|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
كۆتایی تیرۆریستان و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه هاوكارمحه‌مه‌د له‌دواى رِووداوى 11ى سێپته‌مبه‌ر هه‌رِه‌شه‌ى تیرۆر و كرده تیرۆریستییه هه‌مه‌جۆره‌كان به‌ته‌واوه‌تى زۆرێك له‌ناوه‌ندو جێگا هه‌ستیاره‌كانى جیهانى گرته‌وه‌و تیرۆر بووه كوشنده‌تریت و مه‌ترسیدارترین په‌تاى دژه مرۆڤایه‌تى و دژه شارستانى و له‌وكاته به‌دواوه جیهانى رِۆژئاواو رِۆژهه‌ڵات به‌ناچارى سه‌نگه‌رو رِووبه‌رِووبونه‌وه‌یان له‌دژى باندو تاقمه‌تیرۆریستی و كرده‌وه‌كانیان گرت ئه‌مه‌ش پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى سه‌روماڵى هاوڵاتیان و دانیشتوانى وڵاته‌كانیان. 11ى سێپته‌مبه‌ر ئه‌گه‌رچى خاَلى ده‌ستپێكردن و ته‌قیتنه‌وه‌ى شه‌پۆلی تیرۆریزمى جیهانى بوو به‌لام خاڵى كۆتایی و سه‌رنگومبونى تیرۆر تاهه‌نوكه‌و ئاینده‌یه‌كى دورو نادیاریش جێگه‌ى مه‌ترسی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه. تیرۆریى جیهانى له‌زۆرێك له‌وڵات و ناوچه دووره ده‌ست و ناچه شاخاوییه‌كاندا خۆى قه‌تكرده‌وه و له‌زۆر لایه‌نیشه‌وه گورزی كوشنده‌ى له‌ژیانى دیموكراسی و شارستانى وه‌شاند. گروپی جندالایسلام وه‌ك یه‌كێك له‌گروپه توندرِه‌وه‌كانى جیهان كوردستانى كرده ئامانج و له‌ناوچه‌كانى هه‌ورامان و چیاكانى نێوان سنورى عێراق-ئێران و به‌زه‌برى تۆقاندن و هه‌رِه‌شه‌كردن شوێن پێی خۆیان كرده‌وه‌و له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیشیاندا ناوچه‌كه‌و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان توشی جۆره‌ها ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌و كاولكارى كرد، گروپی جند له‌كارو ئایدۆلۆژیادا زه‌برو سه‌ركێش، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دانیشتوانى ناوچه‌كه‌شدا بێبه‌زه‌یی و به‌زه‌برو زه‌نگ بوون، تائه‌و حاڵه‌ته‌ى له‌ژێر په‌رده‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا كه‌وتنه ئاژاوه‌گێرِى و لادان له‌بنه‌ما ئاینییه‌كان و فه‌توادانى ناشه‌رعی و رِاگه‌یاندنى جیهاد له‌دژى هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان له‌پێشه‌وه‌یان (ی ن ك) و ته‌كفیركردنى خه‌ڵك و رِێكخراو و كه‌سایه‌تییه دیار و نیشتمان په‌روه‌ره‌كانى ناوچه‌كه. ئامانجه‌كانى جندالایسلام ته‌وژمى ئیسلامى سیاسی ئه‌گه‌ر چى له‌كوردستاندا پێشینه‌یه‌كى مه‌ودا دورو دیاریكراوى نییه، به‌ڵام ئه‌م ته‌وژمه‌و ئه‌و رِه‌وته توندرِه‌وانه‌ى له‌ده‌ورى ئه‌م ته‌وژمه كۆبوونه‌ته‌وه رِوونتر له‌دواى رِاپه‌رِینه‌وه بینران و سه‌رهه‌ڵدانیان بۆ پاش رِاپه‌رِین ده‌گه‌رێته‌وه،به‌تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى كه گۆرِه‌پانى سیاسی هه‌رێمى كوردستان فراوانییه‌كى زۆرى له‌ئازادى و دیموكراسی به‌خۆوه بینیبوو،چونكه له‌وساته به‌دواوه گروپ و رِه‌وته سه‌له‌فییه ئسوڵییه‌كان وردتر چه‌كه‌ره‌یان كرد‌و له‌پاڵ هێزه ئیسلامییه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه‌دا گه‌شه‌یان كرد‌و توانیان