سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی جیهانگیری
جیهانگیری یان( عه‌وله‌مه) مانای
به‌جیهانیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ( سیاسی ـ ئابوری ـ
كۆمه‌لاَیه‌تی ـ رِاگه‌یاندن ... هتد ) ده‌گرێته‌وه وه‌مانای
به‌زاندن و نه‌مانی سنوری ولاَتان له‌به‌رده‌م په‌خش و بلاَو بونه‌وه‌ی هزرو چالاكیه ئابوری و دارایی و
سه‌رمایه‌كان و چه‌مكه سیاسیه‌كان و داب‌و نه‌ریته كۆمه‌لاَیه‌تیه
كانه ، مانای به‌یه‌ككردنی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌كان و هه‌روه‌ها ئاوا
بونی ورده ورده‌ی خۆری سه‌روه‌ری ولاَتانه .
ئێستا جیهانگیری چه‌شنی هه‌وایه و خۆی ده‌ئاخنێته
هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ر و شوێنه گشتیه‌كان وده‌روازه‌یه‌كی فراوان
له‌به‌رده‌م حه‌زو ویستی مرۆڤ ده‌كاته‌وه كه‌پێشتر نه‌ی دیوه .
جیهانگیری به‌بێ پرس و رِا به‌بێ دوو دڵی له‌ده‌رگای
هه‌موو ماڵێك ده‌دات ، وه‌كه‌م كه‌سیش هه‌یه كه رِتیكاته‌وه ،
ئه‌وهۆكارو رِێگایانه‌ی كه هانده‌رن بۆ سه‌ركه‌وتنی جیهانگیری بونێكی
به‌رچاوو به‌هێزیان هه‌یه كه خۆیان له هێزی ئابوری و ته‌كنه لۆژیای
په‌ره سه‌ندوو شێوازی زیره‌كانه ی رِاگه‌یاندن و زمانی دبلۆ ماسی
سه‌رنج رِاكێش و دوور له هه‌ڵچون و سۆزی سه‌ره‌تایی و چه‌مكی
په‌راوێزی ده‌دۆزنه‌وه‌و واده‌كه‌ن كه كه‌ره‌سته ته‌قلیدی و لاواز‌و
سه‌ره‌تایی و ته‌واو پێنه‌گه‌یشتووه‌كان نه‌توانن رِو به‌رِویان
بوه‌ستنه‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌وتنه په‌یوه‌ستیشه به
گۆرِانكاریه سیاسیه‌كان و نه‌مانی دوجه‌مسه‌ری رِوخانی دیواری
به‌رلین ، هه‌ربۆیه ناكرێ بڵێین عه‌وله‌مه سیاسه‌تێكی دارِێژراوه و
خه‌ڵكێك به‌سه‌ر جیهاندا ده‌ی سه‌پێنن ،هێشتا جیهانگیری له قۆناغی
به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون پرۆسیس دایه رِۆژ به‌رِۆژ دیواره‌كان ده‌رِوخێنێ
كه‌به‌هۆی ئه‌و دیوارانه‌وه جاران نه‌مان ده‌زانی له‌ولاَته
داخراوه‌كاندا چی رِو ده‌دات به‌لاَم ئه‌وا ئێستا به‌هۆی پرۆسیسی
جیهانگیریه‌وه مرۆڤ له‌ماڵه كه‌ی خۆیدا ده‌زانێ له‌دوور ترین شوێنی
جیهاندا چی رِوو ده‌دات ، ئێمه‌ى كوردیش سودی زۆرمان لێوه‌رگرتووه.
هه‌رچه‌نده رِای زۆرینه وایه كه جیهانگیر ی
سه‌پاندنی كه‌لتور ی ئه‌مریكایه به‌سه‌ر جیهاندا ، به‌لاَم زۆرینه‌ی
كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵكیش به خۆشحاڵیه‌وه به‌ره و پیر ی ده‌چن ، چونكه
پێیان وایه ژیانێكی ئاسوده و شاد دێته‌دی و جیاوازیه كۆمه‌لاَیه‌تی
و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه كان نا هێڵێت و به و پێ یه زۆربه شه‌و ق و
زه‌وقه‌وه عه‌وله‌مه‌یان پێ قبوڵـــه .
