|
|
|
ئه‌بو له‌به‌ن موسوڵمانێکی مه‌زن بوو ... به‌ڵام گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رواری 4/2/2007 له ماڵپه‌ڕی [کوردستان بۆ هه‌واڵ ]دا هه‌واڵی کۆچی دوایی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی التوبه له کۆبنهاگن بڵاو کراوه‌ته‌وه. بابه‌ته‌که ناوی که‌سی پێوه نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که نووسراوه له ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام وه‌رگیراوه، ئیدی نازانم کوردستان بۆ هه‌واڵ ئه‌و کاره‌ی کردوه یاخود که‌سێکی دیکه ناردوویه‌تی بۆیان. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌بو له‌به‌نه له‌مه‌ڕ دۆزی کورد. ئه‌وبه‌ڕێزه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ناردوه بۆ ده‌نگی ئیسلام و کوردستان بۆ هه‌واڵ ،هه‌رچی نووسیوه سه‌باره‌ت به ئه‌بو له‌به‌ن ڕاسته‌و بگره زیاتریش،له‌و ده‌مه‌ی له‌دانمارک ده‌ژیم ئاگاداری کار‌و هه‌ڵویسته‌کانیم ،به‌رده‌وام تیشکی میدیای دانیمارکی له‌سه‌ر بووه ،که‌سێکی براگماتیکی بوو دیزانی چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات،سه‌رچاوه‌ی زۆر کێشه‌بوو بۆ وڵاتی دانیمارک به‌ڵام هاوکات ده‌یزانی چۆن خۆی له سزای یاسایی قوتار بکات.که‌مجار له‌زمه‌ی داوه به‌ده‌سته‌وه له‌وکاتانه‌شدا به جۆرێک خۆی ڕزگار ده‌کرد که یاسای بێده‌نگ ده‌کرد.بۆ نمونه گه‌ر قسه‌یه‌کی دژ به وڵات و ئاین و شێوه ژیانی دانیمارکیه‌کان بکردایه ،خێرا ده‌یگوت ،قسه‌که‌ی منیان شێواندوه من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه،یا دیگووت گه‌ر ئێوه واتێده‌گه‌ن له بۆچوونه‌که‌م ئه‌وه کێشه‌ی خۆتانه من واناڵێم. له هه‌واڵه‌که‌دا باس له کاره زۆره‌کانی ده‌کات که بۆ ئیسلامی کردوه ،وه‌ک له‌پێشدا ئاماژه‌م پێدا هه‌مووی درووسته،دیاره ئه‌و که‌سه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی نووسیوه له ڕوانگه‌ی ئیسلامی خۆیه‌و هه‌واڵه‌که‌ی داڕشتوه که ئه‌وه‌ش هه‌قی خۆیه‌تی.لێ منیش هه‌قی خۆمه وه‌ک عه‌لمانیه‌ک هاوکات وه‌ک خه‌م خۆرێکی نه‌ته‌وه‌که‌م باسی هه‌ڵوێستی کۆچکردوو بکه‌م به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌م. وێرای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌ته‌کیدا کردووه جا‌رێکیش دیومه‌و بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێرێک پێکه‌وه ئاخافتوین. له‌و کاته‌ی له کۆرسی زمانی دانمارکی ده‌مخوێند ، کوردێکی باکوور له پۆله‌که‌ماندا بوو که هه‌ندێک به‌ته‌مه‌ن بوو هه‌تا کۆرسه‌که ته‌واو بوو له به‌ڵێ و نه‌خێر زیاترهیچ فیر نه‌بوو،ئه‌و که‌سه هاتووچۆی مزگه‌وته‌که‌ی ئه‌بوو له‌به‌نی ده‌کرد که ئه‌و ده‌مه له گه‌ره‌کی ڤه‌سته‌رپۆرت بوو.ئه‌و که‌سه باسی پیاوچاکی ومیهره‌بانی و ئینسانیه‌تی ئه‌بو له‌به‌نی بۆکردم.پرسیم باشه ئه‌و به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وتا‌ر ده‌خوینێته‌وه چۆن ده‌زانیت پیاوچاکه؟ براده‌ره‌که‌م گووتی وه‌ڵا هه‌ربه‌هه‌ڵسوکه‌وتیاده‌زانم که که‌سێکی له‌خواترس و پاکه. جارێکی دیکه باسی خڕکردنه‌وه‌ی پاره‌ی کرد بۆ موسوڵمانه لێقه‌وماوه‌کان، که ئه‌بووله‌به‌ن سه‌رپه‌رشتی کردووه ،پرسیم بۆ چ لێقه‌وماوێک پاره‌یان خرکرده‌وه ؟ له‌وه‌لامدا گووتی نازانم وابزانم بۆ فه‌له‌ستین بوو،ئه‌وه‌شی گووت که ئه‌وه یه‌که‌ن جار نیه یارمه‌تی و کۆمه‌ک کۆده‌که‌نه‌وه. له‌و ده‌مه‌دا ئه‌نفالی به‌دناو کۆتایی هاتبوو کوردێکی زۆر ئاواره‌ی ئێران و تورکیا بووبوون، له باروودۆخێکی زۆر خراپ وپڕئێش و ئازاردا ژیانیان گووزه‌ر ده‌کرد، ئه‌و کوردانه به‌رده‌وام داوی کۆمه‌کیان له کورده‌کانی هه‌نده‌ران ده‌کرد،ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووبوون ڕێکخراوێکیان درووستکردبوو به‌نێوی{ کرا}. منیش له‌لای خۆمه‌وه به‌چاکم زانی له ڕێگه‌ی ئه‌بوو له‌به‌نی مرۆڤدۆست و پیاو چاکه‌وه هه‌ندیک یارمه‌تی بۆ ئه‌و موسوڵمانه لێقه‌وماوانه کۆبکه‌مه‌وه و دڵی براده‌رانی کرای پێخۆش بکه‌م و که‌مێک له ئازاره‌کانی ئاواره‌کانیش سارێژ بکه‌م. ڕۆژی هه‌ینییه‌ک چووم بۆ مزگه‌وته‌که له‌ده‌ره‌وه چاوڕێم کرد تا نوێژی هه‌ینی کۆتایی هات،پاشان چوومه سه‌ره‌وه بۆ هۆڵی نوێژ کردن و له‌به‌ر هۆڵه‌که‌دا چاوڕێ بووم تا بێته ده‌ره‌وه و ئه‌و داوایه‌ی لێبکه‌م. له‌کاتی چاوه‌ڕێکردندا هه‌ر خه‌یاڵم لای مه‌بله‌غی پاره‌که‌بوو ده‌مگووت پتر له 3هه‌زار که‌س له پشتیه‌وه نوێژ ده‌که‌ن خۆ گه‌ر 2 هه‌زاریشیان هه‌ر یه‌کی 10 کرۆن بده‌ن ئه‌وه ده‌کاته 20 هه‌زار کرۆن که به‌راستی پاره‌یه‌کی چاکه. زۆری نه‌برد ئه‌بوو له‌به‌ن به یاوه‌ری چه‌ند لاوێکی ڕیشن هاته‌ده‌ره‌وه که هه‌موویان به‌عه‌ره‌بئ قسه‌یان ده‌کرد، لێی چوومه پێشه‌وه‌و پاش سڵاوکردن خۆم پێناسان ،زۆر به ره‌وشت و میهره‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه،داوی چه‌ند ده‌قه‌یه‌کم لێکرد بۆ ئاخافتن به‌فه‌رموو ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا. مه‌به‌ستی هاتنه‌که‌م بۆباسکرد،هه‌رئه‌وه‌مابوو بگری، لێ داوی لێبووردنی کرد له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و جۆره‌ها پاساوی بێمانای ده‌هینایه‌وه،بۆنمونه ده‌یگوت زۆر نیه یارمه‌تیمان بۆ فڵان شوێن کۆکردوه‌ته‌وه و ناتوانین هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک یارمه‌تی کۆبکه‌ینه‌وه .به‌وه‌ش قایل بووم که پاش مانگیکی دیکه ئه‌و کاره بکریت لێ هه‌ر بێ سوود بوو ،له کۆتایدا ژماره ته‌له‌فۆنی مزگه‌وتم لێساند به‌هیوای ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ڕه‌حمی بجوڵیێت و پێشنیاره‌که‌م قه‌بوڵ بکات. چه‌ند جارێکی دیکه‌ج ته‌له‌فۆنم بۆ کرد به‌ڵام هه‌ر نه‌چوه ژێر باری و به‌بێانووی کۆبوونه‌وه نه‌یده‌ویست قسه‌م له‌گه‌ڵ بکات. ئیدی منیش کۆڵم دا. له هه‌ر ده‌مێکدا به‌شێک له مووسڵمانان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی ئه‌م جیهانه ،گه‌ر دوو که‌سیان لێ کووژرابیت یا سه‌رکرده‌یه‌کیان لی گیرابیت یا تووشی کاره‌ساتی سرووشتی بووبن ئه‌بوو له‌به‌ن خێرا پشتگیری و هاوسۆزی خۆی له ڕێگه‌ی وتاره‌کانی هه‌ینیه‌وه ده‌ربڕیوه.هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو به‌ڵکو به بڕیاری ئه‌و کۆمه‌کی دارایشیان بۆکۆکراوه‌ته‌وه.نمونه‌ش زۆرن له‌وانه بۆ موسوڵمانانی بۆسنیا له کاتی جه‌نگدا،بۆ شیشان.ئه‌فغانستان،تاجیکستان، فلپین، ئه‌ندنووسیا و بۆ زۆر گروپ و حیزبی ئیسلامی دیکه. ئه‌و کابرایه که‌سێکی ساده‌نه‌بوو زانایه‌کی به توانابوو زانیاری باشیشی هه‌بوو سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وکانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوین و له‌وانه‌ش میلله‌تی کورد،وه باش ده‌یزانی له چ بار‌و دۆخیکدا ده‌ژین.لێ تائێستاس ڕۆژێک به‌ده‌میدا نه‌هات دوو قسه‌ی خێر بۆ برا کورده موسوڵمانه‌کان بکات. باشترین به‌ڵگه‌شم ئه‌و داوایه بوو که ساڵی پار له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا پێشکه‌شمانکرد به‌وه‌ی که له ووتاری هه‌ینیدا به5 ده‌قه‌ش بیت باسی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بکات، به‌ڵام له‌مه‌شدا وه‌ک داوکانی پێشووخۆی لێ لادا*. ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌دبه‌ختیمان له‌وه‌دایه ده‌مێک که ئیمانداره عه‌ره‌به‌کانیش ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز بڕوایان به نه‌ته‌وه نیه، لێمان ده‌بنه عه‌ره‌بێکی شۆڤێنی وله‌وان خراپتر دژایه‌تیمان ده‌که‌ن، زۆر جار هه‌ست ده‌کرێت که به موو له گه‌ڵ میشێل عه‌فله‌ق و هاوبیره‌کانیدا له‌یه‌ک جیا ناکرینه‌وه.*
*ساڵی پار له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا بابه‌تێکم له‌وباره‌وه نووسی به نێوی [له‌یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئیسلامیه‌کان دۆرانیان و کافره‌کان بردیانه‌وه.] کوردستان نیت. * نووسه‌ری هێژا کاک شێخ عومه‌ر غه‌ریب کاتی خۆی له گۆڤاری مامۆستای کورددا ،له‌ژماره‌کانی 22.23.24.25 دا زنجیره وتارێکی به‌نێوی[ئیسلامیه‌کان و کێشه‌ی کورد] نووسی، که‌تێیدا باس له دژایه‌تیکردنی ئاشکرای ره‌وته عه‌ره‌بیه ئیسلامیه‌کان ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌کورد.شایانی ئاماژه‌یه کاک عومه‌ر خۆی چه‌ند ساڵێک له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له پاکستان و ئه‌فغانستان ژیاوه .زۆر جار هه‌وڵیداوه وه‌ک کوردێکی موسڵمان باس له مه‌ینه‌ییه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی بکات ،لی هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێنه‌داوه و بگره دژایه‌تیشیان کردووه.له‌ئاکامی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا جێی هێشتن و ئه‌و زنجیره وتاره‌ی نووسی.
|
|
|
|
|