|
ئێسكه
نه‌رمه‌هۆكارو نیشانه‌كان..
خۆڵاراستن...
چاره‌سه‌ركردن
نووسینی: د. محه‌مه‌د سادق زه‌لزه‌له
وه‌رگێڕانی: حسین مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یی
نیشانه و ئاسه‌واره‌كانى:
نیشانه‌كانى
ئێسكه‌نه‌رمه ده‌رناكه‌وێت ته‌نها له‌كاتى سووڕى گه‌شه‌دا نه‌بێت وه
نه‌خۆشیه‌كه له سوڕى لاوازی و وه‌ستانى گه‌شه‌دا تووشى منداڵه‌كه
نابێت، به‌ڵام نیشانه‌كانى له‌وانه‌یه له منداڵى لاوازدا ده‌ربكه‌وێت
له‌كاتى چاره‌سه‌ركردنیدا چاك بوونه‌وه‌ى له لاوازى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ
دۆخى گه‌شه‌ى سروشتى خۆى، وه هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشیه تووشى ئه‌و
منداڵه ده‌بێت كه به خێرایى گه‌شه‌ده‌كات، وه نیشانه‌كانى ئه‌م
نه‌خۆشیه له‌و ئێسكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به خێرایى گه‌شه ده‌كات،
وه‌ك ئێسكى كه‌لله‌ى سه‌ر و سنگ و په‌له‌كان. وه هه‌روه‌ها
نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه كه‌م جار پێش ته‌مه‌نى چوار مانگى
ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ر: هه‌ست به
Craniotabes
له كه‌لله‌ى سه‌ردا، كه له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانى
نه‌خۆشیه‌كه‌یه، كه ئێسكى كه‌لله‌ى سه‌ر نه‌رم و ناسك ده‌بێت
به‌رامبه‌ر په‌ستانى هێواش، وه لاته‌نیشتى سه‌ر وه‌كو یه‌ك نابن و
ئێسكى پێشه‌وه‌ى كه‌لله‌ى سه‌ر ده‌رده‌په‌ڕێت و ده‌بێته هۆى گه‌وره
بوونى ته‌وێڵ و پێى ده‌ڵێن (Boos)
كه قه‌باره‌ى پێشى سه‌ر له سروشتى خۆى ده‌رده‌چێت..
ددان: ددان ده‌رهاتن دواده‌كه‌وێت، وه هه‌ندێ
ناته‌واوى له میناى دداندا ده‌رده‌كه‌وێت و ددانه‌كان به‌خێرایى تووشى
هه‌وكردن و داخوران ده‌بن، هه‌روه‌ها ددانه هه‌میشه‌یه‌كانیش به‌و
هۆیه‌وه تووشى زیان ده‌بن.
سینگ: ئێسكى قه‌فه‌زه‌ى سینگ بۆ پێشه‌وه به‌رز
ده‌بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش شێوه‌ى سینگ له شێوه‌ى سینگى كۆتر ده‌كات،
وه له په‌له‌كانیشدا به‌رز بوونه‌وه‌ى وه‌ك تۆپ ده‌رده‌كه‌ون كه
لكاون به كڕكڕاگه‌وه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه
سه‌ره‌تاییه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه.
په‌له‌كان: كۆتایى ئێسكه درێژه‌كان گه‌وره ده‌بن و
ئه‌وه‌ش به ئاشكرایى دیاره له هه‌ردوو باسكدا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو
باسك ده‌ئاوسێن، وه هه‌روه‌ها ئێسكه درێژه‌كان ده‌نه‌ونه‌وه به‌هۆى
ناسكیانه‌وه و ره‌ق نه‌بوونیان به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو و دروست..
به‌تایبه‌تى ئێسكى هه‌ردوو قاچ ده‌نه‌ونه‌وه و شێوه‌یان وه‌كو كه‌وانى
لێ دێت.
بڕبڕه‌ى پشت: له حاڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌ندێ
گۆڕان
رووده‌ده‌ن له بڕبڕه‌ى پشتدا،
كه بریتیه له چه‌مانه‌وه‌ى بڕبڕه‌ى پشت به‌لایه‌كدا یان ده‌رپه‌ڕینى
به‌لاى سكدا و نه‌وینه‌وه‌ى له ناوچه‌ى لۆكه‌ییدا.