ئامانج وئاراسته‌ى هێزه‌كانى تریان به‌ئاراسته‌ى مه‌رامه‌كانى خۆیان بگۆرِن جندالایسلام وه‌ك گروپێكى توندرِه‌وى تیرۆریستى كاڵفام دیارترین گروپ بوون بۆ خرِكردنى هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و كادره بیرتونده‌كان و دامه‌زراندنى تاقمێكى سه‌رلێشواوى به‌ناوى (جندالاسلام فی الكردستان) جند وه‌ك ئایدۆلۆژیا باوه‌رِیان به‌هیچ شێوازێكى مامه‌ڵه‌كردن نه‌بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر‌ى كوردستان و وه‌ك تاكیش خه‌ڵكانى دابرِاو گۆشه‌گیربوون له‌تێكه‌ڵاوكردنى كۆمه‌ڵگه‌و ته‌نانه‌ت نزیكه‌كانى خۆشیان، هه‌موو ئامانجیان به‌باوه‌رِى خۆیان تێكۆشان بوو بۆ بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێكى قه‌واره فراوانى ئیسلامى و سه‌ركوتكردنى ته‌واوى هێزو ئایدۆلۆژیاكانى دیكه، به‌مجۆره به‌فه‌رمانى ئه‌میر و سه‌ركرده‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى كوردستان خۆیان بۆشه‌رِى هێزه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان یه‌كلایكرده‌وه *.چاره‌سه‌رى ئاشتیانه بێ ئاكام بوو دواى ئه‌وه‌ى تاقمى تیرۆریستى جند ده‌یان رِۆڵه‌ى قاره‌مانى (ی ن ك)یان شه‌هیدكرد و گه‌وره‌ترین قه‌سابخانه‌ى خوێناویان له‌گوندى خێڵی حه‌مه دروستكرد، زۆربه‌خێرای پاشه‌كشه‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا كرد و زنجیره چیاى شنروێ و چه‌ند پێگه‌یه‌كى گرنگ و چه‌سپاویان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد و هه‌رله‌وێشه‌وه خه‌ڵكى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیان له‌خولقاندنى چه‌ندین په‌لامار و كاره‌ساتى خوێناوى ئاگاداركرده‌وه،به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى (ی ن ك) وه‌ك هه‌مو كاته‌كانى مێژووى خه‌باتى سیاسی و چه‌كدارى رێگه‌چاره‌ى دیبلۆماسی و دیالۆگى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه هه‌ڵبژاردو چه‌ندین كه‌سایه‌تى و رِێكخراوى سیاسی و ناسیاسی بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كه رِاسپارد، بۆئه‌وه‌ى گروپه‌كه‌ى جند پاشگه‌زبكاته‌وه‌و وازله‌كرده تیرۆریستییه‌كانیان بهێنن، به‌ڵام تاقمه‌كه‌ى جند زیاتر قوشقی ده‌بوون و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیان به‌فرت و فێل و دژایه‌تى ناوزه‌ندكرده‌و سه‌نگه‌ری دژایه‌تیان له‌یه‌كێتى توندتر كرده‌وه، هه‌ربۆیه دواى تێپه‌رِبوونى ته‌نها یه‌ك هه‌فته له‌كاره‌ساتى خێڵى حه‌مه، سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان برِیارى شه‌رِى تیرۆریستانى رِاگه‌یاند و له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا هێزه‌كانى یه‌كێتى به‌ره‌و چیاى شنروێ و ناوچه سه‌خته‌كان كه‌وته‌رِێ *شنروێ یه‌كێكه له‌ناوچه سه‌خت و دژواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نزیكه‌ى 30كم له‌باشورى خۆرهه‌ڵاتى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌وه دوره، به‌زرى شاخه‌كه‌و پێگه‌ى جوگرافی سنوره‌كه قیمه‌تى شاخه‌كه‌ى له‌رِووى سه‌ربازییه‌وه‌زیادكردوه، له‌شنروێوه