی
به‌رده‌م
چهقۆبوین.
هه‌ڵه‌بجه
/
نه‌هێنیه‌كان
ئه‌پشكنم تاله
نێوان حه قیقهت
و زوڵم و زۆردا سنورێ بۆ ئه‌م
گومانه بدۆزمه‌وه،
تا ئالاَكهم له‌سه‌ر
كه‌لاوه‌كان
هه‌ڵكه‌م،
گه‌روی سه‌ده‌كان
له سه‌ر
رِۆح شوێنه‌واری
داگیركه‌ران له‌سه‌ر
كانی و زه‌رده‌خه‌نه‌و
باران و گیا له‌سه‌ر
په‌نجه‌ره‌ی
ژوره‌كه‌م
بسرِمهوه،
نه‌هێنیه‌كان
ده‌پشكنم، تاداستانی ئه‌م
داستانه، یا تاوانی ئه‌م
تاوانه، بۆ نه‌وه‌كه‌م
بنوسمه‌وه،
ئه‌وا دیسان زامه‌كانمان
كردهوهبهر
ئه‌م گهلاَرِێزان
و چه‌مه،
په‌ڵه‌ی
سه‌ر سنگی ژنان و زه‌رده
خه‌نه‌ی
ته‌زیوی رِوی
منالاَنمان بونهسیمای
ئه‌م سه‌رده‌مه،
ئه‌وا دیسان له
نێو سهگوهرِو
جهنگهلاَ،
جوانهمهرگیمان
هه‌ڵده‌كه‌ین،
وه‌كو گزنگ ده‌یكه‌ینه
به‌ر گوڵه
گه‌نم، ده‌یكه‌ینه
به‌ر ئاواره‌یی
و داره‌به‌ن
و كێڵگه‌و شه‌ونم.
كه‌سی یه‌ك
/
ئێمه چه‌ند
رِوتین له‌به‌رده‌م
تۆفانی گازی ژه‌هراوی و
بێ رِهوشتی ئه‌م
چه‌رخه‌دا،
چه‌ند رِوتین چه‌ن
؟
كه‌سی دوو/
بنوو كۆرپه شیرینه‌كه‌م
چیتر ده‌نگی دهسرِێژو
فرِۆكه نایات، بن‌و
رِۆحه شهكهتهكهم
بۆنی گازی جانه‌وه‌ر
ان نایا بنوو، بنوو بهخا
ك به رِوتێتیم، به‌مه‌رگی
خۆم و تینوێتیم دات ده‌پۆشم
بن‌و.
كه‌سی سێ/
ئه‌م سوتانه
سه‌ره‌تایه،
بن‌و به په‌لكه
زێرِینه و به
نێرگز و جه‌مه‌دانی،بن‌و
به لاو ك و هۆره
ی جافی و تیشكی خۆری ون بوو، به
ئامێزی داگیرساوم دات ده‌پۆشم،
ئه‌م تاوانه
دوایی نایا !!
كه‌سی چوار/
به‌سه
به‌س بابه‌س
بێت، قافڵه‌كان له
عه‌رعه‌ره‌وه
دێنه‌وه،
ههموشتێكیان پێ یه
ئێوه نه‌بێ،
پوزهوانهی
بێ سقاچ و چاوه‌زاری
شكاو‌و، ده‌رگا رِوخاوهكانیان
پێ یه،! ده‌تۆش
ئه‌ی زاكیره
ی شێواوم،دره‌نگه
خۆت كۆكه‌ره‌وه،
به‌دیار ئێواره‌یه‌كه‌وه
دامه‌نیشه
كهئهستێرهی
تیا هه‌ڵنایات، چاوهرِوانی
هاتنه‌وه‌ی
مناڵێك مه‌كه،
ده‌سته‌كانی
بوونه دووكه‌ڵ،
فه‌سڵه‌كانی
چاوهرِوانی به‌سه‌ر
چوون، قافڵهكانیش گه‌یشتن
هه‌موو شهوهپیرۆزهكانیان
پێ یه، ته‌نها
شه‌وی به‌راتی
ئێوهنهبێ،
باره‌كانیان خه‌می
گه‌وره‌ی
ولاَتێكه ته‌نیا
خه‌می ئێمهنهبێ،
خه‌ڵكی هه‌موو
پۆرترێتی تابلۆكانیان هه‌ڵگرتووه،
ته‌نها پۆرترێتی رِوی
مه‌لولی ئێمه
نه‌بێ !!!!!!؟؟؟.
هه‌ڵه‌بجه/
ئازیزان ههڵهبجهیهكم
جه‌سته‌م
له‌و به‌ری
ئاگرو رِۆحم له‌مبه‌ری
سیروان ده‌سوتێ، دڵم له‌و
پهرِی ئومێد و ده‌نگم
لهمپهرِی
بێده‌نگی بێده‌نگ
ده‌گری، ماڵم له
مپهرِی وێرانه
و باخچه‌م له‌و
پهرِی خه‌زان
هه‌ڵده‌وه‌رێ،
له‌وه‌ته‌ی
چه‌قۆ هه‌یه
برینم، له‌وه‌ته‌ی
گریان هه‌یه
ئازارم، له‌وه‌ته‌ی
ئاگر هه‌یه
سوتانم، من نا بهلاَم
مناڵه قژ بژهكانی
كانی عاشقان، جوتیاره
هه‌ژاره‌كانی
شاره‌زور پێتان بڵێن،
منی هه‌ڵه‌بجه‌ی
نێو دۆسیه‌ی ئه‌م
خه‌مه
ئه‌زه‌لیانه،
بهلاَم با كه‌لاوه
ته‌م لێ نیشتوه‌كان
و چناره خوێن لێ
باریوهكان پێتان بڵێن،
من ههڵهبجهیهكی
چه‌ند دابرِاو، ههڵهبجهیهكی
چه‌ند سوتاو،له‌نێو
دادگای نارِێكی دنیادا مه‌له‌فێكی
چه‌ند داخراوم، من نا
بهلاَم با باڵنده
تهریوهكانی
مناڵی و دره‌خته
چڵ خهماویهكانی
عه‌نه‌ب
و شێته رِهنگ
ههناریهكانی
چاوگ به‌شاهید بن، ئێمه
چه‌ند ههڵهبجهیهكی
تینوو، ههڵهبجهیهكی
چه‌ند رِووت و چ بێكهسێكی
هه‌ڵه‌بجه‌یین،
ههڵهبجهیهكی
بێ ئاگرو ئاو، چه‌ند ههڵهبجهیهكی
دیلین،وای ئێمه‌ی لێوان
لێو له‌برین، چه‌ند
ههڵهبجهیهكی
دۆرِاوی جه‌نگین
؟؟؟!؟!؟!..
كۆتایی...
تیبینی/ بۆ ئاماده‌كردنی
ئه‌م ده‌قه
سودم له شیعری ئه‌م
شاعیره بهرِێزانه
وه‌رگرتووه
: ـ
1-زێوه‌ر
2/ رِهفیق سابیر
3/ شێركۆ بێكه‌س
4/حه‌كیم مه‌لا
ساڵح
5/ ئیدریس هه‌ڵه‌بجه‌یی
6) جه‌مال
غه‌مبار
|