ئێستاش سه‌باره‌ت به‌م باسه دوو تیۆری جیاواز هه‌یه
له‌سه‌ر جیهانگیر ی ، هه‌رچی ولاَ ته دیموكرا تیه كانه له‌وه
ناترسن كه‌بیرو بۆچونی نوێ بێته ولاَته كه‌یانه وه ، به هۆی
ئه‌وه‌ی كه سیسته‌م و كۆمه‌ڵگا كانیشیان كراوه‌یه و ئازادی
به‌ربلاَویش هه‌یه ، بۆیه هیچ حاڵه‌تێكیان نی یه كه لێی بترسن .
به‌لاَم سیستمه دیكتاتۆریه‌كان ئه‌وه‌نده‌یان كه‌م و
كورِی هه‌یه له هه‌موو حاڵه‌تێكی نوێ ده‌ترسن ، چه‌ندین ته‌فسیراتی
نێگه‌تیڤ بۆ جیهانگیری ده‌كه‌ن له ژێر په‌رده‌ی پاراستنی سه‌روه‌ر ی
و ده‌ست تێوه رنه‌دانی كار‌و باری نێو خۆ و چه‌ندین بیانوی تر .
ـ رِه‌وتی جیهانگیری و
كـــــــورد
ئێًمه‌ی گه‌لی كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌ست
كه‌ده‌بوایه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه مه‌وه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه
خۆمان هه‌بێت ، به‌لاَ م دوژمنه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانمان نه‌یان
هێشتوه ئه‌و ئاواته مان بێته دی ، له‌كوێ تروسكایی یه‌ك سه‌ری
هه‌ڵدابێت یه‌كسه‌ر خامۆشیانكردووه ،
له‌سالاَنی رِابردوی مێژوى كوردا ، به‌درێژایی مێژوی
نه‌ته‌وایه‌تیمان كورد هه‌چ هه‌و ڵ و كۆششێكی كردبێت و هه‌ر
چالاكیه‌كی رِامیاری و رِۆشنبیر ی و هونه‌ر ی كردبێت ، ده‌نگ و سه‌دای
له سنورێكی به‌رته‌سك زیاتر تێپه‌رِینه‌كردووه ، بۆ هه‌میشه له‌ژێر
وێرانكاری و قه‌تڵو عام و جینۆ سایدو هێرشی ئه‌نفال و چه‌كی كۆ
كوژیدابوه و و ولاَتی سه‌رده‌سته‌ش نه‌ی هێشتوه ده‌نگی ئه‌م گه‌له
ماف خوراوو سته‌م دیده‌یه سنوری ولاَته دیكتا تۆریه‌كه‌ی خۆی ببه
زێنێت ، هه‌رله رِوی ماف و خواسته مرۆیییه‌كانه‌وه ، هه‌رده‌م ژێر
چه‌پۆك و چه‌وساوه بووه ، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌كۆتایی
سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌هۆی فراوانبون و به‌ربلاَوی و چنگ هاویشتنی
چه‌مكه‌كانی عه‌وله‌مه‌وه دۆزی كورد هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌ره‌و
پێشه وه و ناو جه‌رگه‌ی دونیا‌و چه‌مكه كانی ئه‌ده‌بو رِۆشنبیری و
هونه‌رو كلتوری گه‌لان هه‌نگاوی ناوه ، جیهان له وه به ئاگابوه
وه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه خاوه‌نی ( زمان ـ زه‌وى ـ كه‌لتور ـ ئاین
) ی تایبه‌تی خۆیه‌تی و تائێسته‌ش ژێرده‌سته‌یه .