به‌ئاسانى ده‌ست به‌سه‌ر رِێگا و ناوچه‌سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زووردا ده‌گیرێت و رِێگه‌ى هاتوچۆى لێوه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت ، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش مه‌ترسی گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌وامبوونى ئه‌و تاقمه‌دا ده‌بینییه‌وه له‌و برِوایه‌شدا بوو مانه‌وه تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌رئاینده‌ى پێشمه‌رگه‌و بارودۆخى ناوچه‌كه ده‌خولقێنێت، به‌تایبه‌تیش له‌وكاته‌دا خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌هیواوه له‌ئاینده‌ى كوردستان هێزى پێشمه‌رگه‌یان ده‌رِوانى، هه‌ربۆیه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پرۆگرامێكى ورد‌و نه‌خشه‌یه‌كى گونجاو و ئه‌جندای جیاواز ى بۆ كۆتایی هێنان به‌كرده‌وه توندوتیژییه‌كانى جند له‌ناوچه‌كه دارِشت *رِزگاركردنى شنروێ دوائێواره‌ى مانگى ئه‌یلولی ساڵَى 2001 سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى برِیارى رِزگاركردنى شنروێی په‌سه‌نكردو له‌ماوه‌ى 3رِۆژدا له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى رِێكخستى هه‌ڵه‌بجه‌وه نه‌خشه‌ى رِزگاركردنى ناوچه‌كه‌ى دارِشت و ئێواره‌ى رِۆژى 4/10/2001 و دواى تێپه‌رِبوونى 10رِۆژ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ى خێڵى حه‌مه‌دا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌سێ میحوه‌رى جیاوازه‌وه هێرشێكى چرِوپرِو كوتخایه‌نى كرده سه‌ر شنروێ و له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌یه‌ك سه‌عاتدا ته‌واوى شاخى شنروێ ولوتكه‌ى به‌فرى میرى له‌تیرۆریستان پاككرایه‌وه و سه‌ره‌تایه‌كى گرنگ بۆكۆتایی هێنان له‌ده‌سه‌ڵاتى جندالایسلام دارِێژرا، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌دا جگه له‌كوژرانى زیاتر له20چه‌كدارى جند ده‌ست به‌سه‌ر ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكیۆمێنتدا گیرا كه‌به‌ته‌واوه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان جند و قاعیده و رِژێمى سه‌دامى رِوونده‌كرده‌وه ، هاوكات ئه‌بوعه‌بورِه‌حمانى گه‌وره تیرۆریستیش كوژرا كه‌یه‌كێك بوو له‌ئه‌میره گه‌وره‌كانى جندو به‌شدارییه‌كى خراپی له‌كاره‌ساتى خێڵی حه‌مه‌دا كردبوو، ئه‌گه‌رچی له‌م شه‌رِه‌دا 6پیشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى یه‌كێتى شه‌هیدبوون به‌لام رِووداوه‌كه گۆرِانكارییه‌كى گه‌وره‌ى له‌بارودۆخى ناوچه‌كه‌دا خولقاندو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هاوشانى هێزى پێشمه‌رگه به‌رنامه‌و پلانى زانستى و هه‌مه‌لایه‌نى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ره‌كه دارِشت و سه‌دان پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاى له‌ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێكردو بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌واى ئازادى به‌گه‌روى هاوڵاتیانى ناوچه‌كه‌دا هاته‌وه.
