|
جه‌لیل سه‌عید/ ئامانجم خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی یه به‌كردار نه گفتار .
دیمانه/
ئاسۆ ناكام
ئه‌مجاره یان به چاكمان زانی ئه‌مدیداره تایبه‌ت بكه‌ین به شانۆ
كار و ده‌ر هێنه‌ر هونه‌ر مه‌ند ( جه‌لیل سه‌عید) كه ماوه‌یه‌كی دورو
درێژه له بواری شانۆ‌و فیلم و درامادا كارده‌كات ، به تایبه ت له
سالی 1995 وه له هه‌ڵه بجه‌دا كار ده كات و هه‌ر لێره‌ش ژیانی هاو
سه‌ری پێكهێناوه و له گه‌ڵ كچه شا نۆ كارێكی ئه‌مشاره دا كه‌ئه‌ویش
( كۆچه‌ر نوری) ه ده‌گوزه‌رێن به به‌ر هه‌می جوان و ناوازه خزمه‌تی
خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كه‌ن

ـ جه‌لیل سه‌عید كێ یه ؟
ناوم جه‌لیل سه‌عید عه‌بدوڵلاَ یه له‌دایكبووی 1/6/1972 م له قه‌زای
دوكان له‌دایك بووم خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم له‌وێ ته‌واو كردوه
تاكو ئاماده‌یم خوێندوه‌ه ، ئێستا نیشته‌جێی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدم .
ـ چۆنه تۆ خه‌ڵكی دوكانیت و له هه‌ڵه بجه ده‌ژی ؟
چونكه هاوسه‌ره‌كه‌م هه ڵه‌بجه‌یی یه‌و هه ڵه‌بجه‌ش شوێنیكی دڵگیره
له كوردستان ، (ئه‌ی نه‌ت بیستوه به یه‌كێكیان ووت خه‌ڵكی كوێیت ؟
وتی جارێ ژنم نه هێناوه )
ـ پرۆسه‌ی ئه‌م هاوسه‌ر گیریه چۆن بوو ؟
رِێكه‌وت بوو ، له سه‌ر شانۆ ناسیم و نسیبمان یه كانگیر بوو .
ـ له كه‌یه‌وه له بواری شانۆدا كارده كه‌یت ؟
سه‌ره‌تای به‌شدار بونم له‌كاری هونه‌ری شا نۆدا ده گه‌رِێته‌وه بۆ
ساڵی 1983 له چالاكی قوتابخانه‌كان ، دوا تریش له گه‌ڵ چه‌ند
هاورِێیه‌كی خۆشه ویستم له دوكان ( تیپی شانۆی رِاستی ) مان پێكهێنا
، له‌وانه‌ش كاك فایه‌ق رِه‌شید و كاك علی ساڵح و ساڵح عبدالرحمن و جه‌لال
تۆفیق و كاوه و تالیب و خوالێخۆشبوو ئاواز سیف ا‌لدین و رِۆشنا و چه‌ند
هونه‌ر مه‌ند ێكیتر .

ـ لـه‌رِاپه‌رِاندنی كاره هونه‌ریه‌كانتان هه‌ما هه‌نگی و هاریكاری له
نێوانتاندا هه‌یه ؟
تارِاده‌یه‌كی باش هاریكاری یه‌كترین ، بگره ته‌واوكه‌ری یه‌كترین .
ـ بینه‌ری شانۆ چۆن پێشوازی له به‌ر هه‌مه هونه‌ریه‌كانتان ده‌كات ؟
بینه‌ر هیچ گونا هیان نیه ، سه باره‌ت به پێشوازی به‌ر هه‌مه‌كان له
لایه‌ن بینه‌ره‌وه ده گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و ده قه‌ی كه ئێمه هه‌ڵیده
بژێرین وكاریان تیا ده‌كه‌ین ، پێویسته شانۆكار به‌وردی دراسه‌ی ئه‌و
ده قانه‌بكات كه كاریان تێدا ئه كات ، پێویسته هه‌ل و مه‌رجی بینه‌ر
، یان با بڵێن خواستی بینه‌ركه به گوێره‌ی كات له گۆرِاندایه ، ده‌بێ
به گوێره ی هه‌ستی بینه‌ر ده قی جوان هه‌ڵبژێردرێت بۆ كار كردن ئیتر
ئه‌و ده قه خۆ ماڵی بێت یان ، بیانی هیچ جیاوازیه‌كی نیه .
ـ ئێوه زیاتر له ده‌قی خۆ ماڵیدا كار ده‌كه‌ن یان ده‌قی بیانی ؟
ئێمه زیاتر ده‌قی خۆ ماڵی به‌ر جه‌سته ده‌كه‌ین ، ناو به‌ناویش خۆمان
له قه‌ره‌ی ده قه بیانیه كانیش ده‌ده‌ین.

