كۆمه‌ڵه‌ى
رۆژ
كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ
ریكخراوێكى ناحكومى كوردستانیه و ئامانجى خزمه‌تكردنى كه‌مئه‌ندامانى
كوردستانه به‌بىَ جیاوازى بیروِرا ، لقى له‌زۆربه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كانى
كوردستان كردوه‌ته‌وه به‌ناوچه ئازادكراوه‌كانیشه‌وه ، لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هید یه‌كێكه له‌لقه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌و له‌ساڵى (1995)
كراوه‌ته‌وه ، تاكوئێستا (3) هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرى به‌سه‌ركه‌وتووى
ئه‌نجام داوه كه‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى به‌رِێوه‌چونى كاره‌كانیه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى
دیموكراسى
لقى هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵى (1995) وه خزمه‌تێكى دیار‌و به‌رچاوى كه‌مئه‌ندامانى
سنورى هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو هه‌ورامان كردووه، ئیش و كاره‌كانمان
گه‌واهى كاره‌كانمانه ، ژماره‌ى كه‌مئه‌ندامانى لقه‌كه‌مان زیاتر
له (22........) كه‌مئه‌ندامه‌و به‌هۆى مانه‌وه‌ى مین و نه‌خۆشیه‌وه
ژماره‌ى كه‌مئه‌ندامان له‌زیاد بوندایه
له‌ئامانجه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ
هه‌وڵدان بۆبه‌دیهێنانى خواست و پێداویستیه ( كاتى و درێژخایه‌نه‌كان
) ى هاندیكاپ له‌كوردستان ،بۆبه‌رده‌وامىو گه‌شه‌كردنى ژیانیان له‌بواره‌كانى
(ته‌ندروستى ،هۆشیارى كۆمه‌لاَیه‌نى ، ئابورى ،هونه‌رى ،وه‌رزشى،زانستى،................هتد)
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌رزترین ئاستى سه‌ربه‌خۆیى واته ( پشت به‌خۆبه‌ستن
)له‌هه‌لسوكه‌وتى ژیانى رۆژانه‌یان بێته‌دى له‌رىَى :
1- لایه‌نى ته‌ندروستى
ڕ- دابینكردنى هه‌موو ئه‌وكه‌ره‌سه‌و ئامێرانه‌ى هاندیكاپ پێویستى
پێى ده‌بێت له‌ژیانى رۆژانه‌یداو ده‌بێته هۆى بره‌و پێدانى وزه‌و
تواناكانى وه‌ك ( كورسى تایه‌دار ، په‌لى ده‌ستكرد............هتد
ب- ده‌سته‌به‌ركردنى چاره‌سه‌رى پزیشكیى بێبه‌رانبه‌ر بۆهه‌مو
هاندیكاپه‌كانى كوردستان ....
ج- هه‌وڵدان بۆ راهێنانه‌وه‌ى ده‌رونى وسروشتى هاندیكاپ له‌رێى
كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى تایبه‌ت به‌وبواره‌و په‌یداكردن و پێگه‌یاندنى
پسپۆرِى شاره‌زاو تێكه‌ڵكردن و گرێدانه‌وه‌یان به‌كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریه‌وه
....
2- دابینكردنى بژێوى هاندیكاپ به‌هۆى :-
ڕ- كاردۆزینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى تواناىكاركردنیان هه‌یه ....
ب- مسۆگه‌ركردنى لایه‌نى كه‌مى ژیانى ئه‌وانه‌ى تواناى كاركردنیان
نیه....
ج- ده‌سته‌به‌ركردنى شوێنى نیشته جىَ بون ....
3- گرنگى دان به‌بوارى وه‌رزشى هاندیكاپ
4- بایه‌خدان به‌بوارى روناكبیرى هاندیكاپ و زه‌مینه سازكردن و
فێربون و ده‌رخستنى تواناكانیان و كردنه‌وه‌ى به‌شى تایبه‌ت و خولى
فێربون له‌بواره‌كانى (شانۆ ، مۆسیقا، ته‌شكیلى ............هتد
5- گرنگى دان به‌بۆنه‌و یاده‌وه‌ریه جیهانى و نێوخۆییه‌كانى كه‌مئه‌ندامان
....
6- هه‌وڵدان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر به‌كه‌مئه‌ندامان
....
7- پێداگرتن و سوربون له‌سه‌رگونجاندنى ژینگه به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌مئه‌ندام
به‌باشترین شێوه‌ى وه‌ك كه‌سانى ئاسایى بتوانێت به‌كارى بهێنێت هه‌موئاسانكاریه‌كیان
بۆده‌سته‌به‌ربكرێت له( شه‌قامه‌كان ، پارك و سه‌یرانگاكان ،خوێندنگه‌و
زانكۆكان ،ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومیه‌كان ................هتد
8- هه‌وڵدان بۆچه‌سپاندنى بنه‌مایاسایه‌كانى كه‌مئه‌ندامان كه (
ئه‌نجومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمیته‌ى مافى مرۆڤى
نێوده‌وڵتى ) ده‌رى كردوه له‌نێو ده‌زگایاسایه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمد....
9- بایه‌خدانى تایبه‌ت به‌منداڵى هاندیكاپ له‌رىَى كردنه‌وه‌ى به‌شى
تایبه‌ت پێیان له‌ناو ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵه‌داو هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى
ئاستى خوێنده‌وارییان و دانه‌برِانیان له‌پرۆسه‌ى خوێندن....