|
ته‌له‌فزیۆن و ره‌وشتى
منداڵ

ئا: ئاسۆ
.ئێمه‌ی سه‌رپه‌رشیاری مناڵ ده‌بێت زۆرباش له‌و راستیه ئاگاداربین و
بزانین كه یه‌كه‌مین كاری ئێمه چاودێریكردن و پارێزگاریكردنه به شێوه‌ك
كه منالاَنمان به هه‌موو شته به‌كه‌ڵك و سوودبه‌خشه‌كان ئاشنا بكه‌ین و
له ته‌واوی شته زیان به‌خش و بێ كه‌ڵكه‌كان بپارێزین ، دیاره ئه‌مه‌ش به
شێوازێكی دۆستانه و سه‌رده‌میانه وه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌ركه‌ش
پێویسته سه‌رپه‌رشتیاران خۆیان ئاشنا و شاره‌زای سوود و زیانی شته‌كان و
شێوازه‌كانی سه‌رپه‌رشتی كردن بن، یه‌كێك له‌و ئامێرانه‌ی كه به به‌رده‌وامی
و له هه‌موو ماڵێكدا بوونی هه‌یه، ته‌له‌فزیۆنه وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كی
ئه‌م ئامێره و له میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى دا،
ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و منداڵانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له به‌رده‌م
ته‌له‌فزیۆن داده‌نیشن، ئه‌وا هۆكارێكى نێگه‌تیڤ بۆ سه‌ر ره‌وشتیان
دروست ده‌بێت، وه له داهاتوودا تووشی كارى توندوتیژ ده‌بنه‌وه‌و
زیاتریش وه‌رس و تورِه ده‌بن له ژیاندا .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نها بوونى ته‌له‌فزیۆن
له ژووردا به‌بێ ئه‌وه‌ى منداڵ ته‌ماشاشی بكات ، ئه‌وا په‌یوه‌ندى
به ره‌وشتى ده‌ست درێژى منداڵه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر 3128 له‌و ئافره‌تانه ئه‌نجامدراوه
كه له نێوان ساڵانى 1998و 2000 منداڵیان بووه، ئه‌وه ده‌رده‌خات
كه سێیه‌كى منداڵه‌كانیان ناتوانن قۆناغى ناوه‌ندى خوێندن ته‌واو بكه‌ن
.زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه له ته‌مه‌نى سێ ساڵیدا
زیاتر له دوو ده‌م ژمێر له رۆژێكدا ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆنیان كردووه
.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئامۆژگارى دایكان باوكان ده‌كه‌نه‌وه كه
منداڵه‌كانى خۆیان دور بخه‌نه‌وه له زۆر دانیشتن له به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا،
چونكه له داهاتوودا زیان به ره‌وشتیان ده‌گات. |