ـ ئه‌و به‌ر هه‌مه‌شانۆیی یانه‌ی وه‌ك و ده‌ر هێنه‌ر كارت تیاكردوون
چین ؟ به‌ر هه‌مه شانۆیی یه كان بریتین له ( قه‌وانه شكاوه كان ـ ئاوازه
كانی هه‌ڵوه‌رین ـ ته‌لاَ قه‌كانی بارام به‌گ ـ بازنه‌كانی مه‌رگ ـ ژان
و ژیان ـ كوێره وه‌ری ـ به‌سه‌ر شۆسته‌ی نه‌ویستنه‌وه ـ پاداشت ـ سه‌مای
باران ) وه‌كودرامای ته‌له فیزیۆن ورِادیۆییش ئه‌مكارانه م ده‌رهێناوه ( 10
حه لقه‌ی هه‌مه‌جۆر بۆ رِه‌مه‌زان بۆ ته‌له فیزیۆنی هه‌رێم ـ ده‌ردی
قه‌ساب ـ ئاهی نوسه‌ر ـ ئه‌گه‌ر ژن ده‌بووم ـ ئه‌مه‌ش شێت بووه ـ خوا
قبوڵی بكات ـ ئه‌پار تمان ـ جوتێ گۆره‌وی نایلۆن ـ رِا پۆرتێكی نه
هێنی ) . ـ ئه‌ی ئه‌و كاره شانۆ یی یانه‌ی وه‌كو ئه‌كته‌ر رِۆڵت تیا بینیون ؟
ئه‌وانه‌ش بریتین له ( ژان و ژیان ـ كوێره وه‌ری ـ به‌سه‌ر شۆسته‌ی
نه‌ویستنه‌وه ـ وه‌یلـــــــــێ ـ زیندانی ـ شێته‌كانی ئه‌م رِۆژگاره
ـ داراو چوار وه‌رزی ساڵ ـ سه‌مای باران ـ دوو چڵكن له عیاده‌ی
دكتۆرێكدا ـ قه‌ل و رِوته ـ پانۆ رامای سلێمانی ـ من پێشمه‌ر گه‌م ـ
به هارو ئازادی ـ زه‌نگی رِِزگارو جیهان ـ هه‌ڵه‌بجه خوێن ـ سه‌مای
رِو ح ـ گه مه‌ی شار‌و پاشای گه‌مه ـ عــــــــه‌بـــــــا ـ كۆ ته‌ڵه‌كه‌ی
ئه‌حمه‌د موختار جاف ـ له میحرابی مه‌حویدا ـ ئه‌ورِۆژه‌ی ماسی بوو به‌گورگ
ـ گۆرانی ته‌نیایی ـ ده‌ست به‌سه‌را گرتن ـ په‌رِینه‌وه به‌ره‌و سه‌ر
فرازی ـ ته‌لاَ قه‌كانی بارام به‌گ )

ـ ئه‌ی فیلم و دراما ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداریت تیاكردوون چین
؟ له ئه‌وانه‌ش { فیلمی ڤینۆس ـ درامای پاداشت ـ ژانی رِۆ ژگار ـ كۆچی
گـــــولاَڵه‌كان ـ ڤیڤا ته مــــــا ته ـ چیای رِه‌ش ـ زنجیره
درامای رِه‌نجده‌ر ـ 10 حه‌ڵه‌ی جۆراو جۆر ـ فیلمی داستانی خۆر ـ ده‌ردی
قه‌ساب ـ خێرت ده‌گاتێ ـ ئاهی نوسه‌ر ـ سواڵی به ئه‌ده‌ب ـ گه‌رِان به‌دوای
دزدا ـ فیلمی نان فرۆش ـ فیلمی سینه مایی ( بۆنی سێ‌و ) ، له گه‌ڵ ئه‌م
دراما رِادیۆیی یانه ـ ئه‌گه‌ر ژن ده‌بووم ـ ئه‌مه‌ش شێت بووه ـ خوا
قبوڵی كات ـ ئـــــه پارتمان ـ جوتێ گۆره‌وی نایلۆن ـ رِاپۆرتێكی نه
هێنی ـ كه ئه‌مانه چیرۆكه كانی نوسه‌ری به‌ناو بانگ ( عه‌زیز نه‌سین
) بوون }. ـ ده‌ستت خۆشبێت ئه‌رشیفێكی باشتان هه‌یه ، ئه‌ی چه‌ند مناڵتان هه‌یه
و ناویان چیه ؟
دوو كورِمان هه‌یه ناویان ( گۆڤار و گۆ ڤــــــــه‌ند)ه .
ـ باشه بۆ ئه‌نجا مدانی كاره كانتا ن و خۆ سازدان و پرۆ ڤه رِو ده‌كه‌نه‌كوێ
؟ به دا خه‌وه شار ێكی وه كو هه‌ڵه بجه له ساڵه كانی حه فتا كان
و هه‌شتاكان هۆڵی شانۆیی و سینه‌مای تیابوه ، به‌لاَم ئێستا بۆ هۆڵێكی
شانۆیی دۆش دا ماوین وسه‌ر گه‌ردانین نا چار په نا ئه‌به ینه به ر
هۆڵی تا قیكر دنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان .
ـ دوا وته‌ت بفه‌رموو ؟
دواوته‌م ئه‌وه‌یه ئێمه ئامانجمان خزمه‌تكردنه به مرۆڤایه‌تی ،
ئومێده‌وارم هه‌موان به یه كه‌وه به‌ر پرسان و هونه‌ر مه‌ندان و
رِۆشنبیران هه‌موان به‌یه كه‌وه له خزمه‌تی مرۆ ڤایه‌تیدا بن به‌كردار
نه‌ك ته‌نها به گفتار . زۆر سو پاس بۆ ئێوه و ماڵپه‌رِه رِنگینه‌كه‌تان
. ـ سو پاس بۆ تۆش ، سه‌ر كه‌وتوو بیت .
ئه‌و بروانامانه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی به‌ریز
به‌ده‌ستی هێناوه
    
|