بۆیه رِۆژ به‌رِۆژ ئه‌م دۆزه به‌ره و پێشه وه
هه‌نگا وینا و بیر‌و بۆ چون و بواره‌كانی زانست و هونه‌رو رِۆشنبیر ی
ئاڵ‌و گۆرِكران وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئێستا تارِاده‌یه‌كی هه‌ندێ باش ،
باشوری كوردستان پێگه‌یه‌كی رِامیار ی و كیانێكی تارِاده‌یه‌ك سه‌ربه
خۆی دروستكردوه و سات به سات ئه‌سپی خۆی تاو ئه‌دات و له گه‌ڵ
رِه‌وتی ژیانی جیهانگیریدا ده‌گوزه‌رێت و تارِاده‌یه‌ك له چاو
سالاَنی رِابوردوو ده‌نگ و رِنگ و هه‌ست و نه‌ستی به جیهان ئه‌گات .
ئێمه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له جیهانگیری سود
مه‌ندین نه‌ك زه‌ره‌ر مه‌ند ، جیهانگیریش دژی به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی كورد نیه ، ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كیتر
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كوردیان چه‌وساندۆته‌وه و ئێستاش ده‌یانه‌وێت كورد
بچه‌وسێننه وه دژی جیهانگیرین ، هه‌روه‌ها بۆ مرۆڤ ئاسایی یه له‌پاڵ
زمانه‌كه‌ی خۆیدا زمانی تریش فێر بێت ، وه‌حاڵتێكی پۆزه‌تیڤه
پارێزگاری له‌زمان و كه‌لتوری خۆی بكات و گه‌شه‌شی پێبكات .
ئه‌وه‌ی ئێستاكه ناوی جیهانگیری (عه‌وله‌مه) ی
لێنراوه په‌ره سه‌ندنێكی ئابوری مێژویی و پێكه‌وه به‌ستنى
بازارِه‌كان و پێوه نوسان و تێكچرِژان و كار له یه‌كدی كردنیان
ده‌گه‌یه‌نێ كه‌بگره ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیش ناتوانن رِه‌وت و
ته‌وژمه‌كه‌ی رِابگرن .
ــ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و خۆ
گونجاندن له‌گه‌ڵ جیهانگیری ئابوری
پێش شۆرِشی پیشه سازی هه‌رپێنج ده‌و ڵه‌ته
زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وسا ( ئینگلته‌ره ـ فه‌رِه‌نسا ـ ئیسپانیا ـ پورتوگال
ـ هۆڵه‌ندا ) له مل ملانێ یه‌كی به‌رده‌وام و شه‌رِو شۆرِێكی
درێژخایه‌ندا بوون و ئه‌وكات په‌یرِه‌وی سیاسه‌تی ( بازرگانیه‌كان )
یان ده‌كرد ،
كه‌بریتی بوو له‌وه‌ی پێویسته هه‌موو ده‌وڵه‌تێك
كالاَی زۆر تر بنێرێته ده‌ره‌وه و له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌ی هێنن
، تاوه‌كو به‌زێرِو زیو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی رِاسته قینه‌ی سامان ،
له‌و كاته دا ده‌ست به‌سه‌ر زیاده‌كاندا بگرێت ، هه‌ربۆیه له
شه‌رِه‌كانیاندا په‌نایان ده‌برده به‌ر هه‌مو شێوازێكی رِه‌وا و
نارِه‌وا ، له‌وانه‌ش نغرۆكردنی كه‌شتی بازرگانی ولاَتانی دیكه تاكو
رِێًگه‌یان لێ‌بگرن و به ئامانجی گه‌وره‌یان نه‌گه‌ن ، كه‌زیادكردنی
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كالاَیه ، به‌لاَم هۆڵه‌ندا و پورتوگال ویستیا ن
له‌و به‌رگه بچنه‌ده‌ره‌وه و كه‌شتی مه‌زنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ناوچه‌ی نوێ ی جیهان په‌ره پێداو سودیان له خێر‌و بێره‌كانیان وه‌رگرت
، سامان و خێر‌و بێرێكی زۆریان چنگ كه‌وت و به‌ده‌ست هێنا ، كه
ئه‌مه‌ش پاڵی به ولاَتانی تره وه نا كه په‌یرِه‌وی ئه‌م رِێبازه
بكه‌ن وه سه‌رمایه‌داری سه‌ری هه‌ڵدا ، به‌تایبه‌تی دوای شۆرِشی پیشه
سازی و په‌ره سه‌ندنی به‌ر هه‌م و به‌رهه‌م هێنان ،
وه‌بنكه‌ی پیشه سازی به‌یارمه‌تی ته‌كنۆلۆژیا
له‌سه‌ده‌ی( 19 و 20 ) دا فراوان بووه وه .
