به‌شدارى
( یانه‌ى وه‌رزشى رِۆژ ) ولیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى كوردستان له
پاڵه‌وانێتى (كۆمار )بۆیارى تێنسى سه‌ر مێز
له‌درێژه‌ى پاڵه‌وانێتى (كۆمار) كه لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراق سه‌رپه‌رشتى
ده‌كات له یاریگاى (شه‌عب)ى نێوده‌وڵه‌تى له به‌غداى پایته‌خت له‌رِۆژى
(23 /10 /2009 ) یاریزانانى هه‌ردوو ره‌گه‌زى ( كورِو كچ ) له
یانه‌ى وه‌رزشى رۆژ و لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى كوردستان به‌شدارى پاڵه‌وانێتى
(كۆمار)یان كرد به به‌شدارى هه‌موو شاره‌كانى عێراق بۆ یارى تێنسى
سه‌رمێز كه به‌تیپێك وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌شداریان كرد‌و
ده‌ستكه‌وتى باش و ئه‌نجامى سه‌ركه‌وتوانه‌یان هه‌بوو به‌م شێوه‌یه‌ى
خواره‌وه:
كچان:
1- كانیاو عمر عبدالقادر له فئه‌ى (7) پله‌ى یه‌كه‌مى عێراقى به‌ده‌ست
هێناو مه‌دالیاى ئاڵتونى وه‌رگرت.
2- سناریا حمید ڕحمد له فئه‌ى (10) پله‌ى سێیه‌مى عێراقى به‌ده‌ست
هێناو مه‌دالیاى برۆنزى وه‌رگرت.
شایه‌نى باسه ئه‌م دوو یاریزانه هه‌ڵبژێران بۆ هه‌ڵبژارده‌ى
عێراق كه ئه‌مه بۆ خۆى ده‌سكه‌وتێكى پیرۆزه بۆ یانه‌یه‌كى ته‌مه‌ن
چه‌ندمانگى.
كورِان:
1- فرهنگ حسین شریف له فئه‌ى (7) پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێناومه‌دالیاى
زیوى وه‌رگرت.
2- سامان محمود له فئه‌ى (3) پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هێنا.
3- نه‌ریمان ڕحمد فرج له فئه‌ى (9) پله‌ى پێنجه‌مى به‌ده‌ست هێنا.
وه‌كو تیپه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش به‌پله‌ى سێیه‌م (مككر) هه‌ڵبژێردرا
هه‌روه‌ها قه‌ڵغانى (تیپى نمونه‌یى) له‌لایه‌ن سه‌رۆكى پارائۆڵۆمپى
عێراقه‌وه به‌خشرایه تیپه‌كه‌مان وه‌كو (هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان)
شایه‌نى باسه له هه‌مان پاڵه‌وانێتى و رۆژانى (13 /14) له پاڵه‌وانێتى
(گۆره‌پان ومه‌یدان) به‌شداربوین مه‌دالیاى (ئاڵتون -زیو- برۆنز )مان
وه‌رگرت.
ئاماده‌كرنى/ شێخ محمد
سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشى رِۆژ
جێگرى یه‌كه‌مى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى كوردستان