|
|
|
دوواندنی مامۆستا کامیل ، قوربانییه‌کی له بیرکراو ئه‌وکه‌سه‌ی که ته‌نها له سه‌دا شانزه‌ی سیه‌کانی کارده‌کات
سازدانی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌بی پێشه‌کی پ/ وه‌ک ئاگاداربم بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ت سه‌فه‌ری تارانت کردبوو ، زۆر نیه گه‌ڕاویته‌وه ، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت چ ئاکامێکی هه‌بوو له‌سه‌ر ته‌ندرووستیت؟ و/ ئه‌مه چوارده‌یه‌مین که‌ڕه‌ته که ئه‌چمه تاران بۆ لای دوکتۆر مسته‌فا نادری و سه‌باحی قانیعی که شاره‌زاییان هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی که به‌هۆی گازی کیمیاییه‌وه تووشی ئینسان ئه‌بێ که به حه‌ققه‌ت شاره‌زا و پسپۆرن . سه‌ردانه‌کانم به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که له قه‌ره‌نی چاومدا هه‌یه ، هه‌روه‌ها ئه‌و کێشانه‌ی که کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌م هه‌یه‌تی به تایبه‌تی سییه‌کانم له‌م ماوه دوور و درێژه‌دا ڕه‌نگ بێت ببیست عه‌لاگه‌ی گه‌وره عیلاجم خواردبێ ، خۆم بۆ خۆم ته‌عه‌جوبم دێت که چۆن ئه‌م له‌شه‌م و مه‌عیده‌م ئه‌م هه‌موو ده‌رمانه‌ی ته‌قه‌بول کردووه ؟ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دواجار که له‌وێ بووم ( ئه‌مه سێ چوار ڕۆژێکه له تاران هاتوومه‌ته‌وه ) نزیکه‌ی بیست ڕۆژێک له‌وێ بووم 27/2 بۆ 17/3 له ماوه‌ی ئه‌و بیست ڕۆژه دیسانه‌وه چه‌ندین فحوساتم بۆ کراوه و عیلاجیشم بۆ دانراوه که چوار پێنج مانگی تر به‌کاری بهێنم و ئه‌وجا دووباره بڕۆمه‌وه، وابڕیار بوو که عه‌مه‌لیاتی قه‌ره‌نیم بۆ بکرێت ، که فه‌حسی جه‌نینی پێش عه‌مه‌لیاتی چاوی بۆ کردم ئه‌یوه‌ت به‌هۆی ته‌ئسیری گازی خه‌رده‌له‌که له‌سه‌ر چاوت وایکردووه که چاوت ته‌نک بووه و ئیحتیمالی هه‌یه چاوت کونی تێبێت ، له‌به‌ر ئه‌وه جاری پێویسته قه‌ره‌نی چاوم بگۆڕێت ، من هه‌رئه‌وه‌نه حاڵیم به‌ڕێزی ته‌فاسیلی زیاتری له‌لایه ، ئه‌وه‌ی که من تێگه‌یشتم که په‌رده‌یه‌کی ته‌نکی داوه به‌سه‌ر چاوما و بۆ ئه‌وه‌ی چاوم کونی تێنه‌بێت و دواتر ئه‌بێ قه‌ره‌نی چاوم بگۆڕێت . ئه‌مجاره که ڕۆشتمه‌وه بۆلای ته‌مه‌شای کرد وتی ئه‌و سه‌به‌به‌ی وایکرد که جارێ عه‌مه‌لیاتی قه‌ره‌نییه‌که‌ت بۆ نه‌که‌م هێشتا هه‌ر ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌مه‌لیاتی قه‌ره‌نیه‌که‌شت بۆ بکه‌م ئیحتیمالی هه‌یه له دواییدا هه‌ر هه‌ڵوه‌شێته‌وه و جاریکی که پیویسته لابرێته‌وه و چی و چی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاویش ناسکه نابێت هه‌موو جار ده‌ستکاری بکرێت بۆیه جارێ ئه‌بێ بڕۆیته‌وه و شه‌ش مانگی تر چاوه‌ڕێ بکه‌یت دوایی وه‌ره‌وه بۆلام ئه‌گه‌ر بزانین کاتی خۆیه‌تی ئه‌وکاته قه‌ره‌نییه‌که‌ت بۆ لا ئه‌به‌م و قه‌ره‌نییه‌کت بۆ زه‌رع ئه‌که‌م ، هه‌روه‌ها له‌وێ چووم بۆ لای دوکتۆر مسته‌فای قانیعی وتی وه‌زعی سییه‌کانت زۆر خراپه ، به قه‌ولی خۆی وتی سیه‌کانت{ خه‌یلی خه‌یلی زه‌عیفه} پێشتریش چه‌ند مانگێک له‌مه‌وپێش چووبووم بۆلای ، ئه‌و هه‌ر ئه‌و کاته جوابی کردم به‌ڵام من وه‌ک ده‌روێشم لێهاتووه له ناچارییا هه‌ر په‌نا بۆ ئه‌و ئه‌به‌م ، ئه‌گینا ئه‌و جوابی کردبووم و ڕاپۆرتێکی پزیشکی پێدام که له خه‌سته‌خانه‌ی براتۆن له له‌نده‌ن له‌وێ مومکینه ئیستیفاده بکه‌م چونکه وتی که ئێمه هیچی ئه‌وتۆمان بۆ ناکرێت . سه‌ره‌تا حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی پێدام که له‌هه‌ر شوێنێک چاره‌سه‌رم هه‌بێت ئه‌وان هاوکارم بن و بمبه‌ن بۆ ئه‌وێ به‌ڵام به داخه‌وه دواتر هیچیان نه‌کرد هه‌میشه ئه‌ڵێن له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو ، له ساڵیاد و پێش ساڵیاد و دوای ساڵیاد په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردم که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بمنێرنه ده‌ره‌وه بۆ وڵاتی نه‌مسا بۆ چاره‌سه‌ره ، پێشتر که ئه‌چووم بۆ لای دوکتۆر قانیعی ئه‌یووت که سییه‌کانم 23 % دواتر له‌م جاره‌ی دواییدا ئه‌یوه‌ت بوو به 20% له‌م جاره‌ی دوایی که چووم بۆلای ئه‌یوت له 16% سییه‌کانت ئیش ئه‌کا ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه که بێ چاره‌سه‌ر نه‌مێنمه‌وه ، هه‌روا هه‌ندێ شتی بۆ نووسیوم ، تۆزێ تۆزێ له نه‌خۆشییه‌که‌م سووک ئه‌کا ، ئه‌گینا عیلاجی من نییه ، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی عیلاج هه‌بوایه هه‌ر یه‌که‌م جار چوارده مانگ له‌مه‌وپێش بۆیان دائه‌نام . پ/ هیوات هه‌یه که ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌ڕێزت له ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت ؟ و/ لێت ناشارمه‌وه مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری من و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ دۆخی پێش 16/3/1988 مومکین نییه و ڕه‌نگه مه‌نتیق و عه‌قڵیش قبووڵی نه‌کات به‌ڵام دوو شت هه‌یه لێره ، به‌نیسبه‌ت منه‌وه یه‌که‌میان چاودێری کردن و خۆپاراستن ، دووه‌هه‌مینیان چاره‌سه‌ر ، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا حه‌تتا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش هه‌بێت خۆپاراستن و چاودێرییه‌که نییه ، چاودێری کردنه‌که به مانای ئه‌وه‌ی که تۆ پێویسته له شوێنێکدا دانیشیت و هیچ کارێک نه‌که‌یت و ئه‌بێت خزمه‌تیکی وا بکرێێت که خه‌می هیچ شتێکت نه‌بێت و خه‌فه‌ت بۆ هیچ شتێک نه‌خۆیت نوقسانیت نه‌بێت وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی بژیت ، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌بێ له شوێنێکدا بیت که بپارێزرێێ له ته‌پ و تۆز له سه‌رما و وه‌سایل ئیسراحه‌ت له‌به‌رده‌ستدا بێت که به‌داخه‌وه له وڵاتی خۆماندا کاره‌با هه‌فتا سه‌عات جارێک هه‌یه به‌ڵام بیست و چوار سه‌عاته ته‌پ و تۆزه ، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ئه‌بێ خه‌می مه‌عیشه‌تی بخوا و پێویستییه‌کانی ژیانی بۆ دابین نابێت ، به نیسبه‌ت منه‌وه که موده‌ریسێکیم لابود ئه‌بێ هه‌موو ڕۆژێ بچم بۆ ده‌وام ، خێزانی دوکتۆر به‌رهه‌م جاریک هات بۆ ماڵمان و پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ کردم که ئه‌و باره‌ی سه‌رشانم سووک بکرێت و بڕیاریدا که ئیش بۆ ئه‌وه بکرێ بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌م بۆ چاره‌سه‌ر . پ/ ئه‌ی دواتر ؟ و/ ڕاستیت ئه‌وێ دواتر مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که دواتر به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌چوو ، ئه‌و کاته منی ڕاسپارد به براده‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، ئیتر نازانم ته‌قسیری براده‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو که نه‌یانتوانی وه‌ک پێویست ئه‌و که‌یسه‌که‌ی من بگه‌یه‌ننه به‌ریتانیا له له‌وێ خه‌می بخۆن ؟؟ یان له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه بوو دواتر نه‌گه‌یشتبوو ئیتر نازانم ، به‌ڵام به نیسبه‌ت مه‌عیشه‌ته‌که‌مه‌وه و ده‌وامه‌که‌مه‌وه ئه‌وان پێیان باش بوو که له ماڵه‌وه دانیشم و هیچ کارێک نه‌که‌م و وتی به وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌ڵێم که هاوکاری بکرێیت و وه‌کو مامۆستایه‌کی ئاسایی که مووچه‌ی خۆت وه‌رگریت و له ماڵی خۆتا دانیشی . پ/ هه‌ر قسه‌یه‌ک بوو کرا ؟ هه‌ر قسه‌یه و ته‌واو ، ئه‌مه سێ ساڵێک پێش ئێستا بوو ، به‌ڵام من سوپاسم کرد و وتم ئه‌وه‌م پێ قبوڵ نییه هه‌ر چونێک بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کوردستانی ئێمه حیزبایه‌تی بووه به سه‌ره‌تان و له کۆڵمان نابێته‌وه هه‌تا نه‌منبا به قوڕا له کۆڵمان نابێته‌وه ، وتم ئێستا وه‌زیر سه‌ر به حیزبیکه که به‌یانی بوو به هی حیزبێکی که ئه‌وه به‌خراپ ئه‌شکێته‌وه ، جا له بری ئه‌وه‌ی بڵێ مامۆستا کامیل حه‌قی خۆیه‌تی و خه‌ڵکێکی موزه‌حییه ، له‌وانه‌یه بڵێن فڵانه وه‌زیر هه‌ستاوه شتێکی تایبه‌تی کردووه بۆ که‌سی خۆی ، به‌هه‌رحاڵ وتم له‌وانه‌یه ئه‌مه تاسه‌ر نه‌بێت ، ئه‌مه یه‌ک، دووه‌میان ئه‌وه‌یه که من خۆم بۆ خۆم فه‌راغێکی زۆرم هه‌یه و له‌ده‌ستدانی که‌س وا ئاسان نییه ، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ به‌ڕێزتان و بۆ هه‌مووان ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک ڕۆژیک دینارێک له ده‌ست بدات تاوه‌کو ئێواره چاوه‌ڕێی ئه‌و دیناره‌یه‌تی، من هه‌موو که‌س و کارم له‌ده‌ست داوه له‌به‌ر ئه‌وه که له‌حزه‌یه‌ک به ته‌نها ئه‌بم یه‌کسه‌ر خه‌یاڵ وه‌کو مه‌گناتیزێک ڕامئه‌کێشێت بۆ ئه‌و خه‌مه ، دیسانه‌وه جه‌زبم ئه‌کا بۆ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که چیمان به‌سه‌رهات و له کوێ بووین و له کوێ نه‌بووین ، به‌ڵام که له ده‌وامم له ناو کۆمه‌ڵێک مامۆستای ره‌فیقم و له ناو ته‌له‌به ، بته‌وێت و نه‌ته‌وێت مه‌شغه‌ڵه‌یه‌کم بۆ دروست ئه‌که‌ن که له بیرکردنه‌وه ئه‌مباته ده‌ره‌وه ، له مه‌کته‌بدا دوو سێ مامۆستای ڕه‌فیقم هه‌یه که دڵدانه‌وه‌یه‌کم بۆ ئه‌که‌ن و قسه‌یه‌کی خۆشم بۆ ئه‌که‌ن ، له‌و مه‌سه‌له‌ی دوورم ئه‌خه‌نه‌وه ، ڕاسته ناتوانم به ته‌واوه‌تی لێی دوور بکه‌ومه‌وه مومکین نییه له‌به‌ر ئه‌وه پێم باش بوو هه‌ر ده‌وامه‌که‌م بکه‌م و مودیره‌که‌شمان پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که ببم به مه‌عاون مودیر له مه‌کته‌به‌که‌ی خۆمانا ، که کۆمه‌ڵێک ئیشی ئیداری بکه‌م به ئیعتیباری ئه‌وه‌ی که شاره‌زاییم لێی هه‌یه و وتی ئه‌و شتانه‌ت پی ئه‌سپێرین و که ده‌رس نه‌ڵێمه‌وه ، ئێستا ده‌رس ناڵێمه‌وه به‌ڵام وه‌کو وتم خۆم بۆ خۆم حه‌زم له‌و ئیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها نه‌بم ، له ناخما حه‌زم له‌وه نییه به‌ڵام ئه‌بی ڕاکه‌م له‌وه ، یه‌کێک له‌و وه‌سیلانه‌ی که به‌کاری بهینم بۆ ڕاکردنم له‌و به‌زمه ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌بێ بچمه مه‌کته‌ب و له قه‌ره‌باڵغیدا بم . ڕاستییه‌که‌ی مه‌سه‌له‌ی بژێویش وات لێئه‌کات که خۆ پاراستنه‌که‌ش وه‌ک پێویست نه‌بێت ، خۆ مومکینیشه بتوانی به وه‌سیله‌یه‌ک بگه‌یته مه‌کته‌ب به‌ڵام ڕۆژی وا هه‌یه له‌م وڵاته‌ی ئێمه خۆڵ ئه‌بارێت ، ئه‌و ڕۆژه‌ی که خۆڵ ئه‌بارێت خۆم پێم سه‌یره که تاکو ئێواره چۆن بڕ ئه‌که‌م ، که من له 16% سینگم ئیش ئه‌کا ، واتا یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شی سینگی ئینسانێکی ئاسایی ،چۆن ته‌قه‌بولی ئه‌و هه‌موو ته‌پ و تۆزه ئه‌کا ، خه‌ڵکی ئاسایی خه‌ریکه بخنکێن ، من چۆن ته‌حه‌مولی ئه‌و ته‌پ و تۆزه ئه‌که‌م ؟ په‌نجه‌ره دائه‌خه‌ی ، ده‌رگا دائه‌خه‌ی و ئه‌چیته ژووره‌وه ، جاری وا هه‌یه گه‌رمایه و کاره‌با نییه وه‌زعێکی زۆر ناخۆشه ،جا ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی چاودێری و خۆپاراستن له وڵاتی ئێمه ، دێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر من زۆر سوپاسی کارمه‌ندانی و دوکتۆره‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌له‌بجه ئه‌که‌م درێغیان نه‌کردووه ، به‌ڵام هه‌م ئاسته زانیارییه‌که‌ی ئه‌وان و هه‌م ئه‌و وه‌سایله‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه به که‌ڵکی من نایه‌ت ، چه‌ند جارێک پاش ئه‌وه‌ی که هاتوومه‌ته‌وه ئێره دوکتۆره‌که‌ی ئێره خۆی پێی وتم که پێم باش نییه مامۆستا تۆ لێره بیت و پێم باشه بڕۆیته شوێنیکی که ، له‌م وڵاته چاره‌سه‌ری تۆ نییه ، دوکتۆری