
كاتێك كه سه‌یری مێژو جوانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌كه‌ین ده‌بینین كه كچان و ژنانی ئه‌م شاره چه‌نده له‌گه‌ل جوانی سروشت و
هونه‌ر و نوسیندا مێژوویه‌كی جوانیان هه‌یه بۆیه هه‌میشه كچانی هه‌ڵه‌بجه به‌و
په‌رِی شانازیه‌وه له هه‌رلایه‌ك بوبن توانویانه هه‌بگه پرِ له به‌هره‌كانیان
به‌روی چوارده‌وریان بكه‌نه‌وه‌و هیچ كات كچێكی ئاسایی نه‌بوون ئه‌وان نه‌وه‌ی
پێشنه‌كانی خۆیانن وه‌ك عادیله خانم و خورشیده بابان و هتد ..... گه‌واهی ئه‌م
راستیه‌ن وه ئه‌مرۆ له شاره‌كه‌دا چه‌ندین كچی به‌هره‌دارو به‌توانامان هه‌یه
له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بونه‌ته جیگه‌ی شانازی بۆ ئیمه‌ی هه‌له‌بجه ماڵپه‌رِی
هه‌له‌بجه خۆی به خۆشحال زانی چاوپێكه‌وتنیك له‌گه‌ڵ یه‌كیك له‌و كچه چیرۆك
نوسه به‌هره‌مه‌ندانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ساز بكات كه مایه‌ی شانازین بۆمان ئه‌ویش
به‌رٍیز سه‌با خان بۆیه سه‌ره‌تا ده‌پرسین
هه‌له‌بجه ئین فۆ .سه‌با احمد كێ یه ؟
ناوی ته‌وای ( صبر احمد حمه ) ناوسراوه به ( سه‌با ) له ساڵی 1974 له شاری بغداد له دایك بووه خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ته‌واو كردوه وه ده‌رچوی سێهه‌می ناوه‌ندی
هه‌له‌بجه ئین فۆ. سه‌ره‌تای چیرۆك نوسن لای سه‌با ده‌گه‌ریته‌وه بۆ كه‌ی
؟
سه‌با . من پاش كاره‌ساتی ساڵی 1988 كه ئاواره‌ی ئیران بووم له خویندن دابرِام بۆ
پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی یه كه ئه‌وكاته دروست بوبو له ژیانمدا ده‌ستم كرد به
خویندنه‌وه‌یه‌كی چرِ و یرِ هه‌ر ئه‌و كاته‌ش هه‌ستم به بونی به‌هره‌یه‌كی
سه‌ره‌تایی كرد له گه‌ڵ تی په‌رِێنی ساڵدا ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لاه‌م بویه خولیا‌و
له‌ساڵی 1992 ده‌ستم كرد به نوسین و ساڵی 1996 یه‌كه‌مین چیرۆكم به ناوی ( گه‌شت
) له گۆڤاری په‌یامی راستیدا بڵاو كرده‌وه پاش ئه‌وه‌ش تا ئیستا به‌رده‌وامم له
نوسینی چیرۆك
.
هه‌له‌بجه ئین فۆ . بۆ هه‌میشه له چیرۆكه‌كانی سه‌با احمد دا وه‌هم
هه‌یه بۆ هه‌میشه شه‌رِی وه‌هم ده‌كه‌ی به‌چیرۆكه‌كانیشتدا هه‌میشه وادیاره .؟
سه‌با احمد . من هه‌میشه هه‌ولم داوه له چیرۆكه‌كانمدا به‌شیوازی تایبه‌ت به
خۆم بنوسم ئه‌وه‌ش كه زیاتر ئیشم له خه‌یالدا كردوه هه‌میشه‌ش شه‌ری كو مه‌ڵی
دیارده‌و كردارم كردوه به‌زۆر داسه‌پاو ده‌كه‌م به‌سه‌ر مرۆژدا ئه‌و كردارانه‌ی
كه جۆرێكن له چه‌و ساندنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ وه دیاره هه‌ر كه‌سێك ده‌ست
ده‌داته كارێك كۆمه‌ڵێك هاندان و كۆمه‌ڵێك ساردكردنه‌وه‌ی له رِێگادایه . منیش
به‌ده‌ر نه‌بووم له و دیاردانه ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش له زۆر جێی ی تردا وتومه .
سه‌باره‌ت به چیرۆكه‌كانیشم كه زیاد له هه‌ر نوسه‌رێكی دیكه توانیومه بێ
په‌رده بنوسم لۆمه‌ی زۆر كراوم ته‌نانه‌ت نوسه‌ره‌كانیش زۆر جار وتویانه . باش نی
یه بۆ كچێك هێنده به‌بێ شه‌رم بنوسێت به‌ڵام من خۆشبه‌ختانه خیزانه‌كه‌ی خۆم
پشتیوانمه بۆیه گوێم به هیچ سانسۆرێك نه‌داوه
.
هه‌له‌بجه ئین فۆ . خاوه‌ندی چه‌ند به‌رهه‌می بڵاو كراوه‌یت
.
سه‌با احمد . من خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆرم كه تائیستا به‌راستی نه‌م ژماردوون كه
له گۆڤاروو رِۆژنامه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه وه خاوه‌نی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی چاپ
كراوم به ناوی ( كچه‌كانی حه‌وا ) هه‌نوكه كۆمه‌ڵێكی تر چیرۆكم ئاماده‌یه بۆ چاپ
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌قی شانۆیی و ئۆپه‌ریت و شیعری مناڵاندا له گه‌ڵَ كۆمه‌ڵێك
هۆنراوه‌ی مناڵاندا
هه‌له‌بجه ئین فۆ . به‌شداری چه‌ند فیستفاڵت كردوه ؟
سه‌با احمد . تا ئێستا به‌شداری شه‌ش فیستیفاڵم كردوه خاوه‌نی چوار خه‌ڵاتی (
یه‌كه‌م ) له‌و فیستفاڵه‌نی كه له هه‌ولیر و سلیمانی و هه‌له‌بجه ساز كراون
خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیرۆك فیستفاڵی یه‌كه‌می ناوه‌ندی رۆوناكبیری هه‌له‌بجه
خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیرۆكی فیستفاڵی دوومه‌ی ناوه‌ندی روناكبیری هه‌له‌بجه
خه‌لاتی یه‌كه‌می چیرۆك فیستفالی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی
. خه‌ڵاتی . من هه‌میشه هه‌ولم داوه له چیرۆكه‌كانمدا به‌شیوازی تایبه‌ت به خۆم
بنوسم ئه‌وه‌ش كه زیاتر ئیشم له خه‌یالدا كردوه هه‌میشه‌ش شه‌ری تا یه‌كه‌می
چیرۆكی لاوی ساڵ
وه به‌شداریم له فیستفاڵی 9-11 گه‌ڵاوێژ كردوه له سلیمانی
هه‌له‌بجه ئین فۆ . ئیمه هیچ پرسیاریكمان نی یه ته‌نها هیوای سه‌ركه‌وتن نه‌بیت
بۆ جه‌نابت
.
سه‌با احمد . سوپاسی هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م كه له‌سه‌ره‌تای نوسینمه‌وه تا هه‌نوكه
گه‌ر به وشه‌یه‌كیش بوه هاوكارو رینمان بون سوپاس بۆ ئیوه‌ش بۆ ئه‌رك و ماندوو
بونتان
دیمانه دیلان شاوه‌یس
