|
|
|
دکتۆر زریان نه‌ک هه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ڕێزت ،به‌ڵکه کوردستان هه‌مووی وێرانه‌یه
دکتۆر زریان وه‌زیری ته‌ندرووستی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ژماره126 زه‌نگێکی زۆر مه‌ترسیداری له باره‌ی دۆخی ته‌ندرووستی له کوردستاندا لێدا. قسه‌کانی دکتۆر زریان بۆ دانیشتوانی هه‌ریم شتێکی نوێ نیه ،چونکه له مێژه‌وه ئاگاداری ئه‌و دۆخه‌ن و ڕۆژانه له‌کلینیک وخه‌سته‌خانه‌کاندا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌و به‌چاوی خۆیان ده‌یبینن ،لێ ئه‌وه‌ی نوێیه دانپیانانه‌که‌ی دکتۆرزریانه که‌دانپیانانێکی بوێرانه‌یه و پێشتر شتی وا له‌لایه‌ن به‌رپرسسانی ئیداری یا حیزبی ڕووینه‌داوه، به تایبه‌تی که‌سێک له‌ترۆپکی وه‌زاره‌تێکدا بێت . ئه‌وی تیبینی هه‌ڵوێستی به‌رپرسه سیاسی و ئیداریه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆمانی کردبیت بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانه به‌رده‌وام له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌و نکولی کردنن له که‌م وکوڕیه‌کان .ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکی ڕۆژهه‌ڵاتیانیه ، پێیان وایه ئاشکرابوونیان له هه‌یبه‌ت و که‌سایه‌تیان که‌م ده‌کاته‌وه ،یاخو‌د به‌دیوه‌که‌ی دی‌دا وا خۆیان گۆشکردووه که له‌و ده‌ڤه‌رو وڵاتانه‌داکه ئه‌وان به‌رپرس و باڵاده‌ستن که‌مووکووڕی کێشه بوونیان نیه‌و ڕووناده‌ن و هه‌موو شتێک له جێی خۆیدایه.ده‌مێکیش ئه‌و حاڵه‌تانه ئاشکرا ده‌بن هه‌وڵه‌ده‌ن به هه موو جۆرێک پاساوی بێ مانه‌ی بۆ بهێننه‌وه که تا به‌رده‌رگی ئۆفیسه‌کانیان بر ناکات ،یاگه‌لێک جار وروژاندن و مه‌زنکردنی ئه‌و کێشانه‌یان خستووه‌ته ئه‌ستۆی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆلی خۆیان یا به‌کاری ناحه‌زان و ده‌ستی پشته‌وه‌یان ناساندوه. دانپیانانی دکتۆر زریان دانپیانانه به واقعێکی ڕه‌شداکه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به سه‌غله‌می هاولاتیانه‌وه هه‌یه ،لێ هه‌رچۆنێک بێت جێی ده‌ستخۆشیه که بۆیه‌که‌م جار وه‌زیرێک باس له که‌موکوڕی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بکات.ئه‌مڕۆ دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌کانی کوردستان جێی به‌زه‌یین،هه‌رچی پێی بڵێت پێوه‌ری ته‌ندرووستی له‌و شوێنانه‌دا بوونێان نیه.من خۆم به‌هاری ئه‌مساڵ له ته‌واری هه‌ولێر و خه‌سته‌خانه‌ی ڕزگاری و هاوکات له سلیمانیش به‌چاوی خۆم دۆخه‌که‌م دیت،واهه‌ستم ده‌کرد که له ته‌واری وڵاتێکی هه‌ژارم نه‌ک له کوردستانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕسامان. له ئاستی دواکه‌وتوویی خزمه‌تگوزاری ونه‌بوونی و کۆنی ئامێره‌کان و که‌می پزیشک و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ژیانی مرۆڤ سه‌رم سووڕما. هه‌ر ئه‌م حاله‌ته‌شه وای کردووه که ڕیژه‌ی نه‌خۆشی و په‌یدابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه به‌سه‌ر چووه‌کان و هاوکات مردن به‌نه‌خۆشی له هه‌ڵکشاندابێت. پرسیارێک ئاراسته‌ی دکتۆر زریان ده‌که‌م ده‌ڵێم ئایا وه‌زیره‌کانی پێشت به‌تایبه‌تی دکتۆر محه‌مه‌د خۆشناوبه‌رپرس نین له به‌شیکی زۆری ئه‌م وێرانه‌یه؟ به‌وه‌ی که تا ئێستا بێده‌نگ بوون له‌و حاڵه‌ته. زۆر وتراو زۆر نووسرا سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و دزی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیدا له سه‌رده‌می دکتۆر محه‌مه‌د خۆشناودا که به بۆچوونی ئه‌ز زۆربه‌ی ڕاستبوون.ئه‌دی به‌ڕیزت تائێستا چیتکردووه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وڕاستکردنه‌وه‌ی دۆخی وه‌زاره‌ته‌که‌ت؟ باوه ده‌مێک به‌رپرسێکی حکومی داواکاریه‌کانی بۆ زیادکردنی بودجه ڕه‌تده‌کرێته‌وه یا ته‌گه‌ره ده‌خرێته به‌رده‌م کاره‌کانی و به‌و جۆره ناڕۆن که ده‌خوازێت ئیدی ئه‌و به‌رپرسه یا ڕای گشتی لێ‌ئاگادار ده‌کاته‌وه یا ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه ،لێ به‌ڕیزت هیچیانت نه‌کرد. خۆگه‌ر ئه‌وکاره‌ت بکردایه مه‌سداقیه‌تت زیاتر ده‌بوو. به‌ڕاستی کاره‌ساته و هاوکات شه‌رمه‌زاریه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌ر پۆستێکدابن، له هه‌رێمێکی وه‌ک کوردستان به‌و گشت سامان و پاره‌وه ئه‌مه حاڵی دۆخی ته‌ندرووستی بێت.به قه‌ولی دکتۆر له هه‌رێمدا8-10 هه‌زار هاوڵاتی قره‌وێڵه‌یه‌کیان به‌ر ده‌که‌وێت،ئه‌مه نزمترین وهه‌ژارترین ئاستی ته‌ندرووستیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌وانه‌یه‌له خوار سۆماڵ و ئه‌فگانستانیشه‌وه‌بیت .یاخو‌د له ماوه‌ی 17 سالی ده‌سه‌ڵاتیاندا نه‌یانتوانیبیت خه‌سته‌خانه‌یه‌ک درووست بکه‌ن به مانای خه‌سته‌خانه که هه‌موو به ش و پیداویستیه‌کانی تیدا بێت .باژێڕێکی وه‌ک کۆبنهاگن که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌ر هێنده‌ی هه‌ولێر ده‌بیت پتر له 8 خه‌سته‌خانه‌ی تێدایه که نوێترین ئامێر‌و باشترین خزمه‌یتان تێدایه، کۆنترینیان که ته‌مه‌نی پتر له200 ساڵه له نوێترین خه‌سته‌خانه‌ی لای خۆمان پێشکه‌وتووتره. جاگه‌ر ئه‌مه حاڵمان بیت ئیدی نازانم به‌رپرسانمان شانازی به‌چیه‌وه ده‌که‌ن و چۆن ده‌یانه‌وێت کوردستان بکه‌ن به دووبه‌ی؟ ئایا گه‌شتن به دوبه‌ی به به‌رزکردنه‌وه‌ی پارتمه‌ن و درووست‌کردنی کۆمپانیای زه‌به‌لاح ده‌بێت که هه‌ر خۆیان خاوه‌نیانن ،یاخو‌د به گرنگیدان و پێشکه‌وتنی باری سه‌غڵه‌می و خوێندن و مه‌یسه‌رکردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ که بوونیان نیه؟. دانپێانانێکی جوانه که ده‌ڵیت به‌رپرسه حیزبیه‌کان ڕۆڵیان هه‌بووه له هێنانی ده‌رمانی ئێکسپایه‌ردا.هه‌موو هاوڵاتیان ده‌زانن که سه‌رجه‌م کایه ئابووریه‌کان وله نێویشیاندا بازاڕی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌م مافیا حیزبیانه‌وه قۆرخکراوه،لێ که‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووه بێ ئینسانی و بێوژدانیان بکاته‌و ئه‌و ئاسته‌ی له پێناوی ده‌سکه‌وتی ماڵیداگه‌مه به ژیانی هاڵاتیان بکه‌ن و ده‌رمان و خواردنی ئێکسپایه‌ریان به‌سه‌ردا ساخ بکه‌نه‌وه. له ڕاپرسیه‌کدا که پتر له 20 ڕیکخراوی سڤیل و پیشه‌یی هه‌ڵه‌بجه پێیهه‌ستاون و ڕۆژنامه نووس کاک ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم ئاماژه‌ی به ئه‌نجامه‌که‌ی داوه ،ده‌رکه‌وتووه له‌سه‌دا 97 ی باژێڕوانانی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌دای وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی نا ڕازین.