پسپۆری باتنی هات چه‌ندین که‌ڕه‌ت خه‌واندمی ، ئه‌ویش دیسانه‌وه هه‌ر نه‌سیحه‌تی کردم که هیچ عیلاجێک به‌کار نه‌هێنم و خۆم بگه‌یه‌نمه پێشکه‌وتووترین شوێن بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ده‌مه‌وه هاتنی نه‌خۆش که به‌داخه‌وه ئه‌ویش لێتان ناشارمه‌وه ئیمکاناتیکی زه‌خمی ئه‌وێ و ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه ، حه‌تا ئه‌توانم ئه‌وه‌یش بکه‌م که هه‌رچییه‌کم هه‌یه بیفرۆشم و ماڵ و مناڵه‌که‌شم بڵاوه پێبکه‌م له ماڵانا ، به‌حه‌قیقه‌ت یه‌ک زه‌میرم مورتاح نابێ و دوویش به‌و شێوه‌یه‌یش ناکاته ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژیکم به‌ڕێوه بکا له ده‌ره‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕێ بووم که حکوومه‌ت به تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێراق له پێس هه‌مووانه‌وه خه‌می ئێمه بخۆن ، به‌ڵام ئیمه هه‌ر زۆر نرخێکی که‌ممان هه‌بوو ، زۆر به نرخێکی که‌م هه‌موو شتی به تاوان به‌سه‌را هێناین ، بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردی و ئه‌و حیزبانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران هاتنه ناو هه‌ڵه‌بجه بێ ئه‌وه‌ی هیج حیسابێک بکه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌و شاره گیرۆده ئه‌بێ ، هاتن ئه‌م شاره‌یان به ناو ئازاد کرد بۆ چه‌ند سه‌عاتێک به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌مووی بوو به قڕانرۆژ ، هه‌مووی گورگانخۆر کرا به ڕۆژی ڕووناک ، هه‌م قواتی ئێرانی و هه‌م پێشمه‌رگه‌یش که حه‌قی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وان بوو، ژن و پیر و مناڵ و خه‌ڵکی داماوی ئه‌م شاره له گه‌ڵیاندا ئێمه خزم و دراسێکانمان و ئه‌وه خۆیشم بووین به قوربانی ئه‌و قه‌زیه‌یه ئێستایش زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره که ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن شته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی دنیا حه‌وته به قه‌ناعه‌تی من ئه‌ڵیم ئێستا بووه به هه‌شت ، قه‌زیه‌ی هه‌ڵه‌بجه یه‌کیکی له‌وانه له ڕۆژیکا که به ئاسانی دراین به شوو ، به‌ڵام له ڕۆژێکی ئاوهادا که سه‌ره‌ک کۆمار له ئێمه‌یه جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی ئێراقی فیدرال له ئێمه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێممان هه‌یه سه‌رۆکی په‌رله‌مانمان هه‌یه ، په‌رله‌مانێکمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕیزمدا هه‌ر بۆ حیزب و ده‌سه‌ڵاته ، حیزب و ده‌سه‌ڵات چی‌یان فه‌رموو ئه‌وان ئیجماعیان له‌سه‌ره و پێم سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه له ڕاستیدا ( هه‌رچه‌نده له مه‌وزووعه‌که ده‌رئه‌چم ) له هیچ په‌رله‌مانێکی دنیا ئیجماعی وام نه‌بینیوه ، هه‌ر خۆی له خۆیدا ئیجماعی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر شته‌کان دیاره که په‌رله‌مانیکی مردووه ، ئه‌گه‌ر نا مومکین نییه ڕێزم هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌وه ته‌نها له ناو قاز و قورینگا ئه‌وه‌ی پێشوو چی وت هه‌مووی به دوایدا بیڵێته‌وه ، ئه‌گینا له په‌رله‌ماندا ئه‌بێت چه‌ند که‌سێک هه‌بێت که سوور بێت له‌سه‌ر داواکاری مافی ئه‌و خه‌ڵکه ، به تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌یین و له په‌رله‌ماندا کوردستاندان ، ئێمه ئه‌و هه‌موو کێشه گه‌ورانه‌مان هه‌یه با جارێ ئیعتیسامیان بگرتایه ، جارێک به‌شداری جه‌له‌ساتیان نه‌کردایه پێشه‌نگی ئه‌م خه‌ڵکه بوایه‌ن ، ئێمه داوای زۆر له ده‌سه‌ڵات ناکه‌ین ، ئێمه داوای ساده‌ترین مافی خۆمان ئه‌که‌ین ، داوا ئه‌که‌ین که به بۆنه‌ی جه‌نابتانه‌وه ماڵمان وێران بوو و بوو به که‌لاوه ، که‌لاوه‌کانمان