حه‌وز: له‌وانه‌یه ئێسكى حه‌وز تووشى هه‌ندێ له
شێواویه‌كان ببێت، وه ئه‌و شێواویانه گرنگه له كاتێكدا كه
منداڵه‌كه مێینه بێت، چونكه ده‌بێته هۆى ته‌سك بوونه‌وه‌ى حه‌وز و
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى له‌مپه‌ر خستنه به‌ر منداڵبوونى سروشتى له
ئاینده‌دا.
نیشانه‌ى تر: چه‌ندین نیشانه‌ى تر كه تووشى له‌ش
ده‌بێت، به‌ده‌ر له ئێسك، له‌وانه: هه‌ندێ ناته‌واوى جومگه‌كان و
به‌رزبوونه‌وه‌ى سك و روودانى قه‌بزى و هه‌روه‌ها كه‌م خوێنى كه
ده‌بێته هۆى تێكچوونى رووخسار و نیشانه‌كانى تر‌ى كه‌مخوێنى.
وه هه‌روه‌ها ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى زۆر كه تووشى منداڵ
ده‌بێت به تایبه‌تى له كاتى خه‌وتندا كه دایكه‌كه هه‌ست به عاره‌ق
كردنه‌وه‌یه‌كى زۆرى منداڵه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر جێگاكه‌ى و به
پۆشاكه‌كه‌یه‌وه و به پشتیه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها ئێسكه نه‌رمه
ده‌بێته هۆى كورته‌باڵایى هه‌میشه‌یى له ئاینده‌دا كاتێك كه منداڵ
گه‌شه‌ى ته‌واو ده‌بێت.
تێكه‌ڵاوییه‌كان:
هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان: ئێسكه‌نه‌رمه له‌شى
منداڵ تووشى كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رگرى ده‌كات و تووشى بێهێزیى گشتى
ماسولكه‌كان و بێ‌توانایى قه‌فه‌زه‌ى سینگ و له ئه‌نجامدانى جوڵه
سروشتی و گرنگه‌كانى بۆ هه‌ناسه‌دان، ئه‌و كاته‌ش كۆئه‌ندامى
هه‌ناسه‌دان تووشى هه‌وكردن ده‌بێت وه‌ك هه‌وكردنى قه‌ێابات و سیه‌كان.
سكچوون: هۆكه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوبوونه‌وه‌ى
ماسولكه‌كانى ریخۆڵه، لاوازى ماسولكه‌كانى سك و ئاوسانى سك.
قه‌بزى: رووده‌دات له ئه‌نجامى لاوازى ماسولكه‌كانى
دیوارى سك، ئه‌و كاته‌ش منداڵه‌كه تووشى سك چوون یان قه‌بزى ده‌بێت
به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام.
ده‌ستنیشانكردن:
پێویسته نه‌خۆشیه‌كه له خوله‌كانى سه‌ره‌تادا
ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌ویش بۆ دوركه‌وتنه‌وه له تێكه‌ڵى له‌گه‌ڵ
نه‌خۆشه زۆر و سه‌خته‌كاندا وه‌ك هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه و
سكچوونه‌كان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان، وه‌كو شێواویه‌كان له
ئێسكدا و كورتى باڵا و كه ئه‌م نه‌خۆشیه هۆكارى ئه‌وانه‌یه وه
نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت به هۆى:
پشكنینى سه‌رجێگا: بۆ دڵنیا بوون له بوونىRachitic
rosary
ئاوسانى كۆتاییه‌كانى ئێسك و به‌تایبه‌تى خرتكه و بوونى نیشانه‌ى تر.
پشكنینى تیشكى: به‌شێوه‌یه‌ك جوومگه‌ى خرتكه به هۆى
تیشكه‌وه ده‌پشكنرێت و كۆتایى هه‌ردوو ئێسكى باسك نیشانه‌كانى
نه‌خۆشیه‌كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه یه‌كه‌م جار بریتیه له
ئاوسانى كۆتایى ئێسكه‌كه و پاشان نه‌وینه‌وه‌ى وه‌كو شێوه‌ى فنجان و
بوونى خه‌تێكى ئاشكرا له كۆتایى ئێسكه‌كه‌دا.
پشكنینى تاقیگه‌یى: كه بریتیه له پشكنینى ئاستى
كالیسیۆم.
ماویه‌تى
|