كه‌چی وزه‌و توانای تاكایه‌تی كه‌مكرده‌وه بوه هۆی
چه‌وسانه‌وه‌ی چینه كارگه‌ره‌كان و چرِ بونه‌وه‌ی سامانه‌كان
له‌ده‌ستی توێژاڵێكی كه‌مدا كه له‌سه‌ر حسابی زۆرینه‌یه‌كی زۆر ی
رِنجده‌ر كۆده‌كرانه‌و .
پاشان ماركسیزم سه‌ری هه‌ڵدا بۆ ده‌ستپێكردنی
شۆرِشگێرِیه‌كی مێژویی دژ به و بار‌و دۆخه ، له هه‌مان كاتیش‌دا
سه‌رمایه‌داری ده‌ستی به چاككردنی بار‌و دۆخی خۆی كرد ، یاسای ئه‌و تۆی
ده‌ركرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه و مۆنۆپۆلكردن و سه‌ندیكاكانی
كار سه‌ریان هه‌ڵدا و په‌ره‌یان سه‌ند ، سه‌ره رِای ده‌سكاری كردنی
یاساكان باج ستاندنی هه‌موو ئه‌وانه وایانكرد كه‌سه‌رمایه‌دار، یان
ئابوریه‌كانی بازارِ بتوانن له‌هه‌موو بوارێكدا په‌ره بستێنن ،
له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵی ئه‌وه‌شیان ده‌دا به‌هۆی دام و دوزگاو سیستم و
سیاسه‌تی دارایی یه‌وه له‌كه‌م و كورِی خودی بیان پارێزن .
له‌ساڵی 1944 ئه‌و ولاَتانه رِێكه‌وتن نامه‌ی ( بریتۆن
وودز) یان مۆركرد به‌گوێره‌ی ئه‌و رِێكه‌وتن نامه‌یه ( بانكی نێو
ده‌وڵه‌تی دامه‌زرا ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی
دراو ) دامه‌زرێنران ، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی قه‌رزی درێژمه‌دا (
ماوه‌دوور) بۆ دامه‌زراندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و قه‌رزی
كورت(ماوه‌كورت) بۆ چاككردنی تێكچونه‌كانی بودجه‌ی ولاَتانی ئه‌ندام .
هه‌رچی پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی رِێكخراوی جیهانی
بازرگانیه له‌ساڵی 1948 له ( هاڤانا ) ی پایته‌ختی كوبا لێ ی
كۆڵرایه‌وه ، ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا په‌سه‌ندی
نه‌كرد سه‌ره‌رِای چه‌ند ده‌وڵه تێك .
له‌ساڵی 1947 یشدا ولاَته‌كان رِێكخراوی ( گات ) یان
دامه‌زراند به مه‌به‌ستی وتوو وێژكردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی
گومرگ و ئه‌و كۆت و پێوه‌ندانه‌ی رِێگه له بازرگانی ده‌ره‌كی ده‌گرن
.
كه‌چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی دیكه ى له‌ولاَتانی دیكه‌دا
به‌ست و له مانگی نیسانی 1994 دا كار‌و باره‌كانی خۆی كۆتایی پێ
هێنا و ئه‌ركه‌كانی خۆی دایه رِێكخراوی بازرگانی جیهانی كه له
مانگی ته‌مموزی 1995 دا دامه‌زرا .
گرنگترین ئامانجی ئه‌م رِێكخراوه بریتی بوو له
كه‌مكردنه‌وه‌ى باجی گومرگی و نه‌هێشتنی ئه‌و كۆتانه‌یه له‌ئاكامی
سیستمی پیشه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می
نغرۆكردنی بازارِو دانانی به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كانی
پاڵپشتی ئابوری .