*رِزگاركردنی زنجیره چیای شنروێ و كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی تیرۆستانی تاقمی جوند ئیسلام له‌لایه‌ن هیزه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان قوناغیكی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا به‌رهه‌م هێنا ، حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندی داره‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ناخوۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوای چه‌ند ساڵێك دابران جارێكی تر به خه‌رمانێك كار‌و پرۆژه‌ی جۆراو جۆره‌وه رِویان له‌ناوچه‌كه كرد و له‌ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ندا نه‌خشه‌ی جێ به‌جێكردنی زیاتر له 220 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌مه‌جۆریان دارشت
ی. ن . ك . له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی نۆێ و جۆراو جۆره‌وه هه‌نگاوی جیدی و پرده‌ستكه‌وتی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتوه‌كان هاویشت . حكومه‌ت و ناوه‌نده به‌رپرس و جیاوه‌زاه‌كانیش به‌برِی زیاتر له 150 ملیۆن دۆلا ر چه‌ندی پرۆژه‌ی جۆراو جۆریان له‌سنوره‌كه‌دا جێ به‌جیكرد له‌وانه‌ش : دروستكردنی 280 خانوء ی
نیشته‌جێكردن له ناوچه‌كانی ته‌وێله‌و بیاره ، دروست كردنی 1200 خانوو بۆ هاوڵاتیان و كه‌س و كاری شه‌هیدانی هه‌له‌بجه . دروست كردنی زیاتر له 100 خانوو بۆدانشتوانی شارۆچكه‌ی سیروان جێ به‌جێكردنی پرۆژه‌ی 1000 خانوی نیشته‌جێ بوون له‌هه‌له‌بجه ، دروست كردنی زیاتر له 100 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی دا‌و ده‌زگا جیاوازه‌كانی حكومه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا دامه‌رزاندنی په‌یمانگاكانی مامۆستایان و هونه‌ره‌جوانه‌كان، دامه‌رزاندنی كۆلیژی كشت‌وكال و كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی و دروست كردنی بیناو باله‌خانه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و جیگایانه . دروست كردن و قیرتاوكردنی شه‌قامی دووسایدی هه‌له‌بجه ، جی به‌جیكردنی پرۆژیه ستراتیژی شه‌قامی دووسایدی هه‌له‌بجه - شه‌هیدان و جی به‌جیكردنی پرۆژه‌ی ریگای هه‌له‌بجه = هه‌ورامان به‌ستنه‌وه‌ی هه‌له‌بجه به هه‌ورامان و شاره‌زووره‌وه ، جی به‌جیكردنی نزیكه 100 كلم ئاوه‌رۆ له كۆڵان و گه‌ره‌كه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌له‌بجه دروست كردنی زیاتر له 30 قوتابخانه و خویندنگا له ناوچه‌كه‌دا ، دابه‌شكردنی زیاتر له 3000 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ، جی به‌جیكردنی پرۆژه‌ی ریگای ستراتیجی سه‌ید ێادق و هه‌ورامان به‌دریژی زیاتر له 40 كلم جی به‌جیكردنی پرۆژه‌ی ریگای هه‌له‌بجه باوه‌كۆچه‌ك ، د روست كردنی ریگای ستراتیجی هه‌له‌بجه- سازان و به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به سنوری ئیرانه‌وه قیرتاوركردنی ریگای خور مال باخه‌كۆن ، دروست كردنه‌وه‌ی ته‌كیه‌و خانه‌قاكانی سنوره‌كه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رانی جوند ه‌وه ته‌قینرانه‌وه و كاول كران قیرتاوكردنی سه‌رجه‌م كۆڵانه‌كانی هه‌له‌بجه‌و دروست كردنی شۆسته بۆیان جێبه‌جیكردنی شه‌قامی شاره‌وانی و دروست كردنی شه‌قامیكی چوار سایدو دابینكردنی زیاتر له 10 ملیۆن دۆرلار بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، دروستكردنی زیاتر له 10 باخچه و پاركیكی گه وره‌ی كه‌م وینه له شاره‌كه‌دا و دروست كردنی پینج یاریگاو گۆره‌پانی وه‌رزشی بۆ وه‌رزشكاران و دروست كردنی یاریگای نیوده‌وله‌تی دابینكردنی زیاتر له 14 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كه
گه‌رِانه‌وه |
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|