بۆ چاکه‌وه بکه‌ن ، ناڵێین قه‌سری سێ قاتمان بۆ بکه‌ن چوبکه ئه‌وه‌مان پێڕه‌وا نابینن ، به بۆنه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه وامان لێهات ده‌نا وه‌زعمان زۆر ئاسایی بوو ، زۆر خۆش بوو به‌ڵام هه‌موومان لێ تێک چوو ده‌ربه‌ده‌ر بووین هی وامان هه‌یه تووشی فیقدانی زاکیره بوو به ده‌ست کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ده‌سه‌ڵاته‌وه ، کاکه وه‌زعمان ئاسایی بکه‌نه‌وه ، به بۆنه‌ی ئێوه‌وه که‌س و کارمان هه‌مووی له ده‌ستدا ، هه‌تا چه‌ند ڕۆژیش له‌مه‌وبه‌ر ئێسک و پروسکی شه‌هیده‌کانمان له گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به ده‌ره‌وه بوون به‌هه‌رحاڵ دوای هه‌زار شه‌ڕه شه‌ق شاردرانه‌وه ئێستایش چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌نده ئه‌زانێ که‌س و کاره‌که‌ی نه‌ماوه به‌ڵام نازانێت گۆڕه‌که‌ی له کوێدایه ، سه‌دان که‌سمان به برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی تارانا شه‌هید بوون حکومه‌تی هه‌رێم تاوه‌کو ئێستا ئه‌وه‌شی نه‌کردووه که سه‌فه‌رێک ڕێکخا و ئه‌و خه‌ڵکه به‌رن بۆ زیاره‌تی شه‌هیده‌کانیان له به‌هه‌شتی زه‌هرای تاران و شاره‌کانی تری ئێران. پ/ به‌ڕای به‌ڕێزت ئومێد هه‌یه له ئاینده‌دا شتێکت بۆ بکرێت ، بۆنمونه بتنێرنه ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌رییه‌کی ڕێک و پێکت بۆ بکه‌ن ؟ و / گه‌ر به گشتی قسه بکه‌م سه‌باره‌ت به بریندارانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه و که‌س و کاری شه‌هیدان ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه نیوه‌شی بهاتایه‌ته دی که داویانه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه نیوه‌شی بهاتایه‌ته‌دی ئێستا هه‌ڵه‌بجه‌ت نه‌ئه‌ناسییه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و وه‌عدانه ئه‌توانم بڵێم 5% جێبه‌جێکراوه ، له‌م وڵاته‌ی ئێمه سه‌ر ئه‌شکێ و قاچ ئه‌به‌سترێ ، شارێک وێران ئه‌کرێ شارێکی که ئاوه‌دان ئه‌کرێته‌وه . بۆ خۆیشم ، پێش ڕووخانی ڕژێم وه‌کو ده‌سته‌ی باڵای قوربانینی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چووین بۆ لای به‌ڕێز کاک دوکتۆر به‌رهه‌م له‌وێ به گشتی باسی برینداره‌کانم کرد ، پیم جوان نه‌بوو خۆم جیابکه‌مه‌وه ، که‌سیشیان تیا نه‌بوو وه‌کو من وه‌زعی شپرز بێت ، له‌وێ براده‌رێک ئیشاره‌تی پێدا وتی کاک دوکتۆر ئه‌و پیاوه پێی جوان نییه باسی خۆی بکات به‌ڵام خۆی وه‌زعی خراپه و هه‌موو که‌س و کاری له ده‌ست داوه هه‌ر خۆی ماوه‌ته‌وه به ته‌نها ، به‌ڕێزتان چی ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وه‌زعه ده‌ری بکه‌ن ؟ ئه‌ویش ئه‌و کاته واتا پێش ڕووخانی ڕژیم ، وتی ئێستا منیش و مام جه‌لالیش و کاک مه‌سعوودیش که ئه‌چین بۆ خارج به هه‌زار شه‌ڕه شه‌ق تا ڤیزامان بۆ ته‌رتیب ئه‌کرێ زۆری پێ ئه‌چی ، حه‌تمه‌ن ئه‌گه‌ر ڕۆژمان لێبێته‌وه مامۆستا کامیل و خه‌ڵک له بیر ناکه‌ین . دواتر له 2005 هه‌شت که‌س نێردرا بۆ نه‌مسا بۆ چاره‌سه‌ر ، هه‌شت که‌سه‌که یه‌کێکیان من بووم ، له‌وێ مه‌سئولی خه‌سته‌خانه‌که وتی ته‌نها مه‌سره‌فی هات و چۆکه‌تان له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم بووه و له‌وی خه‌سته‌خانه‌که ته‌نها بۆ دوانزه ڕۆژ مه‌سره‌فی ئیمه‌ی کێشابوو ، له‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندین که له‌وێ نه‌خۆشخانه به به‌لاش نییه تاکو ئێستا مه‌سره‌فتان کێشراوه له‌مه‌ولا ئه‌بێ یان حکومه‌ته‌که‌تان یان خۆتان ئه‌بێت مه‌سره‌ف بکه‌ن ، گیرفانی خۆمان هیچمان پێ نه‌بوو ، گیرفانی حکومه‌تی هه‌رێمیش بۆ ئێمه نه‌بوو ، ئێمه‌ش پێویستیمان به عیلاجی و چاودێری به‌رده‌وام هه‌بوو بۆ ساڵێک ، له‌وێ من ناچار بووم له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتیبارات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه ، یه‌کێک له‌و شتانه ئه‌وه‌بوو که مامۆستایه‌کی ڕه‌فیقم ده‌ست به‌سه‌رخانوه‌که‌یدا گیرابوو تاوه‌کو من بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌و مامۆستایه‌ش هیچ خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ مندا نه‌بوو . پ/ کێ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو ؟ و/ حکومه‌تی هه‌رێم ، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو . پ/ یانی متمانه‌یان به به‌ڕێزت نه‌بوو که ئه‌گه‌ڕێیته‌وه ؟ و/ لێره وتیان هه‌ر شتێک له سه‌رووی 25 هه‌زار دۆلار ، تاپۆ بێت ئه‌بێت حیجز بکرێت هه‌تاوه‌کو ئێوه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه . خۆم هیچم نه‌بوو ، بۆیه به خیانه‌تم ئه‌زانی له‌و مامۆستایه‌ی ڕه‌فیقم له به بۆنه‌ی منه‌وه ناڕه‌حه‌تی بکه‌ن ، پاشان بوونی ژن و مناڵ لێره و له‌وێش من هیچ ئیشێکم بۆ نائه‌کرا و حکومه‌تی هه‌رێمیش مه‌سره‌فم نا‌کێشی و له‌وێش نه‌خۆشخانه‌ی به به‌لاش نه‌بێت ، ئیتر له‌به‌ر چاوم گرت که به خۆشی بێت و به ناخۆشی له خه‌سته‌خانه ده‌رئه‌کڕێم ، به‌داخه‌وه زۆر گله‌ییم هه‌یه له‌و که‌سانه‌یه که له ده‌ره‌وه بوون له‌و کاته‌دا که زۆر تامه‌زرۆ بووم یه‌کێک بێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات و به هانامانه‌وه بێت ، مو‌نه‌زه‌ماتی ئینسانی و ئه‌وروپامان لێ ئاگادار بکاته‌وه تا بێن و قسه‌یان بۆ بکه‌ین ، به حه‌ققه‌ت که‌سێکی وا به ده‌ممانه‌وه نه‌هات . پ/ هی ئه‌وه نه‌بوو نه‌یانزانیبوو ئێوه له‌وێن ؟ و/ باوه‌ڕم وا نییه نه‌یانزانیبێت ، بۆ نموونه دوکتۆر مسته‌فای پارتی دیموکراتی کوردستان له ڤییه‌نا ئاگادار بوون ، براده‌رانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان ئاگادار بوو یه‌کێکیان په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد که به‌رپرسی ئه‌وێ بوو گله‌یی له ئێمه کرد و له حکومه‌تی هه‌رێم که ئێمه هاتووینه‌ته نه‌مسا ئه‌وێ و ئه‌وان ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی کرد و وتی من له مه‌کته‌بی سیاسی شکات ئه‌که‌م ، به‌هه‌رحاڵ من پێم وت ئه‌وه ئێمه لێره‌ین و گیرمان خواردووه ئه‌گه‌ر شتێکتان پێ ئه‌کرێت ئه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن ،ته‌نانه‌ت موته‌رجمێکمان نه‌بوو، موته‌رجمێکمان له‌گه‌ڵ بوو که عه‌ره‌ب بوو خه‌ڵکی خه‌فاجییه بوو وه‌کو مونه‌سیقی وه‌زاره‌تی سه‌حه ، ئه‌و هه‌ر دوو سێ ڕۆژ له‌لامان بوو و به‌جێی هێشتین ، ئیمه حه‌وت ئافره‌تمان له‌گه‌ڵ بوو و من هه‌شته‌م بووم ، ئه‌وان هیچ شتێکیان نه‌ئه‌زانی ، خۆم که‌مێک ئینگلیزی ناوه‌ندی و ئیعدادیه‌م له بیر مابوو ، ته‌قه ته‌ق قسه‌م پێ ئه‌کرد ، نیوه‌ی به ئیشاره‌ت و نیوه‌ی به‌و ئینگلیزیه و نیوه‌ی به تێنه‌گه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌مساییانه گیرم خواردبوو ، حکومه‌ت ده‌ستی بڕین و خه‌رجی نه‌کێشاین و هێناینیه‌وه بۆ کوردستان . له‌وکاته‌وه ئه‌وه‌ی که بۆ منیان کردبێ ئیستیوانه‌یه‌کی ئوکسجینیان به منداوه که بوتلی ئۆکسجینه‌که هی ئیسعافه و سه‌ره‌که‌ی هی بوتله گه‌وره‌کانه ، سه‌ره‌که بۆی ناکا و له‌ماڵه‌وه هه‌ڵمگرتووه بێئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینم ، له‌م دواییه‌ش به هه‌رچۆنێک بێت وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا دواین و قه‌ناعه‌تمان پێکردن که ئه‌و بریندارانه بنێرنه تاران بۆ چاره‌سه‌ر که‌خۆم یه‌کێک بووم له‌وان سه‌ره‌تا حکومه‌تی هه‌رێم 130 هه‌زار دۆلارێکی سه‌رف کرد بۆ ئه‌وانه که به‌شی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی کرد دوای ئه‌وه دوکتۆره‌کان بۆمانیان نووسیبوو ، که یه‌کێک پێویستی به عه‌مه‌لیاته که