ئه‌مریكا دوا زلهێزه سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌م دۆزه داده‌نێت ، كه‌بۆ چه‌رخی رِۆشنكار ی
ده‌گه‌رِێته‌وه و له‌و برِوایه‌دان كه سه‌رمایه‌داری دیموكراسی به‌م
زوانه له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا په‌سه‌ند ده‌كرێت و بازارِی ئازادی
جیهانگیری ده‌بێته رِاستیه‌كی به‌ر چاو ، به‌لاَم رِۆشنبیریه
هه‌مه جۆره كان و سیستمه ئابوریه هه‌مه جۆره كان له دنیادا زۆر
به‌زویی زیاد له پێویست ده‌بن و بواری مانه‌وه‌یان نامێنێ و چاره
نوسیان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ بازارِی ئازادی یه‌كگرتوی دنیادا یه‌ك
بگرنه‌وه .
ـ ئه‌مریكاو هه‌وڵه‌كانی مۆنۆ پۆلكردن له
چه‌ند خاڵێكدا
1 ـ ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكاو ولاَته پیشه سازیه‌كانی
دیكه‌ش ناتوانن له به‌ر شه‌پۆلی جیهانگیریدا رِاوه‌ستن ،
هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات رِه‌وتی خۆی وابه‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت
به‌چه‌شنێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری هه‌رهه‌مو لایه‌كیاندا
بگونجێت ، گومانیش له‌وه‌دانیه كه ئه‌مریكا له‌م رِوه وه له
پێشه‌نگدایه ، چونكه قه‌واره‌ی ئابوری گه‌وره‌تره و كار له
سیاسه‌تی هه‌رسێ رِێكخراوی نێو ده‌وڵتی ده‌كات چونكه ده‌نگدان له
سه‌ربرِیاره‌كانی ئه‌و رِێكخراوانه له‌سه‌ر بنه‌مای رِێژه‌ی پشكی هه‌ر
ده وڵه‌ته رِاوه‌ستاوه له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی رِێكخراوه‌كه‌دا ،
ئه‌مریكاش له‌و رِوه‌وه گه‌وره‌ترین به‌شداریكه‌ره بۆیه توانای
به‌رِێوه‌بردن و دارِشتنی سیاسه‌تی ئه‌و رِێكخراوانه و دیاریكردنی
مه‌رجه‌كانی هــــــــه‌یه.
2 ـ له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵی
دیاریكردنی رِوگه‌ی ته‌وژمی مێژوویی جیهانی ده‌كات ، ده‌بینین كه
ئاره‌زوی ولاَته په‌ره‌ئه‌ستێنه‌كان له‌كاركردنه‌سه‌ر رِودانی
رِوداوه ئابوریه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بایه‌خی ئه‌وتۆ به‌لای خۆیدا
رِاناكێشێت .
3 ـ له‌كه‌ش و هه‌وای جیهانگیری و خێرایی
گواستنه‌وه‌ی زانیاری و پاره‌دا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهاندا
كۆمپانیا جیهانیه‌كان ده‌ستیان به تێكه‌لاَو بوون كردووه ، بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر‌و هه‌لی گه‌وره به‌خشین به و
رِێكخراوانه‌كه له بازارِه‌كانی جیهاندا مل ملا نێ ده‌كــه‌ن .
ده‌بینیت ئه‌مریكا خه‌ریكه چاو له و كۆمپانیایانه ده‌پۆشێت كه
تێكه‌لاَوی كۆمپانیاكانی تر ده‌بن و ئه‌مكاره‌شیان له‌گه‌ڵ یاساكانی
رِێگه گرتن له مۆنۆپۆل كردن‌دا ناگونجێت ، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی هه‌ل
رِه خساندن له‌به‌رده‌میاندا تا بتوانن له گه‌ڵ هاو چه‌شنه‌كانی
خۆیاندا له‌یه‌كێتی ئه‌و روپادا پێشبرِكێ بكـــــــــــه‌ن .
