|
كه‌مئه‌ندامان و
كۆمه‌ڵگا

كامه‌ران محه‌مه‌د
ئاشكرایه له رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان
و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا یه‌كێك له‌و هه‌ولاَنه‌ی كه ده‌درێت به‌رز
كردنه‌وه‌ى هۆشیاریی جه‌ماوه‌ره سه‌باره‌ت به‌و ئه‌سته‌نگه تایبه‌تانه‌ى
رووبه‌رِووى ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه‌وه كه به‌ده‌ست كه‌م و كورِى له چاو
یان گوىَ یان عه‌قڵ یان له هه‌ڵسورِاندا ده‌ناڵێنن و ده‌رككردنى به‌هێز
بكرێت، سه‌باره‌ت به مافه سه‌ره‌كییه‌كانى مرۆڤ به‌لاى ئه‌و كه‌سانه‌وه،
بۆ به‌ده‌ست هێنانى چاودێریى و خوێندنى گونجاوو بۆ به‌شداریكردن له ژیانى
كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا، سه‌ره‌رِاى لایه‌نى مرۆڤایه‌تى كێشه‌كه، له رووى
ئازار‌و كوێره‌وه‌رى و كه‌مئه‌ندامى جه‌سته‌یى و عه‌قڵییه‌وه، دیاره په‌ك
كه‌وتن ئه‌سته‌نگێكى مه‌ترسناكه له‌سه‌ر رێگه‌ى گه‌شه‌پێدان، نه خوازه‌ڵه
له ولاَته هه‌ره هه‌ژاره‌كانى ئه‌فریقاو ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكاى لاتینیدا،
كه (3له‌سه‌ر4)ى دانیشتوانى جیهانیان تێدایه. تیمێك له شاره‌زایانى نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ى كرد كه (1له‌سه‌ر4)ى دانیشتوانى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
،راسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریى په‌ك كه‌وتوویه‌وه له رێگه‌ى كات و
ئه‌و سه‌رچاوه‌و سامانانه‌ى كه تاكه‌كانى خێزان خه‌رجى ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌دا،
بۆ چاودێریى له كه‌مئه‌ندامان و قه‌ره‌بوو كردن ئاكامه‌كانى كه‌مئه‌ندامى
و له هه‌ندىَ له ولاَتانى گه‌شه‌سه‌ندودا، كێشه‌كه ئاڵوزتر ده‌بێت،
چونكه ناتوانن سود له كاره خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان ببینن، ته‌نیا
یه‌ك كه‌س له ده كه‌س نه‌بێت و ته‌نیا نیوه‌ى مندالاَن ده‌توانن له
خوێندنگه‌كاندا بخوێنن و رێژه‌ى 30% ى هێزى كار، به ده‌ستى بێكارى ته‌واو
ناته‌واوه ده‌ناڵێنن و ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌كانه كه بوار بۆ كه‌مئه‌ندمان
برِه‌خسێنن بۆ سود وه‌ر گرتن له ژینگه‌ى سروشتى خۆیان و خزمه‌تگوزارییه
كۆمه‌لاَیه‌تى و ته‌ندروستیه‌كان و له هه‌لى خوێندن و كاركردن و له بوارى
رۆشنبیرى و خۆش گوزه‌رانیدا نابێ به‌و چاوه‌وه سه‌یرى كه‌سانى كه‌مئه‌ندام
بكرێت كه توێژێكى دابرِاو جیاوازبن، كه پێداویستیه‌كانیان جیاوازى هه‌بێت
له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵكو كه هاولاَتى ئاسایین و كێشه‌ى تایبه‌تییان هه‌یه،
دیاره ئه‌م جۆره هه‌وڵ و هه‌ڵوێستانه بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه زیاتر پێویستن،
چونكه له دیدارێكی سه‌ردار سدیقدا سه‌باره‌ت به بابه‌تی كه‌مئه‌ندامی
له‌م وڵاته‌ی خۆمان ده‌ڵێت: ره‌نگه له هه‌رێمی كوردستان له‌چاو به‌شه‌كانی
تری عێراق باشتر بێت و زۆریش باشتر بێت، به‌ڵام به گشتی له‌دواوه‌یه.ره‌نگه
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به رێكخراوه كه‌مئه‌ندامیه‌كان خۆیانه‌وه
هه‌بێت، یان به هه‌موو بواره‌كه‌وه، وه‌كو هه‌موو بواره‌كانی تری
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه زۆرمان ماوه شته‌كان به‌دامه‌زراوه‌یی
بكرێن. له‌رووی تێگه‌یشتن و به‌ستنه‌وه‌ی بابه‌تی كه‌مئه‌ندامی به
ئاستی جیهانییه‌وه زۆر لاوازه. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌سه‌ره‌تای
گه‌شه‌كردنیدایه وه‌ك ئیراده، كه ده‌یه‌وێت خاوه‌نی كۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی بێت و ئه‌وه ئاسته‌نگێكه
له‌به‌رده‌می بابه‌تی كه‌مئه‌ندامی له وڵاتی ئێمه.