ئاخر چۆن ڕازیبن که ده‌بوو گرنگیه‌کی تایبه‌ت به و شاره بدریت ،ئه‌وه‌تا به‌رده‌وم له بیستنی مه‌رگی یه‌ک به‌دوای یه‌کی به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاویداین و کاروان هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌رپرسانیش مێشێک میوانیان نیه‌و ئه‌م تراژیدیایه هه‌ستی مردوویان نابزوێنیت .لێ ده‌مێک به‌رپرسێک یا که‌سێکی سه‌ر به خێزانه‌کانیان توشی سوکه نه‌خۆشیه‌ک ده‌بیت خێرا ده‌یفرینن بۆ ئه‌وروپا.ئائه‌مه‌یه ناعه‌داله‌تی ئائه‌مه‌یه به هیچ نه‌زانین و بێنرخکردنی ژیانی هاوڵاتیان. دکتۆر زریان ته‌نها کێشه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، لی ئه‌ز ده‌پرسم چ وه‌زاره‌تێک،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک،یه‌که‌یه‌کی ئیداری ،زانکۆیه‌ک ،خوێندنکایه‌ک،هه‌رشوێنیکی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و هه‌رێمه‌دا وێرانه‌نیه؟ له چ بورێکدا حکومه‌ت توانیویه‌تی هاوڵاتیان له خۆی ڕازیبکات؟ بێزاری گه‌شتوه‌ته ئاستیکی ترسناک ،ڕۆژ نیه له ڕووپه‌ڕی میدیاکانه‌وه سکاڵا‌و بێزاری هاوڵاتیان نه‌بیستین و نه‌خوێنینه‌وه ، زۆر جار هاوڵاتیان ناره‌زایی وبێزاری خۆیان به زمانی زبروڕه‌ق به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌بڕن.ئاخر که‌سێک چۆن ده‌توانیت کۆنترۆڵی هه‌ستی خۆی بکات ده‌مێک له بازار ده‌ست بۆ هه‌رچی ده‌بات وه‌ک مار پێوه‌ی ده‌دات و ڕۆژ به‌ڕۆژ نرخ له به‌رزبوونه‌وه‌دابیت و داهاتی ئه‌ویش هه‌ر وه‌ک خۆی بیت ،چۆن ده‌توانیت ده‌می خۆی بگریت که به‌رده‌وام به‌دوای سوته‌مه‌نی ، به‌دوای ئاو، به دوای کاره‌باو پێداویستیه‌کانی تردا ڕاکه راکه‌یه‌تی و هیچ ئاسۆیه‌کیش به‌دی ناکات بۆ باشبوون و سوکبوونی باری ژیانی ،.له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسان له جیهانێکی پادشاییانه‌دا ده‌ژین . تائێستا له چه‌ندین باژێڕو گه‌ڕه‌ک خۆپیشاندان بۆ جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانیان کراوه که ئه‌مه‌ش شێوازێکی مۆدێرنه بۆ خستنه‌ڕووی داواکاریه‌کانیان، لێ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش دیسان پست گوێ خراون .گه‌ر له حاڵه‌تی ئێستادا هاوڵاتیان به پێشکه‌شکردنی سکاڵا‌و خۆپیشاندان کوزارشت له داخوازیه‌کانیان بکه‌ن و هیچ ئاکامێکی ئیجابی نه‌بیت و ڕه‌وشه‌که به‌م جۆره به‌رده‌وام بیت، به‌دووری نازانم له ئاینده‌دا ئه‌و بێزاریه نه‌ته‌قێته‌ته‌وه ،ئیدی ئه‌و ده‌مه هه‌ر به‌رپرسان خۆیان ته‌حه‌مولی ئاکامه‌که‌ی ده‌که‌ن. کورد واته‌نی{ جام که پڕبوو لێیده‌ڕژێت} جا هیوادارم به‌رله‌وه‌ی جامه‌که پڕبێت به‌رپرسان به خۆیاندا بێنه‌وه‌و ئاوڕێک له مه‌عاناتی ئه‌و خه‌ڵکه بده‌نه‌وه، که به‌قه‌ولی خۆیان خه‌باتیان له پێناوی سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانیاندا کردووه.
|
|
|
|
|