به‌مه‌ش مه‌زه‌نده ئابوریه‌كان وارِاده‌گه‌یه‌نن
كه‌سه‌رجه‌می ئه‌و قازانجانه گه‌شتوونه‌ته (4700) بلیۆن دۆلار كه
له‌سه‌دا (75) ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ، یان له‌سه‌دا( 96) ی
سه‌رجه‌م داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن وه‌ك دووه م و سێ یه‌م
ئابوری له جیهاندا پێكدێنێت . ئه‌م رِوگه گشتیه‌ی به‌ره‌و
پێكهێنانی مۆنۆ پۆلی جیهانی و چاو پۆشین له‌وه‌ی ئایا پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و یاسایانه‌یه كه‌رِێ به مۆنۆپۆلكردن ناده‌ن كارێكی ترسناكه
؟!.
چونكه ئه‌م بایه‌خ پێدانه ئه‌بێته هۆی
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆر ی چاكی كالاَكان له‌سه‌ر
حسابی سه‌رجه‌م سه‌فه‌ركه‌ران له جیهاندا ، به‌تایبه‌تی له‌ولاَتانی
جیهانی سێیه‌مداو له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی
دژبه‌یه‌كبونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان وه‌ك له‌سه‌رده‌می بازرگانیه كاندا
رِویدا .
4 ـ ناچاركردنی هه‌ندێك له ولاَتان كه‌رِو بكه‌نه
ئابوری بازارِی سه‌ربه‌ست كه ده‌بێته هۆی چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپ و
نائومێدی و ناسه‌قامگیر بونی ئابوری ، ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیری سیاسی و
پشێوی كۆمه‌لاَیه‌تی و چرِ بونه‌وه‌ی سامان له‌ده‌ستی ژماره‌یه‌كی
كه‌می توێژاڵی كۆمه‌ڵدا ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌توانن ده‌سه‌لاَتی
خۆیان بسه پێنن .
چونكه سه‌ركه‌وتنی ئابوری ئازاد و به‌رزكردنه‌وه‌ی
رِادده و ئاستی گوزه‌ران پێویسته له چوار چێوه‌ی رِێكخستن و
سنوردانان و ده‌زگای كاریگه‌ره‌وه بێت وه‌ك سه‌ندیكای كرێكاران و
رِۆژنامه نوسی ئازاد ، پێویسته لێپرسراویه‌ت و مه‌رجه‌عیه‌تی
به‌رده‌وام و كاریگه‌ر له ئارادابن .
5 ـ له هه‌مان كاتدا ده‌توانین هه‌ندێك لایه‌نی
پۆزه تیڤی جیهانگیری ده‌ستنیشان بكه‌ین ، بێگومان رِو كردنه
هه‌ڵوه‌شانه وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆت و باجه گومرگیانه‌ی
به‌سه‌ر هاتو چۆی كالاَ و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا سه‌پێنراوه له
بازارِێكه‌وه بچنه بازارِێكیتره‌وه ده‌بێته هۆی زیادبونی
قه‌واره‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی سود گه‌یاندن
به ولاَته ئاڵ‌و گۆرِ كه‌ره‌كان ، ئه‌گه‌رچی ده‌سكه‌وته‌كانی بازرگانی
ده‌ره‌كی له نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا وه‌ك یه‌ك دابه‌ش ناكرێن ،
سه‌ره رِای رِێزگرتن و پابه‌ند بوون به یاساكانی پاراستنی موڵكیه‌تی
فیكری به‌را ئه‌ی داهێنان كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی
ته‌كنۆلۆژیا له ولاَ تێكه‌وه بۆ ولاَ تێكیتر .
ئه‌م ته‌وژمی جیهانگیریه به‌رده‌وام ئه‌بێت و
به‌شێوه‌یه‌كی خێرا تریش و سه‌رتاپا گیریتریش قوڵتر ده‌بێت تا
شوێنه‌واره سه‌لبیه كان چاك ده‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و
رِاستكردنه‌وانه‌یش باجی زۆریان لێ ده‌كه‌وێته‌وه ، برِواشم وایه
كه‌ولاَتانی جیهانی سێهه‌میش پێویسته سیاسه‌تی خۆیان بگۆرِن تا سود
له‌لایه‌نه چاكه كانی جیهانگیری ( عه‌وله‌مه) وه‌ربگرن .