|
|
![]() |
|
ئافه‌رینێک بۆ ترادیشیۆنی فلیمی کوردی فه‌ستیڤاڵی فلیمی کوردی له کۆبنهاگن گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له نێوان 1-9 مانگی ئازار له له پایته‌ختی دانیمارک باژێڕی کۆبنهاگن فه‌ستیڤاڵی فلیمی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت.فه‌ستیڤاڵه‌که به‌هاوکاری نێوان[ سه‌لام دیکۆ] و [سینه‌ما تکتد] ئه‌نجام ده‌درێت. له ماڵپه‌ڕی هه‌ردوولادا به کورته‌یه‌ک له سه‌ر توانا‌و پێشڤه‌چوونی سینه‌کمای کوردی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به چاکی ئاماژه‌ی پێ دراوه. هه‌روه‌ها کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر دیرۆک و ژێانی پر له ئازار‌و تراژیدیای میله‌تی کورد باسکراوه. له‌کۆتایدا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رێنه‌ره سه‌رکه‌وتوانه کردووه که له‌بواری ده‌رهێناندا بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی جیهانی و به فلیمه‌کانیان سه‌رنجی سینه‌ماکارانیان بۆلای خۆیان راکێساوه.هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و ده‌ر‌هێنه‌رو فلیمه کوردیانه کراوه که له فه‌ستیڤاڵه جیهانیه‌کاندا خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه وه‌ک: یه‌ڵماز گۆنای کۆچکردوو به‌همه‌ن قبادی هونه‌ر سه‌لیم
پرۆگرامی فه‌ستیڤاڵه‌که فلیمی{ دۆڵ}1.3 ده‌رهێنه‌ر هونه‌ر سه‌لیم .ئه‌م فلیمه هاوبه‌شه له‌نێوان فه‌ره‌نساو کوردستاندا.به‌رهه‌م هێنانی ساڵی 2007 {نیومانگ} 1.3 ده‌رهێنه‌ر به‌همه‌ن قوبادی، ئێران ،،ئێراق ،،فه‌ره‌نسا، ،نه‌مسا 2006
{ له‌پشتی خه‌ونه‌کانه‌وه}2.3 ده‌رهێنه‌ر هونه‌ر سه‌لیم .فه‌ره‌نسا، ئه‌رمینیا، ئیتالیا. به‌رهه‌م هێنانی ساڵی2000 {کیسه‌ڵه‌کان ده‌توانن ب‌فڕن} 2.3 به‌همه‌ن قوبادی ئێران، ئێراق ،فه‌ره‌نسا 2004 {ته‌خته ره‌ش}2.3 سه‌میره مه‌خمه‌لباف ئێران ،ئیتالیا، یابان 2000 {ڤۆدگا له‌مۆن} 4.3 هونه‌ر سه‌لیم ئه‌رمینیا ئیتالیا فه‌ره‌نسا سویسرا 2003 دووباره{کیسه‌ڵه‌کان ده‌توانن ب‌فڕن}6.3.کاتژمێرچاره‌ک بۆ پێنج ئێواره. دووباره{نیو مانگ}7.3 کاتژمێرحه‌وت ئێواره. {مێگه‌ل}7.3 یه‌ڵماز گۆنای ،تورکیا 1978، کاتژمێر نۆونیو ئێواره. {فۆتۆگراف} 7.3 کازم ئوز تورکیا 2001،کاتژمێرچاره‌ک بۆ پێنج ئێواره. {ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان}8.3 به‌همه‌ن قوبادی ئێران 2000،کاتژمێرچاره‌ک بۆ پێنج ئێواره. {سه‌فه‌رێک بۆ مانگ} 9.3یه‌سیم وه‌ستا ئۆغڵو، تورکیا، ،هۆڵاند،،ئه‌ڵمانی ، ساڵی به‌رهه‌م هێنان1999،کاتژمێر چاره‌ک بۆ پێنج ئێواره. {ڕێگا-یوڵ} یه‌ڵماز گۆنای و شه‌ریف گووره‌ن 9.3 فه‌ره‌نسا 1982، کاتژمێرچاره‌ک بۆ هه‌شت. دووباره{ده‌هۆڵ-دۆڵ}9.3کاتژمێر چاره‌ک بۆ ده‌ی شه‌و.
تێبینی: سه‌رجه‌م ئه‌م فلیمانه له سینه‌مای [سینه‌ما تکت] نیشان ده‌درێن،که له خواره‌وه ئه‌دره‌س و ئه‌میله‌که‌ی ده‌نووسم. Cinemateket Gothersgade 55 1123 KBH.K Tel.33743412 www.cinemateket.dk
به‌نیازبووم به‌رله ده‌ستپێکردنی فه‌ستیڤاڵه‌که ئه‌م چه‌نددێڕه بنووسم لێ به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه ده‌رفه‌تم بۆ نه‌ره‌خسا.بۆیه دواوی لێبووردن ده‌که‌م.
|
|
|
|
|