هۆشیاریی كه‌مئه‌ندامان و رێكخراوه كه‌مئه‌ندامییه‌كان و هۆشیاریی
كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌مئه‌ندامی له‌ئاستی قه‌یران دایه و له‌ئاستی
پێویستدا نییه، خزمه‌تگوزاریه‌كان به یه‌كسانی بۆ كه‌مئه‌ندامان فه‌راهه‌م
نه‌كراوه وه‌كو هه‌ر تاكێكی تر. كێشه‌ی پێرِاگه‌ییشتن زه‌قترین كێشه‌ی
كه‌مئه‌ندامانه، وه‌كو نه‌گونجاندنی بیناكان، قوتابخانه‌كان و هه‌موو
خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كه كه‌مئه‌ندامان وه‌كو هه‌رتاكێكی تر پێیان
را بگه‌ن. شه‌قامه‌كان، نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافه‌كانی كه‌مئه‌ندامان.
بابه‌تی كه‌مئه‌ندامی له وڵاتی ئێمه‌دا له چوارچێوه‌ی یاسادا
رِێكنه‌خراوه. حكومه‌ت كه‌مترین پرۆژه‌ی ئه‌نجام داوه‌بۆ ناسینی
تواناكانی كه‌مئه‌ندامان و گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵ. وه‌كو
موچه‌ش به‌شێكه له كێشه‌كانیان كه له ئاستی پێویستدا نییه. ئه‌گه‌ر
ده‌رفه‌تی كار بۆ كه‌مئه‌ندامان برِه‌خسێنرێت، ئه‌وه پاڵپشتییه‌كی
راسته‌قینه‌یه. له چه‌ندین رووه وه ده‌توانین بڵێن به‌ره‌و
پێشچوونه‌كانی هه‌رێمی ئێمه‌له‌وبواره‌دا له‌ئاستی پێویست‌و به‌رفراوانی
ئه‌و توێژه‌دا نییه.
هۆشیاریی جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستی پێویستدا نییه و
روانگه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ كه‌مئه‌ندامان له جێی خۆی نییه. ئێمه جه‌خت
له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌مئه‌ندامی ببێته بابه‌تێكی كۆمه‌ڵگه،
به‌شێك بێت له‌كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه، نه‌ك وه‌كو كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی
یان خێرخوازی سه‌یر بكرێت. له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا بابه‌تی كه‌مئه‌ندامی
ئه‌بێ وه‌كو بابه‌تی كۆمه‌ڵگه سه‌یر بكرێت. ئه‌بێ وه‌كو توێژه‌كانی
تر به چاوی رێزه‌وه سه‌یریان بكرێت. كاتێك كه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی
ده‌وڵه‌تی نین له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، خۆی یه‌كێكه له
كێشه‌كان، كاتێك كه خاوه‌نی ئه‌و دامه‌زراوانه بین ئه‌ركی ئه‌وان
ئه‌بێت كه‌مئه‌ندامان وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌كتیڤ بگێرِنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه.
به كورتی ئه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان ده‌یخوازێ
دیاره كه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى تێگه‌یشتنى خه‌ڵكه، له‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامى
و ئه‌و كێشانه‌ى كه ده‌یهێننه ئاراوه و شاره‌زا بوون له‌سه‌ر چۆنییه‌تى
جیاوازى له نێوان نیگه‌رانى و بىَ توانایى و كه‌مئه‌ندامى، تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی
كه كه‌مئه‌ندامى په‌یوه‌نى نێوان تاك و ژینگه‌كه‌یه‌تى. ئه‌ركى راماڵینى
ئاسته‌نگى مادى و ئابووریى و بیر‌و باوه‌رِه كۆن باوه‌كان له ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌كاندایه،
كه رێگه له تێكه‌ڵ بوونى كه‌مئه‌ندامان ده‌گرن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا.
له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر چاودێریى ته‌ندروستى و پاراستن و ئاماده‌كردن له‌سه‌ر
ئاستى نیشتیمانیدا: پێكهاتنى لیژنه‌ى هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن بۆ یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان
و چاو خشاندنه‌وه به‌یاساو رێسا به‌رپێشینه‌كان و دارِشتنى یاساى نوىَ.
|