|
|
![]() |
|
حساباته‌كه‌ى عه‌بدولبارى هه‌ڵه‌ده‌رچوو گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
عه‌بدولبارى عه‌توان ئه‌وعه‌ره‌به شۆڤێنزمه‌یه كه خۆی و رِۆژنامه رِووزه‌رده‌كه‌ى {القدس العربى}ساڵانێكى دووروودرێژ له خزمه‌تى رِژێمى به‌عسدا بوون.رۆژنامه‌كانى رِژێمى سه‌دام و ئه‌وه‌ى عه‌بدولبارى جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆیان نه‌بوو له وه‌سفكردن و پیاهه‌ڵدانى سه‌دام و رِژّێمه‌كه‌یدا.ئاخر چۆن ئه‌وه نه‌كات سه‌دام هێنده پاره‌ى بۆ رِژاندبوو نه‌ك رِۆژنامه به‌ڵكو سه‌ته‌لایتیشى پێده‌برد به‌رِێوه. گه‌ر پاره‌ى سه‌دام نه‌بایه كوو عه‌توان ده‌یتوانى رِۆژنامه ده‌ربكات , به‌تایبه‌ت رِۆژنامه‌یه‌ك كه خۆێنه‌رانى نووسه‌ره‌كانىبن. هه‌ره‌سى رِژێمى سه‌دام كۆستێكى گه‌وره‌بوو بۆ عه‌توان وسه‌رجه‌م ئه‌و میدیایانه‌ىكه له له‌وه‌رِگاى سه‌دامدا ده‌له‌وه‌رِین. پاش له‌نێو چوونى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس عه‌توان و رِۆژنامه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست وهه‌مان تاس و حه‌مام به‌رده‌وام بوون . عه‌توان ته‌نها ئه‌ركێكى له ئه‌ستۆدایه ئه‌ویش دا كۆكىكردنه له سه‌دام و عروبه و هیرشكردنه سه‌ر كورد‌و ده‌سه‌ڵاتى نوىَ ى عیراق و ئه‌و ڵایه‌نانه‌ى كه له ده‌مى حوكمرانى سه‌دامدا له به‌ره‌ى ئۆپۆزشیۆندا بوون. گه‌ر چاوێك به لاپه‌رِه‌كانى رِۆژنامه‌كه‌یدا بگێرِین ده‌بینین زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى تێیدا ده‌نووسن وه‌ك خۆى بیرده‌كه‌نه‌وه كه‌بریتین له عه‌ره‌به شۆڤێنزمه‌كان, كۆنه به‌عسى, ئیسلامى به شۆڤێنیه‌ت مووتووربه‌كراو, چه‌پى رِووخاو. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و نووسه‌ره عه‌ره‌بانه‌ى كه رِێز له‌خۆیان و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان ده‌گرن دوودێرِ له‌و رِۆژنامه‌یه‌دا بڵاوناكه‌نه‌وه. عه‌بدولبارى له رِۆژنامه‌كه‌یدا به‌رده‌وام ئه‌و هه‌واڵانه بلاَوده‌كاته‌وه كه هه‌ستى شه‌قامى عه‌ره‌بى پىَ ده‌بزوىَ ,به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به عێراق كه هه‌واڵى كاره ته‌رۆریستیه‌كان به‌شى شێریان به‌رده‌كه‌وێت. هه‌رله‌م رِوانگه‌وه پتر گرنگى به‌و بابه‌ت وبۆچوون وپرسانه ده‌دات كه باس له كێشه‌و شكستى و ناكۆكى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد‌و عێراقى ده‌كه‌ن. چونكه به‌بۆچوونى خۆى به‌م كارانه‌ىگۆڵێك یا چه‌ند گۆڵێك له دژى به‌رامبه‌ردا تۆمارده‌كات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش واته تۆماركردنى ده‌سكه‌وتێكى چاك بۆ رِۆژنامه‌كه‌ى , له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رِابردوودا وه‌له سایدى رِۆژنامه‌كه‌یدا له ئینته‌رنێت رِاپرسیه‌كى له‌مه‌رِهه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كرده‌وه . رِاپرسیه‌كه‌ش ده‌ڵى: {چاوه‌رِىَ ده‌كه‌یت هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌ركه‌وتووبێت؟} به‌ر له‌وه‌ى من وه‌ڵامى ئاكامى ئه‌و رِاپرسیه بده‌مه‌وه گه‌ره‌كه رِوونىبكه‌مه‌وه كه مه‌به‌ستى عه‌بدولبارى له‌و رِاپرسیه چىبوو وچاوه‌رِێى چ ئاكامێك بوو لێى . به‌وه‌ى كه خوێنه‌رانى و نووسه‌رانى ورِۆژنامه‌كه‌ى عه‌بدولبارى زۆربه‌یان سه‌ر به هه‌مان قوتابخانه‌ن, قوتابخانه‌ى هزرى عروبه , واى بۆ چووبوو كه سایده‌كه‌یش هه‌ر ئه‌و جۆره مرۆڤانه سه‌ردانى ده‌كه‌ن. وه به حسابى خۆى ئاكامه‌كه‌ى به خواستى عه‌بدولبارى ده‌بێت و زۆربه‌یان به نه‌خێر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. به‌مه‌ش دڵى هاوسۆزانى خۆشده‌كات و سه‌ركه‌وتنێكیش بۆ خۆى و سایده‌كه‌ى وه‌ده‌ست دێنێت. وه‌لىَ ئاكامه‌كه‌ى به جۆرێك ده‌رچوو كه عه‌بدولبارى هه‌رگیز چاوه‌رِێى نه‌ده‌كرد. {به‌ڵىَ}كان3, 96% بوو به‌رامبه‌ر3,7 %. ئه‌مه‌ش شۆكێكى مه‌زن بوو بۆ عه‌بدولبارى و بۆى هه‌رس نه‌كرا . بۆیه هه‌ر بۆ رِۆژى دوایی ئه‌و رِاپرسیه‌ى له‌سه‌ر ماڵپه‌رِه‌كه‌ى لابرد. تێبینى/ به‌بۆچوونى من مه‌سه‌له‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق وكوردستانیش مه‌سه‌له‌یه‌كى رِێژه‌ییه. ناته‌انم بڵێم له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه سه‌د له سه‌د سه‌ركه‌وتووبوون. چونكه زۆر زه‌حمه‌ته له‌م دۆخه‌ى ئێستادا هه‌ڵبژاردنى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدرێت. ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ى ئه‌نجام درا هه‌نگاوێك بوو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پاك و ئازاد‌و سه‌ركه‌وتوو له ئاینده‌دا.
|
|
|
|
|