ده‌فته‌ریکی تیئه‌چێ و یه‌كێک ئه‌بێ بمێنێته‌وه و یه‌کێکی ئه‌بێ جارێکی تر بێته‌وه ، ئه‌وانیش هه‌ر نه‌یانزانیبوو ، وایانزانی به پانزه بیست وه‌ره‌قه‌یه‌ک ئه‌و کێشه‌یه حه‌ل ئه‌بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه په‌نامان برد بۆ دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به سوپاسه‌وه ئه‌و کاته به‌ده‌ممانه‌وه هاتن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیش قۆناغێکه له قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌ری و به‌ده‌مه‌وه‌هاتن که پێویستی به هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و زیاتر هه‌بوو ، من خۆم چاره‌سه‌ریم له تاران‌دا بۆ ناکرێت ئه‌وه سووڕانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌کی به‌تاڵا ، ئه‌و که‌سه‌ی که له تاران پێی ئه‌وترێ که له‌وێ چاره‌سه‌ری نییه یان ئه‌بێ لێره وه‌فاتنامه‌یه‌کی بۆ ده‌رکه‌ی یان ئه‌بێ بینێری بۆ شوێنێکی که بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعی به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه ، ئینجا من تێبینی ئه‌وه‌شم کرد که که‌س و کاری شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تا وایانئه‌زانی وه‌ک نازێک شتێکی جیاوازمان بۆ کراوه له هه‌موو کوردستان به‌ڵام له‌وێ زانیم که خه‌ڵکیکی زۆر به درێژایی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌نێرێنه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر که هه‌موو قوربانیان داوه و ته‌زحیه‌یان داوه ، هه‌موو حه‌قه ڕێزی لێبگیڕێ حکومه‌ت به‌ده‌میه‌وه بڕوا ، به‌سه‌راحه‌ت دوکتۆره‌کانی تارانیش ئه‌یانووت ئێوه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش بهاتایه‌ن چاره‌سه‌ر ئه‌کران نه‌ک دوای بیست ساڵ ، به‌ڵام ئێستا مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنتان ئه‌گه‌ر موسته‌حیل نه‌بێت زۆر زۆر زه‌حمه‌ته ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵات ئێمه‌ی بیست ساڵ ئاوا داماوکرد ، ئه‌گه‌ر پێشتر حکومه‌تی به‌عس بوو ئێمه موافقین به‌ڵام دوایی به‌ره‌ی کوردستانی و حکومه‌تی هه‌رێم بوو و دواتر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و حکومه‌تی خۆمان په‌رله‌مان هاته پێش هه‌ر ئه‌وه‌شیان نه‌کرد تا دوای فشارێکی زۆر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و که‌س و کاری شه‌هیدان و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌سڵه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بوو بڕیاریاندا ئه‌وه‌یان دا ئه‌ویش ئه‌وه‌تا گیرۆده بوون ، دوای ئه‌وه‌ی که له‌سه‌دا شانزه‌ی سییه‌کانم ئیش ئه‌کا خۆم بۆ خۆم بێ‌ئومێد بووم له چاره‌سه‌ر ، ئه‌مجاره دوکتۆر قانیعی بڕیار بوو نازورێکی سییه‌کانم بۆ بکا و حه‌فته‌یه‌ک منی له خه‌سته‌خانه هێشته‌وه هه‌فه‌ته‌یه‌ک بیری لێکرده‌وه ، له دواییدا وتی سییه‌کانت ئه‌وه‌نه وه‌زعیان خراپ و وێرانه ناوێرم ده‌ستی بۆ به‌رم ، به قه‌ناعه‌تی من که دوکتۆر قانیعی ناوێرێ ده‌ستی بۆ ببا ، به هیوام که‌سێک هه‌وڵم بۆ بدا بۆ چاره‌سه‌ر ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی که دوای بیست ساڵ ئه‌وه‌نده وه‌زعمام خراپ بووه پزیشکی کوردستان و پزیشکی ئێرانیش ناتوانێ چاره‌سه‌رمان بکا و جوابمان ناده‌نه‌وه . پ/ کاک کامیل ئاگاداری له‌م دواییه ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک له ئه‌وروپا حه‌مله‌یه‌کمان به‌رپا کردووه تا فشار بخه‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ به‌ڕێزت بکا، تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاگاداری ئه‌و حه‌مله‌یه‌ی ؟ و/ به‌ڵێ ئاگادارم که براده‌رانی چاک به هه‌ققه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی له توانایان بێت خستوویانه‌ته گه‌ڕ به‌تایبه‌ت ئه‌و ماوه‌یه‌ی که وه‌زعم خراپ بوو له خه‌می ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن ئه‌وه‌نده‌ش ئاگادارم که چه‌ندین که‌مپینیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوی تر به‌ستووه وه‌کو خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ، ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیاباران و من وه‌کو مامۆستا کامیل به‌رزی ئه‌نرخێنین و هیوادارین ماندوونه‌ناسانه هه‌ر به‌رده‌وام بن وه‌کو که‌سانێکی مرۆڤدۆست و مرۆڤپه‌روه‌ر تاوه‌کو به هه‌مووانه‌وه بتوانین خه‌می سه‌رشانی که‌س و کاری قوربانیان و بریندارانی کیمیایی سووک بکه‌ین ، لێتانی ناشارمه‌وه له ناو هه‌ڵه‌بجه ماڵ هه‌یه مومکینه که‌سیان لێ شه‌هید نه‌بووه ، به‌ڵام چه‌ند که‌سێکیان وه‌ک من ئالووده‌ن و برینداره و گیریان خواردووه نازانن گه‌ر له‌خه‌سته‌خانه بخه‌ون کامیان بخه‌وێت ؟ کامیان خه‌رجی کامیان دابین بکات و کامیان مه‌عیشه‌ت به‌رێ به‌ڕێوه ، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ؟ من ئه‌م قسه‌یه‌م ئاراسته‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کردووه ئه‌و کاته‌ی که داوام لێیان کرد به خه‌می برینداره‌کانه‌و بچێت ، به هه‌ققه‌ت ئێمه له کاره‌ساته‌که که‌س و کارمان تیاچوو ، ماڵ و حاڵمان وێران بوو و بگره ماڵه‌کانمان تاڵان کرا ، بێپه‌رده ئه‌یڵێم ، ته‌نانه‌ت مردووه‌کانیشمان له تاڵان ڕزگاری نه‌بوو ، ئافره‌ت هه‌بوو که به کیمیایی شه‌هید بووه و ده‌ستی ئاوساوه ، ده‌ستی بڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌کانی له ده‌ست ده‌رکرێ ، که ئه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژووییه که هه‌رگیزا و هه‌رگیز له بیری هیچ ئینسانێک ده‌رناچێ ، هه‌ر که‌سێک بێت ، کورد بێت عه‌ره‌ب بێت ، سیحه‌تمان له ده‌ست دا ، دوای ئه‌وه‌ش وه‌کو موکافه‌ئه کردنیکی ئه‌م شاره چه‌ند ساڵێک تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بووین ، فڕکان فڕکان و ئه‌م ئه‌وی ڕاونا و ئه‌و ئه‌وی ڕاونا ، من خۆم ئه‌وه‌نه بێزار بووم ئه‌و کاته خوێندکار بووم له زانکۆ 45 ڕۆژ له داخا سه‌رم نه‌کردووه‌ته‌وه به‌م شاره‌دا . نازانم ئێمه بۆ ئاوهاین ؟ ئایا ئێمه ئه‌بێ خه‌ڵات بکرێین یان عقوبه بدرێین ، ئێمه ئه‌بوایه به‌ده‌ممانه‌وه بین یان پشتمان لێبکه‌ن ؟ له‌هه‌ر وڵاتێکی تر بووینایه شاره‌که‌مان له هه‌موو شاره‌کانی تر ڕازاوه‌تر ئه‌بوو ، خه‌ڵکه‌که له هه‌موو که‌سێکی تر به‌ڕێزتر ئه‌بوو ، له وڵاتان که‌سێک چه‌ند ساڵێک خزمه‌تی سه‌ربازی بکات بۆ ده‌وڵه‌ت ، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی بۆ ئه‌گرێ به سینه‌وه ، ئیمه یه‌کی به‌رمیلی خوێنماندا بۆ ده‌سه‌ڵات که تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نامانگۆڕێته‌وه به تاکێکی حیزبی خۆی ، نامانگۆڕێته‌وه به که‌سێک که تاکو ئاخیر فیشه‌کی پێ‌بوو نای به شۆڕشی کورد و کوردستانه‌وه ، ئێستا ئه‌و ڕێزه‌ی له‌و ئه‌نرێ ڕوبعی له که‌سیکی وارسێکی دوانزه شه‌هیدی کیمیاباران ناگیرێ ، له برینداریکی کیمیاباران که خوا هه‌ر ئه‌وه‌نه هێشتوویه‌تیه‌وه که ببی به شایه‌دحاڵ به‌سه‌ر تاوانی سه‌دام و تاوانبارانی کیمیاباران ، ئه‌گینا به پێی پێوه‌ری هه‌موو مه‌نتیقێک ئه‌بوا ئه‌ویش نه‌مایه . من زۆر سوپاسی کاک گۆران و ناوه‌ندی چاک ئه‌که‌م که منیان به‌سه‌رکرده‌وه لێره دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌و هه‌و‌ڵانه‌یان به‌رز ئه‌نرخێنین و داوای ئه‌وه‌یان لی ئه‌که‌ین زۆر بوێرانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بریندارانه .
سه‌رنج/ ئه‌م دیمانه‌یه له باژێڕی هه‌له‌بجه له ماڵی مامۆستا کامیل له به‌هاری ئه‌مساڵدا ئه‌نجام دراوه. |
|
|
|
|